text
stringlengths 35
170k
| category
stringclasses 15
values | url
stringlengths 43
117
|
|---|---|---|
کۆنسوڵی گشتیی رووسیا لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، حکومەتی وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ فراوانکردنی پەیوەندی و هاوکاریی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراقدا.
ماکسیم رۆبن، کۆنسوڵی گشتیی رووسیای فیدراڵ لە هەرێمی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکی تۆڕی میدیایی رووداودا رایگەیاند، پەیوەندییەکانی رووسیا و عێراق تووندوتۆڵە و کۆمپانیاکانیشیان پلانی فراوانکردنی کارەکانیان لە هەرێمی کوردستان و عێراق هەیە.
دەقی هەڤپەیڤینی رووداو لەگەڵ کۆنسوڵی گشتیی رووسیا:
رووداو: کار و مامەڵەی کۆمپانیاکانی رووسیا لە عێراق چۆن دەبینن، لەوانەش لە کێڵگە نەوتییەکان. بەنیاز نین مامەڵە و وەبەرهێنان لە کەرتی نەوتی عێراق زیاد بکەن؟
ماکسیم رۆبن: پەیوەندییەکانی رووسیا و عێراق درێژکراوە و تووندوتۆڵ و بەهێزن لە چەندین بواردا لەوانە وزە. لە عێراق و هەرێمی کوردستان کۆمپانیا رووسییەکان وەک لۆک ئۆیل، گازپرۆم و رۆزنەفت وەبەرهێنانی زۆریان لە بواری وزە لە عێراق و هەرێمی کوردستان کردووە. کۆمپانیا رووسییەکان پلانی فراوانکردنی کارەکانیان هەیە.
رووداو: گازی یەدەگ لە هەرێمی کوردستان هەیە. ئایا رووسیا دێتە نێو بابەتی گەڕان و وەبەرهێنانی گاز لە هەرێمی کوردستان؟
ماکسیم رۆبن: ئێمە کراوەین بۆ فراوانکردنی هاوکاریی رووسی- عێراقی لە هەموو بوارەکاندا، بەڵام بە دیاریکراوی نازانم ئایا ئەو کۆمپانیاکان پلانی ئەوەیان هەیە یان نا، بەڵام ئێمە ئامادەین بۆ فراوانکردنی پەیوەندی و هاوکاریی بەرهەمدار لە هەموو بوارەکاندا لە عێراق و هەرێمی کوردستان.
|
هەڤپەیڤین
|
https://www.rudaw.net/sorani/interview/200420241
|
موحسین دزەیی، ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسیی پارتی لە هەڤپەیڤینێکدا باس لە کەسایەتیی مەلا مستەفای بارزانی و شۆڕشەکانی دەکات و دەڵێت، لەگەڵ ئەوەی هەوڵی ئاشتەوایی دەدا و لەگەڵ شەڕ نەبوو، بەڵام ئامانجی دووری تێکۆشان بوو بۆ هەر چوار پارچەی کوردستان.
هەڤپەیڤینەکە کۆنە و بۆ ساڵی 1993 دەگەڕێتەوە، موحسین دزەیی لە بەشێکی قسەکانیدا باس لە چۆنێتی ناسینی مەلا مستەفا بارزانی دەکات و دەڵێت، ''ساڵی 1943 منداڵ بووم و یەکەم جار بوو کە چاوم بە بارزانی کەوت، بێگومان لەوکاتەوە هەر لەسەر ئەو باوەڕە مامەوە کە بازرانی سەرکردەیەکی لێهاتووی کوردە و شتێک بۆ کورد دەستەبەر دەکات".
موحسین دزەیی لەبارەی هاوکارییەکانی مەلا مستەفا بارزانی بۆ قازی محەممەد و کۆماری مهاباد دەڵێت، بارزانییەکان هێزی سەرەکیی سوپای بەرگریی کۆماری مهاباد بوون و ''تاکە هێز'' بوون کە کاتی هێرشی سوپای ئێران، بەرگرییان لە کۆمار کرد.
هەر لەبارەی کۆماری مهاباددا ئەو ئەندامەی پێشووی مەکتەبی سیاسیی پارتی ئاماژەی بەوە کرد، ''کاتی تێکچوونی کۆمار، مەلا مستەفای بارزانی بە قازی محەممەدی گوتووە، خۆت رادەست مەکە، پێکەوە تاوەکو بمێنین بەرگری لە کۆمار دەکەین، بەڵام قازی محەممەد قبووڵی نەکردووە و گوتوویەتی، منیش لەگەڵ خەڵکەکە دەمێنمەوە و خۆم رادەست دەکەم، ئاڵای کوردستانیشی رادەستی بارزانی نەمر کردووە".
لە بەشێکی دیکەی هەڤپەیڤینەکەدا، موحسین دزەیی باس لە پیلانگێڕییەکانی حیزبی بەعس بۆ مەلا مستەفا بازرانی و کوردستان دەکات و دەڵێت، ساڵی 1974 بارزانی پێیخۆش نەبوو شەڕ دروستببێتەوە، بەڵام بەعس بڕیاری دابوو و شەڕەکەی بەسەر کوردستاندا سەپاند.
دەقی هەڤپەیڤینی رووداو لەگەڵ موحسین دزەیی
پرسیار: ئایا مەلا مستەفا بارزانی لە ساڵەکانی 1974 و 1975 کە درێژەی بە شۆڕش دایەوە، بڕوای تەواوی بە دۆستەکانی هەبوو؟ کەرکووک چەندە گرنگ بووە بە لای بارزانییەوە؟ پەیماننامەکەی جەزائیر چ کاریگەرییەکی لەسەر مەلا مستەفا بارزانی هەبوو و بۆچی درێژەی بە شۆڕش نەدا؟
موحسین دزەیی: سوپاسی هاتنتان دەکەین بۆ ئینگلتەرا، چونکە زەحمەتمان داون و رێکنەکەوت لە کوردستان بتانبینین، بەپێی توانا هەوڵدەدەم ئەو پرسیارانەی ئێوە روون بکەمەوە، هەرچەندە کە باس لە سەرۆک بارزانی، کەسایەتییەکی ئەوها مەزن، بۆ کەسێکی وەک من یان لە ماوەیەکی سنوورداردا زۆر ئەستەمە بە تێروتەسەلی باسی بکەین، بەڵام هەوڵدەدەم ئەو بیرەوەری و ئەو شتانەی کە لەیادمن باسیان بکەم، بەتایبەتی ئەوەی کە داواتان کرد لە ساڵانی 1974 و 1975.
دەمەوێت بەر لەوە، نەختێک بگەڕێمەوە بۆ مێژووی کۆن، کە من بارزانیم چۆن ناسیوە و کەی ناسیومە؛ من مناڵ بووم لە قوتابخانەی سەرەتایی بووم، وابزانم لە پۆلی پێنجەمی سەرەتایی کە ئەوکات قوتابخانەی یەکەمی هەولێریان پێدەگوت، لەوێ بووم. ساڵی 1943 لە مامۆستاکانم گوێم لێ بوو باسی شۆڕشێکیان دەکرد بە سەرکردایەتیی مەلا مستەفای بارزانی، کە شۆڕشێکی هەڵگیرساندووە.
ئەوکات شەڕی دووەمی جیهانی لە ئارادا بوو، هەروەها لە کاک ئەحمەدی برام کە لە من گەورەتر بوو و ئەم دەنگ و باسانەی دەزانی، جاروبار ئەم شتانەم لێ دەبیست. تۆزێک هەستم بەوە دەکرد حەزم دەکرد مەلا مستەفای بازرانی بناسم، کە کێیە؛ رۆژێکی زستانی 1944 بوو، سەرەتای ساڵی 1944 دوای ئەوەی کە گفتوگۆ پەیدا بوو لە نێوان میری ئەو کات و شۆڕشەکەی بارزانیی نەمر لە بارزان و بەڵێنیان پێدابوو، کە هەندێک لە داواکارییەکانی جێبەجێ بکەن.
رۆژێک لە نێو پۆل دانیشتبووین، لەکاتێکدا قەرەباڵخییەک پەیدا بوو و لە هەر پۆلێک قوتابییەکان رایان دەکردە دەرەوە بە مامۆستاکانیشەوە، ئێمەش لەگەڵیاندا [چووین]؛ پرسیارمان کرد چی بووە؛ [بینیمان] چەند کەسێک لە بەرامبەر ئێمە بە پێ بەرەو ناوشار دەهاتنەوە، 10 یان 12 کەس بوون، چەکدار بوون، یەکێکیان لە پێشەوە دەڕۆیشت. پرسیارمان کرد کێیە؟ گوتیان مەلا مستەفای بارزانییە، ئەوکات چووبوو بۆ باداوە بۆ پرسەی خوالێخۆشبوو مەلا فەندیی (ئەفەندی) هەولێر، کە پیاوێکی گەورەی ئایینی و سیاسی بوو لە هەولێر کە [مەلا مستەفای بارزانی] لەوێوە بەرەو ناوشار دەچوو.
ئەمە یەکەم جار بوو کە چاوم بە بارزانی کەوت، بێگومان هەر لەسەر ئەو بیروباوەڕە مامەوە کە بازرانی دەبێتە سەرکردەیەکی لێهاتووی کورد و شتێک بۆ کورد دەستەبەر دەکات. تاوەکو دوای ئەوە کە شۆڕشی 1945 دەستیپێکردەوە و بە تەواوەتی ئێمە بەدوادواچوونمان بۆ هەواڵەکانی شۆڕش دەکرد، کاتێک چووبوومە قۆناخی ناوەندی، هەواڵی ئەم شۆڕشەمان دەزانی، دواتر کە چوو بۆ مهاباد و لەگەڵ هاوڕێکانی لەوێ خزمەتی کۆماری مهابادیان کرد؛ من لەو کاتەوە زانیومە کە مەلا مستەفای بارزانی سەرکردەیەکە هەوڵدەدات کە ئامانجی کورد جێبەجێ بکرێت و شتێک بە کورد بگات و ئێمەش چاومان لەمە بڕی بوو.
دوای تێکچوونی کۆماری مهاباد، گەڕایەوە کوردستانی عێراق و دووبارە رێبڕینی مەسیری بەناوبانگ کە سێ یان چوار دەوڵەتی بە نێو دوژمندا بڕی و هەمووی بە شەڕ، کە ماوەی زیاتر لە شەش هەفتەی خایاند و گەیشتە خاکی سۆڤیەتی ئەو کات. نامەوێت بگەڕێمەوە سەر ئەو بابەتەی کە مەلا مستەفای بارزانی چۆن هاتەوە و چۆن پارتی ئەو کات پەیوەندی پێیەوە دەکرد و تاوەکو ئەو کاتەی گەڕایەوە و شۆڕشی ئەیلوول دەستیپێکرد.
ساڵی 1963 چوومەتە نێو شۆڕشی ئەیلوول، ئەوکات لە نزیکەوە زیاتر بارزانیم ناسی. بازرانی هەموو هەوڵ و کۆششی بۆ ئەوە بوو شتێک بۆ نەتەوەی کورد دەستەبەر بکات و پەیوەندیی بە هەموو لایەنێک دەکرد، کە بتوانن یارمەتییەکی میللەتەکە بدەن و بارزانی توانی لە ماوەیەکی کەم دەنگی کورد بگەیێنێتە جیهان و کورد بە دەرەوە بناسێنێت و بە هەر کەسێکت گوتبایە کە من کوردم، پرسیاریان لێدەکردی بازرانی؟ ناوی بارزانییان لەگەڵ کورد دەهێنا.
پرسیار: بارزانی مەبەستی بوو گرفتی کورد بکاتە بابەتێکی جیهانی؟
موحسین دزەیی: بەڵێ، مەبەستی ئەوە بوو، لەبەر ئەوە هەوڵی دەدا؛ هەرچەند ئەو کات دۆخەکە بەجۆرێکی دیکە بوو، لە سەرەتای شۆڕشەوە ساڵانە جارێک رۆژنامەڤانێک دەهات، یان بە دوو ساڵ جارێک دەهاتن. پەیوەندی گرتن زۆر ئەستەم بوو، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەموو جۆرە هەوڵێکی دەدا و بەپێی توانا خەڵکی دەناردە دەرەوە کە بتوانن دەنگی کورد بگەیێننە دەرەوە.
قەناعەتی وابوو کە ئەگەر هێزێکی گەورە پشتگیریی کورد نەکات، ناتوانێت بگاتە ئامنجەکانی خۆی، لەبەر ئەوە بەردەوام هەوڵی دەدا هێزێکی سەرەکیی جیهان، ببێتە پاڵپشتی میللەتی کورد.
مەلا مستەفا کەسێکی سیاسی بوو، لەبەر ئەوەی وەک دەڵێن، هەموو هێلکەکانی نەدەخستە سەبەتەیەکەوە، هەوڵی دەدا لەگەڵ سۆڤیەت، ئەمریکا، بەریتانیا، لەگەڵ دراوسێکانمان لەگەڵ ئێران و تورکیاش هەوڵی [پەیوەندی] دەدا.
بێگومان کاتێک مەلا مستەفا دەیگوت کورد، مەبەستی تەنیا کوردستانی عێراق نەبوو، بەردەوام باسی لە هەموو کوردستان دەکرد، هەرچەند کە بۆ دۆخی ئێستای ئێمە لە کوردستانی عێراق دەمانەوێت شتێک دەستەبەر بکەین، بەڵام بەردەوام ئامانجی دووری ئەوە بوو کە کورد هەموو یەکە و نەتەوەیەکی دابەشکراوە.
بێگومان پێشتریش سەلماندوویەتی، لە دوو سێ پارچەی کوردستان شەڕی کردووە، لە ئێران تەنیا ئەو بوو بەرگری لە کۆماری مهاباد کرد و چەند شەهیدیان دا.
پرسیار: ئەمە روونە کە ئەگەر هێزی ئەوان نەبووایە، ئەو ساڵەش نەیاندەتوانی لە بەرامبەر هێرشەکانی سوپای ئێران بەرگری بکەن؟
موحسین دزەیی: بەڵێ، هێزی سەرەکیی سوپای کۆماری مهاباد بۆ بەرگری، بارزانییەکان بوون و چەند بەرەیەکی شەڕیان رادەست کرابوو و ئەوان شەڕیان دەکرد، چەند شەهیدێکیشیان هەبوو، ژمارەیەکی زۆریان شەهید هەبوو لە کوردستانی ئێران و خۆی کە چوو بۆ کوردستانی ئێران، چووە لای قازی محەممەد و گوتی، 'وەکو سەربازێک ئامادەمە بەرگری لە کۆماری مهاباد بکەم'.
پرسیار: هیچ بیرەوەرییەکی باس نەکردووە لەبارەی ئەو کات و بوونیان لە کۆماری مهاباددا؟
موحسین دزەیی: دوای تێکچوونی کۆماری مهاباد، بەر لەوەی قازی بگیرێت، من ئەم گوتەیەم لە هاوژینی [خانمی] قازی محەممەد دایکی کوڕی رەش بیستووە، بەر لەوەی بارزانی لە سۆڤیەت بگەڕێتەوە بۆ کوردستان، من لە ئەڵمانیا خانمی قازیم بینی، چوومە لای ئەو قسەی بۆ کردم و گوتی، ئەو کاتەی کۆماری مهاباد تێکچوو و خەریک بوو خۆیان رادەست بکەن، بارزانی داوای لە قازی کرد کە خۆی رادەست نەکات، 'وەرە من لەگەڵت دەبم و تاوەکو ماوین شەڕ و بەرگری دەکەین'.
بارزانی گوتوویەتی، 'ئەو ئاڵایەی کوردستانت بۆ دەپارێزم'، ئەمە خانمی قازی ئەم قسەیەی کرد، قازیش گوتویەتی، 'نەخێر، من بڕیارم داوە کە خۆم رادەست بکەم، لەبەر ئەوەی نابێ، خەڵک کە (بەزیوە) لە بەرگری، منیش لەگەڵ خەڵکەکە خۆم رادەست دەکەم، با مەسیرمان هەموو یەک بێت.'
کە بارزانی گەڕایەوە لە سۆڤیەت خۆی ئەم قسەیەی بۆ من گێڕایەوە، دەقی ئەم قسەیە بوو، گوتی، 'داوام لە قازی کردووە، قازیش گوتوویەتی نەخێر، ئاڵاکەی کوردستان رادەستی تۆ دەکەم، من دەبێ خۆم رادەست بکەم'. [بارزانی] گوتی ئەو جا ناچار بووم و بەرەو کوردستانی عێراق گەڕامەوە'، کە پاشان چووە سۆڤیەت.
ئیتر خۆتان دەزانن کە مێژووی شۆڕش چۆن بووە، ئەوکات شۆڕشەکە بەردەوام بوو تاوەکو رێککەوتنی 11ـی ئازار، کە حکومەتی عێراق دانی نا بە مافی کورد بۆ ئۆتۆنۆمی [حوکمی زاتی] و رێککەوتنێک لەسەر ئەم بنەمایە جێبەجێ کرا؛ ئەمە بۆ کورد گەورەترین دەستکەوت بوو، لە مێژووی نەتەوەی کورددا نەبوو کە حکومەتێک بە فەرمی دان بە مافی کورد بۆ ئۆتۆنۆمی دابنێت و رێککەوتنی فەرمی لە نێوان دوو لایەنەکە هەبێت. بێگومان مەلا مستەفا ئەمەی پێ دەستکەوتێکی گەورە بوو، کە دەستەبەر کراوە، هەرچەند قەناعەتی نەبوو بەعس رێکەوتنەکە جێبەجێ بکات.
پرسیار: واتا گومانی هەبوو لە رێککەوتنەکە و کردەوەکانی بەعس؟
موحسین دزەیی: بەڵێ، بەر لەوەی بچێت بۆ واژۆکردنی رێککەوتنەکە، دانیشتنێکی لەگەڵ ئێمە کرد و رای هەموومانی وەرگرت، هەمووان بۆچوونیان وابوو کە ئەم رێککەوتنە بکرێت و دەستکەوتێکی گەورەیە؛ گوتی، 'من بە گوێی ئێوە دەکەم بۆ ئەوەی نەڵێن رای خۆی سەپاند، مادام ئێوە زۆرینەن و راتان وایە رێککەوتنەکە بکەین، من رێکدەکەوم و ئەمە راستە شتێکی باشە، بەڵام من هیچ کات متمانەم بە حیزبی بەعس نییە، کە رێککەوتنەکە جێبەجێ بکات، بەڵام کێشە نییە واژۆی دەکەم.' گەڕایەوە بۆ ئەو ژوورەی کە سەدام حوسێنی لێبوو و رێککەوتنەکەیان واژۆ کرد.
بۆ ئێمە هەنگاوێکی زۆر گەورە بوو، بەڵام دەرکەوت دوای ماوەیەک بەعس دەستی بە پیلانگێڕی کرد و پاشگەز بووەوە و بەڵێنەکانی لە ماوەیەکی کەمدا لەبیر کرد.
پرسیار: یەکێک لە هۆکارەکانی بێ باوەڕیی بارزانی کردەوەی بەعسییەکان بوو، یەکێک لە پیلانگێڕییەکانیشیان پیلانی مەلاکان بوو.
موحسین دزەیی: بەڵێ، بێگومان پێتشتریش لە ساڵی 1963 ئەزموونی لەگەڵیان هەبوو، دەیناسین، لەبەر ئەوە قەت متمانەی پێیان نەبوو و گومانی لە راستبوونیان هەبوو، یەکێک لە نموونەی پاشگەزییەکەیان، ئەوە بوو کە پیلانگێڕییان لە دژی ژیانی [مەلا مستەفا] کرد.
ئەو کات من نوێنەر بووم لە پراگ، لە چیکۆسلۆڤاکیا، مانگی نۆ بە مۆڵەت گەڕابوومەوە بەغدا، بە ئۆتۆمبێل لە رێگەی موسڵەوە گەڕامەوە و نەچوومەوە بۆ هەولێر و یەکسەر چوومە بەغدا، خۆی وایە کە یەکێک لە دەرەوە نوێنەر (سەفیر) بوو، دەچێت لە تۆماری تەشریفات (سجیل تشریفات) لە کۆشکی کۆماری واژۆیەک دەکات، کە گەڕاوەتەوە و هەروەها چاوی بە سەرۆککۆمار و جێگرەکەی دەکەوێت. من داوای چاوپێکەوتنم لەگەڵ جێگری سەرۆککۆماری ئەو کات کرد کە سەدام حوسێن بوو، رۆژیان بۆ دیاری کردم بۆ رۆژێک دواتر بۆ ئێوارە، منیش بە هەلم زانی گوتم سەرێکی هەولێر دەدەمەوە، ئەو کات شێروانی کوڕم لەگەڵ بوو، منداڵ بوو، گوتم ئەویش دەگەیێنمەوە هەولێر، پاشان بەیانی من دەگەڕێمەوە و ئێوارە دەچم بۆ چاوپێکەوتنەکە.
هاتمەوە بۆ هەولێر ئەوەندەی پێنەچوو ئاگاداریان کردمەوە و گوتیان پیلانگێڕییەکی وا هەبووە، یەکسەر بروسکەیەکم نووسی بۆ کۆشکی کۆماری و جێگری سەرۆککۆمار کە چاوپێکەوتنەکەم دوابخرێت، من ناتوانم ئێستا بێم. یەکسەر بەرەو گەڵاڵە بەڕێکەوتم، بەرەبەیانی گەیشتم؛ چووم، گوتیان مەلا مستەفا لە قەسری سەلامە و رۆیشتم بۆ ئەوێ، بەرپرسی پاسەوانەکان کە ناوی (حاچک) بوو و لە ژوورەوە پیاسەی دەکرد، ئێستاش حاچک ماوە و یەکێک لە هەڤاڵەکانی بوو کە لەگەڵی چووبوو بۆ یەکێتیی سۆڤیەت و یەکێک لە قارەمانەکان بوو. حاچک کە چاوی بە من کەوت و زانی کە شڵەژاوم گوتی، 'لێرەیە بەڵام خەوتووە'، کە بینی قەناعەتم نەکردووە. بردمی و گوتی، 'لە پەنجەرەوە سەیر بکە'، منیش سەیرم کرد و بینیم خەوتووە، گوتی، 'تازە خەوتووە، با ئیستڕاحەت بکات و جێگەش بۆ تۆ دادەنێین ئیستڕاحەت بکە.'
بەیانی هەڵسام چوومە لای پێکەوە نانی بەیانیمان خوارد، بێگومان لەم پیلانگێڕییەی کە لەگەڵیان کرد، زۆر دڵگران بوو و بە موعجیزەش رزگاری بوو.
پرسیار: نەمر بارزانی خۆی چی دەگوت لەبارەی رووداوەکەوە؟ بابەتەکە سەرسوڕهێنەرە، لە نێوان کۆمەڵێک مەلادا روویدا.
موحسین دزەیی: بەڵێ، بەڵام دۆخەکە ئاوا بوو کە مرۆڤ سۆز و عاتیفەی دەجووڵا و بە سۆزەوە قسەی دەکرد، بەڵام ئەو نەشڵەژابوو و زۆر ئاسایی بوو، واتا ئێمە زیاتر شڵەژابووین، کە لەکاتی رووداوەکە لەوێش نەبووین، ئاگادار نەبووین و چاومان لێ نەبوو، بەڵام شڵەژابووین؛ بەڵام ئەو باوەڕی تەواوی هەبوو و گوتی، 'شتێک ئەگەر خودا رای لەسەر نەبێت، جێبەجێ نابێت، هەرچەند پیلانگێڕییەکی گەورەشت لەگەڵ بکەن، مرۆڤ رزگاری دەبێت.'
پاشان دوای یەک یان دوو رۆژ بۆی باس کردین رووداوە چۆن بووە و چۆن دانیشتوونە، چۆن مەلاکان تەقیونەتەوە، ئەوەی کە لە بەرامبەر ئەو دانیشتووە، ئەوەی شەهید بوو چایچییەکە بوو، کە کەوتووەتە نێوان سەرۆک بارزانیی نەمر و مەلاکەی کە تەقەمەنی لێ بەسترابوو، ئەمە بووە هۆی ئەوەی کە [مەلا مستەفای بارزانی] پارێزراو بێت و ئەو پێشمەرگەیەش شەهید بێت. ئەمە یەکێک لە نموونەکان بوو کە حکومەت [لە رێککەوتنی 11ـی ئازار] پاشگەز بووبووەوە و بە هەموو شێوەیەک هەوڵی دەدا کە ئەم رێککەوتنە جێبەجێ نەکات.
پرسیار: ئەمە هۆکارێک نەبوو کە مەلا مستەفای بارزانی شەڕ رابگەیێنێت؟
موحسین دزەیی: هیچ کات؛ بەڵێ زۆر داواکرا کە وەزیرەکان و کاربەدەستان [لە بەغدا]، هەمووی بکشێنەوە و دەست لە بەرپرسیارێتیی لە حکومەت هەڵبگرن، بەڵام مەلا مستەفا قبووڵی نەکرد، رای بارزانی ئەوە بوو کە ئێمە نابێت بەڵگە بدەینە حکومەت کە ئەوان پاشگەز ببنەوە، ئێمە دەبێ ئەو ماوەیەی کە داندراوە بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی 11ـی ئازار، تەواوی بکەین، شەڕ نەبێتەوە بڵێن مەلا مستەفای بارزانی لەسەر خۆی شەڕی کردەوە، دەیگوت، 'میللەتی کورد لە من گەورەترە لەبەر ئەوە خەڵک چاوەڕێی ئەوە نییە کە من لەسەر ژیانی خۆم بڵێم دەست بە شەڕ بکرێتەوە، ئێمە دەبێ ئەم دەرفەتە بپارێزین تاوەکو ئەو چوار ساڵە تەواو دەبێت، بزانین ئایا جێبەجێی دەکەن یان نا'، ئەمە رای ئەو [مەلا مستەفای بارزانی] بوو.
کە ساڵی 1974 دانوستاندنیان لەسەر شێوەی ئۆتۆنۆمییەکە دەستپێکردەوە، من یەکێک بووم لە ئەندامانی شاندی کوردستان، دیار بوو کە پاشگەز بووبوونەوە، تەنانەت ئەوانەی کە بە ناو بەرەی قەومی و نیشتمانی-قەومی بووبوونە هاوبەشی بەعسییەکان لە حیزبەکانی دیکە، ئەوانیش پشتگیریی ئێمەیان نەکرد و زیاتر پشتگیریی بەعسیان دەکرد، کە دواتر زانیان بە هەڵە چوونە و دوای ماوەیەکی کەم [بەعس] رووی لەوانیش سووڕاند.
بێگومان ساڵی 1974 بارزانیی نەمر پێیخۆش نەبوو شەڕ ببێتەوە، لەبەر ئەوە دوایین جار خوالێخۆشبوو ئیدریس [بارزانی] بۆ گفتوگۆ ناردە بەغدا، بۆ ئەوەی هەرچۆنێک بێت رێگە نەدرێت شەڕ دەستپێبکاتەوە و ئیدریس وەک دوایین شت هەوڵی لەگەڵیان دا، کە هەموو شتێک بۆ ساڵێکی دیکە دوابخرێن، بەڵکو لەو ماوەیەدا متمانە بگەڕێتەوە نێوانیان کە قبووڵیان نەکرد و ئەوان بڕیاری شەڕیان دابوو و زیاتر بەعس شەڕەکەی بەسەر کوردستاندا سەپاند.
پرسیار: واتا بارزانی تاوەکو دوایین ساتەکان هەوڵی بۆ ئاشتەوایی دەدا؟
موحسین دزەیی: تاوەکو دوایین ساتەکان دەیویست لە رێگەی ئاشتی و دیپلۆماسییەوە رێککەوتنەکە سەر بگرێت و شەڕ نەبێتەوە، بەڵام [بەعسییەکان] قبووڵیان نەکرد بەهیچ شێوەیەک.
پرسیار: یەکێک لە هۆکارەکان کەرکووک بووە کە رێکنەکەوتوون، باسی ئەم بابەتەمان بۆ بکە.
موحسین دزەیی: بەڵی، لە دانوستاندنەکانی 1970 کە شاندی حکومەت بەر لە رێککەوتنەکە هاتن، یەکێک لەوان کە سامەڕایی، نازانم ناوەکانم نایەتەوە بیر، وابزانم ئەو کات وەزیری راگەیاندن و لە سەرکردایەتیی بەعس بوو، لە دانیشتنێکدا پێنووسی دا لە مێزەکە و بە عەرەبی گوتی، 'کێ دەڵێت کەرکووک شارێکی کوردییە؟' بارزانی وەڵامی دایەوە و گوتی، 'کەرکووک کوردستانە، پارچەیەکە لە کوردستان و کەس ناتوانێت، نە تۆ و نە من ئەم مافە لە میللەتی کورد وەربگرینەوە، ئەگەر داگیری دەکەن ئەوە جیایە، بەڵام بڵێن کورد نییە ئەمە ناکرێت (مومکین نییە)'.
بەڵێ کەرکووک یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکان بوو کە شەڕ ببێتەوە. ئەو کات بە هیچ شێوەیەک بارزانیی نەمر ئامادە نەبوو کە لەسەر کەرکووک نەرمی بنوێنێت، بەڵام بەعس دەیویست ئێمە بە تەواوی نەرمی بنوێنین و پەیوەندییمان بە کەرکووکەوە نەمێنێت و بە کوردستان ئەژمار نەکرێت. بازرانیی نەمر مەبەستی ئەوە بوو بە کوردستان ئەژمار بکرێت، 'کێشە نییە ژێردەستی بەعسیش بێت، پارێزگاریشی عەرەب بێت، یان ئیدارەی هاوبەشی هەبێت'، ئەم شتانەی هەموو قبووڵ کرد، بەڵام کەرکووک پارچەیەکە لە کوردستانە.
پرسیار: واتا بارزانی بەو جۆرە قبووڵی بوو؟
موحسین دزەیی: بەڵی، بەو جۆرە قبووڵی کرد کە ئیدارەی هاوبەشی هەبێت، بەڵام دەبێ لە بواری جوگرافییەوە حکومەت دان بەوەدا بنێت کە بەشێکە لە کوردستان، بەڵام جاری وا بەرژەوەندییەکە لەمە دایە کە ئیدارەی هاوبەشی هەبێت و لە دەقی ئەو یاسایەی کە بڕیار بوو دابنرێت، دەبێ دەق هەبێت کە رێککەوتنی لەسەر کرابا و پارچەیەک لە کوردستان ئەژمار کرابا.
پرسیار: بارزانی پێداگر بوو لەسەر ئەوەی کە بە فەرمی لەوێ دان بەوە دانەنرێت کە کەرکووک بەشێک نییە لە کوردستان؟
موحسین دزەیی: بەڵێ، هیچ کات نەیدەویست و دەیگوت، 'نە من ئەو مافەم هەیە و نە کەس ئەو مافەی هەیە کە سەبارەت بە پارچەیەک لە خاکی کوردستان نەرمی بنوێنێت و بگوترێت کە ئەمە خاکی کورد نییە، چۆن دەتوانم وا بڵێم، کێ ئەم دەسەڵاتەی داوەتە من، کەس ئەو مافەی نییە.'
پرسیار: دەکرێ بڵێین هۆکاری سەرەکیی هەڵگیرسانی شەڕ، سەپاندنی ئەو داوایە لەلایەن بەعسەوە لەبارەی کەرکووک و قبووڵنەکردنی ساڵێک دواخرانی دانوستاندنەکان بوو؟
موحسین دزەیی: داواکردنی دواخرانی دانوستاندنەکان بۆ ساڵێک، چارەسەرێک بوو بۆ ئەوەی شەڕ نەبێت، ئەگەر نا ئەمە یەکێک لە هۆکارەکانی دروستبوونی شەڕ نەبوو، بەڵام ئەوان [بەعس] دەیانویست یاسای ئۆتۆنۆمییەکە بەو شێوەیە دابڕێژن، کە خۆیان مەبەستیان بوو؛ کە شتێک بێت هیچ دەسەڵاتێکی نەبێت، کیانێکی ئۆتۆنۆمی پێکبهێنن بە شێوەیەک کە خۆیان دەیانەوێت، نەک بەو شێوەیە کە کورد دەیەوێت؛ واتا دەسەڵاتێکی وای نەبێت و نەتوانێت هیچ بکات، بەڵکو زیاتر لە ژێر دەسەڵاتی دەزگاکانی حکومەتی بەعسدا بێت، بە هەموو دامەزراوەی ئۆتۆنۆمییەکەوە.
پرسیار: ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە شەڕ دەستپێبکات؟
موحسین دزەیی: بەڵی بووە هۆی دەستپێکردنەوەی شەڕ، کوردیش ناچار بوو بەرگری لە خۆی بکات. بێگومان بارزانیی نەمر هیچ کات متمانەی بە حکومەتی ئێران و حکومەتی ئەوکاتی شا نەبوو، کە ئەوان هیچ کات بەرگری لە مافی کورد ناکەن و نایانەوێت کیانێک بۆ کورد دروست بکرێت و [پشتگیریکردنی کورد] بۆ بەرژەوەندیی خۆیانە، لەبەر ئەوەی کە ناکۆکی هەبوو لە نێوان حکومەتی ئەوکاتی ئێران و حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق، دۆسیەی کوردیان بۆ بەرژەوەندیی خۆیان بەکاردەهێنا، کوردیش ویستی ئەم دۆخە بۆ بەرژەوەندیی خۆی بەکاربهێنێت و تا دەکرێ کەڵک لە دۆخەکە وەربگرێت؛ لەبەر ئەوە بارزانیی نەمر حەزی دەکرد حکومەتێکی گەورەتر بێتە نێو بابەتەکەوە، بۆ ئەوەی تەنیا ئێران [لە بابەتەکەدا] نەبێت، کە متمانەی تەواوی بە حکومەتی شای ئەوکات نەبوو.
ساڵی 1972 ریچارد نێکسن، سەرۆککۆماری ئەمریکا کە هات بۆ ئێران و شایان بینی و بڕیاردرا پشتگیریی دۆسیەی کورد بکەن و ئەمریکا پەیوەندیی بە کوردەوە کرد، ئەوکات بازرانی گوتی، 'مادام هێزێکی گەورە لە پشت ئێمەیە'، متمانەی بە ئەمریکا کرد و ئەوکات هاوکاریی زیاتر لەگەڵ ئێران دەستیپێکرد.
بێگومان دەرکەوت ئەوانیش راست نین، دەرکەوت ئەمە یارییەکە و زیاتر ئەندازیاری ئەم یارییەش کیسنجەرە و ئەویش تەنیا بۆ گوشارخستنەسەر حکومەتی عێراق بوو بۆ ئەوەی سیاسەتەکانی بگۆڕێت، کە حکومەتی عێراقیش سیاسەتی خۆی گۆڕی و بەرەو رۆژئاوا چوو و ئەوان وازیان لە دۆسیەی کورد هێنا، دواتر دەرکەوت کە سیناتۆر پایک لێکۆڵینەوەی لەسەر بابەتەکە کردووە و بڵاوکراوەتەوە کە ئامانجی سەرەکیی بابەتەکە چی بووە.
پرسیار: ئایا کیسنجەر (وەزیری دەرەوی ئەو کاتی ئەمریکا) بە تاوانبار دەبینی لە بەرامبەر کورددا؟
موحسین دزەیی: بەڵێ، من بە تاوانباری دەبینم کە بۆ مەبەستی خۆی خیانەتی لە گەلی کورد کرد.
پرسیار: بڕوام وایە بارزانیی نەمریش چاوەڕوانی ئەو یارییەی لە کیسنجەر نەبوو.
موحسین دزەیی: نەخێر بەو شێوەیە چاوەڕانی نەدەکرد کە دوای ماوەیەکی کەم [پشت لە دۆسیەی کورد بکەن]، بێگومان هەموو کەسێک ئەوە دەزانێت، ئەویش ئەوەی دەزانی کە هەر کەسە بێتە نێو دۆسیەکەوە بۆ بەرژەوەندیی خۆیەتی، بەرژەوەندیی خۆی دەوێت، بەڵام تا ئەو رادەیە کە هەموو بەرژەوەندیی کورد قوربانیی بەرژەوەندیی خۆی بکات و خیانەت لە دۆسیەی کورد بکرێت، ئەمە چاوەڕواننەکراو بوو.
پرسیار: کاریگەریی ئەو پیلانگێڕییەی کە لە جەزائیر کرا چی بوو لەسەر مەلا مستەفای بارزانی؟
موحسین دزەیی: بە رای من کاریگەری لەسەر هەموو کوردێک هەبوو، کاریگەری لەسەر بارزانیش دانا، دروستبوونی بارزانی و کەسایەتیی بارزانی جیا بوو لەگەڵ ئێمە و خەڵکی دیکە، کەس نەبوو ئەوکات نەشڵەژێت، بەڵام ئەو هیچ کات کۆنتڕۆڵی خۆی لەدەستنەدا، هیچ کات نەشڵەژا، هیچ کات بیر و باوەڕی بە میللەت نەگۆڕدرا، دڵنیا بوو رۆژێک لە رۆژان کورد دەتوانێت مافی خۆی وەربگرێت و دەبێ بەردەوام بێت لە خەباتی خۆی، هەرچەند خیانەتی لێ بکرێت، یان دوژمن بتوانێت بۆ ماوەیەکی کەم شۆڕشی پێ رابگرێت، یان بەرامبەری بوەستێتەوە.
بارزانی رای وا بوو کە ئەگەر بە ماوەیەکی کەم کورد دووبارە ریزەکانی خۆی باشتر رێکبخاتەوە دەتوانێت دەست بە شۆڕش بکاتەوە و لە جاران باشتر دەتوانێت ئەم کارە بکات.
بێگومان زۆر هۆکار هەبوون کە وای لێبکات بڕیار بدات ئەم شەڕە رابگیرێت، وای پێ باش بوو، یەکێک لە هۆکارەکان ئەوە بوو کە پێیوابوو ئەگەر شەڕەکە رانەگیرێت، دوای ئەو رێککەوتنەی جەزائیر کورد تووشی گرفتێکی گەورە دەبێت.
بەر لە راگرتنی شەڕ، رۆژێک نوێنەرێکی شا هاتە لای بارزانی و بە جیا بینی و پێیگوت، 'ئێمە رێککەوتووین لەگەڵ حکومەتی عێراق و هەموو جۆرە رێککەوتنێک، و دەبێ سنووری ئێران کراوە بێت بۆ سوپای عێراق و سنووری عێراقیش بۆ ئێمە کراوە بێت، لەبەر ئەوە سوپای عێراق دێتە نێو ئێران و بە پشتەوەدا [خاکی ئێران] دێت و هێرش دەکاتە سەر کورد'؛ ئەو کەسەی کە ئەم بابەتەی باس کرد، ئەفسەرێکی کورد بوو و لەگەڵ شا کاری دەکرد، بەڵام نەختێک سۆزی هەبوو و پەیوەندیی تایبەتیشی لەگەڵ بارزانی هەبوو و ئەو هەواڵەی هێنا.
دوای چەند رۆژێک، یەک دوو رۆژ بینیمان کە ئەفسەری عێراقی بۆ پشکنین و کۆکردنەوەی زانیاری هاتوون بۆ خانێ (پیرانشار) کە لەسەر سنووری حاجی ئۆمەرانە، واتا خۆیان ئامادە دەکرد کە هێزێک بۆ ئەوێ بێنن و بمێننەوە.
راستییەکەی بازرانیی نەمر میللەتی لە کارەساتێکی گەورە رزگار کرد، هەرچەند دۆخی ئەو کاتی خەڵک زۆر خراپ بوو، هەرچەند کە تووشی دابڕانی زۆر بووین، بەڵام لە کارەساتێکی گەورە رزگاری کردین و شەڕ راگیرا. بۆیە دوای ماوەیەکی کەم توانرا دووبارە شۆڕش دەستپێبکاتەوە.
کە دەڵێن شۆڕشی گوڵان، من هەر بە درێژەی شۆڕشی ئەیلوولی دەزانم کە داڕێژەری ئەمیش هەر بارزانی بوو.
بارزانی خۆی دیاری دەکرد کە کێ و لە کوێ دەستپێبکات، کەی دەستپێبکەن، کێ بچێتەوە کوردستان، خۆی دیاری دەکرد، هەرچەند کە تووشی نەخۆشیش هاتبوو، بەڵام خۆی داڕێژەر بوو.
پرسیار: ئایا ئەم رێککەوتنە جیا لەوەی کە بە دژی کورد کرا، چاڵێک نەبوو بۆ حکومەتی عێراقی؟
موحسین دزەیی: دیارە حکومەتی عێراق زۆری نەرمی بۆ ئێران نواند و هەوڵی دەدا نەرمی بۆ ئێران بنوێنێت، بەڵام لەگەڵ کورد نەبێت.
پرسیار: ئەم نەرمی نواندنە چی بوو؟
موحسین دزەیی: بۆ نموونە لەسەر سەروەریی عێراق نەرمی نواند، لەسەر هەموو شەتولعەرەب کە پێشتر عێراقی بوو، قبووڵی کرد کە دابەش بکرێت و نیوەی بدرێت بە ئێران و نیوەش بۆ عێراق بێت، هەروەها هەندێک لە ناوچە سنوورییەکان کە ناکۆکی لەسەر بوو و عێراق بە خاکی خۆی دەزانی، نەرمی نواند بۆ ئێران.
پرسیار: ئایا ئەمەش هۆیەک نەبوو کە شەڕی ئێران و عێراق دووبارە دەستیپێکردەوە؟
موحسین دزەیی: بەڵێ، یەکێک لە هۆکارەکان ئەمە بوو، بێگومان نەرمییەکی زۆریان بۆ ئێران نواند و دوای شۆڕشی ئێران و لاوازبوونی حکومەتەکە و لاوازبوونی سوپای ئێرانی کە پاڵپشتیی نێودەوڵەتییان نەما، لە سەرەتای شۆڕش حکومەتی عێراق بە دەرفەتی زانی، کە ئەو کات سوپای عێراقیش بەهێز بووبوو، وای زانی کە دەتوانێت بە ماوەیەکی کەم دەسەڵاتی بەسەر ئێراندا بسەپێنێت، لەبەر ئەوە هەوڵی دا کە بتوانێت ئەو شتانەی پێشتر نەرمی نواندووە، وەریان بگرێتەوە و یەکێک لە هۆکارەکانی شەڕی هەشت ساڵەی نێوان عێراق و ئێران ئەمە بوو. جگە لەوە حکومەتی عێراق بەڵێنی بە ئەمریکا و بە رۆژئاوا دابوو کە سیاسەتی خۆی بگۆڕێت، گۆڕی و نەرمیی بۆ داواکارییەکانیانی ئەوانیش نواند.
پرسیار: دوای ئەوە زۆری نەخایاند کە بەداخەوە بارزانیی نەمر نەخۆشییەکی کوشندەی گرت، من زۆرم بیستووە کە دەڵێن رێککەوتننامەی ئەلجەزایر کاریگەری لەسەر دانابوو و دڵگرانی کردبوو.
موحسین دزەیی: بێگومان کاریگەری لەسەر هەموو کەس دانا، بەتایبەتی لەسەر بارزانی، چونکە زیاتر هیوای ئەوە بوو کە شتێک بۆ کورد جێبەجێ بکات تا ئەو کاتەی کە خۆی لە ژیاندا ماوە، هەوڵی ئەوەی دا کە خزمەتێکی گەلی کورد بکات و دەیزانی کە دوای ئەو دابڕانەی کە بەسەر شۆڕشی ئەیلوولدا هات و خۆی تووشی ئەم نەخۆشییە بووە، ماوەیەکی کەمی ماوە، رەنگ بێت دەرفەتی نەبێت کە ئەم ئامانجانە جێبەجێ بکات، لەبەر ئەوە بێگومان کاریگەری لەسەر هەبوو و پێیناخۆش بوو، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بارزانی هیچ کات کۆڵی نەدا، واتا بەپێی دەسەڵاتی خۆی و هەڵسەنگاندنی دۆخەکە، هەوڵی دەدا شتێک بۆ کورد جێبەجێ بکات.
ئەو ماوەیە من لە ئەمریکا لەگەڵیدا بووم، رۆژ نەبوو پەیوەندییەکی سیاسیی بە ئەندامانی کۆنگرێس، ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا و رۆژنامەڤانان نەگرێت، بۆ ئەوەی دۆسیەی کورد لەگەڵ ئەمریکا و دەوڵەتانی دیکە باس بکات.
رۆژێک کۆتاییەکانی ساڵی 1976، ساڵڕۆژی راگەیاندنی مافی مرۆڤ بوو، لە نیۆیۆرک لەلایەن لیژنەی مافی مرۆڤەوە بانگهێشت کرابوو، کە سەر بە رێکخروای نەتەوە یەکگرتووەکانە، چووین بۆ ئەوێ و من لەگەڵیدا بووم، محەممەد سەعید دۆسکیی خوالێخۆشبوو ئەویش لەگەڵ بوو، چووین بۆ باڵەخانەکە کە بەرامبەر باڵەخانەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بوو و جادەیەکیان لە نێوان بوو.
بێگومان لەم بانگهێشتەدا داوایان لە بارزانی کرد کە قسەیەک بکات، هەڵسا لە جێگەی خۆی کە بچێتە لای مایکەکە بۆ ئەوەی قسە بکات، بەر لەوەی بچێت بۆ ئەوێ پەنجەرەیەک بەرامبەر باڵەخانەی نەتەوە یەکگرتووەکان هەبوو، لە پەنجەرەکەوە سەیری کرد، نزیکەی دوو بۆ سێ خولەکێک وەستا، خەڵکەکە سەریان سوڕمابوو، کە بۆچی وەستاوە، سەیری کرد و پاشان گوتی، 'دەزانن بۆ وەستام؟ من سەیرم کرد، بەردەم باڵەخانەی رێکخروای نەتەوە یەکگرتووەکان، ئاڵای هەموو وڵاتەکانی لێیە تەنیا ئاڵای کوردستان نەبێت، کورد کە میللەتێکە 30 ملیۆن کەسە، ئێمە تەنانەت ئەمەشمان داوا نەکردووە کە ئاڵامان [دابنرێت]، داوای ئەمەمان کردووە کە مافی ئۆتۆنۆمیمان بدەنێیە کە ئەمەشمان پێ رەوا نابینن'. لەوێ بە هەموو میوانەکانی گوت؛ ئەمە سەرەتای قسەکانی بوو، جا گوتی، 'کوا مافی مرۆڤ، ئێمە میللەتێکین کە 30 ملیۆن کەسین، مافی ئەوەمان نەبێت ئێستا ببینە ئەندام لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، میللەتیش هەیە دانیشتووانی بەقەد شارێکی کوردستان نابن، ئاڵایان لەوێ هەیە و ئەندامە.' ئیتر بوو بە چەپڵەڕێزان لە باڵەخانەکەو و دەستخۆشی لێکرا و پاشان درێژەی بە قسەکانی دا و محەممەد سەعید دۆسکیش وەرگێڕانی بۆ دەکرد.
پرسیار: واتا بارزانی لەم رۆژانەشدا بە بەردەوامی هەوڵی بۆ مافی کورد دەدا؟
موحسین دزەیی: تاوەکو دوایین رۆژەکان بە بەردەوامی بیری لێ دەکردەوە، تەنانەت رۆژێکیان رۆژنامەڤانێک هەبوو، ئەو رۆژنامەڤانەی کە راپۆرتی لەسەر پیلانگێڕییەکانی کیسنجەر و شا و بابەتی رێککەوتننامەی ئەلجەزایر و ئەوانە بڵاو کردەوە و ناوەکەی نهێنی بوو، لە تۆڕێکی میدیایی کاری دەکرد کە دواتر دەریان کرد، ئەم رۆژنامەڤانە بانگهێشتی کردبووین لە ماڵی خۆی، لە بارزانی پرسی، 'ئێوە ئەو هەموو هەوڵێکتان دا، ئەو هەموو ساڵە شۆڕشتان کرد و پیلانگێڕییەکی زۆر هەیە لەسەرتان، وا دیارە کورد ناتوانێت هیچ شتێک دەستەبەر بکات، بۆ ئێوە ئیمان بە ئەمری واقیع ناهێنن'؟
بارزانیی نەمر لێی پرسی و گوتی، 'چۆن؟ یانی کوردی عێراق بتوێتەوە لە نێو عەرەبدا؟ کوردی تورکیا لە نێو تورکدا بتوێتەوە؟ هیچ کات کورد ناتوێتەوە لە نێو نەتەوەیەکی دیکەدا و کورد هەر دەبێ بە مافەکانی بگات.'
رۆژنامەڤانەکە سەری سوڕمابوو و گوتی، 'لەگەڵ ئەوەی کە ئەو هەموو کارەساتە بەسەر کورد هاتووە و ئەمە نزیکەی 100 ساڵە ئەم شۆڕشانە دەکرێن لە هەموو پارچەکانی کوردستان و نەگەیشتوون بە ئامانجی خۆتان و تووشی ئەم کارەساتە بوونە، هێشتا هەر واز ناهێنن؟' بارزانی گوتی، 'هێشتا هەر واز ناهێنین تاوەکو بە ئامانجەکانی خۆمان دەگەین.' رۆژنامەڤانەکە گوتی، 'سەرم سوڕماوە لە ئێوە و ئەم میللەتە.'
بارزانیی نەمر هەموو بۆنەیەکی بەکارهێناوە بۆ ئەوەی کە دۆسیەی کورد بناسێنێت و بزانێت کە چی سوودێک هەیە بۆ میللەتی کورد، هەوڵ بدات بەدەستیبهێنێت.
هەموو هەوڵدانی بارزانی بۆ پەیداکردنی دۆست بۆ کورد بووە، نزیکەی 11 ساڵ لە سۆڤیەت ماوە، بێگومان دۆستی زۆر بووە، لە نێو کاربەدەستان، لەوانەش خرۆشچۆف (سکرتێری گشتیی حیزبی کۆمۆنیست) کە دۆستی خۆی بوو، بەڵام بارزانی مەبەستی لەو دۆستایەتییە چی بوو؟ پەیوەندی هەر مابوو لەگەڵ سۆڤیەت، دەیویست شتێک بۆ کورد بکات، مەبەستی ئەوە بوو یارمەتییەکی کورد بدات؛ کە قەناعەتی بەوە هات هیچییان بۆ کورد پێ ناکرێت، هەوڵی دا ئەمریکا شتێک بۆ کورد بکات و دۆستایەتی لەگەڵ دامەزراند، دۆستایەتی لەەگەڵ لایەنی دیکە پەیدا کرد، کێ بتوانێت شتێک بۆ کورد بکات، ئامانجەکە بەرژەوەندیی کورد بوو.
پرسیار: پەیوەندیی لەگەڵ خەڵکی کوردستان چۆن بوو؟
موحسین دزەیی: بارزانی کەسێکی زۆر خاکی (متواضع) بوو، خۆی بە گەورەتر نەدەزانی لە هیچ کەس، منداڵێک چووبا بۆ لای، هەڵدەستا و بەخێرهاتنی دەکرد، لەگەڵ زۆر کەس دادەنیشت لە هەموو چین و توێژێک و لەگەڵ هەر کەسەش بەپێی دۆخی خۆی قسەی لەگەڵ دەکرد، بارزانی کەسێکی دووربین بوو، هەندێک جار کە بڕیاری لەسەر شتێک دەدا، یان بڕیاری لەسەر کەسێک دەدا سەبارەت بە بابەتێک کە لێکدانەوەی بۆ ئێمە ئەستەم بوو، لامان سەیر بوو کە دوای ماویەک، [بابەتەکە] یان بەو جۆرەی کە ئەو گوتبووی جێبەجێ دەبوو یان بۆچوونی ئەو بە راست دەردەچوو.
پاشان بارزانی هێزی خەڵک ناسینی زۆر بەهێز بوو، بۆ نموونە میوانێکی کە دەهات بۆ یەکەم جار بوو و نەیبینیبوو، دوای بەخێرهاتن، دەنگی نەدەکرد و دەرفەتی دەدا ئەو کەسە قسە بکات، ماوەیەک کە کەسەکە قسەی دەکرد، بۆی دەردەکەوت کە ئەم کەسە چۆنە و بەپێی عەقڵییەتی خۆی قسەی لەگەڵدا دەکرد.
کەسێک بوو باوەڕی بە دادپەروەریی کۆمەڵایەتی هەبوو، باوەڕی بە مافی میللەت هەبوو، باوەڕی بە مافی جووتیار هەبوو، دژی ستەم بوو، قبووڵی نەدەکرد بە هیچ شێوەیەک، پێشمەرگە یان بەرپرسێک ستەم لە کەسێکی دیکە بکات، تاوان لە کاتی ئەودا زۆر کەم بووبوو و ئەوەی کە سزا درابا دەبوایە جێبەجێ کرابا بۆ ئەوەی ببێتە ئەزموون بۆ خەڵکی دیکە.
وەک گوتم بارزانی خۆی لە هەموو کەسێک بە بچووکتر دەزانی. خۆی مەسەلەیەکی بۆ گێڕامەوە و گوتی ساڵی 1963 لە ناوچەی بارزان شەڕ دەستیپێکردبوو، فڕۆکە دەهات و دەچوو، گوتی 'خەڵکەکە لەبەر فڕۆکە دەچوونە دەرەوە، منیش دەگەڕام بەسر خەڵکەکەدا، جارێکیان سابیری کوڕم یەکێک لەوانە بوو کە چووبووە دەرەوە، بۆ ئەوەی خۆی لە فڕۆکە بپارێزێت، بینیم سابیر نەختێک بە ناڕاحەتییەوە دانیشتووە و تووڕەیە، گوتم، سابیر چییە بۆ وا ناڕاحەتی؟ گوتی گورگۆ قسەی پێ گوتووم'.
گورگۆ یەکێک بوو لەو پێشمەرگانە کە پیاوێکی پیر بوو، یەکێک بوو لەوانەی کە لەگەڵ بارزانیی نەمر چووبوو بۆ سۆڤیەت، سابیری کوڕی گوتبووی، 'گورگۆ خۆی لێ تووڕە کردووم'، بارزانی گوتبووی چی پێ گووتوی؟ سابیر گوتوویەتی 'پێی گوتووم بۆ من خوڵامی باوکی تۆم؟' بارزانی گوتی، 'منیش پێکەنیم و گوتم سابیر تۆ تازە دەزانی کە من و تۆ هەردووکمان خوڵامی گورگۆ و پێشمەرگەکانی وەکو گورگۆین؟ ئێمە خوڵامی ئەوانین'. گوتی کە ئاوام گوت، سابیر بێدەنگ بوو.
جا خۆی بە خوڵامی هەموو کەس دەزانی، لەبەر ئەوە ئەو ناوبانگەی دەرکرد و ئەم خۆشەویستییەی لە نێو خەڵک بەدەستهێنا.
یەکێک هەیە بە ناوی عەبدولڕەحمان بناوی، کە چێشتلێنەرە لە مەکتەبی سیاسی کە ئێستاش ماوە، پێی دەڵێن باپیر، ئێستا پیر بووە، ئێستاش لەسەر چێشتخانە و ئەوانە چاودێرە، لە ئەمریکا بووین، عەبدولڕەحان بناوی چێشتلێنەری تایبەتی خۆی بوو لەگەڵی هاتووچۆی دەکرد بۆ هەر شوێنێک کە چووبایە.
کاخەزێکی بۆ بارزانی نووسیبوو، وەڵامی دایەوە و بە خەتی خۆی بۆی نووسییەوە و لە ژێرەوە کە واژۆی کردبوو، نووسیبووی ''خادمکم'' مستەفا بارزانی؛ ئێستاش نووسراوەکە لای ئێمە ماوە، جا بە نیسبەت خەڵک ئەو بەو شێوەیە بوو و خۆی بە خزمەتکاری ئەو میللەتە دەزانی نەک گەورەی خەڵک، لەبەر ئەوەش میللەت وا رێزی لێنا و خۆشەویست بوو.
کەسێکی زۆر خۆنەویست بوو و کەسێک بوو کە هیچ شتێکی بۆخۆی نەدەویست، من بینیومە بە دەستی خۆی جلوبەرگی خۆی دووریوەتەوە یان پێڵاوی خۆی پینە کردووە، بینیومە لەسەر بەتانییەک لە ژێر بەردێک خەوتووە، تەنیا نان و ماستێکی خواردووە.
رووداوێکم بیر هاتەوە، وابزانم ساڵی 1969 بوو، من بەرپرسی بەشی دادوەریی مکتەبی تەنفیزیی ئەو کات بووم، بەشی دادگە و ئەوانە لە ئەستۆی من بوون، رۆژێک کەسێک کەسێکی دیکە بریندار کردبوو و دەستگیرکرابوو، خزمێکی ئەوەی دیکە چوو بۆ لای بارزانیی نەمر و بە شێوەیەک تێێگەیاندبوو کە خزمەکەی تەحەدای لەوەی دیکە کردووە و دەستگیرکراوە، بارزانیی نەمریش ناردبووی کە ئەم کەسە ئازاد بکرێت، دادوەرەکە هات بۆ لای من و گوتی ئازادیان کردووە، منیش پێمناخۆش بوو و تووڕە بووم کە نەدەبوایە ئەمە کرابا؛ کۆبوونەوە هەبوو لە حاجی ئۆمەران کە من نەچووم بۆ کۆبوونەوەکە، کۆبوونەوەیەکی مەکەتەبی سیاسی و مەکتەبی تەنفیزی هەبوو بە سەرپەرشتیی بارزانیی نەمر کە پریساری کردبوو بۆچی دیار نییە، گوتبوویان تووڕە بووە، فەرمووبووی لە چی؟، رووداوەکەیان بۆ باس کردبوو. بازرانی ئەمری کرد و منیش چووم و دانیشتم، گوتی وەرە دابنیشە تا کۆبوونەوەکە تەواو دەبێت، دوای کۆبوونەوەکە هات دەستی خستە سەر شانم و گوتی، 'ئێوە هەمووتان هەڵە دەکەن، من دەنگ ناکەم لێتان خۆش دەبم، جارێکیش کە من هەڵەیەکم کرد حەق وایە ئێوە لێمببوورن و داوای لێبوردن دەکەم. منیش پێمگوت تۆ چۆن داوای لێبوردن لە من دەکەیت، بەڵام نەدەبوایە کاخەز بۆ بەندیخانە بنێریت و یەکسەر بە منت گوتبایە و خۆم دەمناردەوە، گوتی نا، جا ئێستا بنێرن کابرا بگرنەوە؛ گرتمانەوە، دواتر کابرا عەریزەی نووسی، سوڵحیان کرد جا ئینجا ئازادکراوەتەوە.
پرسیار: کەواتە شتێک کە روویدەدا، نەیدەویست بەو شێوەیە بمێنێتەوە و دەبوایە چارەسەر کرابا.
موحسین دزەیی: بەڵێ، یەکسەر دەیەویست چارەسەری بکات، یەکسەر ئەوەی کە تۆمەتبار بوو، یان تەحەدای کردبایە، دەبوایە دادگایی کرابا و دەیگوت، دەبێ سزا بدرێت، بۆیە ئەو کات تاوان کەم بوو، کەس بوێری نەبوو تەحەدا لە کەسێکی دیکە بکات.
پرسیار: وابزانم بازرانی خۆی سەرکردایەتیی زۆربەی شەڕەکانی کردووە، لەوبارەوە هیچ شتێکت لەیادە؟
موحسین دزەیی: زۆربەی شەڕەکان خۆی سەرکردایەتی کردووە، زۆربەی شەڕەکانی کە ئەو لە بەرەی شەڕدا بووە؛ لە شۆڕشی 1943 و 1945 لەو ناوچەیەی کە ئەو لەگەڵ هێزێکی لەوێ بوو، خۆی سەرپەرشتیی کردووە و خۆی سەرکردایەتیی شەڕەکە بووە و بەردەوام دوژمنی شکاندووە. لە رووداوێکدا حەسۆی فاتێ هەبوو، کە پێشمەرگە بوو و ئێستا ئەمری خودای کردووە، ئەو بۆی گێڕامەوە، لە کوردستانی ئێران کە شەڕ بوو لە نێوان ئەوان و حکومەتی ئێران کە دەڕۆیشتن بۆ [سۆڤیەت]، ئەو حەسۆیە بریندار دەبێت و خەریکە جێبمێنێت کە بارزانی دەچێت خۆی رزگاری دەکات و دەیهێنێتەوە، جا ئەوکات تانکێک (دەبابە) گەیشتبوووە سەریان و بە موعجیزە توانیبوویان تانکەکە بشکێنن بۆ ئەوەی نەگاتە سەر سەریان و ئەم بریندارەی رزگار کردبوو و نەکەوتبووە دەستی دوژمن، تاوەکو ئەم ساڵانەش هەر مابوو.
پرسیار: ئەی چۆن باسی مەسیرە مێژووییەکەی بارزانیی نەمر دەکەیت کە سنووری چوار دەوڵەتی بڕیوە؟
موحسین دزەیی: مەسیرە مێژووییەکەی [چوونی بارزانی و هاوڕێیانی بۆ سۆڤیەت] مەسیرێکی بەناوبانگە و زۆر لە کتێبەکانی دەرەوە و رۆژنامەکاندا باسکراوە، کە توانیوێتی بە ئیمکاناتی زۆر کەمەوە بەرگریی لە بەرامبەر سوپاکاندا بکات. رۆژ هەبووە کە نانیان بۆ خواردن نەبووە، بەڵام بەو رێگە ئەستەمەدا و لەو دۆخە سەختەدا رۆیشتوون.
پرسیار: بۆچی بارزانی بڕیاریدا بڕوات بۆ رووسیا؟
موحسین دزەیی: بێگومان ناچار بوو، بێ حکومەت نەیدەتوانی لە عێراق بمێنێتەوە ئەوکات، لە ئێران سوپای ئێرانی قبووڵیان نەدەکرد کە بمێنێتەوە و تەنیا وەکو خۆیان دەڵێن شا بارزانیی نەمری بانگ کردبوو و داوایان لێ کردبوو کە چەکەکانیان رادەستی حکومەتی ئێران بکەن و بچن لە باشووری ئێران دابنیشن و واز لە کوردستان بهێنن و ئەمەش ئاکامەکەی دیار نەبوو کە پاشان رادەستی عێراقی دەکاتەوە یان نا، و ئەو کات یەکێتیی سۆڤیەت پشتیوانی میللەتان بوو و [بارزانیی نەمر] ناچار بوو بەرەو سۆڤیەت بڕوات و ئەوێی هەڵبژارد کە ئەگەری هەبوو یارمەتییەکی کورد بدەن و پشتگیرییان بکەن.
کە چوو بۆ یەکێتیی سۆڤیەت، ماوەیەک لە ئازەربایجان بوو، ئەو کات سەرۆکوەزیران و سکرتێری حیزبی شیوعیی ئازەربایجان باقرۆف بوو، کە نەیدەویست شتێک بۆ کورد بکرێت، دەیانویست بارزانییەکان بۆ بەرژەوەندیی خۆیان بەکاربهێنن، بەتایبەتی خودی بارزانیی نەمر کە بۆ ئەوان کار بکات؛ بارزانیی نەمریش پێی گوتبوو کە 'من بۆ ئەمە نەهاتوومەتە ئێرە، بۆ ئەمە هاتووم کە پشتگیرییەکی میللەتی ئێمە بکەن و یارمەتییەکی ئێمە بدەن؛ کە باقرۆف زانی ناتوانێت کاریگەری لەسەر دابنێت، ئەم جارە بڵاوەی پێ کردن و بەسەر کۆمارییەکانی دیکەدا دابەشکران، کە بۆ ماوەی چەند ساڵێک یەکدیان هەر نەبینی و نەیاندەزانی لە کوێن و هەموو لە یەکدی دابڕان و هەر چەند کەسەو ناردبوویان بۆ شوێنێک و دۆخێکی خراپیان هەبوو. دوای ستالین و دوای ئەوەی کە گۆرباچۆف و خۆرشچۆف هاتن، بارزانی پەیوەندی پێوە گرتنەوە.
یەکێتیی سۆڤیەتیش بەرژەوەندیی خۆی لەبەرچاو بوو، ئەویش وەکو ئەمریکا و وەکو وڵاتانی دیکە زیاتر لە بەرژەوەندیی خۆی دەگەڕا کە ئەو حکومەتانەی کە کوردی تێدا دابەشکراوە، پەیوەندی باشی لەگەڵیان هەبوو، بۆیە ئەوەندە بایەخیان بە دۆسیەی کورد نەدەدا، زیاتر بەرژەوەندیی خۆیان بۆ گرنگ بوو. یەکێک لەوانە رێککەوتنێک بوو کە لەگەڵ ئێران کردیان، رێککەوتنی نێوان ستالین و قەواموسەڵتنە کە سەرۆکی حکومەت بوو، بەڵێنیان بە سۆڤیەت دا کە نەوتی باکووریان بدەنێ، بۆیە لە کوردستان و کۆماری مهاباد و کۆماری ئازەربایجان لە 1947ـدا کشانەوە، کە دواتر قەواموسەڵتەنە لێیان پەشیمان بووەوە، واتا ناردیان بۆ پەرلەمانی ئێران و لەوێ رەزامەندی لەسەر نەدرا.
پرسیار: واتا ئەم خیانەتە بە هۆی نەوتەوە لە کورد و بارزانی کرا؟
موحسین دزەیی: بەڵێ، هەر بەو شێوەیەی کە گوتم، هەر دەوڵەتێک بەرژەوەندیی خۆی هەیە، کە ئەویان لا گرنگترە تاوەکو مافی میللەتێک.
پرسیار: پێمخۆشە ئەگەر بیرەوەری تایبەتی دیکەت لەگەڵ بازرانیی نەمر لەیادە باسیان بکەیت.
موحسین دزەیی: لە سەرەتاوە گوتم زۆر ئەستەمە مرۆڤ بتوانێت هەموو تایبەتمەندییەکانی بارزانی باس بکات؛ لە دانیشتنێکی کورت و بۆ کەسێک ئەستەمە؛ ئەوەندە تایبەتمەندیی باشی هەبوون کە کاتی پێویستە مرۆڤ بیربکاتەوە بۆ ئەوەی باسیان لەسەر بکات، بەڵام بێگومان کەسایەتییەکی زۆر گەورە بوو، کەسێک بوو خزمەتی کوردی کرد و بێگومان شێوەی بیرکردنەوە و کارکردنی ئەو جیا بوو لەگەڵ بیر و باوەڕی نەوەی نوێ، بەڵام بەشێوەی خۆی، تا ئێستا لە مێژووی هاوچەرخی کورددا نەبووە کە یەکێک وەکو بارزانی خزمەتی گەلی کوردی کردبێت و هەوڵی دەستەبەرکردنی مافی گەلەکەی دابێت. ئەم دۆخەی کە ئێستا بۆ سەرکردەکانی کوردستان هەڵکەوتووە، ئەگەر ئەم دۆخە بۆ بارزانیی نەمر لەوکاتەدا کە مابوو رەخسابا، بێگومان ئەو دەیتوانی دەستەبەری کیانێکی کوردی بکات. ئێمە ئەوەین، ئەو سەرکردانەی کە ئێستا هەن ئەم نیمچە کیانەی کە هەبوو ئەوەشمان تێکدا، بەداخەوە.
پرسیار: مەبەستت ئەوەیە کە جێگەی داخە ئەم سەرکردە گەورەیەمان لەدەستدا
موحسین دزەیی: بەڵێ، ئەگەر ئێستا لەم دۆخەدا کەسێکی وەکو بارزانیی نەمر هەبوایە، هیچ گومانم لەوەدا نییە بەرەو دەستەبەرکردنی کیانێکی دەبردین.
پرسیار: دەکرێ باس لە هۆکاری ناکۆکیی بارزانیی نەمر و مەکتەبی سیاسیی پارتی لە ساڵی 1964 بکەیت کە بووە هۆی جیابوونەی ئەم دەستەیە لە ساڵی 1966؟
موحسین دزەیی: بەداخەوە ئەم ناکۆکییە کۆنتر بوو لە ساڵی 1964، من ساڵی 1963 کە چوومە نێو شۆڕش، لەو قسانەی کە دەمبیست هەستم بەو ناکۆکییانە کرد، ئەو کات بەرپرسیارێتییەکی ئەوتۆم نەبوو لە نێو شۆڕشدا، بەڵام گوێم لەو قسانە دەبوو، تەنانەت لە خەڵکی ئاساییش.
بێگومان (هەر کەس تەعبیری لە شعوری سەرکردە و بەرپرسی خۆی دەکرد). هەستم بەوە کرد کە ناکۆکی هەیە، ئەوەی کە لە ساڵی 1964ـیش روویدا، ئەوەی جیابوونەوە روویدابوو، بەرژەوەندیی کوردی تێدا نەبوو، بەڵکو دژی بەرژەوەندیی کورد بوو و بارزانی نەیدەویست کە ناکۆکی و دابەشبوون دروست بێت و هەوڵی دەدا هەموو کورد یەکگرتوو بێت نەک تەنیا حیزبەکە ناکۆکی نەبێت. بازرانی هیچ کات خۆی بە تەنیا بە سەرۆکی حیزب نەدەزانی، بەپێچەوانەوە خۆی بە بەرپرسیاری هەموو میللەت دەزانی و رای وابو کە حیزب ئامێرێکە بۆ خزمەتکردنی میللەت، لە رێگەی حیزبەوە دەتوانێت خزمەتی میللەتەکەی بکات، هەرکات ئەگەر حیزبێک گەیشتە ئەو رادەیەی کە بایەخی زیاتری بە بەرژەوەندیی تەسکی حیزبایەتی دابوایە و بەرژەوەندیی میللەتی لەبەرچاو نەگرتبایە، قبووڵی نەدەکرد و ئەو حیزبەی نەدەویست.
پرسیار: واتە زیاتر ئامانج و ستراتیژییەکەی خزمەتکردنی میللەتی کورد بوو
موحسین دزەیی: بەڵێ، بۆیە ئەگەر یەکێک حیزبی نەبوایە، بەڵام کاری باشی کردبا، لای ئەو لە حیزبییەک بەهای زیاتر بوو و خۆشەویستتر بوو. پێوەری ئەو حیزبایەتی نەبوو، بەڵکو پێوەری ئەو کارکردن و خزمەتی میللەت بوو، کە ئەم کەسە دەتوانێت چ خزمەتێک پێشکێشی میللەتەکەی بکات.
پرسیار: بارزانیی نەمر لەگەڵ نوخبەکان و کەسانی خوێندەوار چۆن بوو؟ زۆر دەگوترا کە بارزانی دژی رۆشنبیری و نوخبەکانە کە وابزانم زۆر شت هەن دەتوانن ئەم قسەیە رەتبکەنەوە.
موحسین دزەیی: نەخێر، بارزانیی نەمر هیچ دژی بیر و باوەڕ و دژی رۆشنبیری نەبوو، بەپێچەوانەوە پاڵپشتیی دەکرد و ئەوانەی لەگەڵیشی بوون کە دوایە جیابوونەوە خۆ هەر رۆشنبیر بوون (جاهیل نەبوون). بەپێچەوانەوە بارزانیی نەمر زۆر باوەڕی بە دیموکراسی هەبوو، پێشتر گوتم، کاتێک رێککەوتنی 11ـی ئازار واژۆ دەکرا، گوتی من قەناعەتم نییە، باوەڕم بە بەعس نییە و ئەم رێککەوتنە جێبەجێ ناکەم، بەڵام لەبەر ئەوەی کە ئێوە زۆرینەن و بڕیارتان داوە، منیش رەزامەندم؛ ئەمەش بە مانای ئەوەیە کە باوەڕی تەواوی بە دیموکراسی هەبوو.
پرسیار: وەکو کۆتا پرسیار ئایا بارزانی لە دۆستایەتیی شا و ئەمریکادا هەڵە بوو؟
موحسین دزەیی: من بە هەڵەی نازانم، چونکە ئێستاش مرۆڤ ئەگەر بزانێت بەرژەوەندییەک لە دۆستایەتی لەگەڵ شەیتانیشدا بێت، هەوڵ دەدا ئەم دۆستایەتییە بەکاربهێنێت بۆ بەرژەوەندیی میللەتەکەی؛ لەبەر ئەوە من هیچ بە هەڵەی نازانم و بارزانی قەناعەتی وابوو کە لە رێگەی دۆستایەتی بتوانێت بەرژەوەندییەکی کورد جێبەجێ بکات، هەرچەند باوەڕی بە [دۆستایەتیی] شا و ئەمریکا نەبووە، بەڵام ئەو کات هەر ئەوان بوون کە ئامادەییان پیشان داوە پشتگیریی کورد بکەن، بارزانی نەمریش هەوڵی داوە کە ئەم دۆستایەتییە بۆ بەرژەوەندیی کورد بەکاربهێنێت، لەبەر ئەوە من بە هەڵەی نازانم.
پرسیار: ئەو لەو روانگەیەوە بینیوێتی کە لە خزمەتی کورددایە.
موحسین دزەیی: بەڵێ، هەموو پەیوەندییەکانی بارزانی هەڵقوڵابوو لەوەی کە بەرژەوەندیی کوردی تێدا بێت، هەر جۆرە پەیوەندییەکی دروست کردبێت، دەیویست کە بەرژەوەندییەکانی کوردی تێدا بێت.
پرسیار: خۆی بابەتەکە لێرەوە دێت کە بەرژەوەندیی کورد دەستەبەر نەبوو.
موحسین دزەیی: بەڵێ دەستەبەر نەبوو، بەڵام ئەمە ناگەڕێتەوە سەر ئەوەی کە لۆمەی مەلا مستەفا بکرێت، ئەو وای بینیوە و ئیتر لایەنەکەی دیکە خیانەتی کردووە و لۆمەکە دەگەڕێتەوە سەر ئەوان.
پرسیار؛ زۆر سوپاست دەکەین بەڕاستی، زۆر ماندوومان کردی.
موحسین دزەیی: نەخێر، سوپاسی ئێوە دەکەم بۆ هاتنتان و ئومێد دەکەم سوودبەخش بێت، هەر وەک لە سەرەتاوە گوتم مومکین نییە بتوانین کە هەموو شتێکی بارزانی باس بکەین، هەموو تایبەتمەندییەکانی سەرکردەیەکی ئەوها مەزن بە تێروتەسەلی باس ناکرێت بەڵام ئەوەی توانیمان، ئومێد دەکەین کە سوودی هەبێت.
|
هەڤپەیڤین
|
https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2902202420
|
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای کرێسێنت پێترۆڵیۆم رایدەگەیێنێت، ساڵی داهاتوو لە هەرێمی کوردستان بەرهەمی رۆژانەی گاز بە بڕی 250 ملیۆن پێ سێجا زیاد دەکەن، دەشڵێت "هێرشە مووشەکییەکان کاریگەرییان لەسەر پرۆژەی فراوانکردنی کێڵگەی گازی کۆرمۆر هەبووە."
عەبدوڵڵا قازی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای کرێسێنت پێترۆڵیۆم لە هەڤپەیڤینێکی تایبەتدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو کە محەممەد شێخ فاتیح لەگەڵی ئەنجامی دا، باسی لە وەکرد کێشەیان لەگەڵ وەرگرتنى شایستەى دارایی هەیە، بەڵام لە گەڵ ئەوەشدا بەردەوامن لە کارکردن و دوای بڕیارەکەی دادگەی پاریسیش کارەکانیان رانەگرتووە.
لە بارەی گەڕى پێنجەم و شەشەمی گرێبەستەکان لە عێراق، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای کرێسێنت پێترۆڵیۆم گوتی، "شێوازێکى نوێى گرێبەستە و وەزارەتی نەوتی عێراق ناوی ناوە گرێبەستەکانى بەشداریى قازانج، کە نە گرێبەستى خزمەتگوزارییە نە بەشداریکردن لە بەرهەمهێنان."
کۆمپانیای کرێسێنت پێترۆڵیۆم، سێ گرێبەستی نوێی لەگەڵ عێراق واژۆکردووە بۆ پەرەپێدانى کێڵگەکانی خەشمولئەحمەر- ئینجانە لەگەڵ گڵابات گومەر لە دیالە و خەزرولماء لە بەسرە.
عەبدوڵڵا قازی، هەبوونی گرێبەستیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بە پاڵنەرێک دەزانێت بۆ گرێبەستکردنیان لەگەڵ عێراق و دەڵێت "بوونمان لە هەرێمى کوردستان، پاڵنەرێکى یاریدەدەرە بۆ کارەکانمان لە سەرانسەرى عێراق."
دەقی هەڤپەیڤینەکە:
رووداو: بەڕێز عەبدوڵڵا قازی بەخێربێن بۆ کوردستان
عەبدوڵڵا قازی: زۆر سوپاستان دەکەم، ئەمە ماڵی دووەمی ئێمەیە و هەمیشە خۆشحاڵین بە ئامادەبوونمان لێرە
رووداو: ئێمەش خۆشحاڵین سوپاس. دەمەوێ گفتوگۆ لەبارەی کارەکانتان، لەبارەی وەبەرهێنانەکانتان لە هەرێمی کوردستان و عێراق بکەین. ئەو بڕە گازە چەندە لە هەرێمی کوردستان بەرهەمیدەهێنن؟ هەروەها دەمەوێ لەبارەی پرۆژەی وێستگەی کۆرمۆر 250 زانیاریم پێبدەیت و کەی تەواو دەبێت؟
عەبدوڵڵا قازی: کۆمپانیاکە لە ساڵی 2007ـەوە دەستی بەکارەکانی کرد و نزیکەی 17 ساڵە لە هەرێم کاردەکەین. سوپاس بۆ خوا کارەکانمان زۆر بەسەرکەوتوویی ئەنجامداوە. هەروەها بەپاڵپشتیی حکومەت و حکومەتە خۆجێیەکانیشەوە پێکەوە هاوئاهەنگ بووین بۆ پەرەپێدان بە سامانە سرووشتییەکانی نێو ئەم خاکە پیرۆزە. ئاستی بەرهەمی ئێستامان زیاترە لە 500 ملیۆن پێ سێجا لە گاز و تەواوی بەرهەمەکان بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی تەزووی کارەبا لە هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی بەکاردەهێندرێن. مایەی شانازییە بۆ ئێمە توانیبێتمان 75٪ـی تەزووی کارەبا لە رێگەی بەرهەمە گازییەکانمانەوە بۆ هەرێمی کوردستان دابینبکەین. لەبارەی کەی ئێم 250، کە پڕۆژەی فراوانکردنی یەکەمە، بەداخەوە ئەم پرۆژەیە تووشی شکست بوو، بەهۆی چەندین رووداوی ئەمنیی جۆراوجۆر لە ماوەی رابردوودا، بەڵام کۆمپانیاکە توانی...
رووداو: مەبەستتان هێرشە مووشەکییەکان بووە؟
عەبدوڵڵا قازی: بەڵێ، بەڵێ
رووداو: کەواتە کاریگەریی راستەوخۆی هەبووە لەسەر...
عەبدوڵڵا قازی: بەڵێ، کاریگەری لەسەر خشتەی جێبەجێکردن هەبووە، بەڵام سوپاس بۆ خوا، سەرباری هەموو ئاڵنگارییەکان، سەرباری هەموو دۆخە ئەمنییە دژوارەکانیش، توانیمان درێژە بە کارەکانمان بدەین. ئێستا پرۆژەکە نزیکبووەتەوە لە قۆناخەکانی کۆتایی. پێشبینی دەکەین لە نیوەی یەکەمی ساڵی داهاتوودا دوای تەواوبوونی پرۆژەکە، دەست بە ناردنی بڕێکی زیاتری گاز بکەین کە نزیکەی 250 مەقمەق زیاتر دەبێت و، دەخرێتە سەر بڕی 500ـەکەی دیکە کە لەبەردەستدایە.
رووداو: ئەم هێرشە مووشەکییانە جگە لە کاریگەرییە راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆکانیش، کاریگەریی دەروونییان بەسەر وەبەرهێنەرەوە نابێت؟
عەبدوڵڵا قازی: بەڵێ، بەدڵنیاییەوە. کاریگەری بەسەر هەردوو دیوەکەدا دەبێت، کە بەڕێزتان ئاماژەتان پێدان. بەدڵنیاییەوە، دۆخی وەبەرهێنان دەکەوێتە ژێر کاریگەریی ئەمجۆرە دۆخە ئەمنییانە، بەڵام کۆمپانیاکە سەرباری هەموو ئاڵنگارییەکان، بەهاوئاهەنگی لەگەڵ سەرجەم لایەنە ئەمنی و پەیوەندیدارەکانی عێراق هەرێمی کوردستان، توانی بەسەر ئەم هەموو دۆخە نالەبارەدا زاڵ بێت. تاوەکو ئێستاش بەشێک لەم ئاڵنگارییانە بەردەوامن و هیوادارین لایەنە پەیوەندیدارەکان بە شێوەیەکى کۆتایی بەسەر ئەو کێشەیەدا زاڵ بن، لە هەمووى گرنگتر ئەوەیە؛ سەرەڕاى ئەو هەموو ئاڵنگارییانە، کۆمپانیاکەمان نەوەستا، بەردەوام بوو لە کارەکانى، سەرکەوتوو بووین و قۆناخى یەکەمى پڕۆژەکەمان جێبەجێکرد، کە هەڵکەندنى ئەو بیرانەیە بۆ بەرهەمهێنانى گازى زیاتر پێویستن. ئێستا ئێمە لە قۆناخى کۆتاییداین بۆ دامەزراندنى وێستگەکانى چارەسەرکردن.
رووداو: بەدەر لە کێشە ئەمنییەکان، با باس لە هەندێک لە بەربەستەکانى دیکەى بەردەمتان بکەین، بۆ نموونە دەمەوێت قسە لەبارەى دۆسییەکانى دادگە و دۆسییە یاساییەکان بکەم، ئایا بڕیارەکەى دادگەى پاریس کاریگەریی نەرێنى لەسەر کارەکانتان هەبوو؟
عەبدوڵڵا قازی: لەراستیدا من شانازى بەوە دەکەم بەشێکم لە دامەزراوەیەک کە کارەکانى نەوەستاوە، یان فەرمانبەرانى کەمنەکردووەتەوە و هیچ فەرمانبەرێکى بەڕێنەکردووە و پارەى پێویستیشى بۆ بەرهەمهێنان کەمنەکراوەتەوە بۆ پڕۆژەى بەرفراوانکردن و پڕۆژەى ئێستا، سەرەڕاى ئەوەى ئەو پرسانە لە رووى مادییەوە کاریگەرییان لەسەرمان هەبووە، کۆمپانیاکەمان وەک هەموو کۆمپانیاکانى دیکەى هەرێمى کوردستان، کاریگەر بووە بە خەرجنەکردنى شایستە داراییەکانى بەشێوەیەکى بەردەوام، کە گەیشتووەتە برێک پارەى زۆر، ببوورە لەوەى باسی ناکەم، لەبەر تایبەتمەندیى پرسەکە، بەڵام پاریەکى زۆرە لە راستیدا کە زۆرترین پارەیە لەنێو ئەو کۆمپانیایانەى کەلە هەرێمى کوردستاندا کاردەکەن. سەرەڕاى ئەوەى ئێمە بەردەوامین و بۆ یەک چرکەش لە بەرهەمهێنانى گاز نەوەستاوین، سەرەڕاى ئەم هەموو ئاڵنگارییانەى هەن و بڕیارى دادگەى پاریس بووە هۆى داخستنى بۆریى نێوان عێراق و تورکیا، ئەوە کاریگەرى لەسەر هەمووان هەبوو، بەڵام لەراستیدا بەردەوامبووین سەرەڕاى ئاڵنگارییەکان، چونکە بڕوامان هەبووە بەوەى ئەو گازەى بۆ هەرێمى کوردستانى بەرهەمدەهێنین، زۆر گرنگە و ناکرێت بووەستێندرێت، گاز وەک نەوت نییە، نەوت بە رێگەى بۆرى یان لەرێگەى تەنکەرەوە دەنێردرێت، بەڵام گاز کاریگەرییەکانى لەسەر کۆمەڵگە زۆرە، وەک چۆن کاریگەریى ئابووریشی زۆرە.
رووداو: هێشتا ئێوە گاز بەرهەمدەهێنن، ئایا هەرێمى کوردستان شایستە داراییەکانتان دەداتێ؟
عەبدوڵڵا قازی: دۆخەکەمان وەک دۆخى کۆمپانیاکانى دیکەیە، کێشەمان لەگەڵ وەرگرتنى شایستەى دارایی بەشێوەیەکى رێکخراو هەیە، ئەمە حکومەت هەرێمى کوردستانیش دانى پێدا ناوە لە دیدارەکانى پێشووىدا لەگەڵ کۆمپانیاکان و لە تایبەتمەندییەکە تێدەگەین و دۆخەکەشمان لەبەرچاوە، بەڵام کۆمپانیاکانیش کە لێرە کاردەکەن، دەبێت شایستە داراییەکانیان پێ بدرێت بۆ ئەوەى بەردەوام بن، درەختێک ئاو نەدرێت، وشک دەبێت، پشت بەوە نابەستێت کە لەرێگەى رەگەکانیەوە ئاو بدۆزێتەوە، دەبێت ئاو بدرێت،
رووداو: خەرجییەکانیتان چۆن دابین دەکەن؟
عەبدوڵڵا قازی: توانامان هەیە بۆ چارەسەرکردنى ئەو پرسە بەو شێوازەى لە ساڵى رابردوودا کردوومانە و، بەردەوام بووین لێى.
رووداو: حکومەتى هەرێمى کوردستان چەندى ئێوە قەرزدارە؟
عەبدوڵڵا قازی: بمبوورە لە نەگوتنى پارەکە، لەبەر تایبەتمەندییەکەى.
رووداو: کەوابێت، دۆختان وەک دۆخى کۆمپانیاکانى دیکەیە، بەڵام هەندێکیان کارەکیانیان راگرتووە؟
عەبدوڵڵا قازی: هەندێک لەو کۆمپانیایانە کارەکانیان راگرتووە و فەرمانبەرەکانیان بەرێکردووە، ئێمە وەک ئەوەى باسم کرد؛ یەک خولەک نەوەستاوین، یەک خولەک ناردنى گازمان بۆ وێستگەکانى کارەبا نەوەستاندووە، یەک فەرمانبەرمان بەڕێنەکردووە، مووچەى کارمەندەکانمان کەمنەکردووەتەوە، پارەى پێویستى بەکاربردنیشمان کەمنەکردووەتەوە.
رووداو: بەربەستى دیکە هەن، جگە لە پرسە ئەمنى و دارایی و یاساییەکان؟
عەبدوڵڵا قازی: ئەو دوو پرسەى باست کردن، ئەوانە سەرەکیترینن، سەقامگیریی ئەمنى زۆر گرنگە، وەرگرتنى شایستەى دارایی بەشێوەیەکى بەردەوام و رێکخراو، ئەم پرسە گرنگە لەپێناو بەردەوامیى بەرهەمهێنانى نەوت و گاز لە هەرێمى کوردستان بەشێوەیەکى ساقامگیر و بەردەوام.
رووداو: با قسە لەبارەى وەبەرهێنانتان بکەین لە عێراق، چۆن بەڕێوەدەچێت؟ ئایا وەبەرهێنانتان لە هەرێمى کوردستان کاریگەریی نەرێنیی و لاوەکى لەسەر وەبەرهێنانتان لە عێراق دەبێت، بەتایبەت لە گەڕى پێنجەم و شەشەمى گرێبەستەکانى نەوت لە عێراق؟
عەبدوڵڵا قازی: هەرگیز، لەراستیدا ئێمە وا لە کارەکانمان لە عێراق دەڕوانین، کە دەوڵەتە و هەرێمى کوردستانیش هەرێمێکى دەستوورییە لەچوارچێوەى کۆمارى عێراقدا. بەپێچەوانەوە، بوونمان لە هەرێمى کوردستان، پاڵنەرێکى یاریدەدەرە بۆ کارەکانمان لە سەرانسەرى عێراق و، ئەو دوو پرسە دژ بەیەکدى نین، بەڵکو بەشێوەیەکى باش یەکدى تەواو دەکەن و دژیەک نین.
رووداو: باس لە گەڕى گرێبەستەکانى پێنجەم و شەشەم دەکەین، دەکرێت قسە لەسەر ئەو گرێبەستانە بکەیت کە لە چ کێڵگەیەکە؟
عەبدوڵڵا قازی: لە راستیدا ئێمە سێ گرێبەستمان واژۆ کرد، کە دووانیان لە دیالەن، بۆ پەرەپێدانى هەردوو کێڵگەى خەشمولئەحمەر- ئینجانە، لەگەڵ گڵابات گومەر.
رووداو: ئەوانە کێڵگەى گازین؟
عەبدوڵڵا قازی: گازى و نەوتین، گرێبەستى سێیەمیان لە بەسرەیە و ناونراوە خەزرولماء
رووداو: خەشمئەحمەر نەوت و گازە؟
عەبدوڵڵا قازی: بەڵێ، نەوتى و شێوازى، گەلابات گومەر زیاتر نەوتییە لەوەى گازی بێت، بەڵام بڕێکى زۆر گازى هاوەڵى تێدایە.
رووداو: دەکرێت باس لە وردەکاریى گرێبەستەکان بکەین، ئایا گرێبەستى هاوبەشییە یان خزمەتگوزارییە، وەک گرێبەستەکانى هەرێمى کوردستانە؟
عەبدوڵڵا قازی: ئەوەى وەزارەتى نەوت لە ساڵى 2018ـەوە کارى پێکردووە، دانانى ئەزموون و شێوازێکى نوێى گرێبەستە، کە ناوى ناوە گرێبەستەکانى بەشداریى قازانج، نە گرێبەستى خزمەتگوزارییە و نە بەشدارى لە بەرهەمهێنان، بەڵکو گرێبەستێکى تێکەڵە لە هەردووکیان، کە خزمەتى ئامانجە ئەرێنییەکانى دەکات کە لە گرێبەستى خزمەتگوزارى و بەشداریى بەرهەمهێناندا هەن، ئەمە لە زۆر گرێبەستىدا جێبەجێکراون، کە لە ساڵى 2018ـەوە کراون، بۆ نموونە گرێبەستی وەزارەتى نەوتى عێراق لەبارەى کێڵگەى رۆژهەڵاتى بەغدا لەگەڵ کۆمپانیاى زینواى چینى، کە بە هەمان شێواز بوو، ئەو گرێبەستەش کە بەم دواییە لەگەڵ تۆتاڵ کردى بەهەمان شێوە بوو. بە بڕواى من کە زۆر دڵنیا نیم، گرێبەستەکانى گەڕى پێنجەم پڵەس و شەش یان هاوتا دەبن لەگەڵ ئەو گرێبەستانە یان لێکچوو، بۆیە پێموایە ئەوە ئەو شێوازەیە کە وەزارەتى نەوت پشتى پێدەبەستێت، هەروەها بە بڕواى من، وەک کەسێک کە ماوەیەکى زۆرە لە کەرتى نەوتدا کاردەکەم، پمێوایە ئەزموونێکى سەرکەوتووە، چونکە کۆکردنەوەى تایبەتمەندییەکانى گرێبەستى بەشداریى بەرهەمهێنان و گرێبەستەکانى خزمەتگوزارییە.
رووداو: بەر لە هەفتەیک لە چاوپێکەوتنێکى تەلەڤیزیۆنیدا لەگەڵ یاریدەدەرى سەرۆکى کۆمپانیاى ئێچ ئێن کەى ڤى لە رووداو، دەڵێت 'تێچووى بەرهەمهێنانى بەرمیلێک نەوت لەنێوان 30 بۆ 45 دۆلارە'، ئەم راستە؟ زۆرترە یان کەمتر؟
عەبدوڵڵا قازی: ناکرێت قسە لەسەر تێچووى بەرهمهێنانى کۆمپانیاى ئێچ ئێن کەى ڤى و کۆمپانیاکانى دیکە بکرێت، بەڵام شێوەیەکى گشتى تێچووى بەرهەمهێنانى نەوت لە هەرێمى کوردستان، زیاترە لە کێڵگەکانى باشوور لە عێراق.
رووداو: زۆر، چەندە؟
عەبدوڵڵا قازی: هۆکارکەت بۆ رووندەکەمەوە. لە بنەڕەتدا بۆ زیاترە؟ دوو هۆکار هەیە، سرووشتى جیۆلۆجى لەنێوان کێڵگەکانى باکوور و باشوور جیاوازن وەک پێکهاتەى جیۆلۆجى جیاوازن کە پرۆسەکانى هەڵکەندن قورستر دەبێت و تێـچووى زیاترە، ئەو ژێرخانە نییە لە باکوور کە لە باشوور هەیە، بۆیە تێچووى زیاتر هەیە کە کۆمپانیاکان لەپێناو رەخساندنى ئەو ژێرخانە پێوستانە دەیدەن، لە وانە بۆرى، وێستگەى کۆکردنەوە و هەناردەکردن، کە ئەمانە تێچوو زیاد دەکەن، هۆکارێکى دیکە سرووشتى گرێبەستەکانە، کە جیاوازن، وەک نموونەى ئابوورى و بازرگانى لەنێوان ناوچەیەک بۆ ناوچەیەکى دیکە، بۆیە تێچووى گرێبستەکانى باشوور زیاترە.
رووداو: چەند زیاترە؟
عەبدوڵڵا قازی: ئەمە لە کێڵگەیەک بۆ کێڵگەیەکى دیکە دەگۆڕێت، بۆ نموونە ئێمە لە کێڵگەکانماندا لە کۆڕمۆڕ و چەمچەماڵ، تیچوومان کەمترە و بەرهەممان لەوانى دیکە زیاترە.
رووداو: چەندە؟
عەبدوڵڵا قازی: ناچینە ناو ژمارەکانەوە، ئەم پرسانە پێویستییان بە رەزامەندیى وەزارەتى سامانە سرووشتییەکانە بۆ بڵاوکردنەوەى ژمارەى لەو جۆرە، بەڵام ژمارەکە کەمترە لە ژمارەى کۆمانیاکانى دیکە کە لە کێڵگەکانى هەرێمى کوردستان کاردەکەن، ئەمە بە ماناى ئەوە نییە، ئێمە لەوان باشتر کاردەکەین، بەڵام سرووشتى جیۆلۆجى لەنێوان ئەم کێڵگانەدا جیاوازە، لەگەڵ جۆرى کارەکان، کاتێک لە کێڵگەیەک نەوت بەرهەمدەهێنێت، کە نیو بۆ یەک ملیۆن بەرمیل نەوتى تێدایە، تێچووى بەرهمهێنان کەمترە بەرامبەر بە کێڵگەیەک کە 10 هەزار یان 15 هەزار بەرمیلى تیدایە، کێڵگەکانى باشوور هەموویان کێڵگەى گەورەن و، تێچووى بەرهەمهێنانى بەرمیلێک نەوت تێیان کەمترە، بەپێچەوانەى هەرێمى کوردستان.
رووداو: تێچووى بەرهەمهێنان لە کێڵگەکانى ناوەڕاست و باشوور چەندە؟
عەبدوڵڵا قازی: بەتێڕوانینى من و بەگوێرەى ئەوەى خوێندووەمەتەوە، لە سنوورى شەش دۆلاردایە.
رووداو: هەمووى یان تەنها تێچووى بەرهەمهێنان؟
عەبدوڵڵا قازی: ئەمە ناوەڕاستەکەیەتى، تەنانەت لە کێڵگەکانى ناوەڕاست و باشووریشدا جیاوازان، بۆ نموونە تێچووى کێڵگەکانى بەسرە جیاوازن لە کێڵگەکانى واست، دیالە و ناسرییە،بەڵام ناوەندەکەى بە نزیکەیى شەش دۆلارە، بەڵام لە باکوور ژمارەکە زیاترە .
رووداو: بەڵام لە خەرجى بودجەدا بۆ وەزارەتى نەوت لەوە زیاترە، 25 هەزار دینارە بۆ یەک بەرمیل، کە لە شەش دۆلارى زیاترە.
عەبدوڵڵا قازی: وەک گوتم، ئەوە ئەو ژمارەیە کە من خوێندوومەتەوە، ئەگەر ژمارەیەکى دیکە هەبێت باس بکرێت، بەشێوەیەک لە شێوەکانى دیکە، ناکرێت قسەم لەسەرى هەبێت.
رووداو: ئەو 30 بۆ 45 دۆلارە بۆ بەرهەمهێنانى یەک بەرمیل، ژمارەیەکى واقیعى نییە؟
عەبدوڵڵا قازی: نەخێر، ژمارەیەکى زۆرە، زۆر دەیبنم بەڵام، دەکرێت ئەوە تایبەتمەندیی خۆى هەبێت، ناکرێت رەخنە لەوە بگریت کە ئەوانى دیکە دەیڵێن بەبێ ئەوەى وردەکارییەکەى بزانم، ئەگەر هۆکارى دیاریکراو هەبێت، ئەگەر هەیە تێچووەکە بگاتە ئەو ئاستە ئەگەر کۆمپانیاکە ئامێرەکانى لە کێڵگەکە بە تێچووى زۆر دابنێت و، لە بەرامبەر بەرهەمهێنانى کەمدا بەدڵنیایەوە تێکڕاى تێچووەکەى زیاد دەبێت.
رووداو: بۆچى تێچووى بەرهەمهێنان ژمارەیەکى نهێنیە؟
عەبدوڵڵا قازی: ئەم پرسانە براى بەڕێزم، پەیوەندیى بە سرووشتى پەیوەندیى کۆمپانیاکان و لایەنى حکومییەوە هەیە.
رووداو: کۆسۆتۆم پێرڵ پیترۆڵیۆم، ئێ ئێم ڤى، دانە گاز و نەفت هیلال، باس لەوە دەکرێت هاوبەشێکى دیکە زیاد دەکەن.
عەبدوڵڵا قازی: نەخێر، نییە
رووداو: تەنها ئەم پێنج کۆمپانیایە؟
عەبدوڵڵا قازی: کۆنسۆرتیۆم، ئەو هاوپەیمانێتیە ئێستا لە پێنج کۆمپانیا پێکدێت، کۆمپانیاى دانەز غاز و نەفت هیلال 70%ـی کۆمپانیاکەیان هەیە، کە هەریەکەیان 35%یان هەیە، 30%ـی دیکەى پشکى ئەو کۆمپانیا ئەوروپییانەى دیکەیە کە باست کردن، ئۆ ئێم ڤى، مۆڵ، ئاڕ دەبلیوو بی-ن، ئەمە پێکهاتەى ئێستاى هاوپەیمانیێتییەکەیە و هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ ئەوەى هاوبەشیی نوێ بەشداربێت تیایدا.
رووداو: بارودۆخى ئەمنى لە خۆرهەڵاتى ناوەڕاست کاریگەرى لەسەر وەبەرهێنانەکانتان دەبێت؟
عەبدوڵڵا قازی: دۆخى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست کاریگەریى لەسەر هەموو شوێنێک لە ژیاندا هەیە، نەک بە تەنها وەبەرهێنانى کۆمپانیاکانى نەوت، خودا لەئەم شوێنە گەرمەى جیهان دایناوین و تیایدا دەژین و لەگەڵ رووداوەکانیدا دەژین، لەراستیدا ئێمە لە زۆر ناوچەى دیکەى جیهان باشترین، هەندێک شتمان هەیە کە ئەوان نیانە، ئەوانیش شتانێکیان هەیە کە ئێمە نیمانە، ئەمە سرووشتى ژیانە کاتێک خوا دەتداتێ، هەموو شوێنێکت ناداتێ و هەموو شتێکیشت لێ وەرناگرێتەوە، بەڵام ئێمە شانازى بەوە دەکەین و دڵخۆشین کە بەشێکین لەم ناوچەیە و گەلەکەى.
رووداو: بەڕێز عەبدوڵا قازى، سوپاس بۆ تۆ
عەبدوڵڵا قازی: سوپاست بۆ تۆش براى بەڕێزم بۆ ئەم چاوپێکەوتنە، هیواى سەرکەوتن بۆ هەرێمى کوردستان و عێراق دەخوازم، بۆ تێپەڕاندنى سەرجەم ئاستەنگەکانى بەردەمیان، لەپێناو هێنانەدى ژیانێکى باش کە هاووڵاتیی عێراقى شایستەیەتى لە فاوەوە تاوەکو زاخۆ.
|
هەڤپەیڤین
|
https://www.rudaw.net/sorani/interview/17102023
|
گوڵستان کاڤاک، خانمێکی کوردی چالاکە لە سوێد. ئەو بەهۆی کێشەیەکی تەندروستییەوە بە باشی توانای خوێندنەوەی نییە، بەڵام دوو کتێبی نووسیوە و وەک پەروەردەکاریش لە قوتابخانەکانی سوێد کاردەکات. لە بەرامبەر ئەو کارەیەدا، ماڵباتی شاهانەی سوێد خەڵاتی رێزلێنانیان دایە گوڵستان.
گوڵستان کاڤاک لەبارەی کتێبەکانی دەڵێت، کتێبی یەکەمی باسی کەسانی نەخوێندەوار دەکات و کتێبی دووەمیشی تایبەتە بە منداڵان. لەبارەی ئەو خەڵاتەیشی کە ماڵباتی شاهانەی سوێد پێیان داوە، گوتی، "رۆژی وەرگرتنی خەڵاتەکە بۆ من زۆر گەورە بوو، هەرگیز لەبیری ناکەم".
هێمن عەبدوڵڵا هەڤپەیڤینێکی لەگەڵ گوڵستان کاڤاک کردووە و ئەمە دەقەکەیەتی:
رووداو: گوڵستان کاڤاک لە رۆژانی پێشوودا تۆ چاوت بە میری سوێد کەوت، دیارییەکیشی پێشکێش کردی، ئەمە چۆن بوو و بۆچی بوو؟
گوڵستان کاڤاک: ئەو رۆژە بۆ من رۆژێکی زۆر گەورە بوو، هەرگیز ئەو رۆژە لەبیر ناکەم، میری سوێد گەورەیی و تایبەتی خۆی هەیە، من نەخۆشم، نەخۆشییەکەم وەک کەسێکی خاوەن پێداویستیی تایبەتە، بەڵام سەرەڕای نەخۆشییەکەم توانیم دوو کتێب بنووسم، بۆیە میری سوێد بڕیاریدا دیارییەکم پێشکەش بکات بەهۆی ئەوەی نەخۆشیم هەیە، بەڵام توانیم دوو کتێب بنووسم.
رووداو: کتێبەکانت باسی چی دەکەن؟
گوڵستان کاڤاک: کتێبی یەکەمم باسی کەسانی نەخوێندەوار دەکات، واتە ئەوانەی ناتوانن بخوێننەوە و بنووسن، وەک دەزانی لەنێو کۆمەڵگەی سوێد یان کۆمەڵگەی ئەوروپا هەموو شتێک لە رێگەی خوێندن و نووسینەوەیە، دەمەوێ پیشانی بدەم کە ئەو کەسانە ژیانیان چەند زەحمەتە، دایک و باوکم نەخوێندەوارن و ئەوان هەرگیز نەچوونەتە قوتابخانە بەهۆی ئەوەی لە گوندەکەیان قوتابخانەی لێ نەبووە، کاتێک ئەوان هاتنە سوێد و ئێمەش چووینە قوتابخانە بووینە رێنیشاندەریان بۆ بازاڕ و لای پزیشک و هەموو شوێنەکان، لەو کتێبەمدا باسی ئەوەم کردووە کە ئێمە چ زەحمەتییەکمان کێشاوە بەو هۆیەوە، کە منداڵێک لە تەمەنی و پێنج ساڵاندایە چۆن وەرگێڕان لەو شوێنانە بۆ دایک و باوکیان بکەن، واتە لە سوێدییەوە بۆ کوردی و لە کوردییەوە بۆ سوێدی، کاتێک دەچووینە قوتابخانە لە سوێد کە مامۆستایانمان بە سوێدی قسەیان بۆ دەکردین من بۆ دایک و باوکم دەکردە کوردی و بە پێچەوانەشەوە.
رووداو: ئەی پەرتووکی دووەم؟
گوڵستان کاڤاک: کتێبی یەکەمم تایبەت بوو بە گەوران، بەڵام کتێبی دووەمم تایبەتە بە منداڵان، کاتێک کتێبی یەکەمم تەواوکرد و بڵاوکردەوە، کوڕەکەم پێی گوتم بۆچی تۆ کتێب بەس بۆ گەوران دەنووسی، بۆچی بۆ منداڵانیش نانووسی، دەتوانی کتێبێکیش بۆ منداڵان بنووسی، بۆئەوەی بتوانین لە قوتابخانەکانیش هاوتەمەنەکانم بیخوێننەوە، بەڕاستیش هیچ پلانێکم نەبوو بۆ نووسینی کتێبێکی منداڵان، ئیتر کوڕەکەم گوتی دایە وەک ئەوەی چۆن بۆ گەورانت نووسی ئاواش بۆ ئێمە بنووسە و چیرۆکێکی لێدەربێنە و بیکە بە کتێبی منداڵان، بۆیە بیرۆکەی نووسینی کتێبی منداڵان هی کوڕەکەم بوو و ئیتر نووسیم، من لە قوتابخانە کاردەکەم و لە کۆبوونەوەی هەفتانەی تایبەت بە منداڵان، کە کێشەیان هەیە یان هەیە دایک و باوکیان بەو گرنگییە گوێ بە منداڵەکانیان نادەن، من وەک کراتۆر پەیوەندی بە سۆسیالەوە دەکەم و داوایان لێدەکەم کە فڵانە منداڵ پێویستی بە هاوکارییە، لە دوایش دایک و باوکیان ناچاربکەن کە بەباشی گرنگی بە منداڵەکانیان بدەن یاخود منداڵەکان بە باشتر گوێ لە دایک و باوکیان بگرن، هەندێجار بەڕێوەبەری قوتابخانە داوام لێدەکات کە بە سۆسیال بڵێم دایکی و باوکی فڵانە قوتابی هاوکارمان نین و بەکەڵکی بەخێوکردنی منداڵ نایەن، لەکاتی نامە ناردن و ئاگادارکردنەوەیان وەڵامی قوتابخانە نادەنەوە، ئەمەش روویداوە، بەڵام من دەڵێم نا لەوانەیە ئەو دایک و باوکانە کەسانی باش، بن بەڵام لەوانەیە نەخوێندەواربن، بۆیە وەڵامی قوتابخانە نادەنەوە، شتێکی وا روویدا، دایک و باوکی قوتابییەک وەڵامی نەداینەوە، قسەم لەگەڵ قوتابییەکە کرد، قوتابییەکە پێیگوتم کە ئەوان رۆمن و لە باکووری هیندستانەوە هاتوونەتە سوێد و گوتی گوڵستان، دایک و باوکم دەزانن بە سوێدی قسە بکەن، بەڵام نازانن بنووسن یاخود بخوێننەوە، گوتی ئەگەر دەتەوێ ئێستا تەلەفۆنیان بۆ دەکەم بۆ ئەوەی ئێستا بێنە قوتابخانە، ئیتر رازیبووین و تێلی بۆ کردن و هاتن بۆ قوتابخانە و لەگەڵیان قسەم کرد و گوتیان ئێمە هەرگیز نەچووینەتە قوتابخانە بەهۆی ئەوەی ئێمە رۆمین و نەخوێندوەوارین، بۆیە لەکاتی کۆبوونەوەی هەفتانە بە بەڕێوەبەر و دەستەی کارگیڕی و پزیشکی قوتابخانەکەم گوت لەم حاڵەتانە من داوا لە سۆسیال و حکومەت ناکەم منداڵەکان لەو دایک وباوکانە وەربگرن، دەبێ ئێمە زیاتر چاومان لەو قوتابییانە بێت، تەنیا کێشەکە ئەوەیە کە ئەو دایک و باوکانە نەخوێندەوارن، پێشنیازم کرد لە ئەمڕۆوە لەجیاتی ئەوەی قوتابخانە لە رێگەی نامەوە دایک و باوکانی قوتابیان ئاگاداربکەنەوە، لە رێگەی تەلەفۆنەوە بیکەن باشترە، ئیتر پێشنیازەکەم وەرگیرا و ئێستا کاری پێدەکرێت.
رووداو: جەنابت ماستەرت تەواوکردووە و دوو کتێبیشت نووسیون، ئەوەی جێگەی دڵخۆشییە ئەوەیە کە کوردییەکەت زۆر پاک و خۆشە و هەست دەکەم ئێستا من لە نووسیبینم، کاتێک تۆ هاتیە سوێد منداڵ بووی یان گەورەبووی چۆن بوو؟
گوڵستان کاڤاک: نا من لە سوێد لەدایکبوومە و لە ساڵی 1989 دایک و باوکم لە شاری نسێبین لە باکووری کوردستانەوە هاتوونەتە سوێد، ساڵێکیان پێچوو تاوەکو گەیشتنە سوێد و لێرە نیشتەجێبوون، ئینجا من لە دایکبووم.
رووداو: ئەی چۆن لێرە فێری ئەو کوردییە باشە بووی؟
گوڵستان کاڤاک: دایک و باوکم لە ماڵەوە هەمیشە بە کوردی قسەیان دەکرد و هەمیشە گوێمان لە هەواڵە کوردییەکانمان دەگرت و هەروەها گوێمان لە میوزیکی کوردی دەگرت و هەفتەی جارێکیش دەچوومە قوتابخانەی کوردی و بەمجۆرە فێری کوردی بووم.
رووداو: لەکاتی وەرگرتنی دیارییەکەت لەلایەن میری سوێدەوە، هەندیک پارەشت پێبەخشرا و پێم گوتی بەم پارەیە لەگەڵ کوڕەکەت بچووە شوێنێکی خۆش و کاتی خۆش بەسەر ببەن، بەڵام تۆ گوتت نا پلانی دیکەم هەیە، ئەو پلانەت چییە؟
گوڵستان کاڤاک: پلانی سیێەمم نووسینی کتێبی سێیەممە تێیدا باسی حەوت شێوازی لێدان دەکەم و لە قوتابخانەکان بخوێندرێت و تێیدا منداڵان ئاگاداربکرێنەوە لەسەر ئەو شێوازە لێدانانە چ جەستەیی یاخود دەروونی بێت.
رووداو: هەمیشە دەگوترێت لە سوێد زۆر منداڵ لە دایک و باوکیان دەسێنن، ئەوە چۆنە؟
گوڵستان کاڤاک: مەبەستت ئەوەی کە سۆسیال منداڵەکان لە دایک و باوکیان دەستێنێت؟
رووداو: بەڵی.
گوڵستان کاڤاک: من لە سوێد لە سۆسیالیش کارم کردووە ئەو شوێنەی کە منداڵان لە دایک و باوکیان دەستێنن، بۆ نموونە کاتێک دایک و باوکێک لە منداڵەکەیان بدەن، ئەوکات سۆسیال منداڵەکەیان لێوەردەگرێت و پێیان دەڵێن ئێوە شایەنی منداڵ نین و باشترە بیدەین بە خێزانێکی دیکە کە بەخێویان بکات، چونکە بەپێی یاسای سوێد بۆ هیچ کەسێک نییە لە منداڵ بدات، دووەم ئەو دایک و باوکانە گوێ بە منداڵەکانیان نادەن و ئیهمالن لە چاودێریکردن و بەخێوکردنیان، منداڵەکانیان لێوەردەگیرێتەوە، سێیەمیش ئەو دایک و باوکانە هەمیشە کحول دەخۆنەوە و سەرخۆشن و ئاگایان لە منداڵەکانیان نییە، حکومەت ئەو منداڵانەیان لێدەسێنێت.
رووداو: هەندێجاریش هەڵە هەیە، وەک ئەوەی تۆ باست کرد، هەندێک دایک و باوک نەخوێندەوارن و وەڵامی قوتابخانە نادەنەوە و ئەوکات حکومەت منداڵەکانیان لێوەردەگرت.
گوڵستان کاڤاک: بەهۆی ئەوەی دایک و باوک نەخوێندەواربن حکومەت منداڵەکانیان لێناستێنێ، بەڵام دەبێت مامۆستای منداڵەکان هاوکاریی ئەو خانەوادانە بکەن.
رووداو: زۆر سوپاس
گوڵستان کاڤاک: سوپاس بۆ ئێوە و سەرکەوتووبن.
|
هەڤپەیڤین
|
https://www.rudaw.net/sorani/interview/11112023
|
سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رۆژانە پەیوەندیی لەگەڵ حیزب و لایەنە سیاسییەکاندا هەیە و هەرکاتێک بە پێویستی بزانن حیزبەکان لەسەر مێزێک کۆدەکەنەوە.
یەکشەممە، 24-09-2023 فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "رۆژانە پەیوەندیمان لەگەڵ حیزب و لایەنە سیاسییەکان هەیە و هەرکاتێک بە پێویستی بزانین حیزبەکان لەسەر مێزێک کۆدەکەینەوە و بە تەلەفۆن بەردەوام لەگەڵ سەرکردایەتیی حیزبەکان گفتوگۆ دەکەین."
فەوزی هەریری لەبارەی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا گوتی "کێشەی هەولێر و بەغدا تەنیا مووچە نییە، کێشەی جێبەجێکردنی دەستوور و قەوارەی هەرێمی کوردستان و مافی خەڵکە، کێشەی هەرێمی کوردستان و عێراق زۆر لە مووچە گەورەترە."
لەبارەی رۆڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش لە چارەسەرکردنی گرفتەکاندا ئاماژەی بەوەکرد، "سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆڵی بەرچاوی هەبوو لە بڕیارەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ناردنی مووچە."
دەقی چاوپێکەوتنەکەی فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ رووداو:
رووداو: ئایا ئێوە داوا لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکەن هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیش بەڕێوەببات؟
فەوزی هەریری: بۆ ئێستا نەخێر. ئێمە نازانین بڕیارەکە چییە، بەڕاستی بەداخەوە هەندێک لەو پەرلەمانتارانەی گوایە نوێنەرایەتیی میللەتەکەمان دەکەن، کێشەکانی خۆیان دەبەنە دادگەی فیدراڵی، کە هەندێکجار خۆی گومان لەسەر شەرعیەتی هەیە، بەڵام ئێمە رێز لە هەموو بڕیارێک دەگرین و دیراسەی بڕیارەکە دەکەین، لەنێوخۆ و لەنێو حکومەتدا، لەگەڵ جەنابی سەرۆکی هەرێم دیراسە دەکرێت، کە ئایا هەنگاوی داهاتوو چی بکرێت، بەڵام هیچ بڕیارێک لەوبارەوە نەدراوە.
رووداو: بڕیارێک هەبوو کە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان جارێکی دیکە حیزب و لایەنەکان کۆبکاتەوە، ئەو هەوڵە بە کوێ گەیشتووە؟
فەوزی هەریری: ئێمە، هەمیشە پەیوەندیمان لەگەڵ هەموو لایەنەکان هەیە، ئەگەر بە پێویستی بزانین لایەنەکان بانگدەکەین، پێویستیان بە بانگهێشت نییە و ماڵی خۆیانە و هەمیشە بەشدارن، بۆیە بەردەوام و رۆژانە پەیوەندی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان لەسەر ئاستی سەرکردایەتی بەبێ جیاوازی هەیە، بۆیە نەگەیشتینە ئەو بڕیارەی کە کۆبوونەوە بکەین؛ چونکە بابەتەکان روونن و کە بڕیارماندا دانیشتن دەکەین، بەڵام ئێستا بە تەلەفۆن پەیوەندیمان لەگەڵیاندا بەردەوامە.
رووداو: هەوڵەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ رێککەوتنی هەولێر و بەغدا ئەنجامێکی هەبوو، ئەی هیچ هەوڵێک هەیە بۆ دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی تورکیاوە؟ هەوڵەکە بەکوێ گەیشتووە؟
فەوزی هەریری: بێگومان دەبێت سوپاسی هەموو لایەنەکانی هەرێمی کوردستان بکەین. سەرۆکی هەرێم رۆڵی بەرچاوی هەبوو لە بڕیاردانی سەرۆکوەزیران (ـی عێراق) بۆ ناردنی ئەو بڕە پارەیەی پێویستە، بەڵام لە هەمان کاتیشدا جەنابی سەرۆکی حکومەت (ـی هەرێمی کوردستان)ـیش خۆی بڕیاریدا بە شاندێکی فرەحیزبی سەردانی بەغدا بکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، هەروەها هەموو فراکسیۆنە کوردستانییەکان ئامادەیی خۆیان دەربڕی؛ کە ئەمە دڵخۆشکەرە ئەو پێشوازیکردنەیان لە جەنابی سەرۆکی حکومەت بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەکە. بێگومان ئەم بابەتە بەردەوامبوونی دەوێ. ئێستا پێشینە مووچەی ئەو خەڵکەیە، کە حکومەتی هەرێم بە گرنگییەوە تەماشای دەکات، کە لەم هەفتەیەدا دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکات، بەڵام وەکو هەموو جار دەڵێین: کێشەی هەولێر و بەغدا تەنیا مووچە نییە، کێشەی جێبەجێکردنی دەستوور و پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و بەرگریکردن لە مافی خەڵکی کوردستانە لە چوارچێوەی عێراقدا، ئەم بابەتان پەیوەندییان بە مووچەوە نییە، پەیوەندییان بە شێوازی تەماشاکردنی کاربەدەستانی عێراقە بۆ هەرێمی کوردستان و میللەتی کوردستان. کێشەکە زۆر زۆر لە مووچە گەورەترە.
|
هەڤپەیڤین
|
https://www.rudaw.net/sorani/interview/240920231
|
گوتەبێژى هەرێمى وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتى نێوەڕاست دەڵێت، ئەمریکا و چین گەورەترین سەرچاوەی دەردانی گازەکانن کە هۆکارن بۆ پیسبوونی ژینگە. لەبارەی سندووقی هاوکاریی وڵاتان بۆ رووبەڕووبوونەوەی کەشوهەوا کە لە کۆنفرانسی کۆپ 28 دامەزرا، گوتی، "پێمانوایە ئەم سندووقە تایبەتە بە زیانەکان نەک بۆ خۆگونجاندن."
ساموێڵ بێرگ لە هەڤپەیڤینێکی تایبەتدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو کە رۆژ عەلی زاڵە لەگەڵی ئەنجامی دا، باسی لە هۆکارەکانی پیسبوونی کەشوهەوا، هاوکاریی وڵاتان بۆ رووبەڕووبوونەوەی، چۆنیەتیی دابەشکردنی هاوکارییەکانی کۆپ 28 بەسەر وڵاتان، کۆنفرانسی کۆپ 28 و چەندین پرسی دیکەی پەیوەندیدار بەو بابەتەوە کرد.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ رووداو: ئەمریکا و چین گەورەترین سەرچاوەی دەردانی گازەکانن
لە 28مین لووتکەی گۆڕانی کەشوهەوا لە ئیمارات کە زیاتر لە 200 وڵات، هەرێم و رێکخراو بەشدارییان تێدا کرد، سندووقی قەرەبووکردنەوەی وڵاتە هەژارەکان راگەیێندرا کە بریتییە لە پارەیەک کە وڵاتانی دەوڵەمەند دەیدەنە وڵاتە هەژارەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی دەرهاویشتە و زیانەکانی گۆڕانی کەشوهەوا.
هەر یەکە لە ئیمارات و ئەڵمانیا بە 100 ملیۆن دۆلار، بەریتانیا 76 ملیۆن دۆلار، ئەمریکا 17.5 ملیۆن و ژاپۆن بە 10 ملیۆن دۆلار بەشدارییان لە سندووقەکەدا کرد.
ساموێڵ بێرگ، گوتەبێژى هەرێمى وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتى نێوەڕاست گوتی، "جێبەجێکردنی ئەم سندووقە پاش ساڵانێک لە دانوستاندن و گفتوگۆ دێت، سەرباری هەموو سەختییەکانی ئەو دانوستاندنانەش بەم ساتەوەختە مێژووییە گەیشتین کاتێک کە جێبەجێکردنی ئەم سندووقە دەبینین، بەڵام دەبێت ئەوەیش بزانین کە ئەم سندووقە یەکێکە لە میکانیزمەکانمان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ گۆڕانی کەشوهەوا، چونکە گۆڕانی کەشوهەوا و کاریگەربوونی مرۆڤ بە گۆڕانی کەشوهەوا زۆر و بەرفرەوانە و ناکرێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی تەنیا یەک ئامراز یان یەک سندووق یان یەک دەستپێشخەری بەکاربهێنین."
دەقی هەڤپەیڤینی رووداو لەگەڵ ساموێڵ بێرگ:
رووداو: لە کۆنفرانسی کۆپ 28 لە دوبەی، یەکێک لەو کۆنفرانسانەی کە زۆرترین بەشداربووی کۆکردووەتەوە بۆ ئەوەی چارەسەرێک بۆ دۆخی کەشوهەوا بدۆزنەوە، یەکێک لە بەشداربووەکان بێگومان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە، وڵاتێکی پیشەسازی کە زۆرترین دەستی هەبووە لە پیسکردنی ژینگە، بەڵام ئەمریکا سەرەڕای ئەوەش تەنیا بودجەیەکی 17.5 ملیۆن دۆلاری تەرخانکردووە بۆ سندووقی زیانلێکەوتووان، یان ئەو سندووقەی کە قەرەبووی وڵاتانی زیانبەرکەوتوو دەکاتەوە. دەمەوێت لەگەڵ گوتەبێژی هەرێمیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گفتوگۆ بکەم. بۆچی ئەمریکا ئەو بڕە پارە کەمەی تەرخانکردووە وەکو یەکێک لە پیسکەرانی ژینگە کە 40٪ی گازە زیانبەخشەکان لەلایەن ئەمریکا و چینەوە دەردەرێت، لەهەمان کاتدا ئەمریکا داوا لە وڵاتەکانی دیکە دەکات کە رێژەی دەردانی گازە زیانبەخشەکان کەمبکەنەوە، لەگەڵ ساموێڵ بێرگ، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە دوبەی دەمەوێت باسی ئەو پرسە بکەم.
رووداو: زۆر سوپاس لەگەڵمانی با لەوەوە دەستپێبکەم، بۆچی تەنیا 17.5 ملیۆن دۆلار؟
ساموێل بێرگ: چەندین ساڵە ویلایەتە یەکگرتووەکان لەڕێگەی ژمارەیەک ئامراز و میکانیزمەوە هاوکاریی لە بواری ژینگە و کەشوهەوا پێشکێش کردووە، لەوانە ئەم سندووقە نوێیە و سندووقی کەشوهەوای سەوز وەک لە کالیلا هاریسی جێگری سەرۆکەوە بیستمان کە سێ ملیار دۆلارە، واتە ژمارەیەک ئامراز و میکانیزممان هەن لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هەروەها بەشێوەی دوولایەنە. لەگەڵ هەندێ وڵاتدا پەیوەندیی دوولایەنەمان هەیە، ئێمە هاوکاریی دوولایەنە پێشکێش دەکەین، بۆ نموونە لەڕێگەی ئاژانسی نێودەوڵەتیی گەشەپێدانی ئەمریکایی USAID و ئاژانسگەلی دیکەی ئەمریکایی وەک هەوڵێک بۆ یارمەتیدانی ئەو وڵاتانە لە رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوادا.
رووداو: بەڵام دەبینین کە سندووقەکە راگەیێندرا، ئیمارات 100 ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخان کرد، ئەڵمانیا 100 ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخانکرد، ئەمە وادەکات هانی وڵاتانی دیکەش بدات کە ئەوانیش ببینن گرنگی بەو سندووقە دەدرێت و وڵاتان خەمی ئەوەیانە کە سندووقەکە پارەدار بکرێت، تێدەگەم تۆ دەڵێی ئێمە ئەوەندە پارە بۆ سندووقەکە دابین دەکەین، بەڵام پارە بۆ سندووقەکانی دیکەش ئامادە دەکەین، بەڵام بۆچی ئەمریکا گرنگی بەو سندووقە نادات و نیگەرانییەکانتان بە تەواوی چییە؟
ساموێل بێرگ: سەبارەت بەم سندووقە هیچ نیگەرانییەک و هیچ ترسێک لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە نییە، ئێمە خوازیار بووین دامەزراندنی ئەم سندووقە ببینین، جۆن کێربی گوتی "ئێمە پێشوازی لەم سندووقە دەکەین". جێبەجێکردنی ئەم سندووقە پاش ساڵانێک لە دانوستاندن و گفتوگۆ دێت، سەرباری هەموو سەختییەکانی ئەو دانوستاندنانەش بەم ساتەوەختە مێژووییە گەیشتین کاتێک کە جێبەجێکردنی ئەم سندووقە دەبینین، بەڵام دەبێت ئەوەیش بزانین کە ئەم سندووقە یەکێکە لە میکانیزمەکانمان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ گۆڕانی کەشوهەوا، چونکە گۆڕانی کەشوهەوا و کاریگەربوونی مرۆڤ بە گۆڕانی کەشوهەوا زۆر و بەرفرەوانە و ناکرێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی تەنیا یەک ئامراز یان یەک سندووق یان یەک دەستپێشخەری بەکاربهێنین. نەخێر، پێویستە ئەوە بزانین کە ئاڵنگاری هەن لەلایەن دەردانی گازەکان و بەکارهێنانی خەڵووز و کەرتەکانی وەک گواستنەوە و وزە و کارەساتە مرۆییەکان و لافاوەکان. هەموو ئەم ئاڵنگارییانە وادەکەن بە گۆڕانی کەشوهەوا کاریگەر ببین، ئێمە پێمانوایە ئەم سندووقە سندووقێکی تایبەتە بە زیانەکان و سندووقێک نییە بۆ خۆگونجاندن بۆ نموونە، سندووقێکیش نییە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا لەسەر بەروبوومەکان و خاک بۆ نموونە. دەستپێشخەرییەکی نوێمان هەیە سەبارەت بەم بیرۆکەیە. پێش دوو رۆژ دەستپێشخەرییەکی نوێمان راگەیاند کە ئێمە بە ئینگلیزی پێی دەڵێین ڤاکس، کە بریتییە لە دیدگەیەک سەبارەت بە بەروبوومەکان و خاکە گونجێنراوەکان. دەبێ تێبگەین ئەم هەموو کاریگەرییانەی گۆڕانی کەشوهەوا کار دەکەنە سەر توانای ئێمە بۆ دابینکردنی خۆراک، خۆراکی پێویست بۆ مرۆڤ، کاریگەریی زۆر نەرێنی هەن لە سەر بەروبوومەکان و خاک لە سەرانسەری جیهاندا و لەبەر ئەمە ئەم دەستپێشخەرییە نوێیەمان راگەیاند و ویلایەتە یەکگرتووەکان بە 50 ملیۆن دۆلار ئەم دەستپێشخەرییەی دەستپێکرد. واتە ئێمە لە هەموو ئەم دەستپێشخەرییانەدا بەشداری دەکەین، چونکە پێمان وایە کە ناکرێت یەک دەوڵەتێک بە تەنیا هەموو چارەسەرەکان پێشکێش بکات و، تەنیا یەک دەستپێشخەری ناتوانێت هەموو چارەسەرکانمان پێشکێش بکات.
رووداو: پێشتر لە گفتوگۆکانتان لە کۆنفرانسی کۆپ 27 و پێش ئەویش ئەمریکییەکان و ئەوروپییەکان دەیانویست تەنیا ئەو وڵاتانەی کە زۆرترین کاریگەرییان لەسەرە، یان ئەو وڵاتە دوورگە بچووکانەی کە هەڕەشەی زۆری گۆڕانی کەشوهەوایان لەسەرە پارەی ئەو سندووقە بەکاربهێنن، ئایە نیگەرانیتان لەسەر ئەوەبوو کە هەندێ لە وڵاتانی دیکە توانای خۆیان هەیە، بەڵام دەیانەوێ سوود لە پارەی سندووقەکە وەربگرن و پارەی خۆیان بەکارنەهێنن، واتە نیگەرانییەکان ئەوە بوون؟ ئەگەر نا ئەمریکا بۆ ئەوەندە جەختی لەسەر ئەوە دەکردەوە کە پارەی سندووقەکە بۆ چەند وڵاتێکی دوورگە بچووکەکان و وڵاتانی زۆرترین زیانلێکەوتوو بەکاربێت؟
ساموێل بێرگ: ئێمە لە رۆژان و هەفتە و مانگەکانی دادێن باسی هەموو ئەم وردەکارییانە دەکەین، چونکە ئێستا گەیشتووینەتە خاڵی جێبەجێکردنی ئەم سندووقە، بەڵام دەبێت ئێستا لیژنەیەک هەبێت سەرکردایەتیی ئەم سندووقە بکات و وردەکارییەکان لەلایەن ئەندامانی لیژنەکە گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت. لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە پێمانوایە کاتێک باسی زیانەکان دەکرێت زۆر سەختە بڵێین کامانەن ئەو وڵاتانەی دووچاری زیان بوونە و کامانەن ئەو وڵاتانەی هۆکاری زیانەکان بوونە، چونکە هەموومان وەک مرۆڤ بەرکەوتەی زیانەکانی گۆڕانی کەشوهەواین و هەموومان وەک مرۆڤ بەبێ هەڵاوێرد بەشدارین. کەواتە پێویستە گوێ لە دەوڵەتە بچووکەکان و دوورگە بچووکەکان بگرین چۆن لەگەڵ گۆڕانی کەشوهەوادا مامەڵە دەکەن و پێویستییەکانیان چین و لەڕووی تاتای خۆگونجاندن و خۆڕاگرییەوە چ تواناگەلێکیان هەیە، پێویستە گوێ لەم وڵاتانە بگرین پێش ئەوەی ئێمە ناوەکان راگەیێنین و بڵێین ئەم دەوڵەتە شایانی بڕە پارەیەکە، نەخێر، دەبێت گوێیان لێ بگرێن و کاتێکیش ئەوە دەکەین پێویستە پێوەری نێودەوڵەتیمان هەبن.
رووداو: گەورەترین نیگەرانیی ئەمریکا لەو کۆنفرانسە (کۆپ28) چییە؟
ساموێل بێرگ: راستییەکەی گرینگیدانی سەرەکیمان بە هاوئاهەنگییە، لەبەر ئەوەی لە چەند ساڵی رابردوودا بینیمان چۆن هەموو دەوڵەتەکان لەوە ئاگەدارن کە گۆڕانی کەشوهەوا بوونی هەیە. ئەم بیرۆکەیە قسە و مشتومڕی تێدا نییە. بەڵێ گۆڕانی کەشوهەوا هەیە، بەڵێ چالاکییەکانی مرۆڤ و چالاکییە پیشەسازییەکان بوونە هۆی ئەم گۆڕانی کەشوهەوایە و بوونە مایەی بەرزبوونی پلەی گەرمی و هتد. هەروەها، ژمارەیەک چارەسەریمان هەن، ئێمە چارەسەرییەکان دەزانین و دەبێت بەم قۆناخەدا تێپەڕ ببین کاتێک وزەی کۆڵڕاو (الطاقة الأحفورية) بەکاردەهێنین و بەرەو قۆناخێکی نوێ بچین کە تیایدا نزیکەی لە سەدا سەد وزەی جێگرەوە وزەی خۆر وزەی بێ دەردانی گاز یان دەردان تیایدا سفر بێت، بەکاربهێنین. واتە چارەسەرمان هەیە، زانستمان هەیە، هەموو ئەم زانیاری و وردەکارییانەمان لەبەردەستن. بۆیە، پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە: ئێمە چۆن هەموومان وەک جیهان مامەڵە لەگەڵ ئەم کاریگەرییانەی گۆڕانی کەشوهەوادا دەکەین؟ چونکە باسی ئەوەمان کرد کە پیسبوونی ژینگە هیچ سنوورێکی جوگرافیایی یان سیاسی ناناسێت، پیسبوونی ژینگە کاریگەریی بەسەر ئێمەوە هەیە وەک مرۆڤ جا ئەمریکایی بین یان کورد یان عێراقی یان میسری یان ئیماراتی. هەموومان دەکەوینە بەر مەترسی بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە. لەبەر ئەمەیە ئێمە پێمان وایە گرینگترین شت و رەنگە گرینگترین ئاڵنگاری لە بەردەمماندا هاوئاهەنگییە. سەرباری جیاوازییەکانی نێوانمان لەڕووی سیاسییەوە یان هەر روویەکی دیکەوە لەگەڵ دەوڵەتانی دیکە سەبارەت چەندان دۆسیە، پێویستە لە بابەتی گۆڕانی کەشوهەوا هاوئاهەنگی و هاوکاریی یەکدی بکەین. کەواتە ئێمە پێمان وایە کە بەڵێ گەیشتووینەتە دەستکەوتی گەورە وەک جێبەجێکردنی ئەم سندووقە و لەبارەی زیانەکان و دەستکەوتی دیکەمان هەبوون و راگەیاندنی نوێمان هەبوون بۆ دەستپێشخەریی نوێ، بەڵام هێشتا کاتمان بە دەستەوەیە لەم کۆپ-28دا و پێویستە بەدوای زۆرترین هاوئاهەنگی و هاوکاریدا بگەڕێین لەنێوان هەموو وڵاتاندا.
رووداو: دەتوانم بڵێم هەندێ لە وڵاتانی بەشداربوو دوودڵن لەوەی لەگەڵ دیدگای ئەمریکادابن، چونکە ئەمریکا بۆخۆی یەکێکە لە گەورەترین پیسکەرانی ژینگە و ئەمریکا و چین چەند رێژەی گازی زیانبەخش دەردەدەن کە پێکەوە نزیکەی 40٪ـی گازە زیانبەخشەکان ،دەردەن ئەمریکا بۆخۆی چ هەنگاوێک دەنێت، هەنگاوی راستەقینە و ماندار و کرداری دەڵێم، چونکە بەبێ کەمکردنەوەی رێژەی دەردانی گازە زیانبەخشەکانی ئەمریکا و چین هەموو ئەو کۆنفرانس و مانا و خواسانە مانایەکیان نابێت؟
ساموێل بێرگ: ئەمە پرسیارێکی زۆر گرینگە، چونکە ئەم ئیدارەیە پێیوایە کە ناکرێت ئێمە لۆمەی وڵاتانی دیکە بکەین بەبێ ئەوەی خۆمان بەرپرسیارێتییەکە هەڵگرین. تۆ لە سەدا سەد راست دەڵێیت لەبارەی ئەوانەی کە گەورەترین سەرچاوەی دەردانی گازەکانن، کە ویلایەتە یەکگرتووەکان و چینن، وڵاتانی دیکەیش هەن وەک هیندستان و رووسیا و هتد، بەڵام ناکرێت ئێمە لۆمەی ئەوانی دیکە بکەین بەبێ ئەوەی ئێمە رێکارە ناوخۆیی و خۆجێیەکان بگرینە بەر. بۆیە بینیمان سەرۆک بایدن و ئەم ئیدارەیە رێکاری قووڵ و درێژخایەن و زۆر گرینگیان گرتەبەر لەوانە بۆ نموونە، گەورەترین وەبەرهێنان بۆ رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا لە مێژووی ویلایەتە یەکگرتووەکاندا لەڕێگەی ئەم ئیدارەیەوە بووە بە یاسای کەمکردنەوەی هەڵاوسان، یاسای کەمکردنەوەی هەڵاوسان یاسایەکی ناوخۆیی ویلایەتە یەکگرتووەکانە، بەڵام وەبەرهێنانی زۆر لەخۆدەگرێت لە هەموو چارەسەرییەکانی پەیوەست بە گۆڕانی کەشوهەواوە، هەروەها ژمارەیەک یاسا و رێسا و رێکاری نوێ هەن لە ویلایەتە یەکگرتووەکان، بۆ نموونە لەبارەی بەکارهێنانی خەڵووزەوە، ئێمە دەمانەوێت کۆتایی هەموو ئەو دامەزراوە و شوێنە نوێیانەی خەڵووز ببینین. بۆچی؟ چونکە وزەی جێگرەوەمان هەیە و توانای دیکەمان هەن و نامانەوێت بەکارهێنان یان پشتبەستن بە خەڵووز ببینین. واتە ئەم رێکارانەمان هەیە. رێکاری دیکەیشمان هەن لەڕووی گواستنەوە یان گۆڕین لە ئۆتۆمبێلی نەریتییەوە بۆ ئۆتۆمۆبێلی کارەبایی. هەموو ئەم رێکارانە رێکارگەلی ناوخۆیین. لەلایەکی دیکەیشەوە دەبێت بەرپرسیارێتی لەئەستۆ بگرین وەک سەرچاوەیەکی گەورەی دەردانی گازەکان و دەوڵەتێکی پێشکەوتوو و یارمەتیی پێشکێشی دەوڵەتانی دیکە بکەین. کەواتە لێرەدا دوو روو هەن. رووی یەکەم رێکارە ناوخۆییەکانن و رووی دووەم یارمەتیدانی دەوڵەتەکانی دیکەیە.
رووداو: بەڵام هەندێ لەلایەنەکان، بۆ نموونە پێشتر من لەگەڵ شاندی عێراقی قسەم کرد هەستێک لەلایەن لایەنەکانی دیکە هەیە کە دەگەڕێتەوە بۆسەر یەکسانیی ژینگەیی و مێژووی پیسکردنی ژینگە، ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی پپێشەسازی بە رێگەیەکی مێژوویی ژینگەیان پیسکردووە، لەبەر ئەوەی هەندێ لەلایەنەکانی دیکە واهەست دەکەن کە ئەوان دەستیان لە پیسکردنی ژینەگەدا نەبووە، لەبەر ئەوە ئابووریی خۆیان تێکنادەن بۆ شتێک کە پێیان وایە ئەوان هۆکارنەبوون، ئەمریکا چی دەکات بۆ ئەوەی ئەو وڵاتانەش رازی بکات، بۆ نموونە وڵاتێکی وەکو عێراق رێژەیەکی زۆری گازە بیرە نەوتەکانی دەچێتە ئاسمان و رێژەی پیسبوونی ژینگەی زۆرە؟
ساموێل بێرگ: پرسیارێکی زۆر گرینگە و، هەر لەبەر ئەمەشە کە ژمارەیەک چارەسەر و ژمارەیەک دەستپێشخەریمان هەن، چونکە دەبێت ئەوە بزانین کە هەندێک وڵات هەن کە زیانەکان گەورەترین ئاڵنگارین بۆیان، وڵاتانی دیکەش هەن کە گەورەترین ئاڵنگاری بۆ ئەوان خۆگۆنجاندنە و، هەندێ وڵاتیش هەن کە ئامادەن بۆ گواستنەوە بەرەو قۆناخە نوێیەکە و تەنیا پێویستیان بە تەکنۆلۆجیا هەیە. کەواتە دەبێت لەوە تێبگەین کە هەموو وڵاتەکان لە هەمان قۆناخدا نین و خاوەنی هەمان توانا و هەمان تەکنۆلۆجیا و هەمان پارەدارکردن نین، بۆیە پێویستە چارەسەری جۆراوجۆرمان هەبن بۆ ئەوەی یارمەتیی گونجاو پێشکێش بە هەر دەوڵەتێک بکەین و پێویستە لە دۆخی عێراقدا بزانین ئەو ئاڵنگارییە گەورانە چین کە رووبەڕووی عێراق بوونەتەوە لە بابەتی گۆڕانی کەشوهەوادا، وشکەساڵی، بەبیابانبوون، لەناوبردنی دارستانەکان، کەواتە هەندێک ئاڵنگاری هەن رووبەڕووی دەوڵەتێکی وەک عێراق دەبنەوە هەمان ئەو ئاڵنگارییانە نین کە رووبەڕووی دەوڵەتێکی دیکە دەبنەوە. لەبەر ئەمە پێویستە چارەسەری جۆراوجۆرمان هەبن کە بۆ هەموو دەوڵەتان گونجاو بن، بەڵام تۆ لە سەدا سەد راست دەڵێیت، ویلایەتە یەکگرتووەکان لەم ئیدارەیەدا پێیوایە کە ناکرێت ویلایەتە یەکگرتووەکان لۆمەی دەوڵەتانی دیکە بکات، بە تایبەت دەوڵەتانی وەک عێراق کە سوودمەند نەبوونە لە شۆڕشی پیشەسازیی پێش 200 ساڵ وەک ئەوەی ئێمە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان و دەوڵەتانی ئەوروپا کردمان، نەخێر. هەر لەبەر ئەمەش پێویستە بزانین کە هەموو دەوڵەتان دۆخی تایبەت بە خۆیان هەیە و دەبێت لەگەڵ هەر دەوڵەتێک بە گوێرەی دۆخی خۆی مامەڵە بکەین نەک بەو پێوەرانەی ئێمە لە رۆژئاوا و لە ویلایەتە یەکگرتووەکان هەمانن.
رووداو: باشە ئەوە دەمانگەڕێنێتەوە بۆ گفتوگۆیانە کە لەسەر هەردوو میکانیزمی خۆگونجاندن لەگەڵ گۆرانی کەشوهەوا یان رێگریکردن لە خراپتربوونی ژینگە هەیە، بۆ نموونە بۆ وڵاتێکی وەکو عێراق خۆگونجاندن لای شاندی ئەوان زۆر گرنگترە، بەڵام دەڵێن کار لەسەر رێگریکردن لەسەر خراپتربوونی ژینگەش دەکەین، بەڵام هەموو سەرنجی خۆمان ناخەینە سەر رێگریکردن، بەڕاستی ئەوان دەکەن هەموو وڵاتانی دیکەش سەرنج بخەنە سەر خۆگونجاندن بیرکردنەوەی ئەمریکا لەسەر ئەوە چییە ئەمریکا ئەو جیاوازییە دەبینێت کە هەندێ وڵات کاری زیاتر لەسەر خۆگونجاندن بکەنم واتە هاوکاری هەندێ وڵات دەکات بۆ خۆگونجاندن، تەنانەت ئەگەر ئەو وڵاتەکە پیسکەری ژینگەش بێت؟
ساموێل بێرگ: ئەم ئیدارەیە پێی وایە هەموو ئەو ئاڵنگارییانە لە هەمان کاتدا رووبەڕوومان دەبنەوە. بۆ نموونە هیچ یەکێکی لە ئێمە ناتوانێت باس لە بنبڕکردن یان کەمکردنەوەی دەردانی گازەکان بکات بەبێ ئەوەی لە هەمان کاتدا باسی خۆگونجاندن و خۆڕاگری بکات و لە هەمان کاتیشدا باسی زیانەکان بکات، چونکە ئەم ئاڵنگارییانە لە یەک کاتدا رووبەڕوومان دەبن. لە ساڵانێکی بەر لە ئێستاوە ئەو بیرۆکەیەمان هەبوو کە کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا پاش 50 ساڵ رووبەڕوومان دەبن و باس لە 2030 و 2050 مان دەکرد، بەڵام نەخێر ئێمە ئێستا کاریگەرییەکان دەبینین کاتێک تەماشای لافاوەکانی لیبیا و ئاگرکەوتنەوەکانی پاکستان دەکەین، هەموو ئەم کاریگەرییانە و هەروەها پلەکانی گەرمی کە لەم ساڵانەی دوایی و ئەم ساڵ تۆمار کران. کەواتە هەموو ئەم کاریگەرییانە رووبەڕوومان بوون. بۆیە پێویستە لە یەک کاتدا جەخت لە سەر هەموو ئەم ئاڵنگارییانە بکەین. ئەمەیش ئەوە ناگەیێنێت کە هەموو دەوڵەتەکان هەمان توانایان هەیە. تەواو وەک ئەوەی گوتت، هەندێک لە وڵاتان پێویستە بەر لە هەر شتێک مامەڵە لەگەڵ خۆگونجاندندا بکەن بۆ ئەوەی هاووڵاتییانی خۆیان لە کاریگەرییەکان بپارێزن، بەڵام لە هەمان کاتدا پێویستە بە لای کەمەوە دەست بە گفتوگۆ بکەین سەبارەت رێگری و سووککردنەوە.
رووداو: باشە ئەگەر بگەڕێمەوە سەر سندووقی قەرەبووکردنەوە، هەندێ لە نیگەرانییەکان لەسەرەتادا ئەوەبوون کە جگە لەوەی کێ سوود لە سندووقەکە وەردەگرێت، نیگەرانییەکان لەسەر ئەوەبوون کە کێ دەبێت پارەی بۆ دابین بکات، بە بۆچوونی ئەمریکا کێ دەبێت پارە بۆ سندووقەکە دابین بکات؟
ساموێل بێرگ: ئێمە گفتوگۆ لە سەر هەموو ئەم وردەکارییانە دەکەین، لە لیژنەکەدا باسیان دەکەین و لە رۆژان و هەفتە و مانگەکانی دادێن هەموو وردەکارییەکان دەبینین، بەڵام لە سەرەتاوە ویلایەتە یەکگرتووەکان پێی وابوو کە بەرپرسیارێتیمان لە سەر شانە هەر بۆیە دەستمان دایە ئەم بەشدارییە نوێیە یەکەمە، کە بە راستی یەکەمە، 17 ملیۆن دۆلارە. کێ سوودمەندە و کامانەن ئەو دەوڵەتانەی سوودمەند دەبن، بۆ ئەمە پێویستە بگەڕێینەوە بۆ پێوەرەکان، بەڵام وەک باسمان کرد، تەنیا ئەم سندووقە نییە کە توانای پێشکێشکردنی یارمەتیمان بۆ دەستەبەر دەکات بۆ یارمەتیدانی ئەم دەوڵەتانە. نەخێر، ویلایەتە یەکگرتووەکان توانای پێشکێشکردنی هاوکاریی دووقۆڵیشی هەیە و ئەمەشمان لەڕێگەی ئاژانسی USAID و ژمارەیەک ئاژانس و دامەزراوەی دیکەی ئەمەریکاییەوە ئەنجام داوە. توانای پێشکێشکردنی هاوکاریی دووقۆڵیمان هەیە و هیچ بەربەستێک و رێگرێک لەپێشمان نییە بۆ ئەوەی هاوکاریی دووقۆڵی پێشکێش بکەین. ئەمە سەرباری یارمەتیدانی هەموو ئەم پڕۆژە و دەستپێشخەرییانە و سندووقە نوێیانەش هێشتا توانای ئەوە هەیە هاوکاریی دووقۆڵی پێشکێش بکەین و ئەمەیش دەکەین.
رووداو: بەڵام کە دێتە وڵاتانی دیکەی وەکو چین و سعودیە، بۆ نموونە سعودیە وڵاتێکی دەوڵەمەندە، بەڵام تازەپێگەیشتووە هەڵوێستی ئەمریکا لەسەر ئەو وڵاتانە چۆنە، ئەمریکا داوا دەکات کە ئەو ولاتانە پارە بۆ سندووقەکە دابین بکەن یان ئەمریکا دابینکردنی پارە بۆ سندووقەکە نابەستێتەوە بۆئەوەی کێ دیکە پیویستە پارە دابین بکات؟ چونکە کیشەکە ئێستا کێشەیەکی جیهانییە و کێ کێشەکەی دروستکردووە و کێ دروستی نەکردووە بخەینە لاوە، ئێستا کێشەکە کێشەی هەمووانە؟
ساموێل بێرگ: بەڵێ پاش ساڵانێکی درێژ لە گفتوگۆیانە، چونکە چەند ساڵێکە ئەم بیرۆکەیە لە رێککەوتنی پاریس باس کرا کە دەبێت میکانیزم و ئامراز هەبن بۆ مامەڵەکردنی لەگەڵ زیانەکاندا. واتە، سەرباری ئەو دانوستاندنە سەختانەی چەند ساڵیان خایاند گەیشتینە ئەم هەلە مێژووییەی بەردەممان بۆ دامەزراندن و جێبەجێکردنی ئەم سندووقە تاوەکوو بتوانین مامەڵە لەگەڵ زیانەکان، بەڵام ئێستا قۆناخێکی نوێمان لەپێشە بۆ گەڕان بەدوای هەموو وردەکارییەکاندا و رێککەوتن لە سەریان. رێککەوتین کە پێویستە سندووقەکە هەبێت و لە سەرەتاوە یارمەتی یان بەشداری لە لایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە هەبوو بە 17 ملیۆن دۆلار. هەموو ئەم پرسیارانە، کێ سوودمەند دەبێت؟ ئایا پێویستە هەموو وڵاتە پێشکەوتووەکان یان ئەوانەی بودجەی زەبەلاحیان هەیە بەشداری بکەن؟ تائێستا نەگەیشتووینەتە هیچ پێوەرێک یان وردەکارییەک نییە کە لە سەری رێککەوتبین بۆیە پێمان وایە ئێمە هێشتا لە سەرەتاداین. وەک باسیشمان کرد، ئێمە ئەم هەموو دەستپێشخەرییانەی دیکەمان هەن، هەر لە دەستپێشخەرییە دووقۆڵییەکانەوە تا دەگاتە دەستپێشخەرییە نێودەوڵەتی و ئیقلیمییەکان. بۆیە تا ئەم ساتە ویلایەتە یەکگرتووەکان هیچ بیرۆکەیەکی نییە بۆ ئەوەی دەوڵەتانی دیکە ناچار بکرێن بەشداری لەم سندووقەدا بکەن.
رووداو: دواپرسیارم ئەم ساڵ خۆشحاڵم کە دەبینم گفتوگۆ لەسەر بەشداریی پێکهاتە و کەمینەکان و خەڵکی رەسەن لە کۆنفرانسی +28 هەیە، چونکە پێکهاتە کەمینەکانی وڵاتان هەندێکجار زیانی زۆر زیاتریان لە گۆڕانی کەشوهەوایان بەردەکەوێت هەندێکجار حکومەتی ناوەندیی وڵاتانان سەکۆیەک بۆ ناوچەکانی خۆیان ناڕەخسێنن، دەمویست بزانن ئەمریکا چۆن لەو بەشدارییەی ئەوان دەڕوانێت؟
ساموێل بێرگ: لە دیدگەی ئەم ئیدارەیەوە، ئیدارەی بایدن، پێی وایە ناتوانین کار بکەین یان هیچ گفتوگۆیەک ئەنجام بدەین لە بارەی گۆڕانی کەشوهەواوە بەبێ ئەوەی تێبگەین کە کەمینەکان لە زۆربەی کاتەکاندا کەمینەکان لە هەموو کونجێکی جیهاندا زیانمەندترینن لە گۆڕانی کەشوهەوا، چونکە لە هەندێ وڵاتدا کەمینەکان خاوەنی کەمترین دەنگن لە بڕیارەکانی حکومەتی ناوەند جا لە هەر شوێنێک بێت لەبەر ئەمەش هەر زیانێک بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە هەندێک جاران کاریگەریی زۆرتری لەسەر کەمینەکان دەبێت. هەر بۆیە ویلایەتە یەکگرتووەکان چەندین ساڵە هانی ئامادەیی و بەشداریی کەمینەکان و خەڵکی رەسەن دەدات و بانگەشە بۆ یەکسانیی جێندەر دەکات لە هەموو ئەم گفتوگۆیانەدا. ویلایەتە یەکگرتووەکان پێی وایە کە پێویستە گوێ لە کەمینەکانی هەموو وڵاتان بگیرێت، لەنێویشیاندا کورد لە عێراق و هەندێک کەمینەی دیکە لە ئاسیا و لە ئەفریقا و لە شوێنانی دیکە، هەروەها لە ویلایەتە یەکگرتووەکانیش، ئێمە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان خەڵکی رەسەنمان هەیە و کەمینەمان هەیە، بۆیە پێویستە گوێیان لێ بگرین و، وەک زیاتر لە جارێک لەم هەڤپەیڤینەدا باسمان کرد، گۆڕانی کەشوهەوا کاریگەریی بە سەرمانەوە هەیە بەبێ گوێدان بە سنوورە جوگرافیاییەکان و جێندەری و رەگەزییەکان و هەموو شتەکانی دیکە. کەواتە پێویستە بزانین لە نێو کۆمەڵگەکاندا کامانەن ئەو گرووپانەی کە زیانمەنترین بوون لە گۆڕانی کەشوهەوا لە رابردوودا کە لە زۆربەی دەوڵەتاندا دەبینین ئەوانە کەمینەکانن. ئێمە پێمان وایە کە ناکرێت. ئەم شتەیش لە کۆپ شتێکی جوانە و شتێکی جیاوازە لە کۆنگرەی لایەنەکان لەبارەی ژینگە و دەکرێت جیای بکاتەوە لە هەندێ لووتکە و کۆنگرەی دیکە، بۆ نموونە دەبینی لە پشتمانەوە لێرەدا تەنیا سەرکردە سیاسییەکان و سەرۆکەکان و وەزیرەکان نین، بگرە چالاکەکانی ژینگەییش دەبینین لەگەڵ دامەزراوەکان و رێکخراوە ناحکومییەکان و رۆژنامەڤانان هەموویان لە یەک شوێندا مامەڵە لەگەڵ یەکتردا دەکەن، چونکە تێگەیشتنێک هەیە کە گۆڕانی کەشوهەوا کاریگەریی لە سەر هەموومان هەیە بەبێ جیاکاری، بۆیە دەبێ تێبگەین لەوەی هەموو توێژێک و هەموو کۆمەڵگەیەک دەبێت دەنگی هەبێت.
رووداو: زۆر سوپاس
ساموێل بێرگ: سوپاس
|
هەڤپەیڤین
|
https://www.rudaw.net/sorani/interview/26122023
|
یوری ساک، راوێژکاری وەزیری پیشەسازییە ستراتیژییەکانی ئۆکراینا دەڵێت، چاوەڕێی گەیشتنی ئەو چەک و تەقەمەنیانە دەکەن، کە هاوپەیمانەکانیان بەڵێنی دابینکردنیان پێداون. دەشڵێت: "دواکەوتنی ئەو یارمەتییانە زیانی زۆری دەبێت، نەک تەنیا بۆ ئۆکراینا، بەڵکو بۆ هەموو جیهان."
یوری ساک، لە رێگەی ئیمەیڵەوە وەڵامی چەند پرسیارێکی رووداوی لە بارەی دۆخی مەیدانی شەڕ، ژمارەی قوربانییان، هێرشەکانی رووسیا بۆ سەر ژێرخانی ئۆکراینا و هاوکارییەکانی هاوپەیمانانی دایەوە.
راوێژکاری وەزیری پیشەسازییە ستراتیژییەکانی ئۆکراینا دەڵێت، توانیویانە بەرپەرچی هێرشە فراوانەکەی ئەمدواییەی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا بدەنەوە. ساک گوتی: "لە بەرەی ئەڤدیڤکا تەنیا لە 8ی ئایاردا 45 هێرشی دوژمن تێکشێندراون. لە شاری کراسنۆهۆریڤکا، هێزەکانی بەرگریمان ئەو گرووپە هێرشبەرانەی رووسیایان بەرپەرچداواتەوە کە هەڵیانکوتایە سەر شارەکە".
سەبارەت بە ژمارەی کوژراوانی هەردوولاش، یوری ساک گوتی: "نزیکەی 479 هەزار و 710 سەربازی رووسیا کوژراو و بریندار بوونە. سەرۆک ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی لە 25ی شوباتی 2024دا رایگەیاند کە ئۆکراینا لە سەرەتای لەشکرکێشیەکەی رووسیاوە نزیکەی 31 هەزار سەربازی لەدەستداوە."
دەقی هەڤپەیڤینی رووداو لەگەڵ یوری ساک:
رووداو: جار جار گوێمان لە لێدوانی سەرکردەکان دەبێت سەبارەت بە ئەگەری جەنگی ئەتۆمی! چەندینجار سەرۆکی رووسیا و بەرپرسانی دیکەی رووسیا ئەو هەڕەشەیان کردووە، لەم دواییانەشدا سەرۆکی فەرەنساوە باسی لەو هەڕەشەیە کرد. پێتوایە ئەوان جیدی بن لەو بارەیەوە؟
یوری ساک: هەڕەشەکانی شەڕی ئەتۆمی کە زۆرجار لەلایەن بەرپرسانی رووسیاوە دەخرێنەڕوو، باشترە وەک هەڵوێستێکی ستراتیژی لێی تێبگەین نەک ئامادەیی راستەقینە بۆ ململانێی ئەتۆمی. ئەم هەڕەشانەی رووسیا ئامانجیان دروستکردنی گرژی جیۆپۆلەتیکی و بەکارهێنانی قۆناخەکانی لاوازیی نەیارەکانێتی، وەک ئەمریکا، بەتایبەتی لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا.
پووتین هەڕەشەی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی بەکاردەهێنێت بۆ وروژاندنی نائارامیی جیۆپۆلەتیکی، بەڵام لە کۆتاییدا کردەوەکانی لەسەر گۆڕەپان بەهۆی هەستی خۆپاراستنەوە سنووردار دەبنەوە. هەڕەشەکانی سەرکردایەتیی رووسیا لەمبارەوە تەنها قسەیە و مەبەستێکی راستەقینەی بۆ دەستپێکردنی کردەوەیەکی لەو شێوەیە نییە. هەر هەنگاوێکی راستەقینە بەرەو ململانێی ئەتۆمی "هێڵێکی سوور"ی جیهانی دەبڕێت، تەنانەت وڵاتانی بێلایەن ناچار دەکات خۆیان لە رووسیا دوور بخەنەوە.
رووداو: پەرلەمانی ئۆکرانیا پڕۆژەیاسایەکی پەسند کرد کە رێگە بە بەندکراوان دەدات لەناو هێزە چەکدارەکاندا شەڕ بکەن. بەپێی ئەم پڕۆژەیاسایە، زیندانییەکان لە ژێر چ پۆلێکدا رێگەیان پێدەدرێت لە سوپای ئۆکراینادا خزمەت بکەن؟
یوری ساک: ئەم دەستپێشخەرییە بەشێکە لە هەوڵێکی فراوانتر بۆ بەهێزکردنی تواناکانی بەرگریی ئۆکراینا بە کەڵکوەرگرتن لە هەموو سەرچاوە بەردەستەکان، لەوانە ئەوانەی پاڵنەریان هەیە و مەیلی نیشتمانپەروەرانەیان هەیە، کە دەرفەتێکیان بۆ دەڕەخسێنێت قەرەبووی کارەکانی رابردوویان لە بەرەکانی شەڕدا بکەنەوە. بەپێی ئەم یاسا نوێیە، زیندانییەکان دەتوانن خۆبەخشانە خزمەت بکەن، بەڵام بەشداریکردنیان بەندە بە چەند پێوەرێکی تووندەوە.
زیندانییەکان دەبێت خۆبەخشانە رازی بن بۆ خزمەتکردن، بڕیارێک کە دەبێت لەلایەن دادگایەک بڕیاری لەسەر بدرێت. پێویستە سەرەتا لە پشکنینی پزیشکی سەرەتایی لە زیندان تێپەڕن و پاشان هەڵسەنگاندنێکی گشتگیریان لەلایەن دەستەیەکی پزیشکی سەربازییەوە بۆ بکرێت و دەربچن لێی، دڵنیابن لەوەی کە ستانداردە تەندروستی و دەروونییە پێویستەکانیان بۆ خزمەتکردنی سەربازی تێدایە. تەنیا ئەوانەی کەمتر لە سێ ساڵ لە سزاکانیان ماوە رێگەپێدراون.
هەموو زیندانییەکان ئەم مافەیان نییە. ئەوانەی کە لەم دەستپێشخەرییە دەرکراون بریتین لەو کەسانەی کە تۆمەتبارن بە تاوانی دژی ئاسایشی نیشتمانی ئۆکراینا، کوشتنی بە ئەنقەستی دوو کەس یان زیاتر، تووندوتیژیی سێکسی و تاوانە تووندەکانی دیکەی تایبەت کە لە یاسای تاوانەکانی ئۆکراینادا هاتووە. هەروەها ئەو کەسانەش بەدەر دەکرێن کە هەوڵی کوشتنی ئەفسەرانی جێبەجێکردنی یاسایان داوە، تاوانی گەندەڵییان کردووە، بە تایبەتی ئەوانەی بەرپرسیارێتی بەرچاویان هەبووە، بۆ نموونە، وەزیرەکان، جێگرەکانیان، یاریدەدەرەکانیان و هتد.
رووداو: مۆسکۆ بەردەوامە لە بەئامانجگرتنی ژێرخانی وزەی ئۆکراینا بەو هیوایەی کە پیشەسازی و ئارەزووی گشتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی لەشکرکێشیەکەی کەم بکاتەوە. پێتوایە مۆسکۆ دەتوانێت ئەم ئامانجە بەدەست بهێنێت؟
یوری ساک: ستراتیژیی مۆسکۆ بۆ بە ئامانجگرتنی ژێرخانی وزەی ئۆکراینا بە دڵنیاییەوە ئاڵنگاری بەرچاوی بەدوای خۆیدا هێناوە. هێرشەکانی ئەمدواییە کاریگەرییان لەسەر دامەزراوەکانی وزە لە سەرانسەری خارکیڤ و ناوچەی سومی و دۆنێتسک هەبووە، لە کاتێکدا نزیکەی 400 هەزار بەکارهێنەری ناوچەی سومی بێ کارەبا بوون. بەڵام زۆربەی ئەم پچڕانانە بە خێرایی بە سیستەمی پاشەکەوت چارەسەر کران. سەرەڕای هەموو ئاڵنگارییەکان، ئەو کارەبا بڕانە گشتییەی کە ترسی لێدەکرێت، رووینەداوە.
ئەو وێرانکارییەی بەسەر وزەی ئۆکراینا هاتووە بەسەر هیچ سیستەمێکی وزە لە جیهاندا نەهاتووە. زیانە داراییەکانی ئەم هێرشانە لە ماوەی مانگ و نیوێکی رابردوودا یەک ملیار دۆلاری ئەمریکی زیاترە. نزیکەی 80%ی توانای بەرهەمهێنانی گەرمیمان کە گرنگە بۆ هاوسەنگکردنی باری رۆژانە لەناوچوو، شانبەشانی زیانێکی بەرچاو بە دامەزراوە کارەباییە ئاوییەکان. سەرەڕای ئەوەش، کرێکارانی وزەی ئۆکراینا ماندوونەناسانە کاریان کردووە، 24 کاژێر خەریکی چاککردنەوەن.
ئەم هێرشانە جەختیان لەسەر پێویستیی بەپەلە کردووەتەوە بۆ بەرزکردنەوەی سیستمی بەرگریی ئاسمانی بۆ پاراستنی شارەکانمان و ژێرخانی گرنگ لە هێرشی زیاتر. بە ئامانجگرتنی ژێرخانی وزەمان بەڕاستی تاکتیکێکە بۆ لاوازکردنی توانا پیشەسازییەکان و مۆڕاڵی ئۆکراینا، بەڵام رۆحی گەلەکەمان و توانای بەرپەرچدانەوەی ئێمەی نەشکاندووە. ئەو خۆڕاگرییەی ئۆکراینییەکان نیشانی دەدەن، لە کرێکارانی وزەوە تاوەکو هێزە سەربازییەکانی رێگریکردن لەم هێرشانە، تیشک دەخاتە سەر ئەوەی کە مۆسکۆ بە ئامانجی خۆی نەگەیشتووە کە بریتییە لە تێکدانی ئیرادەی ئێمە بۆ بەرەنگاربوونەوە و چاکبوونەوە.
رووداو: بارودۆخی سوپای ئۆکراینا لە مەیدانەکانی شەڕ بەرامبەر سەربازانی رووسیا چۆن هەڵدەسەنگێنی؟ نوێترین هەواڵەکانی بەرەکانی جەنگ چین؟
یوری ساک: سوپای ئۆکراینا سەرقاڵی ئۆپەراسیۆنی بەرگرییە لە چەندین شوێنی گەرمدا، لەنێویاندا ئاراستەکانی پۆکرۆڤسک و کوراخۆڤ، کە دوژمن هێزەکانی هێرشی سەرەکی خۆی تێدا چڕکردووەتەوە. سەرەڕای باڵادەستی ژمارەیی ئەوان لە سەرباز و چەک و کەرەستەی سەربازی و هەروەها هێرشەکانی رۆژانەیان، هێزەکانمان بە تووندی پێگەی خۆیان بەدەستەوە گرتووە. ستراتیژی ئێمە لەم هەلومەرجە ئەوەیە کە هێڵەکانی بەرگریمان بپارێزین و زۆرترین زیان بە دوژمن بگەیەنین لە رێگەی تۆپخانە و هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ئامرازەکانی دیکەوە. بەو هۆیەوە پلانەکانیان تێک بدەین لەکاتێکدا ئێمە یەدەگەکانمان ئامادە دەکەین و بەهێزتری دەکەین.
ئێستا دۆخی سەر زەوی زۆر دینامیکییە، لەگەڵ بەشداریکردنی بەرچاو لە بوارەکانی وەک مارینکا، کراسنۆهۆریڤکا و ئەڤدیڤکا، گۆڕانکارییەکانی هێڵی پێشەوە زۆرن. دوژمن بە شێوەیەکی شەڕانگێزانە هەوڵی شکاندنی بەرگرییەکانمان دەدات، تۆپ و تانک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و هێرشی ئاسمانی بەکاردەهێنێت بۆ پاڵنان بەرەو پێشەوە. بەڵام هێزەکانمان سەرکەوتووانە چەندین هێرشیان بەرپەرچ داوەتەوە، بەتایبەتی لە بەرەی ئەڤدیڤکا کە تەنیا لە 8ی ئایاردا 45 هێرشی دوژمن تێکشێندراون. لە شاری کراسنۆهۆریڤکا، هێزەکانی بەرگریمان ئەو گرووپە هێرشبەرانەی رووسیایان بەرپەرچداواتەوە کە هەڵیانکوتایە سەر شارەکە و لەژێر کۆنترۆڵی ئاگردا هێشتوویانەتەوە و رێگری لە پێشڕەوی زیاتریان دەکەن.
لە 10ی ئایارەوە هێزەکانی ئۆکراینا چالاکانە بەرگری دەکەن لە بەرامبەر شەپۆلێکی نوێی هێرشەکانی رووسیا لە ناوچەی خارکیڤ. بە درێژایی رۆژ هێرشە ئاسمانییەکانی رووسیا بە بۆمبی فڕۆکەی رێنماییکراو ئاراستەی ڤۆڤچانسکیان کردە ئامانج و بۆردوومانی تۆپخانەی چڕتر لە شەودا دەستیپێکرد. کاژێر 5:00ی بەیانی و بۆ ماوەی کاژێرێک هێزەکانی رووسیا زریپۆشیان بەکارهێنا لە هەوڵێکدا بۆ شکاندنی هێڵەکانی بەرگریمان.
سەربازەکانمان بە بەرخودانی تووندی لیوا و تۆپخانەکانمان بەرەوڕووی ئەو هێرشانە بووەوە. سەرەڕای ئەگەری زیادبوونی هێزی دوژمن، دووربینی ستراتیژیی سوپای ئێمە و وەڵامدانەوەی حیسابکراو، رێگەی پێداوین بە تۆپخانەی یەکلاکەرەوە بە شێوەیەکی کاریگەر بەرپەرچی ئەم هەڕەشانە بدەینەوە، ئەمەش توانای خۆمان بۆ راگرتن و بەرپەرچدانەوەی پێشڕەوییەکانی دوژمن نیشان دەدات. بۆ بەهێزکردنی بەرگرییەکانمان لەم کەرتە گرنگەدا، یەکەکانی یەدەگ جێگیرکراون.
بە گشتی سەرەڕای ئەو دۆخە چڕ و ئاڵۆزە، هێزەکانمان بەردەوامن لە نمایشکردنی خۆڕاگریی نائاسایی و لێهاتوویی ستراتیژی، توانیویانە پێشڕەوییەکانی دوژمن خاو بکەنەوە و لە هەندێککاتدا بەرپەرچی بدەنەوە..
رووداو: لە رووی چەک و تەقەمەنییەوە بارودۆخی سوپای ئۆکراینا چۆنە؟ ئایا پشتیوانییە سەربازییەکانی رۆژئاوا بەپێی پێویستن؟
یوری ساک: توانای سوپای ئۆکراینا بۆ بەردەوامبوون و ئۆپەراسیۆنەکان بە شێوەیەکی گشتی پشت بە توانا دوورمەوداکان و تۆپخانە و سیستەمی بەرگری ئاسمانیمان دەبەستێت، کە زۆر گرنگە بۆ گەڕاندنەوەی خێرای ئاشتی. ئێمە بە قووڵی ئەو بەڵێنە نوێیانەی چەند وڵاتێک بۆ هاوکاریکردنی ئۆکراینا لەم کاتە سەختەدا بەرز دەنرخێنین.
بەردەوامین لە پەیوەندیکردن لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە هەموو ئاستەکاندا بۆ دەستەبەرکردنی هاوکارییەکان، کە نەک تەنیا پێگەکانمان دەپارێزێت بەڵکو پلانەکانی جەنگی رووسیاش تێکدەدات. بەڵام ئێمە هێشتا چاوەڕێی ئەو یارمەتییانە دەکەین کە بەڵێنیان داوە بینێرن بۆ ئۆکراینا. ئەو هاوکارییانە زۆر گرنگن بۆ گۆڕینی بەرچاوی داینامیکی سەنگەرەکانی شەڕ.
دواکەوتنی گەیاندنی چەک، تەقەمەنی، یان پڕچەککردنی لیواکانمان تێچووی زۆر قورسی دەبێت، نەک تەنیا بۆ ئۆکراینا بەڵکو کاریگەری لەسەر کۆمەڵگەی جیهانی هەیە، کە بەدوای خۆپاراستن لە دەستدرێژی رووسیا دەگەڕێت. زۆر گرنگە پاش بڕیارە سیاسییەکان، کارە لۆجستیەکانیش بە خێرایی بکرێن بۆ دڵنیابوون لەوەی هێزەکانمان چەکی پێویست لە کاتی پێویست وەردەگرن بۆ بەردەوامبوون لە بەرگری کاریگەرانەیان. هێڵەکانی دابینکردن چەک لە شوێنی خۆیانن، بەڵام خێرایی و قەبارەی گەیاندنەکان دەبێت لەگەڵ بەپەلەیی دۆخی بەرەکانی شەڕدا بگونجێت. هەر کاتێک هاوکارییەکان گەیشتن، دەتوانین بە شێوەیەکی کاریگەر بەرپەرچی پێشکەوتنەکانی رووسیا بدەینەوە.
جگە لەوەش ئۆکراینا بەرهەمهێنانی چەکی ناوخۆیی بەرز دەکاتەوە بۆ ئەوەی پێداویستییەکانی هێڵی پێشەوە دابین بکات. پاڵنەرێکی بەهێز هەیە بۆ ئەوەی نەک تەنیا توانای بەرهەمهێنانمان بپارێزین بەڵکو فراوانتری بکەین، بە بەکارهێنانی هەردوو سەرچاوەی ناوخۆیی و وەبەرهێنانی نێودەوڵەتی.
چارەسەرێکی کورتخایەن کە پێشنیاری دەکەین بۆ هاوبەشەکانمان پڕۆژەی (ZBROYARI) ئازادی بەرهەمهێنانە. ئەمە دەستپێشخەرییەکی جیهانییە بۆ کۆکردنەوەی پارە لە سەرانسەری وڵاتانی هاوبەشدا بۆ چەکی دروستکراوی ئۆکراینا بۆ سەربازەکانمان، کە چارەسەری بۆشایی گرنگی دارایی دەکات لە بەرهەمهێناندا. خەمڵاندنەکانمان ئاماژە بە کەمبوونەوەی 10 ملیار دۆلار دەکەن لە نێوان توانای بەرهەمهێنانی کۆمپانیاکانی دروستکردنی چەکی ئۆکراینا و بودجەی نیشتمانی کە لەبەردەستدایە.
بەرژەوەندییەکی بەرچاو لەلایەن وڵاتانی ئەورووپا و وڵاتانی دیکەی رۆژئاواوە هەیە بۆ هاوکاریکردن لە بەرهەمهێنانی هاوبەشی تەکنەلۆژیای بەرگری، بەتایبەتی سیستمی بێسەرنشین بۆ بەکارهێنانی ئاسمانی، دەریایی، وشکانی و ژێر ئاو. ئەم هاوکارییە نەک تەنیا بەرهەمهێنان خێراتر دەکات بەڵکو پەرە بە داهێنانی تەکنەلۆژی دەدات و هاوپەیمانییە بەرگرییەکانمان بەهێز دەکات، ئەمەش توانای ئاسایش و ئۆپەراسیۆنی درێژخایەنمان بەرز دەکاتەوە.
رووداو: پێتوایە ئێستا سوپای ئۆکراینا پێویستی بە چییە بۆ ئەوەی بتوانێت هاوسەنگی جەنگ لەسەر زەوی بگۆڕێت؟
یوری ساک: سوپای ئۆکراینا پێویستی بە پشتیوانیی بەرگریی بەردەوام و لە کاتی خۆیدا هەیە، کە توانای تێکدانی پلانەکانی رووسیا بۆ سەرهەڵدانەوە و چالاکییە هێرشبەرییەکانی ئەمساڵی هەبێت. زۆر گرنگە ئۆکراینا دەستپێشخەری هێرشبردن وەربگرێتەوە، بەتایبەتی لە رۆژهەڵاتی ئۆکراینا کە ئێستا هێزەکانی رووسیا پێگەی بەهێزیان هەیە. بەدیهێنانی ئەمەش پێویستی بە چەکی جەوهەری و پێشکەوتوو هەیە بۆ راگرتن و پێچەوانەکردنەوەی پێشڕەوییەکانی رووسیا. سەرۆک زێلێنسکی لەم دواییانەدا جەختی لە بەپەلەیی گەیاندنی خێراتری ئەم پێداویستییە سەربازییانە کردووەتەوە، کە زۆر گرنگە بۆ بەرپەرچدانەوەی کاریگەرانەی چالاکییە سەربازییەکانی رووسیا لە هەموو بەرەکاندا، لەوانەش باکوور و ناوچەکانی وەک خارکیڤ و سومی.
رووداو: ژمارەی کوژراوانی سەرباز و سیڤیل (بەجیا) لەسەر هەردوو لایەنی ئۆکراینا و رووسیا لە سەرەتای شەڕەوە تائێستا گەیشتووەتە چەند؟
یوری ساک: بەپێی دوایین ئامارەکانی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئۆکراینا، تاوەکو 10ی ئایاری 2024، کۆی گشتی قوربانییە سەربازییەکانی هێزەکانی رووسیا بە نزیکەی 479 هەزار و 710 سەرباز دەخەمڵێندرێت، ئەم ژمارەیە کوژراو و بریندار دەگرێتەوە.
لە لایەنی ئۆکرایناشەوە، ئەپدەیتی داتاکان سەبارەت بە قوربانییە سەربازییەکان بە بەردەوامی لەلایەن حکومەتەوە پێشکەش ناکرێت بۆ پاراستنی ئاسایشی ئۆپەراسیۆنەکان. بەڵام سەرۆک ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی لە 25ی شوباتی 2024دا رایگەیاند کە ئۆکراینا لە سەرەتای لەشکرکێشیەکەی رووسیاوە نزیکەی 31 هەزار سەربازی لەدەستداوە.
نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ چاودێریکردنی مافەکانی مرۆڤ لە ئۆکرانیا (HRMMU) بەڵگەی لەسەر ئەوە خستووەتەڕوو، کە لە 24ی شوباتی 2022ەوە لانیکەم 10 هەزار و 582 خەڵکی سڤیل بەهۆی تووندوتیژی پەیوەست بە شەڕەوە کوژراون و 19 هەزار و 875 کەسیش بریندار بوونە کە کۆی گشتی دەکاتە 30 هەزار و 457 کەسی مەدەنی. ئەم ژمارەیە 587 منداڵی کوژراو و 1298 بریندار لەخۆدەگرێت. ئەم ژمارانە تەنیا رووداوە پشتڕاستکراوەکان نیشان دەدەن، کە ژمارە راستەقینەکان پێدەچێت بەشێوەیەکی بەرچاو زیاتر بن بەهۆی ئاڵنگارییەکانی کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە ناوچە چالاکەکانی جەنگدا.
|
هەڤپەیڤین
|
https://www.rudaw.net/sorani/world/120520246
|
تۆڕێکى بەقاچاخبردن و بازرگانیکردنى دۆلار لە بەغدا دەستگیر دەکرێن کە بە گوتەى سەرۆکوەزیرانى عێراق، پەیوەندییان بە کەسانێکەوە لە هەرێمى کوردستان هەبووە و دەشڵێت، "تۆڕێکى دیکەى دۆلار فرۆشان لە هەولێر دەستگیرکراون".
رۆژی سێسەممە، 1ـی ئابی 2023، دەزگاى ئاسایشى نیشتمانیى عێراق دەستگیرکردنى تۆڕێکى لە بازرگانیى دۆلار راگەیاند کە لە 11 کەس پێکهاتبوون و 14 ملیۆن دۆلاریشیان پێ گیراوە.
بەگوێرەى ئەو دەزگایە، 12 کەسى دیکە لە شارى بەسرە دەستگیرکراون بە تۆمەتى بە قاچاخبردنى دۆلار بۆ دەرەوە و 3200 ملیۆن دۆلاریان پێ گیراوە.
پرۆسەى بەقاچاخبردنى دۆلار و بازرگانیکردن لە بازاڕى نێوخۆیی یەکێکە لە هۆکارەکانى دابەزینى بەهاى دینار بەرامبەر بە دۆلار کە حکومەتى عێراقى دەیەوێت بنبڕی بکات، بەتایبەت کە بەهاى دۆلار لە بانکى ناوەندیی عێراق 1310 دینارە، لەکاتێکدا لە بازاڕى نێوخۆ زیاتر لە 1450 دینارە.
محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەڤانیدا رۆژی 2ـی ئابى 2023، رایگەیاند، ئەو تۆڕە لە بازرگانە گەورەکانى دۆلار بوون کە دەستگیرکراون و پەیوەندییان هەبووە بە گەورە بازرگانانى دیکە لە هەرێمى کوردستان و لەوێوە پرۆسەى بەقاچاخبردنى دۆلار دەستپێدەکات.
سەرۆکوەزیرانى عێراق رایگەیاند، بە هاوکاریی حکومەتى هەرێمى کوردستان توانراوە لە ماوەى چەند رۆژى رابردوودا تۆڕێکى هاوشێوە لە هەولێر دەستگیربکرێن.
|
ئابووری
|
https://www.rudaw.net/sorani/business/020820235
|
وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، بەپێچەوانەی نووسراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە دەڵێت داهاتەکانی نانەوتیی دوو مانگی رادەستکردووە، "حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ داهاتێکی نانەوتیی بۆ نەناردووین."
بەپێی نووسراوێک کە وەزارەتی دارایی عێراق رۆژی پێنجشەممە، 9ـی ئەم مانگە لەبارەی داهاتە نانەوتییەکانییەوە ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە، هیچ داهاتێکی نانەوتیی هەرێمی کوردستان نەخراوەتە ئەو هەژمارە بانکییەیەوە کە بۆ ئەو مەبەستە کراوەتەوە.
وەزارەتی دارایی ئاماژەی بە نووسراوی ژمارە (6083)ـی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە، کە رۆژی 8ـی ئەم مانگە نێردراوە و تێیدا حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: 50٪ـی داهاتی دەروازە سنوورییەکان و 50٪ـی داهاتی باجەکان بۆ مانگەکانی شوبات و ئاداری 2024 رادەستکردووە و، دەڵێت "هەرێمی کوردستان بەپێی ئەو نووسراوەی ناردوویەتی ئاماژەی بۆ داهاتە نانەوتییەکانی مانگی کانوونی دووەمی 2024ـی نەکردووە."
وەزارەتی دارایی عێراق لە نووسراوەکەیدا باسی ئەوەی کردووە؛ هەرێمی کوردستان پێشێلی بڕگەی (دال لە خاڵی دووەمی مادەی 12)ـی کردووە، چونکە "سەرجەم داهاتە نانەوتییەکانی نەناردووە."
وەزارەتی دارایی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، بەپێی نیشاندەری جوڵەی هەژماری تایبەت بە هەژماری بانکیی 70018 کە بۆ دانانی داهاتە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان لە بانکی ناوەندی تەرخانکراوە، هەژمارەکە باڵانس "رەسید"ـی سفرە و هیچ بڕە پارەیەکی تێدا دانەنراوە.
فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رۆژی دووشەممە، 20ـی ئایاری 2024، بە رۆژنامەی سەباحی فەرمیی عێراقی گوت حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی ژمارە 250ـی خۆیدا بڕیاری داوە داهاتە نانەوتییەکانی رادەستی حکومەتی فیدراڵی بکات. ئەوەشی بە هەنگاوی یەکەمی رێگەی چارەسەرکردنی کێشەی دارایی نێوان هەردوو حکومەت ناوبردووە.
مادەی 12ـی یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2024، حکومەتی هەرێمی کوردستانی بە رادەستکردنی داهاتە نانەوتییەکانی بە عێراق بەپێی یاسای بەڕێوەبردنی دارایی پابەند کردووە، دوای وردبینیکردنیان لەلایەن دیوانی چاودێریی عێراق و هەرێمی کوردستان.
|
ئابووری
|
https://www.rudaw.net/sorani/business/230520243
|
لە کۆبوونەوەى شاندى عێراق و نوێنەرى کۆمپانیاکانى نەوت لە هیوستنی ویلایەتی تێکساس، بڕیاردرا ماوەى پێشکێشکردنی گرێبەستەکانى دوو گەڕى بەرهەمهێنانى نەوت و گاز لە عێراق دوو هەفتە درێژ بکرێتەوە، بۆ ئەوەى "دەرفەت بە زۆرترین کۆمپانیا بدرێت بەشدار بن".
ئەو کۆبوونەوەى شاندە عێراقییەکە بە سەرۆکایەتى محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیران بوو لەگەڵ نوێنەرى ژمارەیەک لە کۆمپانیاکانى نەوت.
دیلان غەفوور، سەرۆکى لیژنەى پەیوەندییەکانى پەرلەمانى عێراق ئامادەى کۆبوونەوەکان بوو، بە تۆڕى میدیایی رووداوى گوت: "سوودانى بڕیاریدا دوو هەفتە ئەو وادەیە بۆ گرێبەستەکانى گەڕى شەشەم و هاوپێچى گەڕى پێنجەم درێژ بکرێتەوە".
دەبوو ئەو گرێبەستانە لە 27ى نیسان راگەیێندرابان کە زیاتر لە 30 پڕۆژەن و بەرهەمهێنانى نەوت و گاز دەگرێتەوە. بانگەواز بۆ کۆمپانیا بیانییەکان کراوە کە ئەو رۆژە بەشدار بن بۆ پێشکێشکردنى دەستەوارەی خۆیان بۆ جێبەجێکردنى پڕۆژەکان.
دیلان غەفوور ئەو بڕیارەى سوودانى گەڕاندەوە بۆ دەرفەتدان بە زۆرترین کۆمپانیا کە بەشداربن لەو گرێبەستانەدا، بەوانەشەوە کە ئەمریکا لەگەڵیان کۆبوونەتەوە.
لە 14ى نیسانەوە شاندەکەى عێراق لە ئەمریکان، 17ى نیسان 18 گرێبەستیان لەبوارى وزە و پشەسازى جیاواز لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان واژۆ کرد.
|
ئابووری
|
https://www.rudaw.net/sorani/business/180420245
|
نوێنەری کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراوی هەرێمی کوردستان لە رابیتەی کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە عێراق رایگەیاند، نازانن بانکی ناوەندی لەسەر چ بنەمایەک کۆمپانیاکان سزادەدات، سزای هەندێک کۆمپانیا گەیشتووەتە 20 ملیار دینار.
بانکی ناوەندیی عێراقیش دەڵێت، سزادانی بانک و دامەزراوە داراییەکان لەلایەن لیژنەیەکی تایبەتمەندەوە و بەپێی یاسای بانکەکە و رێنماییەکانی دەکرێت، هۆکاری سزادانیشیان بۆ رێگری لە سەرپێچیکردن دەگەڕێنێتەوە.
بانکی ناوەندیی عێراق لە نووسراوێکدا میکانیزمەکانی سەپاندنی سزای بەسەر بانک و دامەزراوە داراییە نابانکییەکان روونکردەوە و دەڵێت: "سزادان و پێبژاردنەکان لە رێگەی لیژنەیەکی تایبەتمەندیی بانکی ناوەندی دەکرێت کە بۆ کارەکانی پشت بە یاسای بانکی ناوەندیی ژمارە 56ـی ساڵی 2004 و یاسای بانکەکانی ژمارە 94ـی ساڵی 2004 و رێنمایی و رێکارەکانی رێکخستنی کاری بانکی دەکات."
بانکەکە رایگەیاندووە: "هەر سەرپێچییەکی بانک یان دامەزراوەی دارایی نا بانکی لەپێناو رێگریکردنە لێی لە کردنی سەرپێچی ئەو یاسا و رێنمایی و رێکارانەی، ئەوەش لەپێناو پاراستنییەتی و بۆ گەرەنتیکردنی دروستی خۆی و کەرتی داراییە بەگشتی."
ئەحمەد جاف، نوێنەری کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراوی هەرێمی کوردستان لە رابیتەی کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە عێراق، بەتۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "هێشتا روون نییە بانکی ناوەندی بۆ پێبژاردنەکانی پشت بەچ میکانیزمێک دەبەستێت، ئێمە کۆمپانیامان هەیە یەک ملیار، هەمانە 7 ملیار، هەمانە 20 ملیار دینار سزادراوە، ئەمە بەدڵنیاییەوە کاریگەریی لەسەر کۆمپانیاکان دەبێت و کاریان لاواز دەکات."
بەپێی بەڵگەنامەکانی بانکی ناوەندیی عێراق لە مانگەکانی کانوونی دووەم، شوبات و ئاداری ئەم ساڵ، بانکەکە لە 49 سزای کارگێڕییدا 138 ملیار و 377 ملیۆن و 321 هەزار دینار سزای بەسەر ژمارەیەک بانک و دامەزراوەی دارایی سەپاندووە.
ئەحمەد جاف دەڵێت: "هەندێک دامەزراوە هەیە بە 20 ملیار دینار پێبژاردنی بۆ کراوە، هەر بانکی ناوەندی خۆی رێژەی 50٪ داشکاندنی بۆ پێبژاردنەکەی کردووە، ئەمە مایەی پێکەنینە."
ساڵی رابردوو، بانکی ناوەندی 402 سزای کارگێڕیی بەبڕی 150 ملیار دینار بەسەر ژمارەیەک بانک و کۆمپانیای ئاڵوگۆڕی سەپاند.
بردنە دەرەوەی دۆلار، فرۆشتنی لە بازاڕی رەش و بردنی دۆلار بۆ ئەو وڵاتانەی لەلایەن ئەمریکاوە سزادراون، دیارترین ئەو سەرپێچییانەن بەشێک لە بانکەکانی عێراق و کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراوی پێ تۆمەتبار دەکرێت و ئەمریکای ناچارکردووە بەشێکیان بخاتە لیستی سزاکانییەوە و لە پێدانی دۆلار بێبەشیان بکات.
|
ئابووری
|
https://www.rudaw.net/sorani/business/250620242
|
کۆمپانیای دانەگاز، گەورەترین کۆمپانیای تایبەتی بەرهەمهێنانی گاز لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست راپۆرتی دارایی ساڵی 2023ـی بڵاوکردەوە. بەپێی راپۆرتەکە، ئاستی بەرهەمهێنانی گاز لە هەرێمی کوردستان لە 2023ـدا بەراورد بە 2022 بە رێژەی 8٪ بەرزبووەتەوە.
دانەگاز دەڵێت بەرزبوونەوەی بەرهەمهێنانی گاز لە چارەگی چوارەمی 2023 روویداوە و ئاستی بەرهەمهێنان گەیشتووەتە رۆژانە 520 ملیۆن پێی سێجا.
سەبارەت بە دۆخی دارایی، کۆمپانیای دانەگاز دەڵێت لە 2023ـدا تێكڕا 160 ملیۆن دۆلار پوختەی قازانجیان هەبووە. بەڵام قازانج و داهاتەکانی کۆمپانیاکە بەراورد بە 2022 کەمیکردووە بەهۆی دابەزینی نرخی بەرهەمەکانیان.
دانە گاز ئاشکرای دەکات، نرخی بەرمیلێک گازی کۆندێنسەیت لە 2023ـدا تێکڕا 51 دۆلار بووە و لە 2022ـدا 79 دۆلار. هەروەها نرخی بەرمیلێک گازی LPG لە 2023ـدا تێکڕا 35 دۆلار بووە، لەکاتێکدا لە 2022ـدا 42 دۆلار بووە.
ئەوەش بووەتە هۆکار بۆ ئەوەی داهاتی کۆمپانیاکە لە ساڵی 2023 بەراورد بە 2022 بە رێژەی 20٪ کەمبکات.
دانەگاز رایگەیاند لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان رێککەوتووە لەسەر سیستمێکی نوێ بۆ وەرگرتنی شایستە داراییەکانیان. بەپێی ئەو سیستمە؛ شایستە داراییەکانیان لە وێستگەکانی کارەباوە پێدەدرێت.
گازی سرووشتی بەرهەمهاتوو لەلایەن دانەگازەوە لەڕێگەی بۆرییەوە دەگوازرێتەوە وێستگەکانی کارەبا.
دانەگاز دەڵێت کۆکردنەوەی شایستە داراییەکانیان لە وێستگەکانی کارەبا دەبێتە هۆکار بۆ ئەوەی لە کاتی خۆیدا شایستە داراییەکانیان پێ بدرێت.
کۆمپانیاکە دەڵێت سیستمە نوێیەکە دەبێتە هۆکار بۆ ئەوەی لەڕووی داراییەوە بتوانن سەرمایەی پێویست بۆ تەواوکردنی پرۆژەی پەرەپێدانی کێڵگەی گازی کۆرمۆر بەدەستبهێنن، کە دەتوانێت ئاستی بەرهەمهێنانی گاز بە بڕی 250 ملیۆن پێی سێجا لە رۆژێکدا بەرزبکاتەوە.
داناگاز پێشبینی دەکات لە نیوەی دووەمی ئەمساڵدا ئەو پرۆژەیە تەواو بکرێت.
ریچارد هاڵ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دانەگاز رایگەیاندووە ساڵی 2023 ساڵێکی باش بووە "بۆ کۆمپانیاکەمان" و بەردەوام دەبن لە کارکردن لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پەرەپێدانی کارەکانیان.
|
ئابووری
|
https://www.rudaw.net/sorani/business/080220242
|
prev
next
کۆمپانیای تۆیۆتای ژاپۆنی بەهۆی هەبوونی کێشەیەکی کارەبایی لە ئێرباگدا یەک ملیۆن ئۆتۆمبێل لە بازاڕەکانی ئەمریکادا دەکشێنێتەوە بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوەیان لێ بکرێت و چاک بکرێنەوە.
درەنگی شەوی چوارشەممە، 20-12-2023، کۆمپانیای تۆیۆتای ژاپۆنی بڵاویکردەوە، "بەهۆی کێشەیەک لە سیستمی هەستەوەری ئێرباگی چەند جۆرە ئۆتۆمبێلێک" ئەو کارە دەکەن.
ئۆتۆمبێلەکانی کۆرۆڵا، هایلاندەر، سێنا، راڤ فۆر، لێکسەسی ئاڕ ئێکس و ئی ئێس و کامری لەنێو ئەو یەک ملیۆن ئۆتۆمبێلەدان. ئۆتۆمبێلەکان دروستکراوی نێوان ساڵانی 2020 بۆ 2022 ـن.
لەبارەی کێشەی ئێرباگی ئۆتۆمبێلەکانەوە کۆمپانیاکە باس لەوە دەکات کە "بۆی هەیە" هەستەوەرەکان بە هەڵە دانرابن و کێشەی کارەبایییان تێکەوتبێت، بۆیە "لەوانەیە" لەکاتی پێداکێشان ئێرباگەکە نەتوانێت بتەقێت و ژیانی شۆفێرەکە بخاتە مەترسییەوە.
کۆمپانیا ژاپۆنییەکە هەستەوەری جۆری OCS لە ئۆتۆمبێلەکانی جێگیر دەکات، ئەو هەستەوەرە بەوە جیادەکرێتەوە کە دەتوانێت پێشبینیی کێشی سەرنشینەکانی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەکە بکات و بزانێت ئەو کەسە منداڵە یان پێگەیشتوو بەپێی ئەوە هێزی تەقینی ئێرباگەکەی دیار دەکات و لەوانەیە لە هەندێک پێداکێشانی سووکدا ئێرباگەکە نەتەقێت چونکە دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە دەموچاوی کەسەکە.
تۆیۆتا هەروەها رایگەیاندووە، مانگی شوباتی 2024 ئاگاداریی هەموو ئەو خاوەن ئۆتۆمبێل و خاوەن پێشانگەیانە دەکەینەوە کە ئۆتۆمبێلەکانیان لێ وەردەگرین هەروەها تێچووی چاککردنەوەیان لەسەر ئەستۆی کۆمپانیا دەبێت.
کۆمپانیای تۆیۆتا ساڵی 1933 لە ژاپۆن دامەزراوە و یەکێکە لە گەورەترین بەرهەمهێنەری ئۆتۆمبێل لە جیهاندا کە ساڵی رابردوو زیاتر لە 10 ملیۆن ئۆتۆمبێلی لە سەرانسەری جیهان فرۆشت و قازانجی کۆمپانیاکە لەو ساڵە بە 270.58 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت.
کۆمپانیاکە لە ئەمریکا، هەروەک لە راپۆرتێکی خۆیدا هاتووە، لە شەش مانگی یەکەمی 2023دا نزیکەی 890 هەزار ئۆتۆمبێلی فرۆشتووە.
|
ئابووری
|
https://www.rudaw.net/sorani/business/211220234
|
نرخی زێڕ ئەمڕۆ چوارشەممە ئاستێکی نوێی پێوانەیی تۆمارکرد و نیگەرانیی بازرگانان لە تەشەنەکردنی شەڕی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، بووە هۆکار بۆ زیاتر بەرزبوونەوەی نرخی کانزای زێڕ بۆ ئاستی 2288 دۆلار.
بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بە چەشنێک بوو کە تەنانەت بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەهای دۆلاری ئەمریکی نەیتوانی گوشار لەسەر بازاڕی زێڕ دروستبکات و نەبووە هۆکار بۆ ئەوەی پاشەکشە بە نرخی ئەو کاڵا ستراتیژییە بکات.
دانییەڵ چاڵی، شارەزای بازاڕی کانزاکان لە کۆمپانیای راوێژکاریی (تی دی سیکیۆریتی) رایگەیاند، "دوای هێرشی ئیسرائیل بۆسەر کۆنسوڵخانەی ئێران لە سووریا، خواستێکی زۆر بۆ کڕینی زێڕ دروستبووە وەکو پەناگەیەکی ئارام بۆ وەبەرهێنان."
ئێران بەڵێنی داوە تۆڵەی هێرشەکە لە ئیسرائیل دەکاتەوە، ئەوەش نیگەرانیی دروستکردووە لە گەورەبوونی شەڕ لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست.
ئۆلی هانسن، شرۆڤەکارێکی دیکەی سەر بە ساکسۆ بانکی دانیمارکی پێیوایە کە کڕینی زێڕ لە وردەفرۆشییەکان و هەروەها لەلایەن بانکە ناوەندییەکان، هۆکارێکی دیکە بووە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ دوای ئەوەی زێڕ توانی لە 22ی مانگی 3 ئاستی 2200 دۆلار بشکێنێت.
رۆژی دووشەممە دوای بڵاوبوونەوەی ئامارەکانی پەیوەست بە کەرتی پیشەسازیی ئەمریکا کە ئاشکرا بوو چالاکیی کەرتی پیشەسازیی ئەو وڵاتە بەرزبووەتەوە بۆ بەرزترین ئاستی 6 مانگ و نیوی رابردوو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە شەش دراوی سەرەکیی جیهان بەرزبووەوە، بەڵام بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار نەیتوانی نرخی زێڕ بشکێنێت.
تای وانگ، بازرگانێکی سەربەخۆی زێڕ لە شاری نیویۆرک پێیوایە کە بەهۆی لێدوانەکانی سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەمریکا لەسەر ئەوەی کە سیاسەتی نەختی ئەمریکا بە تووندی دەهێڵنەوە، ئەگەری هەیە زێڕ بە شێوازی کاتی پاشەکشە بکات، بەڵام لە درێژخایەندا، ئاراستەی نرخی زێڕ هەر روو لە بەرزبوونەوەیە.
|
ئابووری
|
https://www.rudaw.net/sorani/business/03042024
|
چاککردنەوە و نۆژەنکردنەوەی پاڵاوگەی سموود لە سنووری پارێزگای سەلاحەددین بەردەوامە بۆ ئەوەی رۆژانە 150 هەزار بەرمیل نەوت بپاڵێوێت، بەپێی پلانیش تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ، پێویستە کارەکانی تەواو بێت.
حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوت لە پاڵاوگەکەوە قسە دەکات و دەڵێ "لە کاتی جەنگی داعشدا، تووشی وێرانکارییەکی گەورە بوو، بەڵام ئێستا چاککراوەتەوە و بەشێوەیەکی سرووشتی کار دەکات. پلان هەیە بۆ نۆژەنکردنەوەی پاڵاوگەکانی دیکەش."
کۆمپانیای پاڵاوگەی باکوور یەکێکە لە گرنگترین کۆمپانیاکانی پاڵاوتنی عێراق و پێش حوزەیرانی 2014، 30٪ـی نەوتی عێراقی دەپاڵاوت. بەڵام لەکاتی شەڕی داعشدا بەتەواوی لەکارکەوت و بەهۆیەوە عێراق نزیکەی 30 ملیار دۆلار زیانی بەرکەوت.
کۆمەڵگەی سموود کە پاڵاوگەی بێجیشی پێدەگوترێت لە پاڵاوگەکانی باکوور، سەلاحەدین یەک و دوو پێکهاتووە. بەنزین، گاز، کیرۆسین، نەفتا، گازی شل و چەند بەرهەمێکی دیکە بەرهەمدەهێنێت. وێڕای دابینکردنی بەرهەمە نەوتییەکان بۆ هاووڵاتییان و کەرتی پیشەسازی، سووتەمەنیش بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەباش دابین دەکات.
عاسم جیهاد، گوتەبێژی وەزارەتی نەوت دەڵێ "بەدڵنیاییەوە بڕی بەرهەمە نەوتییەکان زیاد دەکات، بەشێکی گەورەی پێویستی نێوخۆیی دابین دەکات، قەبارەی هاوردەکردن کەمدەکاتەوە، پەنا بەخودا هەموو ئەمانە بە هەوڵی نیشتمانی و تواناکەیەوە بەردەست دەکرێن".
کۆمپانیای پاڵاوتنی باکوور، هەردوو پاڵاوگەی سەلاحەددین یەک و دووی نۆژەنکردووەتەوە، دەستی بە چاککردنەوەی پاڵاوگەی باکووریش کردووە بە توانای پاڵاوتنی 150 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، دەیەوێت بیگەڕێنێتەوە سەردەمی پێش پەلاماری داعش کە ئەوکات رۆژانە 300 هەزار بەرمیل نەوت بوو.
|
ئابووری
|
https://www.rudaw.net/sorani/business/160820232
|
prev
next
ناجێگریی بەهای دینار بەردەوامە و ئەمڕۆ لە کاتی داخستنی بازاڕدا 100 دۆلار بە 164 هەزار و 300 دینار کڕین و فرۆشتنی پێوەکرا، لە کاتێکدا دوێنێ 100 دۆلار گەیشتە 166 هەزار و 500 دینار.
ئەمڕۆ سێشەممە 7-11-2023، بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە 233 ملیۆن و 689 هەزار دۆلاری بە نرخی فەرمی فرۆشت. لەو بڕە 37 ملیۆن و 750 هەزار دۆلاری بە نەختینە بوو، ئەوەش زیاتر بوو لە رۆژانی رابردوو و بەهۆیەوە کەمێک بەهای دینار بەرزبووەوە.
جەبار گۆران، گوتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئەمڕۆ لە کاتی داخستنی بازاڕدا 100 دۆلار بە 164 هەزار و 300 دینار کڕین و فرۆشتنی پێوەکرا.
هەر ئەمڕۆ لە هەولێر، لەکاتی داخستنی بازاڕدا 100 دۆلار بە 164 هەزار و 450 دینار کڕین و فرۆشتنی پێوە کرا.
دوێنێ بەهای 100 دۆلار گەیشتە 166 هەزار و 500 دینار؛ ئەمڕۆش لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا 100 دۆلار بە 166 هەزار دینار بوو.
هۆکارێکی کەمێک بەرزبوونەوەی بەهای دینار، فرۆشتنی بڕێکی زیاتر دۆلار بوو بەشێوەی نەختینە بەراورد بە رۆژانی پێشتر.
زیاتر لە ساڵێکە بانکی ناوەندیی عێراق چەندین رێکاری گرتووەتەبەر بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دینار، بەڵام تاوەکو ئەمڕۆ بەهای دینار لە نزمیدایە.
بانکی ناوەندیی عێراق رۆژانی دەوام دەوروبەری 200 ملیۆن دۆلار بە نرخی فەرمی دەفرۆشێت و 100 دۆلار دەداتە 132 هەزار دینار، بەڵام زۆرینەی پارەکەی بۆ حەواڵەیە و نایەتە نێو بازاڕەکانی کوردستان و عێراقەوە.
|
ئابووری
|
https://www.rudaw.net/sorani/business/071120235
|
prev
next
لقی سلێمانیی بانکی ناوەندیی هەرێم روونکردنەوەیەکی لەبارەی ئەو رووداوەی هاتووچۆ بڵاوکردەوە کە ئەمڕۆ لە سنووری کەرکووک روویدا، کە تێیدا دوو ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی پارەی، بەریەک کەوتن، بانکەکە دەڵێ "ئۆتۆمبێلەکە پەیوەندیی بە بانکی ناوەندیی هەرێم / سلێمانی ـیەوە نییە."
لە روونکردنەوەکەدا کە ئەمشەو (سێشەممە، 15-8-2023) بڵاوی کردووەتەوە، بانکی ناوەندیی هەرێم / سلێمانی دەڵێ "لە چەند پەیج و دەزگایەکی راگەیاندن هەواڵێک دەربارەی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی گواستنەوەی پارە لە ناوچەی چیمەنی سەر بەپارێزگای کەرکووک بڵاوکراوەتەوە، کە ئەو ئۆتۆمبێلە پارەی لە بەغداوە بۆ بانکی ناوەندی هەرێم / سلێمانی گواستووەتەوە.''
بانکەکە هەروەها دەڵێ "بۆ ڕای گشتی و سەرجەم راگەیاندنەکانی روون دەکەینەوە؛ هیچ بڕە پارەیەک بەناوی مووچەی فەرمانبەران یان پارەی گەنمی جووتیاران راستەوخۆ لە بەغداوە بۆ سلێمانی نەهاتووە و ئەو ئۆتۆمبێلەی باس کراوە، هیچ پەیوەندییەکی بە بانکی ناوەندیی هەرێم / سلێمانیەوە نییە."
ئێوارەی ئەمڕۆ، هیوا حوسامەدین، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە کەرکووک لە بووڵتەنی کاژێر 17:00ـی رووداو کە سیما ئەبخزر پێشکێشی کرد، رایگەیاند، دوو ئۆتۆمبێلی گوللـە نەبڕ و زرێپۆش کە تایبەت بوون بە گواستنەوەی پارە لە بانکەکانی نێوان سلێمانی و کەرکووک، لە سلێمانییەوە بە ئاراستەی کەرکووک هاتوون، لە بازگەی چیمەن یەکێکیان تایەی تەقیوە و خۆی بە ئەوی دیکەدا کێشاوە."
پەیامنێری رووداو هەروەها گوتی ''هەردوو ئۆتۆمبێل پارەیان تێدا بووە و تووشی رووداوێکی هاتووچۆی گەورە بوون، بەڵام دوای کەمتر لە کاژێرێک لە رووداوەکە، دوو ئۆتۆمبێلی دیکەی گوللـەنەبڕ هاتوون و قاسەکانیان کردووەتەوە و پارەکانیان گواستوونەتەوە ئۆتۆمبێلەکانی دیکە لە رێوشوێنێکی ئەمنیی تووندا و، لە رووداوەکەدا کەس بریندار نەبووە."
هیوا حوسامەدین، پەیامنێری رووداو لە کەرکووک، وردەکاریی رووداوەکە باس دەکات:
|
ئابووری
|
https://www.rudaw.net/sorani/business/150820232
|
داهاتی هەناردەی نەوتی رووسیا لە مانگی ئایاردا بۆ نزمترین ئاست لەدوای مانگی شوباتی ئەمساڵەوە دابەزیوە، ئەوەش بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتی ئەو وڵاتە لە بازاڕەکانی جیهاندا.
ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە رۆژی چوارشەممە 14-06-2023 رایگەیاند، لە مانگی رابردوودا کۆی داهاتی نەوتی رووسیا 13.3 ملیار دۆلار بووە، بەوەش بەراورد بە مانگی نیسان 1.4 ملیار دۆلار کەمبووەتەوە.
ئاژانسەکە دەشڵێت، بەراورد بە مانگی ئایاری ساڵی 2023، داهاتی نەوتی رووسیا 36% کەمبووەتەوە.
ئاژانسی وزە باس لەوە دەکات، سزاکانی رۆژئاوا و گرووپی وڵاتانی 7 بۆسەر رووسیا، لەنێویاندا قەدەخەی هاوردەی نەوتی ئەو وڵاتە لە رێگەی دەریاوە، کاریگەرییەکانیان لەسەر رووسیا دەرکەوتووە.
ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە دەڵێت، لە مانگی رابردوودا نەوت و بەرهەمە نەوتییەکانی رووسیا لە خوار نرخی ئاسایی بازاڕەکانی جیهان فرۆشراون؛ لەو مانگەدا نرخی بەرمیلێک نەوتی رووسیا 54.79 دۆلار بووە، لە کاتێکدا لە مانگی نیساندا 60.22 دۆلار بوو بۆ هەر بەرمیلێک.
ئەو ئاژانسە دەشڵێت، هەناردەی نەوتی رووسیا لە مانگی رابردوودا 7.8 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە بووە، هەریەک لە چین و هیندستانیش زیاتر لە نیوەی نەوتی رووسیایان هاوردە کردووە.
رۆژی سێشەممە 16-05-2023 ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە بڵاویکردەوە، لە مانگی نیساندا هەناردەی نەوتی رووسیا گەیشتووەتە بەرزترین ئاست لەدوای شەڕی ئۆکرایناوە، بەوەش داهاتەکەی بە بڕی 1.7 ملیار دۆلار زیاد بووە.
ئاژانسەکە باسی لەوەش کردبوو، لە مانگی نیساندا هەناردەی نەوتی رووسیا بە بڕی 500 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا زیاد بووە و گەیشتووەتە 8.3 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە.
|
ئابووری
|
https://www.rudaw.net/sorani/business/140620233
|
یەکلابووەتەوە کە پارە بلۆککراوەکانی ئێران لە کۆریای باشوور بۆ بانکێکی قەتەر بگوزارێتەوە. نزیکەی حەوت ملیار دۆلار بەهۆی دابەزینی بەهای وەنەوە ئێستا بووەتە شەش ملیار دۆلار؛ بەڵام ئەمەش حکومەتی ئێران ناتوانێت بە ویستی خۆی کەڵکی لێوەربگرێت، بەڵکو تەنیا دەتوانێت بۆ کڕینی ئەو شتانە بەکاریبهێنێت کە گەمارۆیان لەسەر نییە.
جۆن کێربی، گوتەبێژی ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی رایگەیاند، "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، سەرقاڵی رێککەوتنێکە بۆ گواستنەوەی ئەو بڕە پارەیەی ئێران کە لە کۆریای باشوور دەستی بەسەردا گیراوە، بخرێتە سەر هەژمارێکی سنووردار و تایبەت لە قەتەر، کە لەوێ تەنیا بۆ مەبەستی مرۆیی بەردەست دەبێت، وەکو خۆراک، دەرمان، پێداویستیی تەندروستی، بەرهەمی کشتوکاڵی. ئەم بڕە پارەیە لەژێر چاودێرییەکی ورددا دەبێت و بەگوێرەی ستانداردەکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت."
بەڵام ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران گوتوویەتی، حکومەتی ئێران بڕیار دەدات کە چۆن کەڵک لەو شەش ملیار دۆلارە وەربگرێت، بەڵکو لە هەر شوێنێک کە ئێران بە پێویستی بزانێت، لەوێ بەکاردەهێندرێت.
مەجیدڕەزا حەریری، سەرۆکی ژووری هاوبەشی بازرگانیی ئێران و چین ئەمڕۆ گوتی، "شەش ملیار دۆلارەکە ئێستا لەژێر دەسەڵاتی بانکی ناوەندیی ئێراندایە و باس لەوە دەکرێت 10 ملیار دۆلاری دیکەش ئازاد دەکرێت."
ئەو نەیگوتووە 10 ملیار دۆلاری دیکەش لە کام وڵات ئازاد دەکرێت و ئێران چۆن و لە کوێ دەتوانێت بەکاریبهێنێت.
بڕیارە پارەکە بخرێتە ئەژماری بانکیی شەش بانک لە قەتەر، ئەو پارەیە نزیکەی پێنج ساڵە بەهۆی گەمارۆکانی ئەمریکاوە لە کۆریای باشوور بلۆک کراوە. ئێران و ئەمریکا بە نێوبژیوانیی قەتەر رێککەوتوون، پێنج دەستگیرکراوی ئێران لە ئەمریکا و پێنج دەستگیرکراوی ئەمریکی لە ئێران ئازاد بکرێن.
بەپێی میدیاکانی ئەمریکا، بڕیارە دووشەممەی داهاتوو، زیندانییەکان ئاڵوگۆڕیان پێبکرێت. ئەو پارەیەش لەو چوارچێوەیەدا ئازاد کراوە. هەڵبەت راگەیاندنەکان باسیان لەوە کردووە، ئێران ئامادە بووە پیتاندنی یورانیۆم کەمتر بکاتەوە، بەڵام سەرۆکی ئاژانسی وزەی ئەتۆمیی ئێران ئەوەی رەتکردەوە.
ئێران بۆ باشترکردنی دۆخی ئابووری پێویستی بەو پارەیەی هەیە کە لە وڵاتانی دیکە بلۆک کراوە، بەڵام رەخنەگرانی حکومەت دەڵێن، چونکە حکومەت ناتوانێت پارەکە بگوازێتەوە بۆ ئێران، کاریگەریی لەسەر ئابووریی وڵاتەکە نابێت.
|
ئابووری
|
https://www.rudaw.net/sorani/business/140920232
|
لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا عێراق نزیکەی دوو ملیۆن و 500 هەزار تۆن چیمەنتۆی بەرهەمهێناوە.
کۆمپانیای گشتیی چیمەنتۆی عێراقیی سەر بە وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان رایگەیاند، لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا بەرهەمی چیمەنتۆیان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادبووە.
حەیدەر هادی، بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتیی چیمەنتۆی عێراقی دەڵێت، لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لە دوو ملیۆن و 356 هەزار و 975 تۆن چیمەنتۆیان بەرهەمهێناوە.
بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، ئەمساڵ بەرهەمی چیمەنتۆ 22٪ زیادبووە.
هادی ئاماژەی بەوەشکردووە، هەندێک لە کارگەکانی چیمەنتۆی کۆمپانیاکە گەیشتوونەتە ئەوپەڕی توانای بەرهەمهێنان، بەشەکەی دیکەش بەمزووانە دەگەنە بەرزترین ئاستی توانای بەرهەمهێنانیان.
لە مانگی یەکی ئەمساڵدا، کۆمپانیای وەبەرهێنانی "الدیار العراقیە" و کۆمپانیای چیمەنتۆی ناوچەی باکووری سعودیە گەیشتنە رێککەوتن بە مەبەستی زیادکردنی هاوئاهەنگیی نێوانیان.
بەپێی رێککەوتنەکە، کۆمپانیا عێراقییەکە 49٪ـی پشکی وەبەرهێنانی کۆمپانیا سعودییەکەی لە عێراق کڕیەوە.
|
ئابووری
|
https://www.rudaw.net/sorani/business/090520243
|
بۆ یەکەمجار دوای زیاتر لە ساڵێک، بانکی ناوەندیی ئەوروپا بڕیاریدا سوودی بانکی وەک خۆی بهێڵێتەوە.
رۆژی پێنجشەممە، 26.10.2023، بانکی ناوەندیی یەکێتیی ئەوروپا کۆبووەوە و بڕیاریدا رێژەی سوودی بانکی لە ئەوروپا لە 4٪ بهێڵێتەوە. بەم پێیەش، چووە پاڵ هەریەک لە بانکە ناوەندییەکانی بەریتانیا و ئەمریکا کە لە دوایین کۆبوونەوەیاندا رێژەکەیان وەک خۆی هێشتووەتەوە.
لەدوای راگەیاندنی بڕیارەکە، کریستین لاگارد، سەرۆکی بانکی ناوەندیی یەکێتیی ئەوروپا لە گوتارێکدا رایگەیاند، "هێشتا پێشبینی دەکرێت هەڵاوسان بۆ ماوەیەکی زۆر درێژ لە ئاستێکی زۆر بەرزدا بمێنێتەوە و گوشاری بەرزبوونەوەی نرخەکان لە نێوخۆ لە بەهێزیدا دەمێننەوە".
لاگارد گوتیشی، "لە هەمان کاتیشدا، هەڵاوسان لە مانگی ئەیلوول[ـی رابردوودا] بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە".
بە گوتەی لاگارد، بانکەکە رێژەی سوود لە ئاستی بەرزی پێویستدا دەهێڵێتەوە بۆ سنووردارکردنی چالاکیی ئابووری و رووبەڕووبوونەوەی هەڵاوسان تاوەکو ئەوکاتەی پێویست بکات.
لەدوای مانگی تەممووزی ساڵی 2022ـەوە، ئەمە یەکەمجارە بانکی ناوەندیی ئەوروپا سوودی بانکی زیاد نەکات. لەو ماوەیەدا 10 جار لەسەریەک رێژەکەی زیادکردبوو.
هۆکاری سەرەکیی بڕیارەکەی بانکی ناوەندیی ئەوروپا، دابەزینی هەڵاوسانە؛ مانگی تشرینی یەکەمی پار، بەهۆی کاریگەرییەکانی شەڕی ئۆکرایناوە، تێكڕای هەڵاوسان لە 20 وڵاتی ئەندامی یەکێتیی ئەوروپا گەیشتە 10.6٪، ئەوەش بەرزترین ئاست بوو لە 40 ساڵی رابردوودا. بەڵام لە مانگی رابردوودا هەڵاوسان لە یەکێتیی ئەوروپا بۆ 4.3٪ دابەزیوە.
ئێستا نیگەرانییەکان لەبارەی لاوازبوونی گەشەی ئابووری و تەنانەت مەترسیی پاشەکشەی ئابووریش چڕبوونەتەوە.
هەرچەندە زیادکردنی سوودی بانکی ئامرازی سەرەکیی بەرەنگاربوونەوەی هەڵاوسانە و وەک دەگوترێت؛ دەرمانی کیمایی شێرپەنجەی هەڵاوسانە، بەڵام دەکرێت کاریگەریی نەرێنی لەسەر گەشەی ئابووری هەبێت، ئەوەش بەهۆی زیادبوونی تێچووی راکێشانی قەرز و پارە و کڕینی کاڵا و موڵکەوە، بەدیاریکراویش خانووبەرە و ئەو کۆمپانیایانەی بەنیازی کردنەوەی دامەزراوەی نوێن و تواناکانیان سنووردار دەبێت.
زیادکردنی سوودی بانکی هۆکاری سەرەکیی دابەزینی گەشەی ئابووریی ئەوروپا بووە؛ ئەم ساڵ ئابووریی یەکێتییەکە لە چارەکی یەکەمدا 0٪ و، لە چارەکی دووەمیشدا 0.2٪ گەشەی کردووە.
هاوکات، سندووقی نەختینەی نێودەوڵەتیش پێشبینی دەکات، ئەم ساڵ ئابووریی ئەڵمانیا، کە گەورەترین ئابووریی ئەوروپایە، ٪0.5 پاشەکشە بکات.
ئاسۆکان لەبارەی ئابووریی ئەوروپا لە کۆتاییەکانی ئەم ساڵیشدا روون نین؛ هەرچەندە هێشتا مەترسیی گەورە لەسەر کەرتی نەوت دروست نەبووە، بەڵام شەڕی نێوان ئیسرائیل و گرووپە چەکدارەکانی غەززە، هەڕەشەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی دەکات.
لە ئەگەری دروستبوونیدا، هاوشێوەی شەڕی ئۆکراینا، راگرتنی هەناردەی نەوت مەترسیی بەرچاو لەسەر ئابووریی وڵاتانی ئەوروپا دروستدەکات، بەوپێیەی بەزۆری پشت بە هاوردەی نەوت دەبەستێت. ئێستا سەرنجەکان لەسەر ئەوەن کە تاوەکو کەی سوودی بانکیی ئەوروپا لەو ئاستە بەرزەدا دەمێنێتەوە.
|
ئابووری
|
https://www.rudaw.net/sorani/business/261020233
|
دوای ئەوەی دوێنێ لەکاتی داخستنی بازاڕدا بەهای 100 دۆلار گەیشتە زیاتر لە 152 هەزار و 500 دینار، ئەمڕۆ لەکاتی داخستندا بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بۆ 151 هەزار دینار دابەزی. ئەندامانی بازاڕی دراوی هەولێر و سلێمانیش دەڵێن، ئەگەر بانکی ناوەندی خستنەڕووی دۆلار بە کاش زیاد بکات، بەهای دینار زیاتر بەرزدەبێتەوە.
رۆژی چوارشەممە، 2.8.2023، حاجی سابیر باواجی، ئەندامی ئەنجوومەنی گۆڕینەوەی دراوی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوی هەولێر، 100 دۆلار بە 152 هەزار و 150 دینار بوو، بەڵام لەکاتی داخستندا بەهای دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە 151 هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا.
بە گوتەی حاجی سابیر، پێش کاتی داخستن، بەهای 100 دۆلار بۆ خوار 151 هەزاریش دابەزیبوو و گەیشتبووە 150 هەزار و 800 دینار. بەم پێیە، تەنیا لە بازاڕی دراوی هەولێر، بەهای 100 دۆلار هەزار و 150 دینار بەرزبووەتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ لەکاتی داخستنی بازاڕدا 100 دۆلار بە 152 هەزار و 600 دینار بوو.
ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق 222 ملیۆن و 888 هەزار و 377 دۆلاری خستە بازاڕەوە؛ 176 ملیۆن و 388 هەزار و 377 دۆلاری بە شێوەی حەواڵە و، 45 ملیۆن و 500 هەزار دۆلاریشی بە شێوەی کاش بوو.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی گۆڕینەوەی دراوی هەولێر گوتی، هۆکاری سەرەکیی بەرزبوونەوەی بەهای دینار زیادبوونی خستنەبازاڕی کاشە لە لایەن بانکی ناوەندییەوە و دەشڵێت، ئەگەر بەردەوام بێت لە زیادکردنی خستنەبازاڕی کاش، رەنگە بەهای 100 دۆلار بۆ 150 هەزار دینار یان کەمتریش دابەزێت.
هاوکات جەبار گۆران، گوتەبێژی بازاڕی دۆلاری سلێمانی بە رووداوی گوت، ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا لە سلێمانی، 100 دۆلار بە 151 هەزار و 900 دینار بوو، بەڵام لەکاتی داخستندا 100 دۆلار بە 151 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوەکرا.
جەبار گۆران بە هەمانشێوە هۆکاری بەرزبوونەوەی بەهای دینار بۆ زیادبوونی خستنەبازاڕی کاش دەگێڕێتەوە و دەڵێت، رەنگە بەیانیش بانکی ناوەندیی نزیکەی هەمان بڕی دۆلار بە شێوەی کاش بخاتە بازاڕەوە و بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار زیاتر بەرزببێتەوە.
گوتەبێژی بازاڕی دۆلاری سلێمانی باسی لەوەشکرد، لە ئەگەری خستنەڕووی هەمان بڕی کاش یان زیاتر، رەنگە بەهای 100 دۆلار بۆ 150 هەزار دینار دابەزێت. گوتیشی، بۆ بەردەوامیی بەرزبوونەوەی بەهای دینار، دەبێت بۆ ماوەیەک خستنەڕووی کاش زیادبکرێت.
جەبار گۆران دەڵێت، بازاڕ خاوبوونەوەی پێوەدیارە. ئاماژە بەوەشدەکات، بڕیاری بانکی ناوەندی بۆ پێدانی مانگانەی 100 هەزار دۆلار بە بازرگانانی بچووک و مامناوەند کاریگەریی ئەرێنیی لەسەر بەرزبوونەوەی بەهای دینار دەبێت، ئەگەر بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام ئەمە پڕۆسەیەکی درێژخایەنە و هەنگاو بە هەنگاو بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بەرزدەکاتەوە.
هۆکاری ئەمدواییەی دابەزینی بەهای دینار دەگەڕێتەوە بۆ بڕیارێکی ئەمریکا کە 19ـی مانگی رابردوو مامەڵەکردن بە دۆلاری لە 14 بانکی عێراقی قەدەخە کرد و بەوە تۆمەتباری کردن، کە دۆلاریان بۆ ئەو وڵاتانە ناردووە سزای ئەمریکایان لەسەرە.
لە دوای بڕیارەکەی بانکی ناوەندیی ئەمریکاوە، فرۆشی نەختینەی دۆلار لە بانکی ناوەندیی عێراق کە کاریگەری لەسەر بەهای دینار لە نێوخۆدا هەیە، بۆ نزیکەی نیوە بەراورد پێش بڕیارەکە کەمیکردووە.
|
ئابووری
|
https://www.rudaw.net/sorani/business/020820236
|
راوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، کەمتر لە 10 رۆژی دیکە دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە دەدرێت و ئاماژە بەوەش دەکات کە نابێت ناکۆکی لەبارەی مادەکانی تایبەت بە پشکی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجەدا بکرێنە ناکۆکیی سیاسی.
فادی شەمەری، راوێژکاریی سیاسیی سەرۆکوەزیرانی عێراق رۆژی شەممە، 3-6-2023، رایگەیاند، "پێشبینی دەکەم کەمتر لە 10 رۆژی دیکە پەرلەمانی عێراق دەنگ بە پڕۆژەیاسای بودجە بدات".
شەمەری کە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی رەوتی حیکمەی نیشتمانییە بە سەرۆکایەتیی عەمار حەکیم، دەڵێت، "ئەم پڕۆژەیاسایە یەکەم پڕۆژەیاسایە کە دادپەروەری بەدی بهێنێت بەرامبەر پارێزگاکانی نێوەڕاست و باشووری عێراق؛ دوای پەسندکردنیشی ئەو پارێزگایانە دەبنە شوێنێک بۆ دەستپێکردنی پڕۆژەی ستراتیژی".
سەبارەت بە ناکۆکیی سەر پشکی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاساکەدا؛ شەمەری گوتی، "نابێت ناکۆکی لەسەر مادەکانی هەرێمی کوردستان، بکرێتە ناکۆکیی سیاسی. سەرکردەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی سوورن لەسەر ئەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ هاوبەشەکانیان لە حکومەتدا بەهێز بکەن".
یەکێک لە بڕەگە سەرەکییەکانی بەرنامەی حکومەتەکەی سوودانی ئامادەکردن و پەسندکردنی یاسای نەوت و گازە. لەوبارەوە شەمەری گوتی، "بە پەسندکردنی یاسای نەوت و گاز کە ماوەی 20 ساڵە دەنگی لەسەر نەدراوە، کێشەکان لە بنەڕەتەوە چارەسەر دەکرێن".
گۆڕانکارییەکان لە مادەکانی 13 و 14 کە تایبەتن بە پشکی هەرێمی کوردستان، لە گرفتە سەرەکییەکانی بەردەم بودجەی گشتیی عێران.
ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رۆژی 2-6-2023 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "چەندین کۆبوونەوە کراون لەسەر بودجە، بەتایبەتی لەسەر ئەو رێککەوتنەی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەسەر مادەکانی 13 و 14. پێویستە ھەموو لایەنە سیاسییەکان بگەڕێنەوە سەر ئەو شێوازەی کە لە حکومەتەوە ھاتووە، چونکە ئەوەی لە حکومەتەوە ھاتووە، لەسەر بنچینەی رێککەوتنی نێوان ھەردوو حکومەت نووسراوەتەوە. ئەو رێککەوتنەش تاوەکو ئەو کاتەیە کە یاسای نەوت و گاز پەسەند دەکرێت."
هەر رۆژی، 2-6-2023، جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "تائێستا گۆڕانکارییەکانی لیژنەی دارایی وەک خۆیان ماونەتەوە و بەهۆی ناکۆکی لەسەریان ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان نەکراوە؛ جگە لەوەش پرسی گواستنەوە لەنێو رەشنووسەکە ماوە. بەهۆی ئەو دوو هۆکارە هێشتا کۆبوونەوەی لیژنەکە دیارینەکراوە بۆ ئەوەی دوایین گۆڕانکاری بکرێت و رەشنووسەکە رادەستی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بکرێت."
سەبارەت رێککەوتنی نێوان لایەنەکان لەسەر هەموارکردنەوەی ئەو دەستکارییەی شەوی 25-5-2023 لەلایەن لیژنەی داراییەوە لە رەشنووسی بودجە کرا، جەمال کۆچەر گوتی، "بەپێی زانیارییەکانی ئێمە دوای کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت رێکەوتن لەسەر مادەی 13 کراوە و هەرێمی کوردستان کێشەی لەگەڵ مامەڵەکردن لەگەڵ نەوتەکەی نییە چ هەناردەبکرێت یان لە نێوخۆدا بەکاربهێنرێت، واتە رازییە بەوەی نەوتەکەی رادەستی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ) بکات، ئەوەی دەمێنێتەوە مادەی 14یە و پێناچێت تاوەکو ئێستا رێککەوتنی لەسەر کرابێت."
شەوی پێنجشەممە، 25-5-2023 لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق مادەکانی 13 و 14ـی رەشنووسی بودجەی عێراقی پەسندکرد کە تایبەتن بە هەرێمی کوردستانەوە و دەستکاریی ژمارەیەک بڕگەی ئەو دوو مادەیەی کرد کە پەیوەندییان بە هەرێمی کوردستانەوە هەیە؛ گۆڕانکارییەکانی پرسی نەوت (داهات، هەناردە، هەژماری بانکی، کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک و نەینەوا)، ناکۆکی لەنێوان هەردوولا و چارەسەرکردنی، بەکارهێنانی داهاتەکان و راکێشانیان، پاشەکەوتی مووچە و چەند پرسێکی دیکەی تێدایە، کە تەواو جیاوازن لەو رەشنووسەی حکومەتی عێراق رەوانەی لیژنەی دارایی کردبوو.
پشکى هەرێمى کوردستان لە پڕۆژەیاساى بودجەى گشتیى عێراق زیاتر لە 16 تریلیۆن دینارە؛ گۆڕانکارییەکانى لیژنەى دارایی پەرلەمانی عێراق بە ئاراستەى زیادکردنى دەسەڵاتى کۆمپانیاى سۆمۆیە لە کەرتى نەوت و ناچارکردنى حکومەتى هەرێمى کوردستانە بە چەند رێوشوێنێکى تایبەت بە پشکەکەى و خەرجکردنى.
|
ئابووری
|
https://www.rudaw.net/sorani/business/030620232
|
کۆمپانیا بازرگانییەکانی خۆراک لە کۆبوونەوەیەکدا بڕیار دەدەن بۆ مانگی رەمەزانی ئەم ساڵ بە بێ هیچ قازانجێک خۆراک بفرۆشن بە بازاڕ و مارکێتەکان. بازرگانێکی خۆراکیش دەڵێت، نەبوونی مووچە هۆکاری سەرەکیی سستی بازاڕە نەوەک نرخی خۆراک و پێداویستییەکان.
ئەمڕۆ شەممە، د. محەممەد ئیسماعیل، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری تیم مارت کە 125 لقی لە عێراق هەیە و میوانی بووڵتەنی ئابووری بوو گوتی، خەڵک پارەی نەبێت بەرهەمی بە هەرچەند پێ بفرۆشیت ئەوان ناتوانن بیکڕن و بە گرانی دەزانن".
هەروەها گوتی، "بەهۆی ئەو دۆخەی کە خەڵکی پێدا تێدەپەڕێت، هەموو کۆمپانیاکان کۆبوونەتەوە و بڕیاریانداوە ئەم ساڵ لە مانگی رەمەزان بەدوای قازانجەوە نەبن، ئەو خۆراک و پێداویستیانەی کە پێیان فرۆشتوین هیچ قازانجێکیان نەخستووەتە سەری".
نرخی گواستنەوەی یەک کۆنتێنەر لە دەریای رەش 1000 دۆلار گرانبووە. بە گوتەی د. محەممەد ئیسماعیل، ئەمە وایکردووە نرخی خۆراک لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی رابردووەوە تاوەکو ئێستا نزیکەی 5٪ گران بووە. نرخی مریشک لە مانگی 12ی ساڵی رابردوو بۆ مانگی کانوونی دووەمی ئەم ساڵ نزیکەی 15% گران بوو، بۆیە پێشبینی ناکرێت بۆ مانگی رەمەزان گرانتر ببێت.
گۆڕینی شێوازی هێنانە ژوورەوەی کاڵا و شتوومەک لە دەروازە سنوورییەکانی عێراق و کردنی بە ئەلیکترۆنی، سەدان تۆن خۆراک و کاڵای لەسەر کۆنتێنەرەکان هێشتووەتەوە. د. محەممەد ئیسماعیل گوتی، ئەو کاڵایانەی ماوەیان هەیە هەموویان خراپ بوون، مۆزێکی زۆر رەشبوونەتەوە و لە کۆنتێنەرەکاندا ماونەتەوە.
بەپێی رێنماییەکانی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، تەواوی سیستمی دەروازە سنوورییەکان دەکرێت بە ئەلیکترۆنی و تەواوی ئامێرەکانی سۆنار لە دەروازە سنوورییەکان یەکدەخرێنەوە و دەبەسترێنەوە بە ناوەندی ئۆپەراسیۆنەکان.
لیوا عومەر وائیلی، سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق رایگەیاند، بڕیاردراوە بە گۆڕینی کارکردن لە سیستمی کۆنی پشتبەستوو بە کاخەز و دەستنووسەکان بۆ سیستمی بەئەلیکترۆنیکردنی سەرجەم چاودێرییەکان، تاوەکو ئاگاداری جۆر و کوالیتی کاڵا و شتومەکەکان بن "لەپێناو رێگریکردن لە هەر جۆرە کارێکی قاچاخ و دەستکاریکردنی ناوەڕۆکی کەرەستەکان".
دەشڵێت، کامێراکان بە جۆرێک جێگیرکراون وێنەی ئەو بارهەڵگرە لە دەوڵەتی هاتووەوە تۆمار دەکات تا دەگاتە دەروازە سنوورییەکە و تەواوکردنی سەرجەم پشکنین و مامەڵەکانی.
|
ئابووری
|
https://www.rudaw.net/sorani/business/090320242
|
بازرگانێکی دانیشتووی هەولێر دەڵێت پەتاتەی لە جووتیارانی هەرێمی کوردستان کڕیوە و هەناردەی ئیماراتی کردووە، لە ئەمڕۆیشەوە لە بازاڕی شاری دوبەی دەخرێتەڕوو.
رۆژی پێنجشەممە، 27-07-2023 نەجات کازم، کە بازرگانێکی دانیشتووی هەولێرە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "لە دوو هەفتەی رابردوودا هەشت کۆنتێنەر پەتاتەمان هەناردەی ئیمارات کردووە و نزیکەی 300 تۆن دەبێت، لە هەفتەی داهاتووش بەشێکی دیکە هەناردە دەکەین بە کۆی گشتی سێ هەزار تۆن پەتاتە هەناردەی ئەو وڵاتە دەکەین."
بەگوتەی نەجات کازم، پەتاتەی هەولێر لە ئیمارات خواستێکی زۆری لەسەرە و تەنانەت لە پشکنینی ئەو وڵاتە لە پەتاتەی وڵاتی پاکستانی و میسر باشتر بووە و زۆر بە دڵیان بووە.
بڕیارە ئەمڕۆ لە شاری دوبەی پەتاتەی پارێزگای هەولێر بخرێتەڕوو. نەجات کازم دەڵێت: "ئەو خواستەی لەسەر پەتاتەی هەولێر لە دوبەی هەبوو، ئەو پێشوازیەی لێکرا هێندە زۆر بوو هانیداین زیاتری بکەین."
هەناردەکردنی ئەو بڕە لە پەتاتە لە رێگەی کەرتی تایبەتەوە بووە و حکومەت نەیکردووە. سەبارەت بە هەناردەکردنی سەوزە و میوەی دیکە، ئەو بازرگانە ئاماژەی بەوە کرد، "ئەمساڵ پەتاتە هەناردە دەکەین، بە نیازین ساڵی داهاتوو پیازیش هەناردە بکەین."
|
ئابووری
|
https://www.rudaw.net/sorani/business/270720234
|
ئابووری
وێنەکە دیناری عێراقییە و بۆ روونکردنەوە لەسەر هەواڵەکە دانراوە، چونکە ئەو مادەیە تایبەتە بە پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەدا
prev
next
گوتەبێژی هاوپەیمانیی نەسر رایگەیاند، رێککەوتنی نیمچە کۆتایی لەبارەی ژمارەیەک بڕگەی دیکەی ماددەی 14 لەنێوان چوارچێوەی هاوئاهەنگی و پارتی دیموکراتی کوردستان کراوە و دەستکاریی هەردوو بڕگەی تایبەت بە کۆمپانیای سۆمۆ و هەناردەی نەوت و هەژماری بانکی کراوە.
شەوی چوارشەممە، 7-6-2023، د. سەلام زوبەیدی، گوتەبێژی هاوپەیمانیی نەسر کە حەیدەر عەبادی سەرۆکایەتی دەکات، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی چوارچێوەی هاوئاهەنگی دا، زۆرینەی سەرکردەکانی چوارچێوە پابەندبوونی خۆیان بە رێککەوتنی سیاسیی نێوان هەرێمی کوردستان و چوارچێوەی هاوئاهەنگی دووپاتکردووەتەوە."
سەبارەت بە دەستکاریکردنی ئەو مادانەی پەیوەندییان بە هەرێمی کوردستانەوە هەیە لە رەشنووسی بودجەی 2023ـی عێراق، کە مادەکانی 13و 14یە و کێشە لەسەر چەند بڕگەیەکی مادەی 14 ماوە، روونیکردەوە: "بەپێی زانیارییەکان لەسەر بەشێکی زۆریان رێککەوتن کراوە، ئەوەی ماوەتەوە چەند بڕگەیەکی کەمە، رەنگە ئەوە بۆ لیژنەی دارایی و دەنگدان بمێنێتەوە."
د. سەلام زوبەیدی باسی ئەو خاڵانەی کرد کە رێککەوتنیان لەسەر کراوە و گوتی: "رێککەوتن کراوە 400 هەزار بەرمیل نەوتی کوردستان لە رێگەی کۆمپانیای نەوتی سۆمۆوە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان هەناردە بکرێت یان لە نێوخۆدا ساخ بکرێتەوە، جگە لەوە کوردێک بە جێگری پۆستی بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ دیاری بکرێت."
سەبارەت بە کردنەوەی هەژماری بانکیش بۆ داهاتەکانی نەوتی کوردستان، گوتی: "رێککەوتنی چوارچێوەی هاوئاهەنگی و پارتی دیموکراتی کوردستان وایە کە هەژمارێکی بانکی لە بانکێک لە دەرەوەی عێراق بکرێتەوە، واتە رێککەوتنەکە وایە هەژمارەکە لە یەکێک لە بانکەکانی تورکیا بکرێتەوە."
گوتەبێژی هاوپەیمانیی نەسر دەشڵێت، "بەگشتی رێککەوتن کراوە کە بە سازان و بە رەچاوکردنی رێککەوتنی نێوان چوارچێوەی هاوئاهەنگی و پارتی دیموکراتی کوردستان رەشنووسی بودجە بنێردرێت بۆ لیژنەی دارایی پەرلەمان، چوارچێوەی هاوئاهەنگی دوای دەستکاریکردنی بەشێک لە بڕگەکان بڕیارە ئەمشەو رەوانەی لیژنەی دارایی بکات بۆ ئەوەی سبەی پێنجشەممە بخرێتە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی لیژنەکە کە پێش کۆبوونەوەی پەرلەمان دەبێت. بەشێک لە ناکۆکی و بڕگەکان کە هێشتا رێککەوتنیان لەبارەوە نەکراوە لە دانیشتنی پەرلەمان یەکلایی دەکرێتەوە."
شوان محەممەد، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان بە رووداوی گوت: "لێکنزیکبوونەوەی تەواو لەنێوان ئێمە و لایەنەکانی بەرامبەر هەیە، بەشێک لە بڕگەکانی مادەی 14 چارەسەر کراون، بەتایبەت ئەوانەی ئێمە پێمانوایە مەترسیین لەسەر قەوارەی هەرێمی کوردستان، بەشێکی دیکە رێککەوتنیان لەسەر نەکراوە و ماوەتەوە بۆ کۆبوونەوە و دانوستاندنی ئەمڕۆ و بەیانی، پێش کۆبوونەوەی پەرلەمان، بەڵام بەگشتی لێکنزیکبوونەوەی زۆر هەیە."
رەشنووسی بودجەی عێراق لە 13ـی مانگی ئادارەوە بۆ پەرلەمان نێردراوە، دوایینجار لیژنەی دارایی پەرلەمان لە 25ـی ئایاری ئەمساڵ لەبارەیەوە کۆبووەوە، ئەو کۆبوونەوەیە ناکۆکیی خستە نێو ئەندامانی لیژنەکە، بەتایبەت دوای گۆڕانکارییەکانی پەیوەست بە مادەکانی 13 و 14. هەرێمی کوردستان تێبینی لەسەر گۆڕانکارییەکانی لیژنەکە هەیە.
مادەی 13ـی رەشنووسەکە رێککەوتنی لەبارەوە کراوە و تەنیا مادە 14 ماوە، ئەویش بەشێکی بەپێی زانیارییەکانی رووداو چارەسەرکراون، هەرچی پەیوەندیی بە نەوتی کەرکووک و نەینەوا و بە هاوبەشی بەڕێوەبردنی دەروازە سنوورییەکان و گێڕانەوەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەرانە کە بەپێی دەستکارییەکەی لێژنەی دارایی دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەشە بودجەی خۆی رێژەی 10٪ـی بگەڕێنێتەوە، هێشتا رێککەوتنی کۆتاییان لەبارەوە نەکراوە.
|
ئابووری
|
https://www.rudaw.net/sorani/business/070620237
|
سەرچاوەیەکی باڵا لە بانکی بازرگانیی عێراق دەڵێت، تەنیا لە رێگەی ''هەژماری من''ـەوە هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکەنەوە. گوتیشی هەرچەند فەرمانبەرێک بیانەوێت، دەتوانن لای ئەوان هەژماری بانکی بکەنەوە، ژمارەکە سنووردار نییە.''
ئەمڕۆ دووشەممە، 13-05-2024، سەرچاوەیەکی باڵا لە لقی هەولێری بانکی بازرگانیی عێراق (تی بی ئای) بە رووداوی راگەیاند: ''کردنەوەی هەژماری بانکیی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لای ئێمە، لە رێگەی پڕۆژەی هەژماری منەوە دەبێت.''
ئەو سەرچاوەیە گوتی: ''تاوەکو ئێستا دیار نییە ئەو مووچەخۆرانەی لە رێگەی پڕۆژەکەوە هەژماری بانکییان بۆ دەکەینەوە، هەمان خزمەتگوزارییان پێشکێش دەکرێت کە پێشکێشی مووچەخۆرانی ناوچەکانی دیکەی عێراقی دەکەین یان نا.''
لە 27ی ئاداری ئەم ساڵ، بانکی تی بی ئای بە نووسراوی فەرمی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانی ئاگادار کردەوە، کە دەیانەوێت بەشداری لە پرۆسەی بەجێکردنی مووچە بکەن. وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانیش لە 28ی مانگی چوار، لە رێگەی نووسراوێکەوە رایگەیاند، رەزامەندن بانکی بازرگانیی عێراق بەشداری لە پرۆژەی ''هەژماری من'' بکات.
بەگوێرەی ئەو داتایانەی کە تیمی ''هەژماری من'' بە رووداویان داوە، لەماوەی یەک هەفتەدا 181 مووچەخۆری هەرێمی کوردستان لە بانکی تی بی ئای هەژماریان کردووەتەوە، ئەوە لەکاتێکدایە لەماوەی یەک ساڵ و دوو مانگدا نزیکەی 400 هەزار مووچەخۆر ناویان لە پڕۆژەی ''هەژماری من'' تۆمار کردووە و 220 هەزار کارتی بانکیش بە خاوەنەکانیان دراوەتەوە.
ئەو سەرچاوەیەی رووداو لە لقی هەولێری بانکی بازرگانیی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، کردنەوەی هەژمار بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە تی بی ئای سنووردار نییە و هەرچەند فەرمانبەرێک بیانەوێت، دەتوانن لە بانکەکە هەژمار بکەنەوە. گوتیشی، ''لە پلانماندایە ئامێری ئەی تی ئێمی [راکێشانی پارە] زیاتر لە هەرێمی کوردستان بەردەست بکەین.''
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دوێنێ یەکشەممە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لەبارەی بەجێکردنی مووچەی فەرمانبەران رایگەیاند: "ماوەیەکی زۆرە ئەم هەوڵەمان داوە. نزیکەی 400 هەزار کەس لە هەرێمی کوردستان ناونووس کراون بە رێگەی بانکی بۆ ئەوەی بتوانن مووچەی خۆیان وەربگرن. ئەوەی حکومەتی هەرێم دەستیپێکردووە، دروستکردنی توانای ئابووری بۆ هاووڵاتییانە، پێدانی هێزی ئابوورییە بە هاووڵاتییان.''
یەکێک لە گرفتەکانی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، بابەتی بەجێکردنی مووچەکانیانە، کە لەلایەن دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراقەوە بڕیاری لێدراوە.
پێشتر بۆ دابەشکردنی مووچە (بەجێکردن) لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی ناکۆکی هەبوو، هەرێمی کوردستان دەیویست مووچە لە رێگەی پڕۆژەی 'هەژماری من'ـەوە بدرێت، بەغداش دەیگوت لە رێگەی سێ بانکی حکومیی رافیدەین، رەشید و تی بی ئای-یەوە بێت. بەڵام ئێستا بەشداریکردنی بانکی بازرگانیی عێراق لە پڕۆژەکەدا، بەشێک لە کێشەکانی چارەسەر کردووە.
هەر ئەمڕۆ، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە رووداوی راگەیاند، دەست بە خەرجکردنی مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کرا.
ئەو سەرچاوەیە گوتی، لە قۆناخی یەکەمدا نووسراوی فەرمی لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە کراوە، تێیدا ئاماژە بە خەرجکردنی مووچەی خانەنشینان، چاودێریی کۆمەڵایەتی و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان کراوە.
|
ئابووری
|
https://www.rudaw.net/sorani/business/130520246
|
بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و ئێستا [کاژێر 08:45ـی شەوی یەکشەممە]، 100 دۆلار بە کەمتر لە 150 هەزار دینار دەفرۆشرێت.
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، 24-12-2023، ئامانج ساڵح میرزا، نوێنەری بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئێستا [کاژێر 08:45ـی شەو]، بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بۆ 149 هەزار و 900 دینار دابەزیوە.
ئامانج ساڵح میرزا هۆکاری بەرزبوونەوەی بەهای دیناری بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە کۆمپانیاکان لەبەر رێنوێنییەکانی بانکی ناوەندیی عێراق بۆ گۆڕینی مامەڵەکانیان دۆلارەکانیان دەکەن بە دینار و دۆلارێكی زۆریش کەوتووەتە بازاڕەوە.
ئەمڕۆ لە سەرجەم بازاڕەکانی عێراق بەهای دینار بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە 150 هەزار تێپەڕی نەکرد و لەنێوان 149 هەزار و 400 تاوەکو 150 و 500 دینار دەفرۆشرا. ئەندامێکی ئەنجوومەنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر دەڵێت، "لە شەش مانگی رابردوودا بۆ یەکەم جارە بەهای دینار هێندە بەرزبێتەوە."
لەلایەکی دیکەوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 24-12-2023 حاجی سابیر باواجی، ئەندامی ئەنجوومەنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەمڕۆ بەهای دینار بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە 149 هەزار و 800 دینار دەفرۆشرێت."
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر گوتیشی، لە شەش مانگی رابردوودا یەکەم جارە بەهای دینار بەرامبەر دۆلار بەو شێوەیە بەرزببێتەوە. لە کاتێکدا لە مانگی رابردوودا 100 دۆلار بە زیاتر لە 150 هەزار دینار دەفرۆشرا.
|
ئابووری
|
https://www.rudaw.net/sorani/business/241220234
|
دوای ئەوەی نرخی زێڕ لە کاتی داخستنی بازاڕەکان لە رۆژی سێشەممە نزیکبووەوە لە 2000 دۆلار و بۆ ماوەیەکیش لەسەرووی ئەو ئاستە مامەڵەی پێوەکرا، ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی زێڕ بە جێگیریی مایەوە و هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە 1997 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
شەوی رابردوو، بانکی ناوەندیی ئەمریکا کۆنووسی دوایین کۆبوونەوەی خۆی کە لە کۆتایی مانگی 10 بەڕێوەچوو، بڵاوکردەوە و تێیدا هیچ ئاماژەیەکی بەوە نەکردووە کە کەی کۆتایی بە بەرزکردنەوەی سوودی بانکی دەهێنێت یان بڕیار لەسەر کەمکردنەوەی سوودی بانکی دەدات. ئەوە بووە هۆکار بۆ ئەوەی بەهای دۆلار و سوودی سەر قەواڵە داراییەکانی گەنجینەی ئەمریکا بەرزببنەوە و بووە رێگر لە بەردەم بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی زێڕ.
رۆژی سێشەممە نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ توانی تاوەکو 2007 دۆلاریش بەرزبێتەوە، بەڵام لە دوای راگەیێندراوی بانکی ناوەندیی ئەمریکا لەسەر کۆبوونەوەکەی پێشوویان، بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ وەستا.
بازرگانان چاوەڕێ بوون کە بانکی ناوەندیی ئەمریکا هەندێک ئاماژە ئاشکرا بکات لەسەر ئەوەی کە کەی دەست بە کەمکردنەوەی رێژەی سوودی بانکی دەکات، بەڵام بەپێچەوانەوە، ئەندامانی کۆمیتەی بازاڕی ئازادی بانکەکە کۆدەنگیی خۆیان راگەیاندووە کە رێژەی سوودی بانکی بۆ ماوەیەکی درێژتر لەوەی کە چاوەڕوان دەکرا لە ئاستێکی بەرزدا دەمێنێتەوە.
نرخی نەوتی برێنت بە زیاتر لە 82 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئەمڕۆ چوارشەممە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی نەوتی برێنت 11 سەنت بەرزبووەوە و بە 82 دۆلار و 56 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش نزیکەی 14 سەنت بەرزبووەوە و بە 77 دۆلار و 91 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نیگەرانی لە بەرزبوونەوەی قەبارەی یەدەگی نەوتی کۆگاکراو لە ئەمریکا، بووە هۆکار بۆئەوەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت ئەمڕۆ هێندە بەرچاو نەبێت. لە رۆژی سێشەممە نرخی نەوت بە رێژەی 2٪، بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.
رۆژی یەکشەممەی داهاتوو بەرهەمهێنەرانی نەوتی ئەندام لە هاوپەیمانیی ئۆپێک پڵەس کۆدەبنەوە و ئەگەری کەمکردنەوەی زیاتری خستنەڕووی نەوت، وایکرد رۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە نرخی نەوتی برێنت بۆ سەرووی 82 دۆلار بەرزبێتەوە.
بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە رایگەیاندووە، ئەگەر بەرهەمهێنەرانی نەوت کەمکردنەوەی خستنەڕووی نەوت درێژبکەنەوە بۆ ساڵی داهاتووش، ئەوا قەبارەی خستنەڕووی نەوت هێندە بەرزنابێتەوە کە قەرەبووی کەمکردنەوەکان بکات.
بەپێی پەیمانگەی نەوتی ئەمریکا، قەبارەی نەوتی کۆگاکراو لە ئەمریکا لە هەفتەی رابردوو 9.1 ملیۆن بەرمیل زیادیکردووە و بووەتە بەربەست بۆ ئەوەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت ئەمڕۆ خاوببێتەوە.
|
ئابووری
|
https://www.rudaw.net/sorani/business/22112023
|
سەرۆکوەزیرانى عێراق داوا لە وەزارەتى پیشەسازى دەکات بگەنە "پاکتاوێکى قایلکەر" لەبارەى گرێبەستى نێوان ئەو وەزارەتە و کۆمپانیاى شێڵ بۆ جێبەجێکردنى پڕۆژەى پیترۆکیمیایی نبراس، ئەمەش لەدواى ئەوەى کۆمپانیاکە لەو پڕۆژەیە کشایەوە. وەزارەتى نەوتیش راسپێردرا راپۆرتێک لەبارەى ئەو کۆمپانیایانەى جیهان پێشکێش بکات کە خوازیارن پڕۆژەکە وەربگرن.
18ى شوباتى 2024 محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق سەرۆکایەتیى کۆبوونەوەیەکى تایبەتى کرد بۆ تەواوکردنى پڕۆژەى پیترۆکیمیایی نبراس، کە کۆمپانیاى شێڵ-ى هۆڵەندى لێى کشایەوە و بڕیاریدا لایەنێکى راوێژکارى بۆ پڕۆژەکە دابنرێت، کە لایەنى هونەری و تایبەتمەندییەکان دیاری بکات و بەدواداچوون بۆ کوالێتیى تەکنەلۆژیى نەخشە و یەکەکانى بەرهەمهێنانى ئەو پڕۆژە بکات.
سێشەممە 13ی شوباتی 2024 وەزارەتى پیشەسازى و کانزاکانى عێراق بڵاویکردەوە، بەهۆی گۆڕانکاری لە سیاسەتی وەبەرهێنانی پیشەسازیی پترۆکیمیایی، کۆمپانیای شێڵ-ی هۆڵەندی داوای لێبووردنی کردووە، کە ناتوانێت وەکو وەبەرهێنەرێکی سەرەکی لە گفتوگۆکانی لەگەڵ وەزارەتەکانی پیشەسازی و کانزاکان و نەوت بەردەوام بێت تایبەت بە پرۆژەی نبراس بۆ پیترۆکیمیایی.
بەگوێرەى راگەیێندراوێکى نووسینگەى رۆژنامەوانیى سەرۆکوەزیران، سوودانى فەرمانی داوە بە وەزارەتى پیشەسازى بۆئەوەى لەگەڵ کۆمپانیاى شێڵ بگەنە "پاکتاوێکى قایلکەرانە."
پڕۆژەکە لە سنوورى پارێزگاى بەسرەیە، لە ساڵى 2015 دەست بە جێبەجێکردنى کراوە و درایە کۆمپانیاى شێڵ، بەڵام تەواو نەکراوە.
پڕۆژەکە پێكدێت لە پاڵاوگەیەک کە رۆژانە تواناى پاڵاوتنى 300 هەزار بەرمیل نەوتى هەیە، ئەوەش جگە لە دامەزراندنى کارگەیەکى پیترۆکیمیایی.
سەرۆكوەزيرانی عێراق داواى لە وەزارەتى نەوت کرد، راپۆرتێک پێشکێش بکات لەبارەى ئەو کۆمپانیایانەى جیهان کە خوازیارن پڕۆژەى پیترۆکیمیایی نبراس جێبەجێ بکەن.
پێشتر لە 16ى شوبات عەلى عەبدولستار، ئەندامى لیژنەى نەوت و گازى پەرلەمانى عێراق بە تۆتڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، "دەرچوونی کۆمپانیاى شێڵ ماناى ئەوەیە کە کۆمپانیاکە کار لەسەر دەرفەتى وەبەرهێنانى دیکە لە عێراق ناکات، ئەگەر هەیە بەربەست هەبێت لە مامەڵەى بازرگانی نێوان ئەو کۆمپانیایە و حکومەتى عێراقى کە وای لێکردبێت لە عێراق بچێتەدەر."
|
ئابووری
|
https://www.rudaw.net/sorani/business/190220241
|
"بازاڕی خانووبەرە لە هەرێمی کوردستان سست بووە"، ئەمە گوتەی زۆرینەی کۆمپانیا و نووسینگەکانی کڕین و فرۆشتنی خانوو و زەوییە. بەراورد بە ساڵانی رابردووش ئەمساڵ کڕینی خانوو و شوقە لەلایەن هاووڵاتییانی عەرەبەوە، بەڕێژەی زیاتر لە 50٪ کەمی کردووە.
لە ئامارەکانی یەکێک لە کۆمپانیاکانی خانووبەرە لە هەولێر دەردەکەوێت؛ ئێستا کڕینی شوقە و خانوو لە هەولێر لەلایەن کورد و عەرەبەوە بەڕێژەی 50 بە 50ـیە، لەکاتێکدا ساڵانی رابردوو زیاتر لە سێ بەشی کڕیاران عەرەب بوون، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە 'ئێستا کڕیارانی عەرەب روویان لە بەغدا و باشووری عێراق کردووە، چونکە لەوێ لەکاتی فرۆشتنەوەدا، قازانج زیاترە."
دیار عەلی، بەڕێوەبەری کۆمپانیای دیار بۆ خانووبەرە دەڵێ "ئەگەر باسی داتای ئەم مانگە بکەین، لەو لقەی ئێمە کە ناوەڕاستی شارە؛ هەم کورد و هەم عەرەب خانوو دەکڕن. بۆ ئەم مانگە 11 گرێبەستمان هەن، شەشیان کورد و پێنجیان عەرەبن، هۆکارەکەی ئەوەیە؛ وەبەرهێنان لە ناوەڕاست و باشووری عێراق باشترە."
کەمبوونەوەی کڕیاری عەرەب، خواستی لەسەر کڕینی شوقە و خانوو کەمکردووەتەوە. هەروەها زۆربوونی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون، کە تاوەکو خستنەڕوو زۆرتر بێت، بەها کەمتر دەبێت، بە هۆکارێکی دیکە دادەندرێت بۆ دابەزینی نرخی یەکەی نیشتەجێبوون لە هەرێمی کوردستان.
سەلام فەقێ، خاوەنی کۆمپانیای حاجی سەلام بۆ خانووبەرە دەڵێ " گەڕانەوەی عەرەبەکان، دۆخی ئاسایشی بەغدا و ئەو ناوچانە کاریگەرییان هەبووە. ژمارەیەکی زۆر شوقەمان دروست کردووە، ئەگەر بۆ ئەوان نەبێت، بێگومان بازاڕیان کەمتر دەبێت."
ئەگەرچی کڕینی شوقە و خانوو لەلایەن عەرەبەوە کەمی کردووە، بەڵام هەر لە ئامارەکانی کۆمپانیاکانی خانووبەرەدا دەردەکەوێت، بەکرێگرتنی یەکەی نیشتەجێبوون لەلایەن هاووڵاتییانی عەرەبەوە کەمینەکردووە و وەک خۆیەتی.
بەگوێرەی بەدواداچوونی کۆمەڵەی کرێنشینانی هەرێمی کوردستان، نزیکەی 680 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە هەرێمی کوردستان بە ناوی کەسانی عەرەبەوە کراون.
|
ئابووری
|
https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/220820238
|
prev
next
لە مانگی نیساندا هەڵاوسان لە ئەمریکا بۆ 11یەمین مانگ لەسەریەک و نزمترین ئاستی لە دوو ساڵی رابردوودا دابەزی، ئەوەش گوشارەکان بۆ زیادکردنی سوودی بانکی لە لایەن بانکی ناوەندییەوە کەم دەکاتەوە.
وەزارەتی کاری ئەمریکا رۆژی سێشەممە، 13-06-2023، بڵاویکردەوە، لە مانگی ئایاردا هەڵاوسان لەسەر ئاستی ساڵانە 4٪ بووە، بەوەش بەراورد بە مانگی نیسان نزیکەی 1٪ کەمبووەتەوە، کاتێک لەو مانگەدا 4.9٪ بوو. ئەمە نزمترین ئاستی هەڵاوسانە لە ئەمریکا لە مانگی ئاداری ساڵی 2021ـەوە.
وەزارەتەکە دەشڵێت، لەسەر ئاستی مانگانەش هەڵاوسان 0.1٪ بەرزبووەتەوە، لەکاتێکدا لە مانگی پێشتر 0.4٪ بەرزبووەوە. ئامارەکە لەکاتێکدایە، بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە بانکی ناوەندیی ئەو وڵاتە کۆبوونەوەی دوو رۆژەی خۆی بۆ مانگی ئایار دەستپێبکات و سبەی شەویش کاژێر 21:00 بە کاتی هەولێر بڕیاری خۆی بۆ زیادکردن یان هێشتنەوەی رێژەی سوودی بانکی بە جێگیری بدات.
دەکرێت کەمبوونەوەی هەڵاوسان ببێتە هۆکارێک بۆئەوەی بانکەکە رێژەی سوودی بانکی وەک خۆی بهێڵێتەوە، بەڵام دەشکرێت سیاسەتداڕێژەرانی بانکەکە هێشتا بەدوای ئاراستەیەکی جێگیرتری گەشەی ئابوورییدا بگەڕێن بەر لەوەی دەست لە زیادکردنی سوودی بانکی هەڵبگرن.
لە ساڵی رابردووەوە و دوای هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا، بانکی ناوەندیی ئەمریکا 10 جار سوودی بانکی زیادکردووە؛ حەوت جار لە ساڵی 2022 و سێ جاریش ئەمساڵ، ئەوەش دوای بەرزبوونەوەی هەڵاوسان لەو وڵاتە کە لە مانگی حوزەیرانی 2022ـدا بۆ بەرزترین لە 40 ساڵی رابردوودا بەرزبووەوە و گەیشتە 9.1٪.
|
ئابووری
|
https://www.rudaw.net/sorani/business/130620234
|
بانکی نێودەوڵەتی رایگەیاند، ساڵی رابردوو کۆمپانیاکانی نەوت و گاز زۆرترین گازی هاوەڵیان لەماوەی پێنج ساڵدا سووتاندووە کە 148 ملیار مەتر سێجا گاز بووە، نۆ وڵاتیش 75٪ـی کۆی گازی هاوەڵیان سووتاندووە، کە عێراق یەکێکیانە.
بانکی نێودەوڵەتی رایگەیاند، لە ساڵی 2023دا کۆمپانیاکانی نەوت و گاز 7٪ زیاتر لەو گازەیان سووتاندووە کە لەساڵی 2022 سووتێندراوە، هەرچەندە لەو ماوەیەدا تەنیا 1٪ بەرهەمهێنانی نەوت زیادیکردووە.
راگرتنی سووتاندنی گازی هاوەڵ یەکێکە لە ئامانجەکانی بانکەکە کە دایناوە تاوەکو ساڵی 2030 پێیبگات.
بانکی نێودەوڵەتی لە راپۆرتەکەیدا دەڵێت هەوڵەکان بۆ راگرتنی سووتاندنی گازی هاوەڵی نەوت بەردەوام نییە و پێویستە رێکاری زیاتر بگیرێتەبەر، کە راگرتنی سووتاندنەکە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی لانیکەمی 381 ملیۆن تۆنی هاوتا لە دووەم ئۆکسیدی کاربۆن لە گازە زیانبەخشەکانی نێو بەرگە هەوا.
بەپێی راپۆرتەکەی ئەو دامەزراوە نێودەوڵەتییە کە پشتی بە داتای مانگە دەستکردەکان بەستووە، هەریەک لە وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت (رووسیا، ئێران، عێراق، ئەمریکا، ڤەنزوێلا، جەزائیر، لیبیا، نەیجیریا و مەکسیک) بەرپرسن لە سووتاندنی 75٪ـی گازی هاوەڵ، هەر ئەو وڵاتانە 46٪ـی نەوت بەرهەمدەهێنن.
جەزائیر و ڤەنزوێلا، ئەو دوو وڵاتەن کە بانکەکە دەڵێت سووتاندنی گازی هاوەڵیان کەمکردووەتەوە، بەڵام ئەو دەستکەوتە بەهۆی ئێران و رووسیا و ئەمریکا و لیبیا و وڵاتانی دیکەوە داخوراوە.
بانکی نێودەوڵەتی نیگەرانی خۆی نیشانداوە لەوەی بازدانەکانی ساڵی 2021 و 2022 کە لە کەمکردنەوەی سووتاندنی گاز بەدەستهاتووە، ساڵی 2023 پووکاوەتەوە.
گازی هاوەڵی نەوت، جۆرێکە لە گازی سرووشتی، لە کان و بیرەکانی نەوتدا هەیە، یان لە نەوتەکەدا تواوەتەوە، یان بەشێوەی گۆمەزی گازیی لەسەرووی نەوتی نێو کانەکە دەبێت، هەندێک لە کۆمپانیاکان لەگەڵ نەوتەکەدا سوود لە گازەکەش وەردەگرن یان لەنێو کانەکە دەیهێڵنەوە، هەندێکیش دەیسووتێنن.
عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین گازی هاوەڵ لەسەر ئاستی جیهان دەسووتێنێت، رۆژی 16ـی حوزەیرانی ساڵی 2023، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند وڵاتەکەیان بەفێڕۆچوونی لە سامانی گاز هەیە و ساڵانە نزیکەی 4 ملیار دۆلار زیان بە عێراق دەگەیێنێت، بۆ ئەوەش عێراق پلانی هەیە تاوەکو ساڵی 2030 ئەو کارە رابگرێت.
|
ئابووری
|
https://www.rudaw.net/sorani/business/21062024
|
محەممەد رەحمان
نرخی بیتکۆین بۆ سەروو 31 هەزار دۆلار بەرزبووەوە و گەیشتە بەرزترین ئاست لە 18 مانگی رابردوودا.
ئەمڕۆ سێشەممە 27-06-2023، نرخی هەر بیتکۆینێک 795 دۆلار بەرزبووەوە و گەیشتە 31 هەزار و 16 دۆلار، ئەوەش بەرزترین ئاستە لەدوای مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2021ەوە.
هەرچەندە نرخی بیتکۆین دواتر بۆ 30 هەزار و 800 دۆلار دابەزی، بەڵام بەربەستی 30 هەزار و 700 دۆلاری شکاند، کە ماوەیەکی زۆرە لە خوار ئەو ئاستەوەیە.
هاوکات نرخی ئیسێریومیش کە دووەم گەورەترین دراوی دیجیتاڵیی جیهانە لەدوای بیتکۆین، نزیکەی 35 دۆلار بەرزبووەوە و هەر ئیسێریۆمێک بە هەزار و 887 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەرزبوونەوەی نرخی بیتکۆین لە 15ی ئەم مانگەوە دەستیپێکرد، کاتێک بلۆک رۆک، گەورە کۆمپانیای ئەمریکی بواری وەبەرهێنان بە فەرمی داواکاریی پێشکێشی کۆمیسیۆنی ئاڵوگۆڕی ئەمریکا کرد تاوەکو خۆی لە مامەڵەکانی بیتکۆین تۆمار بکات.
ئەوکاتە نرخی بیتکۆین نزیکەی 25 هەزار و 300 دۆلار بوو؛ بەم پێیە، لەوکاتەوە نرخی هەر بیتکۆینێک نزیکەی شەش هەزار دۆلار بەرزبووەتەوە.
تەنیا ئەمڕۆش نرخی یەک بیتکۆین نزیکەی هەزار و 300 دۆلار بەرزبووەتەوە هەر بیتکۆینێک بە 29 هەزار و 500 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دوای کۆمپانیای بلۆک رۆک، دوو گەورە کۆمپانیای دیکە؛ "ویزدەم تری" و "ئینڤێسکۆ"ـش هەمان داواکارییان پێشکێش بە کۆمیسیۆنەکە کرد. لەدوای ئەوکاتەوە، نرخی بیتکۆین بەردەوام بەرزبووەتەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە هەفتەی رابردوو وەبەرهێنان لە سەرمایە دیجیتاڵییەکان 199 ملیۆن دۆلار زیادبوون، ئەوەش بەرزترین ئاستی زیادبوونی هەفتانەیە لەدوای تەمموزی ساڵی 2022ـەوە کە 94٪ـی ئەو بڕە بۆ بیتکۆین بووە کە دەکاتە 187 ملیۆن دۆلار.
هاوکات رۆژی 5ـی ئەم مانگە، نرخی بیتکۆین زیاتر لە 1800 دۆلار دابەزی. ئەوەش دوای ئەوەی کۆمیسیۆنی ئاڵوگۆڕی ئەمریکا گەورترین سەکۆی دراوە دیجیتاڵییەکانی لە جیهاندا بە پێشێلکردنی یاسا ئەمنییەکان تۆمەتبار کرد.
ئەوکاتە، نرخی هەر بیتکۆینێک نزیکەی 6%، یان 1660 دۆلار دابەزی و هەر بیتکۆینێک بە 25 هەزار و 600 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا. ئەمەش نزمترین ئاستی نرخی بیتکۆین بوو لە دوای مانگی ئاداری ئەمساڵ.
|
ئابووری
|
https://www.rudaw.net/sorani/business/270620235
|
سندووقی دراو پێشبینی دەکات 2024 لە رووی گەشەی ئابووری و کورتهێنانی بودجەوە ساڵێکی باش نەبێت بۆ عێراق، بەڵام ساڵی داهاتوو کورتهێنانی بودجە کەمدەبێتەوە و ئابوورییەکەشی زیاد لە 5٪ گەشەبکات. ستایشی هەوڵەکانی بانکی ناوەندیش لە سیاسەتی نەختینەیی و داوای کەمکردنەوەی بەکارهێنانی کاش دەکات.
سندووقی نێودەوڵەتیی دراو لە نوێترین راپۆرتیدا لەبارەی ئابووریی عێراقەوە دەڵێت، پێشبینی دەکەن ئەم ساڵ ئابووریی عێراق 1.4٪ گەشە بکات، ساڵی داهاتووش 5.3٪.
سندووقەکە رایگەیاندووە، پێشبینی دەکەن ئەم ساڵ کورتهێنانی بودجەی عێراق بگاتە 7.6٪. بەڵام لە ساڵی داهاتوودا بۆ 1.3٪ کەمببێتەوە.
سندووقەکە دەشڵێت، ساڵی داهاتوو یەدەگی دراوی بیانیی عێراق زیاتر لە 8 ملیار دۆلار کەمدەبێتەوە، بە جۆرێک لە 100.3 ملیار دۆلار لە ئەمساڵدا، بۆ 93.4 ملیار دۆلار لە ساڵی 2025 کەمدەبێتەوە.
دەشڵێت، وەبەرهێنانی بیانیی راستەوخۆ لە 3.2٪ـی کۆی بەرهەمی نێوخۆیی لە 2023ـدا، بۆ 2.9٪ لە ئەم ساڵ و ساڵی داهاتوو کەمدەبێتەوە.
سندوقەکە ئاماژەی بەوەشداوە کە پێویستە بەشێوەیەکی پلەبەندی چاکسازیی دارایی لە عێراق بکرێت تاوەکو لە بابەتی قەرزەکاندا سەقامگیری بەدی بێت و ژێرخانی داراییش بونیات بنرێتەوە.
سندووقەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆتایی ساڵی 2023ـدا، هەڵاوسان لە عێراق بۆ 4٪ دابەزیوە. ئەمەش رەنگدانەوەی دابەزینی نرخی خۆراکە لەسەر ئاستی جیهاندا.
سندووقی دراو بەرزبوونەوەی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار لە شوباتی 2023 و گەڕانەوەی پارەدارکردنی بازرگانی [حەواڵە] بۆ دۆخی ئاسایی، بە هۆکارێکی دیکەی دابەزینی هەڵاوسان دەزانێت.
سندووقەکە ئاماژە بە زیادبوونی ناهاوسەنگییەکانیش لە دۆخی ئابووریی عێراق دەکات کە بەهۆی فراوانبوونی دارایی و دابەزینی نرخی نەوت دروست دەبن.
پێشبینیش دەکات بەردەوامی گەشەی دارایی ببێتە هۆی زیادبوونی گەشەی ئابووری لە ساڵی 2024، بەڵام ئەمە رەنگە لە ئەگەری ناجێگیریی نرخی نەوتەوە بگۆڕێت.
دەشڵێت، بەبێ چاکسازی سیاسی، مەترسییەکانی قەرزە سیاسییەکان لە مەودای مامناوەنددا زیاد دەبن و مەترسی لەسەر سەقامگیری دەرەکی دادەنێت. مەترسییە سەرەکییەکانیشی بریتین لە دابەزینی بەرچاوی نرخی نەوت یان فراوانبوونی شەڕی غەززە."
سندووقی دراو پێشبینی دەکات، ئەم ساڵ قەرزەکانی عێراق بگەنە 48.2٪ـی کۆی بەرهەمی نێوخۆیی، لە ساڵی 2025ـیشدا ئەو رێژەیە بگاتە 54.6٪.
بەرپرسانی باڵای سندووقی دراو لە راگەیێندراوەکە جەختیش لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە دەستکارییەکی دارایی پلەبەند، بەڵام گەورە پێویستە بۆ سەقامگیرکردنی قەرزەکان لە مەودای مامناوەنددا و بونیاتنانەوەی ژێرخانی دارایی.
هانی دەسەڵاتدارانی عێراقیش دەدەن کە قۆناخ بە قۆناخ کۆتایی بە سیاسەتی دامەزراندنی ناچاری بهێنن و داهاتی نانەوتی زیاد بکەن.
بەڕێوەبەرانی سندووقەکە هاوڕاشن لەسەر ئەوەی کە جێبەجێکردنی دەستبەجێی چاکسازییەکانی ئیدارەی گومرگی و داهات، جێبەجێکردنی تەواوەتی داهاتەکان لە یەک گەنجینە، چاودێریی تووند، سنووردارکردنی بەکارهێنانی پارە لە دەرەوەی بودجە و گەرەنتییەکانی حکومەت زۆر گرنگن بۆ پشتگیریکردن لە یەکخستنی دارایی.
دەشڵێن، گرنگە بەکارهێنانی پارەی کاش کەمبکرێتەوە و چاکسازی لە سیستمی خانەنشینیدا بکرێت.
سندووقی دراو ستایشی هەوڵەکانی بانکی ناوەندیی عێراقیش دەکات بۆ بەهێزکردنی سیاسەتی نەختینەیی و پتەوکردنی چوارچێوەی ئیدارەدانی سیولە. ئەوەش لە رێگەی باشترکردنی هاوئاهەنگیی نێوان پرۆسەی دارایی و نەختینەیی بۆ کەمکردنەوەی سیولەی زیادە و زیادکردنی گۆڕینی سیاسەتی نەختینەیی.
بەرپرسانی باڵای سندووقی دراو لە راپۆرتەکەدا دەشڵێن، "زۆر گرنگە" هەیکەلی بانکە حکومییە گەورەکانی عێراق رێکبخرێتەوە. ئەوان هانی هاوچەرخکردنی زیاتری کەرتی بانکیی تایبەتیش دەدەن، ئەوەش لە رێگەی ئاسانکاری بۆ دامەزراندنی پەیوەندییەکانی بانکە نێوەندگیرەکان، کەمکردنەوەی نادڵنیاییە رێکخراوەییەکان و بەرزکردنەوەی کارایی و توانای کێبڕکێی بانکە تایبەتەکان.
جەختیش لەسەر پێویستی چاکسازی ریشەیی بە کردەوە دەکەنەوە بۆ گەشەپێدانی کەرتی تایبەت و، هاندانی رەخساندنی دەرفەتی یەکسان لە نێوان کارەکانی کەرتی حکومی و تایبەتدا. هانی پێشخستنی بەشداریکردنی ژنان لە هێزی کار و چاکسازی لە یاساکانی پەروەردە و کاریش دەکەن.
دەشڵێت، باشترکردنی حوکمڕانی بەرەنگاری گەندەڵی کاری لەپێشینەیە. داواش دەکەن برەو بە بەرەنگاربوونەوەی شوشتنەوە و بەقاچاخبردنی دراو بدرێت. سیستمی بازرگانی پێشبخرێت و کەموکوڕییەکانی کەرتی کارەباش چارەسەر بکرێن.
بەرپرسانی سندووقی دراو پێشوازی لە هەوڵەکانی عێراقیش دەکەن بۆ بەئەندامبوون لە رێکخراوی بازرگانیی جیهان. بۆ پێشخستنی هەوڵەکانیش، داوا دەکەن عێراق بڵاوکردنەوەی ئامارەکان و کاتەکانیان رێکبخات.
|
ئابووری
|
https://www.rudaw.net/sorani/business/160520245
|
بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، تاوەکو ئێستا داهاتی هەندێک لە بیرە نەوتییەکانی کەرکووک و نەینەوا نەچووەتە نێو گەنجینەی حکومەتەوە و ئاماژە بەوەش دەکات، گۆڕانکارییەکانی ماددەی 13 و 14ی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق لە بەرژەوەندیی خەڵکدایە.
رۆژی هەینی، 26-05-2023، کاروان یاروەیس، بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق لە کاتی بەشداریکردنی لە بوولتەنی نیوڕۆژی تۆڕی میدیایی رووداو کە ئارێز خالید پێشکێشی کرد، رایگەیاند، گۆڕانکارییەکانی ماددەی 13 و 14 لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق لە بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستان و عێراقدایە.
ئەو گۆڕانکارییانە لە 25ـى ئایاری 2023 لە لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق بێ ئامادەبوونى ئەندامانى فراکسیۆنى پارتى دیموکراتى کوردستان دەنگیان لەسەر درا کە هەردوو ماددەى 13 و 14ى پڕۆژەیاساى بودجەى گشتى گرتەوە. هەردوو ماددەکە تایبەتن بە پشکى هەرێمى کوردستان و چەند گۆڕانکارییەکیان تێدا کرا و چەند بڕگەیەکیان بۆ زیاد کرا.
یەکێک لە گۆڕانکارییەکان لە ماددەی 14ی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق ئەوەیە کە حکومەتى هەرێمى کوردستان دەبێت پابەند بێت بەوەى مانگانە 10%ى مووچەى پاشەکەوتکراوی فەرمانبەران بداتەوە. کاروان یاروەیس لەوبارەوە دەڵێت، ''بۆ زیادکردنی ئەم بڕگەیە، هیچ بەڵێنێکمان نەداوە و هیچ پاشگەزبوونەوەیەکمان لە هیچ شتێکدا نەکردووە؛ بەپێچەوانەوە، ئەمە مافی رەوای سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە و موزایدەی سیاسی پێویست نییە.''
بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، هەندێک لە هێزە سیاسیەکان و پەرلەمانتاران، لە سەرەتای ناردنی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ پەرلەمان، هەوڵی ئەوەیان دا کە داڕشتەیەکی یاسایی بۆ پاشەکەوتی مووچە بدۆزرێتەوە و لە یاسای بودجەی گشتیی عێراقدا جێگر بکرێت.
کاروان یاروەیس دەڵێت، فراکسیۆنی یەکێتی لە سێ رۆژی رابردوودا سەردانی سەرۆکی پەرلەمانیان کردووە و لەگەڵی جەخت لە کۆمەڵێک خاڵ کراوەتەوە و دەڵێت، ''داوامان کرد سەرۆکی پەرلەمان پاڵپشتمان بێت و هەوڵبدات پاشەکەوتی مووچە بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بگەڕێندرێتەوە؛ هەروەها هەڵەبجە کە دەکرێت بە پارێزگا، با تەنیا لە سەر کاخەز نەبێت، بەڵکو بودجەیەکی بۆ تەرخان بکرێت و پێدانی مووچەش کاری لەپێشینەی حکومەت بێت.''
بڕگەیەکى دیکە لە ماددەى 14 زیاد کراوە بەوەى دەبێت حکومەتى هەرێمى کوردستان پێشینەى کارەکانى بۆ خەرجکردنى پشکەکەى بۆ مووچەى فەرمانبەران و خانەنشینان بێت و دادپەوەروەرانە شایستەى دارایی پارێزگاکانى دابەش بکات، بەپێچەوانەوە ئەو پارێزگایەى هەرێمى کوردستان کە ناڕازییە بە پشکەکەى و تانەى لێدەگرێت، پارەکەى لە پشکى هەرێمى کوردستان دەبڕدرێت و بەشێوەیەکى راستەوخۆ دەدرێتە پارێزگاکە.
کاروان یاروەیس لەبارەی دابەشکردنی بودجە بەو جۆرە گوتی، ''لە سەرەتاوە ئێمە و پارتی کێشەی قووڵمان هەبووە، لە کاتێکدا کە گفتوگۆکان لەسەر جێگیرکردنی شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان لە بودجەی گشتیدا گەرم بوو، لە پەرلەمانی کوردستان شەڕ روویدا و کێشەکان قووڵتر بوونەوە، بەڵام لە ئەنجامدا ئێمە پێمان وایە، ئەوەی کردوومانە جێگەی رەزامەندیی خەڵکی کوردستانە و ئەو بڕگانەی جێگیرکراون لە داهاتوودا رەنگدانەوەیەکی ئەرێنییان لەسەر ژیانی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەبێت.''
زۆرجار لەسەر بودجە یان بابەتی دیکە، لە نێوان هەولێر و بەغدا رێککەوتن کراوە، بەڵام حکومەتی عێراق پابەندی رێککەوتنەکە نەبووە. پەرلەمانتارەکە دەڵێت، ''ئەگەر ئەم پڕۆژەیاسایە بە گۆڕانکارییەکانییەوە لە پەرلەمانی عێراق پەسند بکرێت، دەبێتە یاسا و دڵنیام حکومەتی عێراق پێیەوە پابەند دەبێت و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لە زۆر بوارەوە وەکو دانەوەی پاشەکەوتی مووچەی مووچەخۆران ئەرکردار دەکرێت، چونکە یاساکە پەیوەندی بە حکومەتی هەرێمی کوردستانیشەوە هەیە.''
بەگوتەی بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق، پڕۆژەیاساکە بە گۆڕانکارییەکانەوە لە پەرلەمان پەسند دەکرێت و زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران بەدەستدەهێنێت، ''چونکە عێراق ماوەیەکە بودجەی نییە و خەڵک چاوەڕوانی بودجەن؛ هەروەها هێزە سەرەکییەکانی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە لیژنەی یاساییدا گۆرانکارییەکانیان پەسندکردوون و پابەندن بەوەی لە پەرلەمانیش دەنگی پێ بدەن و کۆدەنگییەکی بۆ دروستبکەن.''
بڕگەیەکى دیکە بۆ ماددەى 14 زیاد کراوە بەوەى هەردوو حکومەتى هەرێمى کوردستان و حکومەتى فیدراڵیى عێراق ناچار دەکرێن بە پابەندبوون بە رێگرى لە دەرهێنانى نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک و نەینەوا لەلایەن حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە. کاروان یاروەیس ئەم بڕیارە بە باش دەزانێت و دەڵێت، ''هەرێمی کوردستان پابەندکراوە بە هەناردەکردنی 400 هەزار بەرمیل نەوت کە پێم وایە لە رێگەی بیرەکانی دیکەی، دەتوانێت ئەو بڕە نەوتە بنێرێت.''
بەگوتەی بڕیادەری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق، ''تاوەکو ئێستا داهاتی هەندێک لە بیرە نەوتییەکانی کەرکووک و نەینەوا، بۆ گەنجینەی حکومەتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق نەگەڕاوەتەوە، بەڵکو بە شێوەیەکی نایاسایی رۆژانە چەند هەزار بەرمیل نەوت لەو کێڵگانە بەرهەم دەهێنرێت و دوای پاڵاوتن لە هەندێک پاڵاوگەی نافەرمی، دەفرۆشرێ.''
پڕۆژەیاسای بودجەى گشتیی عێراق کە بۆ سێ ساڵە، قەبارەکەى زیاتر لە 199 تریلیۆن دینارە، لەو بڕە زیاتر لە 16 تریلیۆن دینارى پشکى هەرێمى کوردستانە.
|
ئابووری
|
https://www.rudaw.net/sorani/business/260520232
|
لە سێ مانگى یەکەمى ساڵى 2023، عێراق زیاتر لە 35 ملیۆن بەرمیل نەوتى بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا هەناردەکردووە، کە بەراورد بە هەمان ماوەى ساڵى 2022، هەناردەکردنى نەوتەکەى بۆ ئەو وڵاتە بەڕێژەی 40% زیادی کردووە.
بەگوێرەى داتاکانى کارگێڕیی زانیاریی وزەى ئەمەریکا، لە مانگەکانى کانوونى دووەم، شوبات و ئاداری ئەمساڵ، عێراق 35.03 ملیۆن بەرمیل نەوتى هەناردەى ئەو وڵاتە کردووە.
عێراق لە چارەکى یەکەمى ساڵى 2022ـدا 20.9 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمریکا کردبوو، بەراورد بە ساڵى 2021 بڕى نەوتە هەناردەکراوەکە 69% زیادیکردبوو، کە ئەو کاتە بڕى هەناردەکراوى نەوتى عێراق لە سێ مانگى یەکەمی 2021ـدا 10.8 ملیۆن بەرمیل بووە.
زۆرترین نەوتی هەناردەکراوی عێراق بۆ ئەمریکا لە ساڵی 2023دا لە مانگى شوبات بووە، کە 12.16 ملیۆن بەرمیل نەوت بووە و کەمترین بڕ لە مانگى ئادار بووە، کە 11.3 ملیۆن بەرمیل نەوت بووە.
رۆژی 26ـی حوزەیرانى 2023، وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماری کۆتایی هەناردە و داهاتی نەوتی مانگی ئایاری رابردووی بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد؛ لە مانگی ئایاردا 102 ملیۆن و 463 هەزار و 387 بەرمیلی هەناردە کردووە، داهاتی ئەو نەوتەش گەیشتووەتە 7 ملیار و 324 ملیۆن دۆلار.
|
ئابووری
|
https://www.rudaw.net/sorani/business/280620232
|
وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، رژدن لە گەرەنتیکردنی مووچەی مانگەکانی داهاتووی سەرجەم دامەزراوەکانی عێراق و هیچ خەرجکردنێکی پارەش بۆ وەزارەتێک لە پشکی وەزارەتێکی دیکە نییە؛ رەتیشی دەکاتەوە پارەدارکردنی پرۆژەکانی وەبەرهێنانی پارێزگاکانیش راگیرابێت.
لە راگەیێندراوێکدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی نیسانی 2024 بڵاویکردووەتەوە، وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، "وەزارەتی دارایی هەبوونی کۆبوونەوەی لەو جۆرە رەتدەکاتەوە، کە هەندێک کەس لە سۆشیال میدیا بانگەشەی بۆ دەکەن، بەتایبەت کۆبوونەوەی وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندی و سەرۆکی یەکێک لە فراکسیۆنەکان بۆ تاوتوێکردنی زیادبوونی خەرجییەکانی حکومەت."
وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، "وەزارەتی دارایی کە لەلایەن تەیف سامییەوە نوێنەرایەتی دەکرێت، بەپێی کارنامەی حکومەت کار دەکات و هیچ کۆبوونەوەیەکی لەو جۆرەی نەبووە."
لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، "جەخت لە رژدبوونمان لە گەرەنتیکردنی مافە داراییەکانی سەرجەم توێژەکانی کۆمەڵگە دەکەینەوە، ئەوەش لە رێگەی خەرجکردن و دابینکردنی مووچەی مانگەکانی داهاتووی سەرجەم دامەزراوەکانی دەوڵەت؛ هەروەها پارەی هیچ وەزارەتێک بۆ وەزارەتێکی دیکەش خەرج ناکرێت."
وەزارەتی دارایی عێراق ئاماژە بەوەش دەکات، پارەدارکردنی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان لە پارێزگاکان و بەتایبەت پارێزگای بەسرە رانەگیراوە؛ دەشڵێت، "بەشی یەکەمی پارەی تەرخانکراو بۆ پڕۆژەکانی وەبەرهێنان خەرجکراوە، جگە لە داهاتی دەروازە سنوورییەکانی پارێزگای بەسرە و ئەوەش بەپێی رێنوێنییەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەسەروبەندی دیدارەکەی لەگەڵ پارێزگارەکان لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی هاوئاهەنگیی نێوان پارێزگاکان بووە."
راگەیێندراوەکە لە کاتێکدایە، لە چەند رۆژی رابردوودا لە هەندێک لە تۆڕەکانی سۆشیاڵ میدیا بڵاوکرایەوە کە گوایە بەشێک لە بودجەی پارێزگای بەسرە دراوە بە شوێنی دیکە و بەشێک لە پڕۆژەکانی ئەو پارێزگایە وەستاون.
|
ئابووری
|
https://www.rudaw.net/sorani/business/07042024
|
ساڵى 2023، حکومەتی عێراق نزیکەى 120 تریلیۆن دینارى پارەى بودجەى خەرجکردووە، کە خۆى 200 تریلیۆنە، هەروەها تەنیا داهاتى نەوتى ساڵى رابردوو شەش تریلیۆن دینارى لە خەرجیى ئەو ساڵەى حکومەت زیاتر بووە.
بەگوێرەى ئەو پێوەرانەى کە وەزارەتى نەوت و دارایی عێراق پشتى پێدەبەستن، لە زیاتر لە 650 ملیار دینارى شایستەى دارایی مانگانەى کۆمپانیاکانى نەوتى هەرێمى کوردستان، 324 ملیار دینارى بۆ تەرخان کردووە، ئەگەر گۆڕانکارى لە شێوازى مامەڵەکردن نەکرێت لەگەڵ گرێبەستەکانى نەوتى هەرێمى کوردستان.
هەفتەی رابردوو شاندێکى حکومەتى هەرێمى کوردستانى چووە بەغدا و چەند کۆبوونەوەیەکى لەگەڵ بەرپرسانى حکومەتى فیدراڵى کرد، کرۆکى کۆبوونەوەکان تایبەت بوون بە جیاکردنەوەى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان لە خەرجیى راستەقینەى نێو یاسای بودجە و لکاندنى بە مووچەى فەرمانبەرانى عێراق، لەگەڵ چۆنێتى چارەسەرى شایستەى دارایی کۆمپانیاکانى نەوتى هەرێمى کوردستان لە رێگەى گونجاندنى گرێبەستى کۆمپانیاکان لەگەڵ ئەو جۆرە گرێبەستەى وەزارەتى نەوتى حکومەتى فیدراڵى پەیڕەوى دەکات.
گرێبەستەکانى نەوت، گرێکوێرە ئاڵۆزەکە
لەو کۆبوونەوانەدا راوێژکارانى سەرۆکوەزیرانى عێراق و وەزارەتى نەوت لەگەڵ شاندى حکومەتى هەرێمى کوردستان پرسی گونجاندنى گرێبەستەکانیان تاوتوێ کردووە، بە شێوەیەک کە گرێبەستەکانى نەوت لە هەرێمى کوردستان کە لە جۆرى هاوبەشییە لە بەرهەمهێناندا، بگونجێندرێت لەگەڵ گرێبەستەکانى وەزارەتى نەوت کە لە شێوازى خزمەتگوزارییە.
ئەو جیاوازیی گرێبەستە جیاوازىی لە شایستەى دارایی بەرهەمهێنانى نەوت لەنێوان هەولێر و بەغدا دروستکردووە، لە کاتێکدا وەزارەتى نەوت بۆ بەرهەمهێنانى یەک بەرمیل نەوت شەش دۆلارى دەستنیشان کردووە. هەرێمى کوردستان دەڵێت، بەگوێرەى گرێبەستەکانى، 24 دۆلارى تێدەچێت.
لە یاساى بودجەى گشتیی عێراقدا، کە بۆ ماوەى سێ ساڵە، یەک تریلیۆن و 428 ملیار و 245 ملیۆن دینار بۆ هەرێمى کوردستان تەرخان کراوە وەکو تێچووى گواستنەوەى نەوت، لە کاتێکدا بڕى دوو تریلیۆن و 689 ملیار و 655 ملیۆن و 172 هەزار دینار تەرخان کراوە، وەکو تێچووى نەوتى هەناردەکراو لە عێراقدا.
پشکى مانگانەى ئەو پارەیە بۆ هەرێمى کوردستان دەکاتە نزیکەى 120 ملیار دینار.
بەگوێرەى بەڵگەنامەیەکى وەزارەتى نەوتى عێراق و لەسەر بنەماى ئەو پێوەرەى دایناوە بۆ تێچووى بەرهەمهێنانى نەوت لە هەرێمى کوردستان، لە ساڵێکدا شایستەى کۆمپانیاکانى نەوتى بە یەک ملیار و 883 ملیۆن و 400 هەزار دۆلار داناوە، کە مانگانە دەکاتە 156 ملیۆن و 950 هەزار دۆلار، واتە نزیکەی 157 ملیۆن دۆلار، کە دەکاتە 204 ملیار و 35 ملیۆن دینار بە نرخى فەرمى.
بە هەردوو تێچووى بەرهەمهێنان و گواستنەوەى نەوت، کە بەغدا دیاریی کردووە، هەرێمى کوردستان مانگانە 324 ملیار و 35 ملیۆن دینارى بەردەکەوێت، لە کاتێکدا بەگوێرەى راپۆرتی کۆمپانیاى دیلۆت، مانگانە هەرێمى کوردستان بە نزیکەیی 650 ملیار دینارى پێویستە وەکو شایستەى دارایی کۆمپانیاکانى نەوت، بەو پێیە مانگانە 326 ملیار دینار کورت دەهێنێت.
مەحموود بابان، لێکۆڵینڤانی سەنتەر لێکۆڵینەوەى رووداو لە بەشداریکردنى لە پۆدکاستی "رووداوى عێراق" رایگەیاند، "ئەو تیمە عێراقییەى کە خەمڵاندن بۆ بەرهەمهێنانى نەوت دەکات لە هەرێمى کوردستان، لێکدانەوەیەکى دروستى نییە، ئەو کێڵگانەى نەوت کە لە هەرێمى کوردستان هەیە لەسەر ئاستى زەوى، وەکو کێڵگە نەوتییەکانى ناوچەکانى دیکەى عێراق نییە و بەرزترن."
مەحموود بابان پێشبینی دەکات، یەکێکى دیکە لە کێشەکان لەسەر پرسى نەوت لەنێوان هەرێمى کوردستان و حکومەتى فیدراڵى شێوازى فرۆشتنى نەوت بێت، کە لە کاتێکدا هەرێمى کوردستان بە رێگەى گرێبەستى ئاییندەیی نەوتى فرۆشتووە، وەزارەتى نەوتى عێراق لە رۆژانى سەرەتای مانگدا نەوتەکەى دەفرۆشێت بە شێوەى رۆژانە.
شەش تریلیۆن زیادەى داهات
شاندەکەى هەرێمى کوردستان پێشنیازێکیان بۆ هەموارى یاسای بودجەى گشتى بردە بەغدا، کرۆکەکەى ئەوەیە مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان دروست لە خەرجیى راستەقینە جیابکرێتەوە و بخرێتەسەر فەرمانبەرانى عێراق و پێکەوە مووچەکانیان وەربگرن، ئەوەى کە دەمێنێتەوە لە پشکى بودجەى هەرێمى کوردستان لە چوارچێوەى خەرجیى راستەقینە بمێنێتەوە، کە بە درێژایی ساڵى 2023 کێشەى لەسەر بوو.
لەو 16.4 تریلیۆن دینارەى وەکو پشکى هەرێمى کوردستان لە بودجە دیاریکراوە بۆ ساڵێک، 13.4 تریلیۆن دینار بۆ بودجەى بەکاربردنە کە زۆرینەى مووچەى فەرمانبەرانە، لەگەڵ ئەوەى بەغدا 600 هەزار ناونیشانى وەزیفیى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستانى هەژمار کردووە، کە نیوەى ژمارەى فەرمانبەرانە، کە زیاتر لە یەک ملیۆن و 200 هەزار کەسە، ئەوەش ناکۆکییەکى دیکەى نێوان هەولێر و بەغدایە و دەبێت لەدواى ئەو هەموارەى یاساى بودجە ئەویش یەکلایی بکرێتەوە.
د. فازڵ نەبی، بریکارى پێشووى وەزارەتى دارایی عێراق لەکاتی بەشداریکردنى پۆدکاستى "رووداوى عێراق" گوتی، بە جیاکردنەوەى مووچە لە خەرجیى راستەقینە مەرج نییە سەرجەم کێشەکانى پشکى هەرێمى کوردستان چارەسەر بکرێت، خەرجیى بەکاربردنى پشکى هەرێمى کوردستان لە هەشت بەش پێکهاتووە، بەو هەموارە تەنها یەک بەشی لێ جیادەبێتەوە، ناشبێت خەرجکردنى مووچە ببەسترێتەوە بە رادەستکردنى داهاتى ناوخۆ.
تاوەکو ئێستا هەولێر و بەغدا پاکتاوى خەرجى و داهاتى دوو مانگى کۆتایی 2023 نەکراوە، کە بە بۆچوونى د. فازڵ نەبی، ئەگەر هەیە ئەو پاکتاو نەکردنە بکرێتە پاساو بۆ نەناردنى پشکى هەرێمى کوردستان.
بەگوێرەى ئامارەکانى وەزارەتى دارایی عێراق، تاوەکو مانگى 12ى 2023 خەرجیى عێراق، 109.7 تریلیۆن دینار بووە، لە کاتێکدا بودجە 200 تریلیۆن دینارە، بەوپێیە نزیکەى نیوەى پارەى بودجە خەرج نەکراوە، لە کاتێکدا بەگوێرەى یاساى بودجە کورتهێنان بۆ ساڵى رابردوو بە زیاتر لە 60 تریلیۆن دینار مەزەندە کراوە.
بەگوێرەى ئەو خەرجییە بێت، ساڵى 2023 بەغدا مانگانە 10 تریلیۆن دینارى خەرج کردووە، کە بۆ تەواوى ساڵەکە نزیکەى 120 تریلیۆن دینار بووە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ساڵى 2023دا بەهاى نەوتى هەناردەکراوى عێراق 97 ملیار و 522 ملیۆن دۆلار بووە، کە بە نرخى فەرمیى دۆلار بەرامبەر بە دینارى عێراقی دەکاتە 126 تریلیۆن و 778 ملیار و 600 ملیۆن دینار، بەو پێیە داهاتى نەوتەکەى شەش تریلیۆن دینارى لە خەرجى زیاتر بووە، ئەوەش جگە لە داهاتى نێوخۆیی.
|
ئابووری
|
https://www.rudaw.net/sorani/business/14012024
|
لە نۆ مانگی یەکەمی 2023، عێراق 71 ملیار و 150 ملیۆن دۆلاری لە فرۆشتنی نەوت دەستکەوتووە، بەڵام ئەو داهاتەی لە نۆ مانگی یەکەمی ئەمساڵ دەستیکەوتووە 21.4٪ کەمترە لە داهاتەکانی هەمان ماوەی پار. ئەندامێکی لیژنەی نەوت و گازی پەرلەمانی عێراقیش دەڵێت، "کەمبوونەوەی داهاتەکانی عێراق بە پلەی یەکەم پەیوەندیی بە نرخی نەوتەوە هەیە."
بەپێی ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق، لە سەرەتای ئەمساڵ تاوەکو کۆتایی مانگی ئەیلوول، عێراق لە فرۆشتنی نەوت لەرێگەی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت "سۆمۆ"ـەوە بڕی 71 ملیار و 150 ملیۆن دۆلاری دەستکەوتووە، لەکاتێکدا لە نۆ مانگی یەکەمی ساڵی 2022 بڕی 90 ملیار و 480 ملیۆن دۆلار بووە.
زۆرترین داهاتەکانی ئەمساڵیش لە مانگی ئەیلوولی رابردوو بووە کە 9 ملیار و 490 ملیۆن دۆلار بووە، کەمترین داهاتەکانیش لە مانگی شوبات بووە کە 7 ملیار و 60 ملیۆن دۆلار بووە.
داهاتەکانی عێراق بەپێی مانگەکانی ساڵی 2023 بەمشێوەیە بووە:
- کانوونی دووەم: 7 ملیار و 660 ملیۆن دۆلار
- شوبات: 7 ملیار و 60 ملیۆن دۆلار
- ئادار: 7 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار
- نیسان: 7 ملیار و 690 ملیۆن دۆلار
- ئایار: 7 ملیار و 320 ملیۆن دۆلار
- حوزەیران: 7 ملیار و 110 ملیۆن دۆلار
- تەممووز: 8 ملیار و 330 ملیۆن دۆلار
- ئاب: 8 ملیار و 990 ملیۆن دۆلار
- ئەیلوول: 9 ملیار و 490 ملیۆن دۆلار
داهاتەکانی عێراق بەپێی مانگەکانی ساڵی 2022 بەمشێوەیە بووە:
- کانوونی دووەم: 8 ملیار و 320 ملیۆن دۆلار
- شوبات: 8 ملیار و 800 ملیۆن دۆلار
- ئادار: 10 ملیار و 910 ملیۆن دۆلار
- نیسان: 10 ملیار و 600 ملیۆن دۆلار
- ئایار: 11 ملیار و 470 ملیۆن دۆلار
- حوزەیران: 11 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار
- تەممووز: 10 ملیار و 360 ملیۆن دۆلار
- ئاب: 9 ملیار و 680 ملیۆن دۆلار
- ئەیلوول: 8 ملیار و 840 ملیۆن دۆلار
زورغام مالیکی، ئەندامی لیژنەی نەوت و گازی پەرلەمانی عێراق، رۆژی سێشەممە، 3-10-2023، لەبارەی داهاتە نەوتییەکانی عێراقەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "لە دوو مانگی رابردوودا بەهای نەوت هەڵکشاوە، ئەوەش کاریگەریی لەسەر زیادبوونی داهاتەکانی عێراق هەبووە، پیشبینییەکان ئەوەیە ئەمساڵ بەهای هەر بەرمیلێک نەوت بگاتە 100 دۆلار و بەو پێیە لە رێگەی زیادەی داهاتی بەدەستهاتوو، عێراق کورتهێنانەکەی لە بودجەی ساڵی 2023 پڕدەکاتەوە".
یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2023، بەهای هەر بەرمیلێک نەوتی بە 70 دۆلار خەمڵاندووە، بە تێكڕای هەناردەکردنی 3 ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.
|
ئابووری
|
https://www.rudaw.net/sorani/business/031020232
|
وەزیرى کارەباى عێراق گەڕێکى دیکەى دانوستاندن لەگەڵ تورکمانستان دەستپێدەکات بۆ هاوردەکردنى گاز لەو وڵاتەوە، کە رۆژانە 25 ملیۆن پێ سێجایە، گوتەبێژى ئەو وەزارەتە دەڵێت، "گازى تورکمانستان لە رێگەى هێڵەکانى ئێرانەوە بۆ عێراق هاوردە دەکرێت."
رۆژی 7ى تشرینى دووەمى 2023 زیاد عەلى فازڵ، وەزیرى کارەباى عێراق گەیشتە تورکمانستان بە مەبەستى تەواوکردنى رێوشوێنەکان بۆ رێککەوتنى هاوردەکردنى گاز لەو وڵاتەوە.
ئەحمەد موسا، گوتەبێژى وەزارەتى کارەباى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، سەردانەکەى وەزیرى کارەبا بۆ تەواوکردنى دانوستاندنەکانە بۆ رێککەوتنى هاوردەکردنى گاز لە تورکمانستان، کە ئەگەر بگەنە ئەنجامى کۆتایی، گرێبەستى ئەو رێککەوتنە واژۆ دەکرێت.
گوتەبێژى وەزارەتى کارەباى عێراق ئاشکرای کرد، بۆ قۆناخى یەکەم بەگوێرەى رێککەوتنەکە، رۆژانە 25 ملیۆن پێ سێجار گاز لە تورکمانستانەوە بۆ عێراق هاوردە دەکرێت.
رۆژی 24ی ئابى 2023 شاندێکی وەزارەتى نەوتى عێراق لە تورکمانستان لەگەڵ شاندێکی کەرتى وزەى ئەو وڵاتە گەیشتنە رێککەوتنى بەرایی بۆ هاوردەکردنى گاز لەو وڵاتەوە بۆ کارپێکردنى وێستگەکانى بەرهەمهێنانى کارەبا.
ئەحمەد موسا گوتی، ئەو گازەى تورکمانستان لە رێگەى خاکى ئێرانەوە هاوردەى عێراق دەکرێت، کە دوو هێڵى گواستنەوەى گازى هاوبەش لەنێوان عێراق و ئێران هەیە، یەکێکیان لە باشوورى عێراقە و ئەوی دیکەش نزیک بەغداى پایتەختە، کە بە شارى کرماشانى رۆژهەڵاتى کوردستاندا تێدەپەڕێت.
رۆژی 5ی تشرینى یەکەمى 2023 مەقسەد بابایێڤ، وەزیرى دەوڵەتى تورکمانستان بۆ کاروبارى گاز گەیشتە بەغدا و لەگەڵ زیاد عەلى فازڵ، وەزیرى کارەباى عێراق کۆبوونەوە بۆ تاوتوێى واژۆکردنى یاداشتنامەیەکى لێکتێگەیشتن لەنێوانیاندا.
بۆ پڕکردنەوەى کورتهێنانى گازى سرووشتى بۆ وێستگەکانی کارەبا، عێراق ناچارە رۆژانە نزیکەى 25 ملیۆن پێ سێجا گاز لە ئێرانەوە هاوردە بکات و لە بەرامبەردا نەوتى رەشی دەداتێ، هەنگاوێک کە ئەمریکا هانی عێراق دەدات کۆتایی پێبهێنێت.
|
ئابووری
|
https://www.rudaw.net/sorani/business/071120234
|
لە یاسای بودجەی گشتی عێراقدا بۆ ساڵی 2023، بودجەی تەرخانکراو بۆ جێبەجێکردنی مادەی 140ـی دەستووری عێراق لە 100 ملیار دینارەوە کە حکومەت پەسندیکردووە، کراوەتە 200 ملیار دینار، سەرۆکی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت: "ئەو پارەیەی بۆ جێبەجێکردنی قۆناخی یەکەمی ماددەکە تەرخانکراوە، زۆر کەمە".
لە خشتەی خەرجییەکان بەپێی کەرت و چالاکییەکانی یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2023، ئەو بڕە پارەیەی بۆ لیژنەی جێبەجێکردنی مادەی 140ـی دەستووری عێراق تەرخانکراوە، بڕی 200 ملیار دینارە بۆ هەر ساڵێک، واتە بۆ ساڵی 2023، 2024 و 2025 دەگاتە 600 ملیار دینار.
حکومەتی عێراق لە 15ـی ئاداری 2023، رەشنووسی بودجەی ساڵی 2023ـی رەوانەی پەرلەمان کرد، بەپێی رەشنووسی ئەو کاتەی یاساکە ئەو بڕە پارەیەی بۆ جێبەجێکردنی مادەی 140 تەرخانکرابوو، بڕی 100 ملیار دینار بوو، ئەوەش نیگەرانیی لایەنە کوردستانییەکانی لێکەوتەوە.
رۆژی چوارشەممە، 28-6-2023، فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "هەرچەندە پێشتر ئەو برە پارەیەی بۆ لیژنەکە دیاریکرابوو تەنیا 100 ملیار دینار بوو، بەڵام زانیارییمان هەبوو کە پارەی تەرخانکراو بۆ ئەو لیژنەیە زیاددەکرێت، بۆیە ئێستا کە کراوەتە 200 ملیار دینار، باشترە".
فەهمی بورهان پێیوایە هەرچەندە پارەکە زیادکراوە، بەڵام بۆ جێبەجێکردنی مادەی 140 کەمە و گوتی "جێبەجێکردنی مادەی 140ـی دەستووری عێراق سێ قۆناخ لەخۆدەگرێت، ئەوەی زۆر زەحمەتە و پێویستی بە پارە و بودجەی گەورەیە، قۆناخی یەکەمە، کە تاوەکو ئێستا جێبەجێ نەکراوە، بۆیە ئەو 200 ملیار دینارە لەچاو پێویستیی بۆ تەواوکردنی قۆناخی یەکەم زۆر زۆر کەمە، بەشی رێژەیەکی زۆر زۆر کەمی دەکات، بەڵام لەوە باشترە کە هەر بودجەی بۆ تەرخان نەکرێت یان لەوە کەمتر بێت".
لە رەشنووسی بودجەی گشتی عێراقدا پێش پەسەندکردنی لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە، حکومەتی عێراق بڕی 100 ملیار دیناری بۆ جێبەجێکردنی مادەی 140 دابینکردبوو، بەڵام دوای دەستکاریکردنی لەلایەن پەرلەمانەوە، بڕە پارەکەی بۆ دووهێندە زیادکردووە.
یاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵانى 2023، 2024، 2025ـە و قەبارەى پارەکەى بۆ ساڵی 2023 بریتییە لە 198 تریلیۆن و 910 ملیار و 343 ملیۆن و 590 هەزار دینار؛ لەو بڕە 16 تریلیۆن و 497 ملیار 871 ملیۆن و 89 هەزار دینارى پشکى هەرێمى کوردستانە.
|
ئابووری
|
https://www.rudaw.net/sorani/business/280620233
|
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
سەرۆککۆماری عێراق خشتەى بودجەى 2024 واژۆکرد و رۆژی 27ـی حوزەیران رەوانەى رۆژنامەى وەقائعی عێراق دەکرێت بەمەبەستى بڵاوکردنەوەى تاوەکو بکەوێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.
|
ئابووری
|
https://www.rudaw.net/sorani/business/160620212
|
نرخی زێڕ لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا بە جێگری مایەوە، لەکاتێکدا شەوی رابردوو پێش داخستنی بازاڕەکان بەڕێژەی 0.3٪ دابەزی.
نرخی زێڕ لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 17-8-2023) هەر ئۆنسەیەکی بە 1893 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت. ئەمەش کەمترین ئاستی نرخی زێڕە لە ماوەی 5 مانگی رابردوودا.
دابەزینی نرخی زێڕ دوای ئەوە دێت؛ بانکی ناوەندیی ئەمریکا لە راگەیێندراوێکدا کە پەیوەست بوو بە کۆبوونەوەی مانگی رابردووی ئەندامانی لیژنەی بازاڕی ئازادی بانکەکە، رایگەیاند 'بۆ کۆنترۆڵکردنی هەڵاوسان، هێشتا پێویستە سوودی بانکی زیاتر بەرزبکەنەوە.'
راگەیێندراوەکەی بانکی ناوەندیی ئەمریکا بووە هۆکاری بەرزبوونەوەی زیاتری بەهای دۆلار و دابەزینی نرخی کاڵا و کانزاکان.
بانکی ناوەندیی ئەمریکا هەروەها رایگەیاندووە، چاوەڕێی داتای نوێی ئابووری دەکات لەسەر دۆخی ئابووریی ئەو وڵاتە، پاشان بڕیار لە بەرزکردنەوەی سوودی بانکی دەدات.
|
ئابووری
|
https://www.rudaw.net/sorani/business/170820234
|
دامەزراوەی عێراقی ئایندە بۆ توێژینەوە و راوێژی ئابووری دەڵێت، عێراق لە ساڵی رابردوودا بایی 71 ملیار دۆلار شمەکی هاوردە کردووە. هەروەها رۆژانە پێویستی بە 224 ملیۆن دۆلارە بۆ هاوردەکردنی کەلوپەل.
دامەزراوەی عێراقی ئایندە بۆ توێژینەوە و راوێژی ئابووری رایگەیاند، لە ساڵی 2023دا عێراق لە 11 وڵاتەوە بایی زیاتر لە 67 ملیار و 250 ملیۆن دۆلار کاڵای هاوردە کردووە، جگە لەوە بڕی سێ بۆ پێنج ملیار دینار کە باسنەکراوە، بەو پێیە قەبارەی هەناردەی عێراق نزیکەی 71 ملیار دۆلار دەبێت، لە کاتێکدا لە ساڵی 2022 عێراق هاوردە بایی 63 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بووە، واتە 6٪ زیادیکردووە.
مەنار عوبەیدی، سەرۆکی دامەزراوەی عێراقی ئایندە بۆ توێژینەوە و راوێژی ئابووری، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "عێراق ساڵی رابردوو بۆ هاوردەکردن رۆژانە پێویستی بە 224 ملیۆن دۆلار بووە، لە ساڵی 2022شدا ملیۆن و 720 هەزار دۆلار بووە."
بەگوتەی ئەو ئابووریناسە، بەشێکی زۆری پارەی عێراق بۆ کڕینی گاز و کارەبا دەچێتە دەرەوە و دەڵێت: "عێراق لەساڵی 2023دا بایی 9 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار هاوردەی گاز و کارەبا لە ئێران کڕیوە، لەکاتێکدا ئەو ژمارەیە لە ساڵی 2022دا 7 ملیار و 150 ملیۆن دۆلار بووە."
یاسای بودجەى گشتی، کە لە 12ـی حوزەیران لە پەرلەمان پەسند کرا و لە 26ـى هەمان مانگدا لە رۆژنامەى وەقائیعی عێراقى بڵاوکرایەوە؛ بودجەکە بۆ سێ ساڵە، قەبارەکەی بۆ ساڵی رابردوو 198.9 تریلیۆن دینار بوو و پشکى هەرێمى کوردستانیش بە زیاتر لە 16 تریلیۆن دینار دانرابوو.
بەشی زۆری بودجەی عێراق بۆ هاوردەکردنی شمەک لە دەرەوە دەڕوات و قەبارەی هاوردەکردنی ساڵانەی لە تورکیا و ئێرانەوە دەگاتە زیاتر لە 20 ملیار دۆلار.
|
ئابووری
|
https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/120420244
|
وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت، بۆ چارەسەرکردنی کۆمەڵێک کێشە بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای وەزارەتەکەی سەردانی هەولێری کردووە و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستانیش یەکێکە لە مژارەکان؛ ئاماژە بەوەش دەکات، "بۆ ئەو بابەتە سەرەتا لەگەڵ کۆمپانیاکان و هەرێمی کوردستان رێکدەکەوین و قۆناخی دووەم لەگەڵ تورکیا دەبێت کە لێکتێگەیشتنمان لەگەڵیدا هەیە".
ئەمڕۆ یەکشەممە 12-11-2023، شاندێکی وەزارەتی نەوتی عێراق بە سەرۆکایەتیی حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوت و ئەندامیێتیی ژمارەیەک بریکاری وەزیر و راوێژکار گەیشتنە هەولێر، بڕیارە دوو بۆ سێ رۆژ بمێننەوە. بەپێی سەرچاوەیەک لە کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق بۆ تۆڕی میدیایی رووداو، "دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، خەرجیی گواستنەوە و بەرهەمهێنان، رەشنووسی یاسای نەوت و گاز، گازی کۆرۆمۆر، لە بابەتی سەرەکیی کۆبوونەوەکان دەبن".
حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق لە فڕۆکەخانەی هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا هۆکاری سەردانەکەی بۆ بەشێک لە میدیاکاران روونکردەوە و رایگەیاند، "ئەمڕۆ ئێمە لە پارێزگاکەمانین؛ پارێزگای هەولێر. بەندە وەکو وەزیری نەوت بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵا کە لە دوو بریکارە سەرەکییەکەی وەزارەت و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی گشتیی فەرمانگە گرنگ و سەرەکییەکانی وەزارەتی نەوت پێکدێت، هاتووین. ئامانج لە سەردانەکە لێکنزیککردنەوەی بۆچوونەکانە بۆ دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوتی خاو. وەکو دەزانن یاسای بودجەی عێراق ئەو بڕە نەوتەی دیاریکردووە کە پێویستە لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە بکرێت، کە نزیکەی 400 هەزار بەرمیلە لە رۆژێکدا".
وەزیری نەوتی عێراق گوتیشی، "ئێمە ئەمڕۆ لێرەین بۆ ئەوەی لەگەڵ برایان لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان کۆببینەوە. مەبەست لەم کۆبوونەوەیە چارەسەرکردنی سەرجەم ئەو کێشانەیە کە ئاسانکاری بۆ بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت دەکەن. هەناردەکردنی نەوت بۆ دەوڵەتی عێراق زۆر گرنگە، چونکە سەرچاوەکانی دەوڵەتی عێراق بەشێوەی سەرەکی پشت بە هەناردەکانی نەوت دەبەستن و ئەو پارەیەی لە هەناردەکردنی نەوتەوە بەدەستدێت، بۆ پارەدارکردنی بودجەی عێراقە. پشتیوان بە خوا بە هاوکاریی ئەو برایانەی لەگەڵمانن و برایان لە هەرێمی کوردستان جیدین لەو پرسە."
حەیان عەبدولغەنی ئەوەشی گوت "لێکتێگەیشتنی سەرەتایی هەیە و ئەمڕۆ و بەیانی پشتیوان بە خودا دەگەینە چارەسەر"، سەبارەت بە نەوتی کوردستانیش، وەزیری نەوت باسی دوو قۆناخی کرد و گوتی، "قۆناخی یەکەم بریتی دەبێت لە دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت. هەنگاوی یەکەم ئەوەیە لەگەڵ کۆمپانیاکان و برایان لە هەرێمی کوردستان لەبارەی دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنان و گونجاندنی ئەو گرێبەستانەی ئێستا هەن، رێکبکەوین بۆ ئەوەی لەگەڵ یاسای بودجە و دەستووری عێراق بگونجێندرێت و ئومێد دەکەین لەماوەی ئەم دوو، سێ رۆژەدا بگەینە رێککەوتن. قۆناخی دووەمیش لەگەڵ دەسەڵاتدارانی تورکیا لێتێگەیشتنمان هەیە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت لە رێگەی هێڵی عێراقی تورکییەوە".
لەنێوان هەولێر و بەغدا چەندین کێشەی جیاواز لە کەرتی وزەدا هەن، وەک حەقدەستی کۆمپانیاکان، جۆری گرێبەستەکان، رەشنووسی یاسای نەوت و گاز. بەشێک لەوان لەساڵی 2007ـەوە هەن و چارەسەرنەکراون، نەبوونی یاسایەکی تایبەت بە رێکخستنی کەرتی نەوت و گازیش بە هۆکار دەزاندرێت.
9ـی تشرینی دووەمی 2023، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە هەولێر و لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا و دواتر لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەیشدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانیش ئامادەبوون. سوودانی دواتر بە جیا لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش کۆبووەوە.
کەمال محەممەد، وەزیری سامانە سرووشتییەکان بەوەکالەت کە لە پێشوازی وەزیری نەوت لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بوو، لە کۆنفرانسە رۆژنامەڤانییەکەدا رایگەیاند، "پێش دوو رۆژ محەممەد شیاع سوودانی سەردانی هەولێری کرد و ئەو بووە هۆی ئەوەی ئەمڕۆ شاندێکی عێراق سەردان بکات. وەزیری نەوت و شاندەکەی بۆ چارەسەرکردنی بابەتی دەرهێنان و هەناردەکردنی نەوت هاتوون".
وەزیری سامانە سرووشتییەکان بەوەکالەت باسی کێشەی دیاری نێوان هەردوولای لەبارەی نەوت کرد و گوتی، "کێشەی سەرەکی تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەیە کە لە بودجەدا 8 هەزار و 690 دینارە بۆ هەر بەرمیلێک؛ ئەوە لەگەڵ سرووشتی گرێبەستی ئێمە ناگونجێت و یەکێک لە هۆکارە گرنگەکان بۆ هاتنی ئەو شاندە چارەسەرکردنی ئەو بابەتەیە".
سەبارەت بە ئامادەکردنی رەشنووسی یاسای نەوت و گاز کە زیاتر لە بیست ساڵە عێراق ئەو یاسایەی نییە، کەمال محەممەد گوتی، "لیژنەیەکی باڵا بە سەرۆکایەتی وەزیری داد پێکهاتووە، هەندێک رێوشوێن و هەنگاو نراون، بەڵام رەشنووسەکە تەواو نەبووە. ئەو بابەتە دەکەوێتە ساڵی داهاتووە."
رۆژی 08-11-2023 بەرپرسانی وەزارەتی نەوتیی حکومەتی عێراق لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەرانی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی هەرێمی کوردستان -ئەپیکور کۆبوونەوە.
لە رۆژی 25ـی مانگی ئاداری 2023ـەوە، هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و کەرکووک بەهۆی بڕیارێکی دادگەی نێوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە پاریس راگیراوە.
|
ئابووری
|
https://www.rudaw.net/sorani/business/121120231
|
بەهای دینار دابەزی. ئەندامێکی ئەنجوومەنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر دەڵێت، بەهۆی هێرشی دوێنێی سەر سەربازانی ئەمریکایە لە ئوردن.
حاجی سابیر باواجی، ئەندامی ئەنجوومەنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئەمڕۆ دووشەممە 100 دۆلار بە 151 هەزار و 450 دینارە.
دوێنی 100 دۆلار بە 150 هەزار و 800 دینار فرۆشرا. ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراو پێیوایە "دۆخی سیاسی، راستەوخۆ کاریگەریی لەسەر بەهای دراو هەیە. ئەو هێرشەی کرایە سەر ئەمریکا لە ئوردن، بووە هۆی دابەزینی بەهای دیناری عێراقی."
بەهای تمەنی ئێرانیش لە دابەزیندایە و ئەمڕۆ 100 دۆلار گەیشتووەتە 5 ملیۆن و 700 هەزار تمەن.
بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە هێرشێکی درۆنی کرایە سەر بنکەیەکی هێزەکانی ئەمریکا لە ئوردن، کە بە تاوەر 22 دەناسرێت. بەگوێرەی زانیارییەکان، سێ سەربازی ئەمریکی کوژران و 34ی دیکە بریندار بوون، ئەوەش کاردانەی زۆری لە ئەمریکا و وڵاتانی دیکە دروستکرد.
شەوی رابردوو سێ بەرپرسی نزیک لە گرووپە چەکدارەکانی عێراق، کە ئێران پاڵپشتییان دەکات، لەبارەی هێرشەکەی سەر بنکە سەربازییەکەی ئەمریکا لە ئوردن، کە قسەیان بۆ میدیای ئەمریکا کردبوو، ئاماژەیان بەوە کرد، هێرشەکە لەلایەن یەکێک لە گرووپە چەکدارەکانی عێراقەوە ئەنجام دراوە. ئەمڕۆش ئێران رەتیکردەوە، تاران رۆڵی لە هێرشەکەدا هەبووبێت.
|
ئابووری
|
https://www.rudaw.net/sorani/business/290120243
|
وەزارەتى نەوتى عێراق بڕیاری دا لە ئەمڕۆوە (22ى ئاداری 2024) فرۆشتنى هەردوو جۆرى بەنزینى سوپەر و موحەسەن لە بەنزینخانەکان لە رێگەى کارتى ئەلیکترۆنیی بانکییەوە بێت، واتە چیدی ئەو دوو جۆرە بەنزینە بە کاش نافرۆشرێت.
رۆژی 21ى ئادارى 2024 کۆمپانیاى دابەشکردنى بەرهەم نەوتییەکانى سەر بە وەزارەتى نەوتى عێراق رایگەیاند، بڕیاردراوە لە 22ى ئادارەوە و لە سەرجەم پارێزگاکانى عێراق فرۆشتنى بەنزینى سوپەر و موحەسەن لە رێگەى کارتى پارەدانى ئەلیکترۆنى POS بێت، کە کارتى بانکییە.
بەگوێرەى ئەو زانیاربیانەى تۆڕى میدیایی رووداو لە بەڕێوەبەرایەتى بەرهەمە نەوتییەکانى یەکێک لە پارێزگاکانى عێراقەوە دەستى کەوتوون، ئەو بڕیارە بەنزینخانە حکومى و ئەهلییەکانیش دەگرێتەوە، بەوپێیەى بەنزینخانە ئەهلییەکان گرێبەستیان لەگەڵ وەزارەتى نەوت هەیە بۆ ئەوەى بەنزینى موحەسەن و سوپەریان پێ بدرێت بەو مەرجەى بە رێگەى پارەدانى ئەلیکترۆنى بیفرۆشنەوە.
ئەو بڕیارە بەو شێوەیەیە کە بە ناچارى دەبێت بۆ کڕینى بەنزینى سوپەر و موحەسەن کارتى ئەلیکترۆنى پارەدان بەکاربهێندرێت و بە پارەى نەختینە نافرۆشێت، بەڵام فرۆشتنى بەنزینى نۆڕماڵ بە هەردوو رێگەى کارت و نەختینە دەبێت.
حوسێن تالیب، بەڕێوەبەرى گشتیى کۆمپانیاى دابەشکردنى بەرهەمە نەوتییەکانى عێراق رایگەیاندووە، بۆ قۆناخى داهاتوو سەرجەم بەرهەمە نەوتییەکان بە رێگەى کارتى پارەدانى ئەلیکترۆنى دەفرۆشرێت.
نرخى یەک لیتر بەنزینى نۆرماڵ لە عێراق 450 دینارە، نرخى یەک لیتر بەنزینى موحەسەن 650 دینار و بەنزینى سوپەر هەزار دینارە.
|
ئابووری
|
https://www.rudaw.net/sorani/business/22032024
|
بەگوێرەی داتاکانی دەستەی ئاماری تورکیا، لە چارەکی کۆتایی ساڵی 2023دا ژمارەی بێکاران لە تورکیا 137هەزار کەس کەمیکردووە و گەیشتووەتە سێ ملیۆن و 70 هەزار کەس.
دەستەی ئاماری تورکیا ئەمڕۆ دووشەممە داتاکانی پەیوەست بە بێکاری لە مانگەکانی 10، 11 و 12ـی 2023دا بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی داتاکان، ژمارەی بێکاران لە ماوەی ئەو سێ مانگەدا بەراورد بە هەمان مانگەکانی ساڵی پێشتر، 137 هەزار کەس کەمتر بووە و بۆ سێ ملیۆن و 70 هەزار کەس کەمیکردووە، هەروەها رێژەی بێکاری 0.4٪ کەمیکردووە و بۆ 8.8٪ دابەزیوە.
هەر لەو وادەیەدا بێکاری لە نێو گەنجاندا کەمیکردووە. رێژەی بێکاریی ئەو کەسانەی تەمەنیان لە نێوان 15 بۆ 24 ساڵدایە بە بەراورد بە هەمان مانگەکانی ساڵی 2022 بە رێژەی 1٪ کەمیکردووە و بووەتە 15.9٪.
لە تورکیا و باکووری کوردستان بەراورد بە چارەکی سێیەم کە مانگەکانی (تەمموز - ئاب و ئەیلول)ـی 2023 دەگرێتەوە، لە چارەکی چوارەم و کۆتایی ساڵدا 195 هەزار کەس هەلی کاریان بۆ رەخساوە و بە گشتی بۆ 31 ملیۆن و 867 هەزار کەس هەلی کاریان بۆ دەستەبەرکراوە.
ئاماری بێکاریی دەستەی ئاماری تورکیا بەپێی ئەو کەسانە هەژمار دەکرێت کە بە فەرمی داواکارییان بۆ دەستەبەرکردنی کار پێشکەش کردووە و کاریان بۆ دابین نەکراوە.
ئەو کەسانەی کە بە فەرمی داواکارییان پێشکەش نەکردووە، لە ئامارەکانی ئەو دامەزراوەیە تۆمار ناکرێن. دامەزراوە سەربەخۆکان گومانیان لە ئامارەکانی دەستەی ئاماری تورکیا هەیە و دەڵێن، "ئەو ژمارانە راست نین" و بەگومانن لەوەی ژمارەکە لەوە زیاتر بێت کە دەستەی ئامار رایدەگەیێنێت.
|
ئابووری
|
https://www.rudaw.net/sorani/business/190220243
|
بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە 195 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە؛ لەوبڕە زیاتر لە 39 ملیۆن دۆلاری بە نەختینە بوو. بەهای دیناریش بەراورد بە پێش خستنەڕووی دۆلار لە بانکی ناوەندیی عێراق، کەمێک بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە 153 هەزار و 450 مامەڵەی پێوە دەکرێت.
بانکی ناوەندیی عێراق رۆژی چوارشەممە 30ـی ئابی 2023، زیاتر لە 195 ملیۆن دۆلاری فرۆشت، لەو بڕە 39 ملیۆن و 180 هەزار دۆلاری بە نەختینە بووە و ئەوی دیکەی بۆ حەواڵە بووە.
حاجی سابیر باواجی، ئەندامی ئەنجوومەنی گۆڕینەوەی دراو لە هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، بانکی ناوەندی ئەمڕۆ زیاتر لە رۆژانی رابردوو دۆلاری بەشێوەی نەختینە فرۆشتووە، بۆیە بەهای دینار کەمێک بەرزبووە و 100 دۆلار بە 153 هەزار و 450 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا، لە هەولێر 100 دۆلار بە 154 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرا.
بانکی ناوەندیی عێراق رۆژانە 100 دۆلار بە 131 هەزار دینار دەفرۆشێت، بەڵام نەیتوانیوە بەهای دینار لە بازاڕەکاندا بەرامبەر دۆلار جێگیر بکات.
|
ئابووری
|
https://www.rudaw.net/sorani/business/300820233
|
کۆمپانیای جەنەراڵ ئەلیکتریک دەڵێت، خەریکی رێککەوتنێکی درێژخایەنن لەگەڵ عێراق بۆ بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای دیجیتاڵی لە بەرهەمهێنانی کارەبادا، لەو رێگەیەشەوە توانای بەرهەمهێنان 9 هەزار مێگاوات زیاد دەکەن.
رۆژی هەینی، 15-3-2024، جەنەراڵ ئەلیکتریک، گەورە کۆمپانیای ئەمریکیی بواری کارەبا رایگەیاند، ئامادەیە تەکنەلۆژیای دیجیتاڵی لە بەرهەمهێنانی وزە لە عێراق جێبەجێ بکات.
وەک کۆمپانیاکە دەڵێت، بەکارهێنانی ئەو تەکنەلۆژیایە سوودی دەبێت و بەپێی خەمڵاندنەکانیان، لە رێگەی رێککەوتن لەگەڵ وەزارەتی کارەبای عێراق، دەتوانن 9 هەزار مێگاوات بەو رێگەیە بەرهەم بهێنن.
رەشید جەنابی، بەڕێوەبەری جەنەراڵ ئەلیکتریک لە عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقیی راگەیاندووە: "کۆمپانیاکە خەریکی رێککەوتنێکی درێژخایەنە لەگەڵ وەزارەتی کارەبای عێراق بە مەبەستی دڵنیابوون لە توانای بەرهەمهێنانی 9 هەزار مێگاوات کارەبا لە یەکەکانی گازی کۆمپانیاکە لە عێراق".
جەنابی گوتیشی: "رێککەوتن لەگەڵ وەزارەتی کارەبا دەبێتە هەنگاوێکی گەورە بۆ وەبەرهێنان و دامەزراندنی ناوەندی چاودێری و کۆنترۆڵ بۆ بەردەوامیدان بە سیستمەکە و زیادکردنی لێهاتووییەکەی".
بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە لە عێراق باس لەوەشدەکات، هاوشان لەگەڵ خستنەکاری تەکنەلۆژیای دیجیتاڵی، "کاری بەردەوامیش دەکرێت بۆ زیادکردنی توانای بەرهەمهێنانی سیستمەکەمان و زۆرترین سوودوەرگرتن لە سووتەمەنیی بەردەست بۆ زیادکردنی ئەوپەڕی توانای بەرهەمهێنانی یەکەکان".
بە گوتەی ئەو بەڕێوەبەرە: "رێککەوتنەکە دامەزراندنی ناوەندێکی راهێنانیش دەگرێتەوە بۆ برەودان بە توانا تەکنیکییەکانی کارمەندانی وەزارەتی کارەبای عێراق".
|
ئابووری
|
https://www.rudaw.net/sorani/business/150320244
|
لەم رۆژانەدا، بەهای زێڕ بەرز و نزمی زۆری بەخۆیەوە بینی، هەر ئۆنسەیەک تاوەکو 2145 دۆلار بەرزبووەوە و دواتر بۆ 2026 دۆلار دابەزییەوە. بازرگانێکی زێڕ پێشبینی دەکات، ساڵی داهاتوو نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بگاتە 2300 دۆلار.
لوقمان عەزیز، بازرگانی زێڕ لە کاتی بەشداریکردنی لە بووڵتنی ئابووری رووداو، کە بەختیار عەبدولعەزیز پێشکێشی کرد، رایگەیاند، "خواست لەسەر مامەڵەکردن بە زێڕ بە کێشی زۆر و لە چەشنی قالبی چەند کیلۆیی زۆر زیادیکردووە، بەڵام لە وردەفرۆشی لە بازاڕی نەریتی ناوخۆیی، خواست بۆ کڕینی زێڕ کەمیکردووە".
لوقمان عەزیز دەڵێت، بازرگانی بە زێڕ بە شێوازی کۆفرۆشی بووەتە کارێکی بازرگانی نوێ. ئەو دەڵێت، ئێستا 90%ی مامەڵەکان بۆ مامەڵەی کۆفرۆشی زێڕ دەگەڕێتەوە و رۆژانە 500 تاوەکو 600 کیلۆگرام زێڕ هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
لە هەرێمی کوردستان لە رێگەی فرۆکەخانەی سلێمانی و لە عێراقیش لە رێگەی فرۆکەخانەی نەجەفەوە زێڕ هاوردە دەکرێت. لوقمان عەزیز دەڵێت، "زۆربەی ئەو زێڕەی کە هاوردە دەکرێت جارێکی دیکە هەناردە دەکرێتەوە، بەتایبەتی بۆ ئێران و تورکیا".
ئەو بازرگانەی زێڕ لەبارەی بەهای زێڕ لە داهاتوودا، گوتی، "بەپێی پێشبینییەکان، لە چەند ساڵی داهاتوودا پارەی نیشتمانیی وڵاتان بەهای خۆیان لەدەستدەدەن و بەو هۆیەشەوە خواست بۆ کڕینی زێڕ زیاد دەکات. بەتایبەتی ئێران و تورکیا خواستێکی زۆریان بۆ کڕینی زێڕ هەیە، لەبەرئەوەی بەهای دراوی نیشتمانی ئەو دوو وڵاتە زۆر دابەزیوە و خەڵک متمانەیان بە دراوەکانیان نەماوە و سامانی خۆیان دەگۆڕنەوە بە زێڕ". هەروەها پێشبینی کرد، ساڵی داهاتوو نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بگاتە 2300 دۆلار.
لوقمان عەزیز دەڵێت، سەرهەڵدانی بازاڕی کۆفرۆشی زێڕ لە هەرێمی کوردستان بووەتە هۆکار بۆ ئەوەی بازاڕی وردەفرۆشی زێڕ لە ناوخۆ 95% سست و لاواز بێت.
دوای بەرزبوونەوەی بۆ بەرزترین ئاستی خۆی لە مێژوودا، رۆژی دووشەممە نرخی زێڕ لە کاتی داخستنی بازاڕەکاندا بۆ 2025 دۆلار دابەزی. ئەمڕۆش دووبارە بەرزبووەوە بۆ نزیکەی 2035 دۆلار.
ئەو بازرگانەی زێڕ دەڵێت، "ئەگەر بانکی فیدراڵی ئەمریکا رێژەی سوودی بانکی دابەزێنێت، نرخی زێڕ زۆر بەرزدەبێتەوە".
زۆربەی شرۆڤەکاران و کۆمپانیاکانی راوێژکاریی پێیانوایە نرخی زێڕ زیاتر بەرزدەبێتەوە. نیکی شێلس، سەرۆکی بەشی ستراتیژی کانزاکان سەر بە کۆمپانیای راوێژکاریی (ئێم کەی ئێس) لەو بارەیەوە دەڵێت، "ئەمجارە بە پێچەوانەی ساڵی 2011 گوشارێکی کەم لەسەر نرخی زێڕ هەیە و لەبەرئەوەش پێشبینی نرخی زێڕ بۆ سەرووی 2100 دۆلار و 2200 دۆلار دەکرێت".
ئەنجومەنی جیهانی زێڕ رایگەیاندووە، 24%ی بانکە ناوەندییەکانی جیهان پلانیان هەیە لە 12 مانگی داهاتوودا یەدەگی زێڕی خۆیان زیاد بکەن. هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لەبەر دابەزینی بەهای دۆلار، بانکەکان دەیانەوێت یەدەگی دۆلاری خۆیان بگۆڕن بۆ کانزایەکی بەهادارتر.
|
ئابووری
|
https://www.rudaw.net/sorani/business/051220233
|
دوای 22 رۆژ لە وەستانی چالاکییە بازرگانییەکانی بەهۆی سەردانی زیارەتکارانی شیعە بۆ عێراق، دەروازەی سنووریی میهران لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەڕووی چالاکییە بازرگانییەکاندا کرایەوە.
رووحوڵڵا غوڵامی، بەڕێوەبەری گومرگی پارێزگای ئیلام رۆژی دووشەممە (11ـی ئەیلوولی 2023) رایگەیاند، چالاکییە بازرگانییەکانی دەروازەی سنووریی میهران، کە بەهۆی چلەی ماتەمینیی ئیمام حوسێن بەشێوەیەکی کاتی راگیرابوون، لە رۆژی دووشەممەوە دەستیانپێکردەوە.
ئەمساڵ بە بڕیاری قایمقامییەتی شاری میهران و وەکو ئاسانکارییەک بۆ زیارەتکارانی ئێرانی کە بە بۆنەی چلەی ماتەمینیی ئیمام حوسێن سەردانی مەزاری ئیمامەکانی شیعەیان لە عێراق دەکرد، دەروازەی سنووریی میهران بۆ ماوەی 22 رۆژ بە رووی چالاکییە بازرگانییەکاندا داخرا.
عەلی عەباس شافیعی، قایمقامی شاری میهرانی سەر بە پارێزگای ئیلام، ئەو کاتە لە لێدوانێکدا بۆ میدیای فەرمیی ئێران رایگەیاند، لە رۆژی دووشەممە، 21ـی ئابی 2023، تاوەکو 11ـی ئەیلوولی 2023، هەموو چالاکییە بازرگانییەکانی دەروازەی سنووریی میهران رادەگیرێن، هەروەها هاتووچۆی گەشتیارانی ئاساییش لەو سنوورەوە دەوەستێنرێت.
دەروازی سنووریی میهران یەکێکە لە گرنگترین دەروازە سنوورییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، کە ساڵانە زۆرترین هەناردەی دەروازە سنوورییەکانی ئێران لەوێوە دەکرێت.
بەڕێوەبەری گومرگی پارێزگای ئیلام باسی ئاماری هەناردەکردنی کەلوپەلی لە دەروازەی سنووریی میهرانەوە کرد و رایگەیاند، لە پێنج مانگی رابردوودا زیاتر لە یەک ملیۆن و 349 هەزار تۆن کەلوپەل بە بەهای 746 ملیۆن دۆلار لەو سنوورەوە هەناردەی عێراق کراوە.
ئاماژەی بەوەش کرد گومرگی دەروازەی سنووریی میهران لەو پێنج مانگەدا 26 ملیار تمەن داهاتی هەبووە، کە بەراورد بە ساڵی رابردوو بەڕێژەی 29% زیادی کردووە.
رۆژی یەکشەممە، 20-08-2023، بەڕێوەبەری گومرگی پارێزگای ئیلام رایگەیاند، 25٪ـی هەموو هەناردەی رێگەی وشکانیی ئێران، لە دەروازەی سنووریی میهرانەوەیە و گوتی، ساڵی رابردوو سێ ملیۆن و 200 هەزار تۆن کەلوپەل، کە بایی یەک ملیار و 600 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بووە، لە رێگەی ئەو دەروازە سنوورییەوە هەناردە کراوە.
سەبارەت بە ژمارەی گەشتیارانیش رووحوڵڵا غوڵامی گوتی، پار، پێنج ملیۆن و 821 هەزار کەس لەو دەروازە سنوورییەوە هاتووچۆیان کردووە.
|
ئابووری
|
https://www.rudaw.net/sorani/business/12092023
|
نرخی نەوت رۆژی هەینی بە رێژەی 1% دابەزی و لە ئاستی هەفتانەشدا زیاتر لەو رێژەیە دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
بازاڕی نەوت رووبەڕووی کەمبوونەوەی خواست لەلایەن چینەوە بووەتەوە، کە گەورەترین هاوردەکاری نەوتی خاوە لە جیهان، تەنانەت لەدوای درێژکردنەوەی رێککەوتنی کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن بەرهەمهێنەرانی ئۆپێک پڵەسەوە، نرخی نەوت هەفتەی رابردوو بەردەوام بوو لە دابەزین.
نرخی نەوتی برێنت لەکاتی داخستنی بازاڕەکان لە کاژێر 01:00ی بەرەبەیانی رۆژی شەممە، 88 سەنت دابەزی و یەک بەرمیل بە 82 دۆلار و 8 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 92 سەنت دابەزی و بە 78 دۆلار و 1 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هەر دوو نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور و نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا لە هەفتەی رابردوودا بە رێژەی 1.8% دابەزینیان بەخۆوە بینی.
دنیس کیسلەر، جێگری سەرۆکی کۆمپانیای (بی ئۆ کەی فاینەنشیاڵ)، کە نووسینگەی لە ئۆکلاهۆمایە، لەو بارەیەوە رایگەیاند، "سەرەڕای ئەوەی بەهۆی بڕیارەکەی ئۆپێک پڵەسەوە چاوەڕوان دەکرێت نەوتێکی کەمتر لە بازاڕدا بخرێتەڕوو، بەڵام نیگەرانی لە کەمیی خواست لەلایەن چینەوە نرخی نەوتی دابەزاندووە."
ئەو شرۆڤەکارە دەڵێت، هێشتا وەرزی پشوو لە ئەمریکا دەستی پێنەکردووە، کە ببێتە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی خواست بۆ بەکارهێنانی نەوتی خاو.
چین هەفتەی رابردوو رایگەیاند، ئەم ساڵ چاوەڕوان دەکات بە رێژەی 5% ئابوورییەکەی گەشە بکات، بەڵام زۆربەی شرۆڤەکاران پێیانوایە ئەو وڵاتە ناتوانێت ئەو ئامانجەی بپێکێت.
خاوبوونەوەی ئابووریی چین دەبێتە هۆکار بۆ کەمبوونەوەی خواستی ئەو وڵاتە بۆ بەکارهێنانی نەوتی خاو.
|
ئابووری
|
https://www.rudaw.net/sorani/business/09032024
|
ئابووری
رەجەب تەییب ئەردۆغان و محەممەد شیاع سوودانی لە کۆنفرانسێکی هاوبەشیاندا لە ئەنقەرە - 21ـی ئاداری 2023، وێنە: نووسینگەی ئەردۆغان
prev
next
راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دەرەوە دەڵێت، یەکێک لەو بابەتانەی لە کۆبوونەوەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق باسی لێوە دەکرێت، هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستانە لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە.
رۆژی یەکشەممە 30-7-2023، د. فەرهاد عەلائەدین، راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری پەیوەندییەکانی دەرەوە، لەبارەی سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ عێراق، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "هێشتا کاتی سەردانەکە دیاری نەکراوە، بەڵام بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا بێت."
سەبارەت بە بابەتەکانی جێگەی باسی ئەو کۆبوونەوانەی ئەردۆغان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق تاوتوێیان دەکات، فەرهاد عەلائەدین گوتی، "ژمارەیەک پرس لە کۆبوونەوەکانی سەرۆککۆماری تورکیا و بەرپرسانی عێراق، بەتایبەت سەرۆکوەزیران باسدەکرێن لەنێویاندا پرسی ئابووری و ئاسایش؛ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستانیش یەکێک دەبێت لە پرسە ئابوورییەکان و لەگەڵ حکومەتی عێراق و سەرۆکوەزیرانی عێراق تاوتوێی ئەو بابەتە و ئاستەنگەکانی بەردەمی دەکرێت."
فەرهاد عەلائەدین ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد پرسی سنوور و دەروازە سنوورییەکان، بابەتی ئاسایش و سەقامگیری و پرسە ئەمنییەکان بەگشتی لەو بابەتانە دەبن ئەردۆغان و بەرپرسانی عێراق باسیان دەکەن.
لە رۆژی 25ـی ئاداری ئەمساڵەوە بە لێکەوتەی بڕیاری دەستەی نێوبژیوانی پاریس، هەناردەی نەوتی کوردستان راگیراوە؛ لەو ماوەیەدا نزیکەی 3 ملیار دۆلار زیان بە هەرێمی کوردستان و عێراق کەوتووە. یاسای بودجەی ساڵی 2023ـی عێراقیش نەوتی کوردستانی بۆ هەناردەکردن یان بەکارهێنانی نێوخۆیی دیاریکردووە.
نەبیل مەرسوومی، شارەزای ئابووری و مامۆستای زانکۆی بەسرە لەبارەی سەردانەکەوە بە رووداوی گوت، "سەردانێکی یەکلاکەرەوە دەبێت بۆ زۆر پرس، لەنێویاندا بابەتی نەوت و وزە بە گشتی، چونکە تورکیا دەیەوێت بۆ پێدانی پشکی ئاوی عێراق، عێراق نەوتی هەرزانتر لە نرخی جیهانی پێ بدات؛ جگە لەوەش پرسی ئەو پێبژاردنەیە کە دادگەی پاریس بەسەر تورکیایدا سەپاند کە دەبێت بە عێراقی بدات، تورکیا دەیەوێت عێراق لەو یەک ملیار و 400 ملیۆن دۆلارەی بەسەریدا سەپێنرا، خۆش بێت."
رۆژی 25-7-2023، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ عەلی رەزا گیونەی، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کۆبووەوە. بەپێی راگەیێندراوی نووسینگەی سوودانی، باسی ژمارەیەک پرسی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات کراوە، لەنێویاندا سەردانی سەرۆککۆماری تورکیا بۆ بەغدا.
|
ئابووری
|
https://www.rudaw.net/sorani/business/300720232
|
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا بە کۆی دەنگ رێکخستنەوەی دارایی گشتی و بەناوەندیکردنی مووچەی پەسند کرد. لەبارەی ئەو ماددانەی پەیوەستن بە شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستانیش لە بودجەی گشتیی عێراقیش دەڵێت، گۆڕانکاری لە ماددەی 12 کرا و ئەو دەستەواژەیە لابراوە کە مەترسی بوو لەسەر ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان. داواش دەکات پەلە بکرێت لە پەسندکردنی بودجەی عێراق.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 24-05-2023، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان؛ لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا کە تایبەت بوو بە خستنەڕووی دوا پێشهاتەکانی پڕۆژەیاسای بودجە گشتیی عێراق بۆ ساڵانی 2023، 2024 و 2025، حکومەت گفتوگۆی لەسەر ئەو ماددە و بڕگانەی پەیوەندیدارن بە شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کردووە کە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە 02-05-2023، هەندێک لە ماددەکانی هەموار کرایەوە و لە ناویشیدا گۆڕانکاری لە ماددەی 12 و لابردنی ئەو دەستەواژەیەی مەترسی بوو لەسەر ناردنی شایستەی دارایی هەرێمی کورستان.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی دانوستاندن و گفتوگۆکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ رایگەیاند، رێکكەوتن کراوە بە ئاراستەی بەرژەوەندیی هەردوولا و لەسەر بنەمای دەستوور و دابینکردنی شایستەی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجەدا، "بۆیە دەبێت پەلە بکرێت لە پەسەندکردنی بودجە و رێز لە ماف و شایستە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان بگیرێت و هیچ هەموارکردن و گۆڕانکارییەک لە پڕۆژەکە نەکرێت لە دەرەوەی بڕگەکانی رێكکەوتن و لەیەکتێگەیشتنی هاوبەشی نێوان هەردوولا."
مەسرور بارزانی دەڵێت، هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییەکانی خۆی جێبەجێکردووە، بۆیە لە بەرامبەردا حکومەتی عێراقیش "دەبێت ئەرکی سەرشانی جێبەجێ بکات و ماف و شایستەکانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی عێراق دابین بکات."
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاری دا کە شاندی دانوستاندنکاری حکومەت بەردەوام بێت لە پەیوەندی و هاوئاهەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراق، ئەندامانی ئەنجوومەنی وەزیران و ئەنجوومەنی نوێنەران لە فراکسیۆنە کوردستانییەکان بۆ "رێگریکردن لە هەر هەوڵێک بە ئاراستەی پێشێلکردنی ماف و شایستەکانی هەرێم کە دەستوور جێگیری کردوون و لە ناو رێککەوتنی نێوان هەردوو حکومەت و پڕۆژەیاسای بودجە رەنگیان داوەتەوە."
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی دانانی میکانیزمی پێویست بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری کۆبوونەوەی پێشووی ئەنجوومەنەکە دەڵێت، "دوای گفتوگۆ و راگۆڕینەوە و پێشنیازکردنی چەند هەموارکردنێک، ئەنجوومەنی وەزيران بە کۆی دەنگ سەرجەم بڕگەکانی بڕیارەکەی پەسەند کرد بە رەچاوکردنی ئەو هەموارانەی لە لایەن ئەنجوومەنی وەزیران ئەنجامدران."
وەکو لە راگەیێندراوەکەی حکومەتدا هاتووە، سەرۆک و جێگری سەرۆکوەزیران "دووپاتی گرنگیی ئەم بڕیارەیان کردەوە کە جارێکی دیکە بنەماکانی دارایی گشتی لە هەرێم دادەڕێژێتەوە بە ئاراستەی بە ناوەندییکردنی داهات و خەرجییەکان و بە ناوەندییکردنی مووچە لەسەرتاسەری هەرێم کە کاری لەپێشینەی بێت پێش هەر خەرجیەکی دیکە و پەیڕەوکردنی یەکسانیی و ژمارەی دانیشتووان بۆ خەرجییەکان (جگە لە مووچە) نەک پەیڕەوکردنی دابەشکردنی رێژەکاریی لە سەر ئاستی داهاتی پارێزگا."
بۆ جێبەجێکردنی ئەو کارەش، ئەنجوومەنی وەزیران سەرجەم وەزیرەکانی راسپارد لە ئێستاوە پلانی جێبەجێکردنی بڕگەکانی ئەم بڕیارە دابڕێژن و بۆ زەمانەتی جێبەجێکردنی بڕیارەکەش، بۆردێکی باڵای پشتیوانی پێکهێنرا بۆ ئاسانکاری و لابردنی بەربەست و ئاستەنگەکان.
لەبارەی شایستەی دارایی هەرێمی کوردستان لە ماوەی ئەم 5 مانگەی ساڵی 2023، ئەنجوومەنی وەزیران پێشنیاری ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی پەسەندکرد بە ناردنی نووسراو بۆ حکومەتی عێراق بۆ کارکردن بە ماددەی 13 لە یاسای ئیدارەی دارایی فیدڕاڵیی ساڵی 2019، ئەوەش بە "رەوانەکردنی یەک لەسەر دوانزدەی خەرجییە کردارییەکانی هەرێم لە ساڵی پێشوو کە لە لایەن تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێریی دارایی و وردبینی کراوە، هاوشێوەی ئەو میکانیزمەی کە خەرجییەکانی پارێزگاکانی دیکەی عێراقی پێ خەرج دەکرێت لە 2023/1/1ـەوە و نابێت جیاکاریی بکرێت لە نێوان هەرێم و ناوچەکانی دیکەی عێراق لەم رووەوە، هەرێمیش ئامادەیە بۆ هەر پابەندییەک بکەوێتە ئەستۆی لەبەر رۆشنایی یاسای ئیدارەی دارایی فیدڕاڵیی."
|
ئابووری
|
https://www.rudaw.net/sorani/business/240520233
|
لە میانی سەردانەکەی بۆ هۆڵەندا، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ نوێنەری گەورە کۆمپانیاکانی وزەی ئەو وڵاتە کۆبووەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە نووسینگەی راگەیاندنی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، سوودانی ئێوارەی ئەمڕۆ لەگەڵ جۆن کرۆکەر، جێگری بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای شێڵ، پاوڵ کیڵدەر، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ماموت کە تایبەتە بە گواستنەوە و، مارنیکس کۆتس، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی حکومەت لە کۆمپانیای سیبۆڵت کۆبووەوە.
وەک نووسینگەکەی دەڵێت، لەمیانی دیدارەکەدا سوودانی جەختی لە پەرۆشی عێراق کردەوە بۆ پتەوکردنی هاریکاری لەگەڵ کۆمپانیا هۆڵەندییەکان کە ئەزموونی گرنگیان هەیە لە بواری وزە بە هەموو جۆرەکانیەوە، بەتایبەتی کەرتی وزەی پاک و نوێبووەوە.
نووسینگەی راگەیاندنی سوودانی دەشڵێت، سەرۆکوەزیران لە کۆبوونەوەکان باسیان لە پڕۆژەکانی گازی هاوەڵیش کردووە، بەتایبەتی بە دەستەبەرکردنی چەند دەرفەتێکی وەبەرهێنان بۆ ئەو کۆمپانیایانە، جگە لەو پڕۆژانەی ئێستا لە عێراق هەیانە.
لای خۆیەوە، نوێنەری کۆمپانیای شێڵ، وەک نووسینگەکە دەڵێت، دووپاتیکردەوە کە کۆمپانیاکە ئێستا وەبەرهێنان و پڕۆژەکانی لە کەرتەکانی گاز و وەبەرهێنانی و تەکنیکەکانی پەرەپێدانی چڕکردووەتەوە.
وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکانی عێراق، رۆژی سێشەممە، 13ی شوباتی 2024، لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەهۆی گۆڕانکاری لە سیاسەتی وەبەرهێنانی پیشەسازیی پترۆکیمیایی، کۆمپانیای شێڵی هۆڵەندی داوای لێبووردنی کردووە کە ناتوانێت وەک وەبەرهێنەرێکی سەرەکی لە گفتوگۆکانی لەگەڵ وەزارەتەکانی پیشەسازی و کانزاکان و نەوت بەردەوام بێت تایبەت بە پرۆژەی نیبراس بۆ پترۆکیمیایی.
لەمبارەیەوە نوێنەری کۆمپانیاکە بە سەرۆکوەزیرانی عێراقی گوتووە کە گۆڕانکارییەک لە پلانەکانی کۆمپانیاکەدا روویداوە لەبارەی پڕۆژە پترۆکیمیاییەکان لە هەموو بەشەکانی جیهان، کە هۆکاری کشانەوە بوو لە پڕۆژەی نیبراس لە عێراق لەو بوارە.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆتایی راگەیێندراوەکەدا دەڵێت، لای خۆیانەوە کێلدەر و کۆتس سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ ئەو ئاسانکارییانەی حکومەتی عێراق دەربڕی کە بۆ کۆمپانیا بیانییەکان پێشکێشی کردوون.
بە گوێرەی راگەیێندراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 15ـی شوباتی 2024، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەسەرۆکایەتیی شاندێک بە سەردانێکی فەرمی بەرەو هۆڵەندا بەڕێکەوت.
|
ئابووری
|
https://www.rudaw.net/sorani/business/150220241
|
نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ دەڵێت، دووشەممە و سێشەممە مووچەی مانگی ئایاری مامۆستایانی وانەبێژ دابەش دەکرێت.
رۆژی یەکشەممە، 25-06-2023، عەلی رەئووف مستەفا، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ بە رووداوی راگەیاند، دووشەممە و سێشەممە مووچەی مانگی ئایاری مامۆستایانی وانەبێژ دابەش دەکرێت بە سنووری پارێزگای کەرکووکیشەوە، واتە پێش جەژن دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ تەواو دەبێت.
کارۆخ عەبدوڵڵا، نوێنەرێکی مامۆستایانی وانەبێژ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سبەی لە سنووری سەرجەم پەروەردەکان مووچەی مانگی ئایاری وانەبێژان دابەش دەکرێت."
بە گوتەی کارۆخ عەبدوڵڵا، لە هیچ پەروەردەیەک تاوەکو ئێستا مووچەی وانەبێژان دابەشنەکراوە، بەڵام ئەمڕۆ ئاگادارکرانەوە کە سبەی لە هەولێر و دهۆک مووچەکانیان خەرج دەکرێت، هاوکات بەڕێوەبەری بانکی ناوەندیی هەرێم لە سلێمانی ئاگاداری کردوونەتەوە سبەی لە سلێمانیش مووچەی وانەبێژان خەرج دەکرێت.
مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ بەگوێرەی بڕوانامە و ئەو شوێنەی وانەی تێدا دەڵێنەوە جیاوازە، بەگشتی کەمترینیان مانگانە 250 هەزار دینار و زۆرترینیشیان 400 هەزار دینار وەردەگرن.
ناوی سەرجەم پەروەردەکان کە شایستەی دارایی وانەبێژان دابەش دەکەن پێش جەژن:
- پەروەردەی کوردیی کەرکووک
- پەروەردەی ناوەندی هەولێر
- پەروەردەی دەشتی هەولێر
- پەروەردەی دەوروبەری هەولێر
- پەروەردەی شەقڵاوە
- پەروەردەی خەبات
- پەروەردەی مەخموور
- پەروەردەی کۆیە
- پەروەردەی سۆران
- پەروەردەی چۆمان
- پەروەردەی مێرگەسۆر
- پەروەردەی رواندز
- پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی
- پەروەردەی هەڵەبجە
- پەروەردەی کفری
- پەروەردەی دووکان
- پەروەردەی چەمچەماڵ
- پەروەردەی سەیدسادق
- پەروەردەی کەلار
- پەروەردەی دەربەندیخان
- پەروەردەی پێنجوێن
- پەروەردەی شارەزوور
- پەروەردەی شارباژێر
- پەروەردەی قەرەداخ
- پەروەردەی رانیە
- پەروەردەی پشدەر
- پەروەردەی رۆژهەڵاتی دهۆک
- پەروەردەی رۆژئاوای دهۆک
- پەروەردەی بەردەڕەش
- پەروەردەی ئاکرێ
- پەروەردەی شێخان
- پەروەردەی سێمێل
- پەروەردەی زاخۆ
- پەروەردەی ئامێدی
- پەروەردەی تلکێف
- پەروەردەی شنگال
- پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی
لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 33 هەزار وانەبێژ هەن؛ 11 هەزار لە پارێزگای هەولێر، 10 هەزار لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و 12 هەزاریش لە سنووری پارێزگای دهۆک.بڕی بودجەی پێویست بۆ شایستە داراییەکانیان 13 ملیار و 700 ملیۆن دینارە.
|
ئابووری
|
https://www.rudaw.net/sorani/business/250620232
|
نرخی نەوتی برێنت بەرەبەیانیی ئەمڕۆ بە جێگیری لە نزیکەی 77 دۆلار مایەوە، دوای ئەوەی رۆژی چوارشەممە زیاتر لە 2 دۆلار بەرزبووەوە و گەیشتە سەرووی 77 دۆلار.
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ ئاستی ئێستا بۆ کەمبوونەوەی قەبارەی نەوتی کۆگاکراو لە ئەمریکا دەگەرێتەوە، کە بووەتە هۆکار بۆ پاڵپشتی لە نرخی نەوت.
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش، ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 22-6-2023) لە نزیکەی 72 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، لەکاتێکدا رۆژی چوارشەمە نرخی ئەو نەوتە لە 70 دۆلارەوە بەرزبووەوە بۆ 72 دۆلار و 65 سەنت.
بەپێی شرۆڤەکاران، بەرزبوونەوەی رۆژی رابردووی نرخی نەوت بەهۆی بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی گەنمەشامی و سۆیا بووە.
گەنمەشامی و سۆیا ئەو بەرهەمانەن کە سووتەمەنی بایۆفیوڵ یان سووتەمەنی گیاییان لێ بەرهەمدێت و بازرگانان دەڵێن بەرزبوونەوەی نرخی ئەو دوو بەرهەمە بۆ بەرزترین ئاستەکانی لە چەند مانگی رابردوو، دەبێتە هۆکار بۆ ئەوەی سووتەمەنی گیایی قەبارەکەی دابەزێت و بەو پێیەش خواست لەسەر سووتەمەنی ئاسایی کە نەوت و بەرهەمە نەوتییەکانە، زیاد دەکات.
جیرۆم پاوڵ، سەرۆکی بانکی ناوەندی ئەمریکا رایگەیاندووە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ سوودی بانکی دووبارە بەرزدەکەنەوە و ئەوەش گوشاری لەسەر نرخی نەوت دروستکردووە، بووەتە هۆی ئەوەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت سنووردار بێت.
ئەمڕۆ ئامارەکانی پەیوەست بە قەبارەی نەوتی کۆگاکراو لە ئەمریکا بڵاودەبنەوە و پێشبینی دەکرێت کاریگەری لەسەر بازاڕی نەوت دابنێن.
|
ئابووری
|
https://www.rudaw.net/sorani/business/22062023
|
جێگری وەزیری ناوخۆی ئێران بۆ کاروباری هاوئاهەنگیی ئابووری رایگەیاند، "لە کرماشان و لەسەر سنووری نێوان ئێران و عێراق، بازاڕچەی سنووریی نوێ دەکرێنەوە."
یەکشەممە، 21ـی کانوونی دووەمی 2024، موحسین کووشش تەبار، جێگری وەزیری ناوخۆی ئێران بۆ کاروباری هاوئاهەنگیی ئابووری، سەردانی پارێزگەی کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستانی کرد و لە کەموکوڕییەکانی دەروازەی سنووریی پەروێزخان و خوسرەوی و کارگە پێشەسازییەکانی ئەو پارێزگایەی کۆڵییەوە.
موحسین کووشش تەبار رایگەیاند، "لە چوارچێوەی گەشەپێدانی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانی ئێران و عێراق، هەروەها بەمەبەستی باشترکردنی باری گوزەرانی خەڵکی ناوچە سنوورییەکان، لە سنووری پارێزگەی کرماشان و لەسەر سنووری نێوان عێراق و ئێران، بازاڕچەی سنووریی نوێ دەکرێنەوە."
بەگوتەی ئەو بەرپرسەی وەزارەتی نێوخۆی ئێران، "لەو شوێنانەی بڕیارە بازاڕچەی سنووریی نوێیان تێدا بکرێتەوە، بەمەبەستی تاکفرۆشیی کەلوپەلەکان ژمارەیەک کابین (کەرەڤانە) دادەنرێن، بۆ ئەوەی دانیشتووانی سنووری هەردوو وڵات بتوانن پێداویستییەکانی یەکدی دابین بکەن."
موحسین کووشش تەبار هەروەها رایگەیاند، "عێراق، بەشە عەرەبییەکەی و هەرێمی کوردستانیشی، لە بواری بازرگانی و سنووریدا بۆ ئێمە وەک وڵاتێکی دۆست و برایە و بەردەوام یەکێک لە گەورەترین هاوبەشە ئابوورییەکانمان بووە."
جێگری وەزیری ناوخۆی ئێران بۆ کاروباری هاوئاهەنگیی ئابووری دەشڵێت، پلانێکی دیکەیان بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان ئێران و عێراق، "دروستکردنی ناوچەی پێشەسازیی هاوبەشە لەگەڵ ئەو وڵاتە"، کە ئێستا رێکارە یاساییەکانی جێبەجێ دەکرێت.
موحسین کووشش تەبار باسی رێکخستنەوەی دەروازە سنوورییەکانی پەروێزخان و خوسرەوی کرد و گوتی، "پلانێکی باش و گشتی بۆ ئەم مەبەستە ئامادە کراوە و لەو دوو دەروازە سنوورییەدا، ترانزێتی کەلوپەل و گواستنەوەی گەشتیاران لە یەکتر جیاکراونەتەوە."
پارێزگەی کرماشان، 371 کیلومەتر سنووری هاوبەشی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراقدا هەیە. پارێزگەکە، پێنج دەروازەی سنووری هەیە کە سێیان لەگەڵ هەرێمی کوردستانن، دەروازەیەک دەکەوێتە سەر سنووری خانەقینی باشووری کوردستان و دەروازەیەکی سنووریش لەگەڵ ناوچەکانی دیکەی عێراقە.
دەروازە سنوورییەکانی پەروێزخان، شووشمێ و شێخ سڵە دەکەونە سنووری هەرێمی کوردستان، دەروازەی سوومار دەکەوێتە سنووری قەزای خانەقین لە باشووری کوردستان و دەروازەی سنووری خوسرەویش دەکەوێتە سەر سنووری نێوان کرماشان و ناوچەکانی دیکەی عێراق.
|
ئابووری
|
https://www.rudaw.net/sorani/business/220120241
|
ئێران دەروازەکانی هەناردەکردنی گۆشت بۆ هەرێمی کوردستان ناهێڵێت، تورکیاش نرخی گومرگی بەرزدەکاتەوە. بازرگانێک دەڵێت، چاوەڕێ دەکەن بۆ مانگی رەمەزان نرخی گۆشت گرانتر ببێت.
سەرەڕای ئەوەی ئەنجوومەنی ئابووریی عێراق بڕیاریداوە گومرگی سەر هاوردەکردنی گۆشتی سوور بە رێژەی 50% کەمببێتەوە، بەڵام نرخی گۆشتی سوور بە رێژەیەکی زۆر کەم دابەزیوە و هێشتا نرخی کیلۆیەک گۆشتی سوور بە نزیکەی 22 بۆ 23 هەزار دینار لە بازاڕەکاندا دەفرۆشرێت.
پێشتر ئاژەڵ لە رووسیا و جۆرجیا بۆ بەخێوکردن لە رێگەی ئێرانەوە هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرا، بەڵام ئێستا ئێران رێگە بە هەناردەکردنیان بۆ هەرێمی کوردستان نادات. بە گوتەی ئیدریس سورچی کە بازرگانی گۆشتە لە هەولێر، ئەوە کاریگەری زۆری هەبووە لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی گۆشت.
ئێستا تەنیا لە وڵاتی بەرازیلەوە ئاژەڵی گەورە هاوردەی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکرێت، بە ماوەی 25 رۆژیش دەگاتە مێرسین.
رۆژی چوارشەممە، ئیدریس سورچی کە بازرگانی گۆشتە، میوانی بووڵتەنی ئابووریی بوو، گوتی، لە تورکیا کرێی گواستنەوە و گومرگی جوانەگا زۆر گرانبووە، گومرگی یەک جوانەگا لە 10 دۆلارەوە بەرزبووەتەوە بۆ 150 دۆلار، پار کیلۆیەک گۆشتی گوێرەکە ئەگەر هاووڵاتیی لە بازاڕ بیکڕیبایە، 14 بۆ 15 هەزار دینار بوو، ئێستا بە کەمتر لە 20 هەزار دینار دەست ناکەوێت.
لە هەرێمی کوردستان تەنیا یەک بازرگان ماوە کە جوانەگای هەبێت ئەویش لە شاری زاخۆیە، ئەمە بە گوتەی ئیدریس سوورچی. دەڵێت، ئەو بازرگانەش تەنیا نزیکەی 2000 سەر جوانەگای ماوە، هەموو شارەکانی کوردستان داواکارییان لەسەر هەیە، بۆیە بۆ مانگی رەمەزان چاوەڕێ دەکەین نرخی گۆشت زیاتر بەرزببێتەوە.
هۆکاری بەرزبوونەوەکە ئەوەیە، بەرهەمی نێوخۆ زۆر کەمیکردووە و خەڵک ئاژەڵداری ناکەن.
ئێستا خواست لەسەر گۆشتی سوور زۆرە و بەرهەمی نێوخۆیش زۆر کەمە، تەنیا سلێمانی رۆژانە پێویستی بە زیاتر لە 90 تۆن گۆشتی سوور هەیە و مانگانە نزیکەی دوو هەزار و 700 تۆن گۆشت دەبێت، لە بۆنە و جەژنەکانیشدا خواست زیاتر دەبێت.
ئەرکان عەلی لە بازاڕی بەر بەلەدییەکەی سلێمانی کە وەک بازاڕی گۆشتی سلێمانی دەناسرێت، لەگەڵ گۆشتفرۆشێک قسەی کرد، ئەو گوتی، نرخی زیندەقەپان 500 دینار هەرزان بووە بۆیە ئەمڕۆ نرخی گۆشت نزیکەی 1000 دینار دابەزیوە، نرخی گۆشتی بەرخ 23 هەزار دینارە، گۆشتی گوێرەکەش لەنێوان 20 بۆ 22 هەزار دینارە.
لە هەرێمی کوردستان، 100 پڕۆژەی دابەستەکردنی گۆلک هەن و 78 هەزار و 216 سەر گۆلکیان دابەستەکردووە.
بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتیی سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، لە هەرێمی کوردستان پێنج ملیۆن مەڕ و بزن و 250 هەزار گا و مانگا هەن.
|
ئابووری
|
https://www.rudaw.net/sorani/business/280220244
|
پەرلەمانی عێراق خشتەی بودجەی 2024ی پەسند کرد. ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمان دەڵێت، لەو خشتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان گەرەنتی کراوە و مانگانە 965 ملیار دیناری بۆ تەرخان کراوە.
رۆژی دووشەممە 3ی حوزەیرانی 2024 د. نەرمین مەعرووف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری رووداو لە بەغدای راگەیاند، "زیاتر لە 11 تریلیۆن و 500 ملیار دینار تەرخان کراوە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کە مانگانە نزیکەی 965 ملیار دینار دەکات، ئەو بڕە تەرخانکراوەش بۆ ئەو مووچەخۆرانەیە کە ئێستا مووچە وەردەگرن و ناویان لە لیستی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە، واتە فەرمانبەران، خانەنشینان، تۆڕی چاودێریی کۆمەڵایەتی."
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق گوتیشی، "ئەوەی لەم خشتەیەدا بەلامانەوە خاڵێکی گرنگە، پرسی مووچە و شایستەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە، کە لە بودجەی 2024دا بە تەواوەتی مسۆگەر کراوە."
لەگەڵ پەسندکردنی بودجەی 2024ی عێراق، پەرلەمان دەسەڵاتی گواستنەوەی دوو ترلیۆن دیناری دایە ئەنجوومەنی وەزیران، بە گوتەی د. نەرمین مەعرووف، ئەوە پێشنیازی فراکسیۆنەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بوو، "ئەو بڕە پارەیەی بۆ وەبەرهێنانی پارێزگاکان تەرخانکرابوو، سێ ترلیۆن دینار بوو کە ناڕەزایەتی فراکسیۆنەکانی لێکەوتەوە و داوایان کرد زیاد بکرێت، لە بەرامبەر پەسند کردنی تەواوی خشتەکانی بودجە، پێشنیاز کرا دەسەڵات بدرێتە ئەنجوومەنی وەزیران بۆئەوەی دوو ترلیۆن دینار بخاتە سەر بودجەی وەبەرهێنانی 15 پارێزگاکەی دەرەوەی هەرێمی کوردستان."
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دووپاتی دەکاتەوە، "سەرۆکوەزیران ناتوانێت لەو دوو ترلیۆن دینارە هیچ بڕە پارەیەک بۆ هەرێمی کوردستان تەرخان بکات، لەبەر ئەوەی لە دەقەکەدا نووسراوە بۆ هەموو پارێزگاکان جگە لە هەرێمی کوردستان."
لەبەر ئەوەی بودجە لە ساڵی 2023 پەسند کراوە، ئەم ساڵ تەنیا خشتەی بودجە رەوانەی پەرلەمان کراوە. نەرمین مەعرووف گوتی، "ناکرێت دەستکاریی یاساکانی بکرێت، بۆیە لە بودجەی ئەم ساڵ هیچ دامەزراندنێک بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان نییە و ئەو توێژانەی لە هەرێمی کوردستان داوای دامەزراندنیان دەکرد، دەرفەتی ئەوە لە خشتەکەدا نەبوو هیچیان بۆ بکرێت." گوتیشی، "تەنیا بڕیارێک هەیە کە ئەنجوومەنی وەزیران بەپێی یاسای ژمارە 60ی یاسای بودجە، دەسەڵاتی هەیە بۆ قەرەبووی فەرمانبەران پارە لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە بگوازێتەوە یان زیادی بکات."
لەبارەی دامەزراندنی یەکەم و دووەم و سێیەمی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان د. نەرمین مەعرووف گوتی، "هیوامان وایە لەسەر ئەو دەسەڵاتەی دراوەتە ئەنجوومەنی وەزیران بۆ قەرەبووی فەرمانبەران، پارە بۆ ئەو مەبەستە بگوازێتەوە و دوای ئەوەی زانیاریی تەواوی ئەم توێژە گەیشتە وەزارەتی دارایی عێراق، بە دەسەڵاتی ئەنجوومەنی وەزیران پارەی پێویستیان بۆ تەرخان بکرێت، لەگەڵ ئەوانەش بۆ هەموارکردنەوەی مووچەی خانەنشینان، پلە بەرزکردنەوە و بەگرێبەستکردنی وانەبێژان، ئەنجوومەنی وەزیران پارە تەرخانبکات."
بودجەى عێراق بۆ 2024 زیاتر لە 211 تریلیۆن دینارە کە نزیکەى 12 تریلیۆن دینارى بەراورد بە ساڵى 2023 زیاتر بووە. لەو بڕە پارەیە 20.9 تریلیۆن دینارى پشکى هەرێمى کوردستانە بۆ ساڵێک، کە 11 ترلیۆن و 500 ملیار دینارى بۆ مووچەیە.
|
ئابووری
|
https://www.rudaw.net/sorani/business/030620249
|
نرخی بیتکۆین زیاتر لە دوو هەزار دۆلاری دیکە بەرزبووەوە؛ قەبارەی بازاڕەکەشی گەیشتە زیاتر لە ترلیۆنێک دۆلار.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 14-02-2024، نرخی بیتکۆین دوو هەزار و 180 دۆلار بەرزبووەوە و هەر بیتکۆینێک بە 51 هەزار و 750 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
ئەمە بەرزترین ئاستی نرخی بیتکۆینە لە کانوونی یەکەمی ساڵی 2021ـەوە. بەپێی ماڵپەڕی CoinMarketCap کە تایبەتە بە دراوە دیجیتاڵییەکان، بەهۆی بەرزبوونەوەکەی ئەمڕۆوە، تەنیا قەبارەی بازاڕی بیتکۆین گەیشتە زیاتر لە ترلیۆنێک دۆلار. لە کۆتاییەکانی 2021ـەوە یەکەمجارە قەبارەی بازاڕی بیتکۆین بگاتە ترلیۆنێک دۆلار.
تەنیا لە سەرەتای ئەمساڵەوە نرخی بیتکۆین 21٪ بەرزبووەتەوە؛ لە ساڵی رابردوویشدا 150٪ بەرزبووەوە، بە جۆرێک لە 18 هەزار دۆلار لە سەرەتای 2023 گەیشتە 44 هەزار دۆلار لە کۆتایی ساڵەکە.
بەرزبوونەوەی نرخی بیتکۆین دوای ئەوە هات، 11ـی مانگی رابردوو، لیژنەی ئاڵوگۆڕی ئەمریکا داواکاریی چەند کۆمپانیایەکی بۆ دروستکردنی سندووقی دراوە دیجیتاڵییەکان لە بۆرسەی وڵاتەکە دەرکرد کە بە هەنگاوێک بۆ رێکخستن و بەدامەزراوەییکردنی بیتکۆین لێکدەدرێتەوە.
بەپێی دامەزراوەی کۆین شێرز کە تایبەتە بە دراوە دیجیتاڵییەکان، لە هەفتەی رابردوودا بەهۆی دروستکردنی پێنوێنی نرخی بیتکۆین لە بۆرسەی ئەمریکا، زیاتر لە ملیارێک و 100 ملیۆن دۆلار چووەتە نێو کەرتەکە.
لە لایەکی دیکەوە، شارەزایانی بوارەکە هۆشداری لە دابەزینی نرخی بیتکۆین دەدەن لە مانگەکانی داهاتوودا، ئەوەش بەهۆی ئەگەری مایەپووچبوونی دامەزراوەی GBTC تایبەت بە دراوە دیجیتاڵییەکان و چوونە دەرەوەی ملیارێک و 600 ملیۆن دۆلاری وەبەرهێنەرانی کۆمپانیاکە لە سێکتەری دراوە دیجیتاڵییەکان.
|
ئابووری
|
https://www.rudaw.net/sorani/business/140220246
|
وەزیری نەوتی عێراق لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو باس لە چارەنووسی نەوتی هەرێمی کوردستان و هەناردەکردنەوەی بۆ بازاڕەکانی جیهان دەکات، ئاشکراشی دەکات لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆدان لەبارەی پلانێکی جێگرەوە ئەگەر نەوتەکە هەناردە نەکرێت.
حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق و جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری وزە میوانی بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ-ی تۆڕی میدیایی رووداوە کە شەوی دووشەممە کاژێر 21:00 بە کاتی هەولێر پەخش دەکرێت.
وەزیری نەوت لە بەرنامەکەدا ئاشکرای دەکات، گرێبەستەکانی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەو لایەنانەی دەیکڕن تەواوبووە و بەگوێرەی گرێبەستە واژۆکراوەکان لەلایەن کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق ناسراو بە سۆمۆ، نەوتی هەرێمی کوردستان بە هەمان نرخی جیهانی دەفرۆشرێت کە سۆمۆ دیاری دەکات و هیچ گۆڕانکارییەکی تێدا ناکرێت.
حەیان عەبدولغەنی ئاماژە بەوەش دەکات، لایەنی تورکییان بە فەرمیی ئاگادارکردووەتەوە کە ئامادەن بۆ هەناردەکردنی نەوت و چاوەڕوانی شاندێکی تورکی دەکەن کە سەردانی عێراق بکەن بۆ یەکلاکردنەوەی پرسی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان.
لە ئەگەری بەردەوامیی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان، وەزیری نەوتی عێراق لە بەرنامەکەدا پلانێک ئاشکرا دەکات کە لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان گفتوگۆی لەبارەوە کراوە، بۆ نەوتی هەرێمی کوردستان.
وەک حەیان عەبدولغەنی دەڵێت، لیژنەیەک پێداچوونەوە بە گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و چارەنووسی ئەو گرێبەستانە یەکلادەکاتەوە.
وەزیری نەوتی عێراق باس لە بەنزین بە نرخی 450 دینار و ناردنی نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت، گفتوگۆی لەبارەوە کراوە و زانیاری لەسەر ئەو بابەتانە ئاشکرا دەکات.
|
ئابووری
|
https://www.rudaw.net/sorani/business/050620232
|
نیگەرانی لە بەرزکردنەوەی سوودی بانکی لەلایەن بانکە ناوەندییەکان و سستبوونەوەی ئابووری، کە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی خواست، ئەمڕۆ لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی نەوتی دابەزاند، هەروەها بۆ ماوەی دوو رۆژی یەک لە دوای یەکە، نرخی زێڕ ئاراستەی بەرەو دابەزین گۆڕیوە.
دابەزینی نرخی نەوت لەکاتێکدایە، بەرهەمهێنەرانی گەورەی نەوت وەک سعودیە و رووسیا بڕیاریان داوە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ نەوتی کەمتر بخەنەڕوو.
نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور، بەرەبەیانی ئەمڕۆ (سێشەممە، 26-9-2023) بە بڕی 11 سەنت دابەزی و هەر بەرمیلێک بە 93 دۆلار و 18 سەنت مامەڵەی پێوەکرا و، نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 60 سەنت دابەزی و، یەک بەرمیلی بە 89 دۆلار و 67 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
بەرپرسانی بانکی ناوەندیی ئەوروپا و ئەمریکا لە چەند رۆژی رابردوودا سووربوونی خۆیان لەسەر کۆنترۆڵکردنی هەڵاوسان دووپاتکردووەتەوە و رایانگەیاندووە بۆ ماوەیەکی درێژ، سوودی بانکی لە ئاستێکی بەرزدا دەهێڵنەوە.
لەلایەکی دیکەوە ئاژانسی موودیز رایگەیاندووە، ئەگەری داخرانی حکومەتی ئەمریکا و بێ بودجەبوونی، دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی متمانە بە قەواڵە داراییەکانی ئەو وڵاتە.
سەرەڕای دابەزینی نرخی نەوت لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکاندا، بەڵام بانکی ئوستراڵی نیوزلاندی پێیوایە، دواجار ئەو هۆکارەی کاریگەریی زیاتر لە بازاڕ دادەنێت، کەمیی خستنەڕووی نەوتە و بەو هۆیەشەوە پێشبینی کردووە نرخەکانی نەوت لە جیاتی ئەوەی بەردەوام بن لە دابەزین، بەرزببنەوە.
بانکەکە رایگەیاندووە، پێشبینی دەکات نرخی نەوت تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە لە سەرووی 90 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە بکرێت.
نرخی زێڕ بەردەوامە لە دابەزین؛ هەر ئۆنسەیەکی بە نزیکەی 1913 دۆلارە
ئەگەری بەرزکردنەوەی سوودی بانکی لەلایەن بانکە ناوەندییەکانەوە بەهای دۆلار و سوودی سەر قەواڵەکانی گەنجینەی ئەمریکای بەرزکردووەتەوە، کە بووەتە هۆی دابەزینی نرخی کاڵا و کانزاکان و، بەو هۆیەوە بۆ ماوەی دوو رۆژی یەک لە دوای یەکە نرخی زێڕ ئاراستەی بەرەو دابەزین گۆڕیوە.
پێنوێنی دۆلار ئەمڕۆ لەدوای کردنەوەی بازاڕەکان بەردەوام بوو لە بەرزبوونەوەکانی و گەیشتووەتە 105.7، ئەمەش بەرزترین ئاستییەتی لە ماوەی 10 مانگی رابردوودا.
بەهای یەک ئۆنسە زێڕ لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نزیکەی 3 دۆلار دابەزی و ئێستا لە دەوروبەری 1913 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە سوودی سەر قەواڵەکانی گەنجینەی ئەمریکا، کە بۆ ماوەی 10 ساڵ دەخرێنەڕوو بەرزبووتەوە بۆ 4.5٪، کە بەرزترین ئاستییەتی لە دوای ساڵی 2006ـەوە.
لەکاتێکدا ئەمانە بە هۆکاری سەرەکیی دابەزینی نرخی زێڕ هەژمار دەکرێن، بەڵام ئەگەری داخستنی حکومەتی ئەمریکا و بێ بودجەبوونی، دەتوانێت دابەزینەکانی نرخی زێڕ سنووردار بکات؛ حکومەتی ئەمریکا تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە بودجەی هەیە و ئەگەر کۆماری و دیموکراتەکان نەتوانن رێکبکەون، لە دوای ئەو ماوەیە بێ بودجە دەبێت.
|
ئابووری
|
https://www.rudaw.net/sorani/business/26092023
|
سەرەڕای دابەزینی رێژەی هەڵاوسان لە مانگی ئایار لە ئەڵمانیا، نرخی خۆراک هەر بەرزدەبێتەوە و تەنگی بە هاووڵاتییان هەڵچنیوە.
کریستیان کلار، رێکخەری ناوەندێکی دابەشکردنی خۆراکە بە خۆڕایی، دەڵێت پێش شەڕی ئۆکراینا تەنیا 100 بۆ 120 کەس سەردانی دەکردین، بەڵام ئێستا نزیکەی 200 کەس سەردانمان دەکەن. "خەڵکێک هەن کە سەردانمان دەکەن و داهاتیان سنووردارە. ئەوان دەڵێن نرخەکان زۆر بەرزبوونەتەوە لەبەر ئەوە سەردانی ئێرە دەکەین."
بەپێی نووسینگەی ئاماری فیدراڵیی ئەڵمانیا، رێژەی هەڵاوسان لە مانگی پێنج لە گەورەترین هێزی ئابووریی ئەوروپا دابەزیوە بۆ 6.1٪، بەڵام ماددە خۆراکییەکان نرخەکانیان بە رێژەی 15٪ بەرزبووەتەوە.
بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک وایکردووە هاووڵاتییان بە وریاییەوە خەرجی بکەن. ئەوانەش کە داهاتیان سنووردارە روو لە بنکەکانی خۆراک بکەن.
کارۆلا، سەردانکەری بنکەی دابەشکردنی خۆراکە و دەڵێت: "من دەست بە هەموو شتێکەوە دەگرم، بەڵام سەوزە و میوە و خواردنە تەندروستەکان بۆم گرنگن. من لە دکتۆر بووم و هیچ نەخۆشییەکم نییە و لەبەر ئەوەش هیچ دەرمانێک بەکارناهێنم. دەبێت لە رێگەی خواردنی باشەوە تەندروستیی خۆمان بپارێزین."
بەپێی نووسینگەی ئاماری فیدراڵیی ئەمریکا، مووچەی راستەقینەی هاووڵاتییان لە چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو بە رێژەی 2.3٪ کەمتر بووە. ئەوەش کڕینی ماددە خۆراکییەکانی بۆ هەندێ لە هاووڵاتییان ئەستەم کردووە.
بریگێت وینبێک، خانەنشینە و دەڵێت: "زۆر بە وریاییەوە پارە خەرج دەکەم، بۆ نموونە لە سەرەتای هەفتەوە من پلان دادەنێم کە چیم پێویستە و چی دەتوانم بکڕم، پاشان کڕینەکانی خۆم دەکەم. ئەگەرنا لە ناوەڕاستی هەفتە تووشی خەرجی زیادە دەبم."
هەرچەندە پێشبینی دەکرا ئابووریی ئەڵمانیا لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا خۆی لە سستبوونەوە دەرباز بکات، بەڵام داتاکان ئاشکرایان کرد گەشەی ئابووریی ئەڵمانیا لەو ماوەیەدا 0.3٪ پاشەکشەی کردووە.
|
ئابووری
|
https://www.rudaw.net/sorani/business/010620233
|
نرخى پێشبینیکراوى نەوت لە خشتەى بودجەى 2024دا بە 80 دۆلار خەمڵێندراوە، ئەمەش زیاترە لە نرخى نەوت لە بازاڕدا. ئەندامێکى لیژنەى ئابووریى پەرلەمانی عێراق دەڵێت، ئەگەر نرخى نەوت بەرزنەبێتەوە بۆ ئەو نرخە، کورتهێنانى دیکە بۆ بودجە دروست دەبێت.
بە گوێرەى راپۆرتى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق لە بارەى خشتەى بودجەوە، وەزارەتى داریی نرخى یەک بەرمیل نەوتى بە 80 دۆلار بۆ ساڵى 2024 خەمڵاندووە، لەکاتێکدا لە بودجەى ساڵى رابردوودا بە 70 دۆلار خەمڵێندراوە.
بڕیار رەشید، ئەندامى لیژنەى ئابووری و پیشەسازیی و بازرگانى پەرلەمانى عێراق ئەو نرخە خەمڵێندراوەى نەوت بە"هەڵە" دەزانێت، بەو پێیەى نرخى نەوتى عێراق کەمتر لە 80 دۆلار دەکات، ئەو بە تۆڕى میدیایی رووداوى گوت: "دەبووایە نرخى خەمڵێندراوى نەوت 10 دۆلار کەمتر بووایە".
بەپێی داتاکانی وەزارەتی نەوتی عێراق مانگی رابردوو یەک بەرمیل نەوتی عێراق بە تێکڕا بە 71.30 دۆلار فرۆشراوە.
لەخشتەى بودجەى 2024دا داهاتى نەوت بە 120.4 تریلیۆن دینار خەمڵێندراوە، لە کاتێکدا ساڵى رابردوو بە 117 تریلیۆن دینار خەمڵێندرابوو.
یاسای بودجە سێ ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل نەوتى دیاریکردووە بۆ پڕکردنەوەى داهاتى بودجەکە کە دەبێت هەناردە بکرێت، بەڵام دواى کارابوونى یاساکە مانگانە ئەو بڕە نەوتە هەناردە نەکراوە.
ئەگەر نرخى نەوتى عێراق نەچێتە ئاستى 80 دۆلار و لە 70 دۆلاردا بمێنێتەوە، داهاتى نەوتى ئەم ساڵ دەگاتە 116.2 تریلیۆن دینار کە نزیکەى چوار تریلیۆن دینارى لە داهاتى پێشبینیکراوى نەوت کەمترە.
بڕیار رەشید دەڵێت، ئەگەر نرخى نەوت نەگاتە 80 دۆلار کورتهێنانى زیاتر بۆ بودجە دروست دەبێت و بۆ پڕکردنەوەى دەبێت قەرزى دەرەکى و ناوخۆیی بکرێت و پارە لە یەدەگى بانکى ناوەندى رابکێشرێت.
لە خشتەى بودجەدا، خەرجی ئەم ساڵ بە 211.8 تریلیۆن دینار دیاریکراوە، داهاتى پێشبینیکراو، 147.8 تریلیۆن دینارە، کورتهێنانیش دەگاتە 64 تریلیۆن دینار.
|
ئابووری
|
https://www.rudaw.net/sorani/business/060620242
|
جیۆفری پایات، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ سیاسەتی وزەی جیهانی بە رووداوی راگەیاند "لەسەر پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بە بەردەوامی لەگەڵ بەرپرسانی ئەنقەرە، بەغدا و هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆداین."
رۆژی چوارشەممە، 27-03-2024، جیۆفری پایات، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ سیاسەتی وزەی جیهانی لە وەڵامی دیار کوردە، بەڕێوەبەری نووسینگەی رووداو لە واشنتن گوتی "هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، سەرچاوەیەکی وزەیە، کە ئەمریکا بەجیدی دەیەوێت دەستپێبکاتەوە."
ئەو بەرپرسە ئەمریکییە هەروەها دەڵێت "هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان سەرچاوەیەکی ئابوورییە بۆ هەرێمی کوردستان، هاوکات سەرچاوەیەکی دابینکردنی وزەشە بۆ ئەورەپا کە وێڵن بەدوای سەرچاوەی وزەی نارووسیدا."
قسەکانی جیۆفری پایات لەکاتێکدان زیاتر لە ساڵێکە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بۆڕیی نەوتی جەیهان لەسەر سکاڵایەکی عێراق لەدژی تورکیا لەلایەن دادگەی نێوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە پاریس، راگیراوە و تائێستا زیانی زیاتر لە 11 ملیار دۆلاری لە عێراق داوە.
لەبارەی سەردانی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ واشنتن، پایات گوتی "من، دەبمە بەشێک لە گفتوگۆکانی سەردانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، بەتایبەتی لە کاری لیژنەی باڵای باڵای عێراق – ئەمریکا، ئێمە لە کۆبوونەوەکەی دوێنێی جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق بە کورتی باسمان لە کاری ئەو لیژنەیە کرد. زۆر روونە کە هەریەک لە پرسەکانی وزە، ئاسایشی وزە، گاز، کارەبا، نەوت و کەمکردنەوەی کاربۆن پرسی سەرەکییمان دەبێت."
رۆژی هەینی، 22-03-2024، کۆشکی سپی لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژی 15-4-2024 جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کۆشکی سپی پێشوازی لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات.
وەک لە راگەیێندراوەکەی کۆشکی سپیدا هاتووە، مەبەست لە کۆبوونەوەکە دروستکردنی هاوئاهەنگییە لەبارەی ئامانجە هاوبەشەکانی هەردوو وڵات و بەهێزکردنی ئەو پەیوەندییە دوو قۆڵییەی لەنێوان عێراق و ئەمریکادا هەیە.
کۆشکی سپی ئاماژە بەوە دەکات، سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکوەزیرانی عێراق "پابەندبوونی خۆیان بە رێککەوتننامەی ستراتیژی دووپات دەکەنەوە؛ هەروەها پابەندبوونی خۆیان بە قووڵکردنەوەی دیدگەی هاوبەشیان بۆ عێراقێکی سەقامگیر، خاوەن سەروەری و خۆشگوزەران، بە جۆرێک کە بە تەواوی ئاوێتەی ناوچەکە بێت، دووپات دەکەنەوە."
ئەو هەروەها راشیگەیاند خۆی سەردانی عێراق دەکات بۆ ئەوەی ئەو کار و پرسانەی لەماوەی سەردانی سوودانیدا باسدەکرێن، بەرەوپێش ببرێن.
یاریدەدەری بلینکن ئاشکراشی کرد "ئاگادارم حکومەتی عێراق دەیەوێت کۆمپانیای دیکەی بیانی لە کەرتی وزە بانگهێشتی عێراق بکات بۆ نوێکردنەوەی کەرتی وزە، هەروەها زیادکردنی وزەی پاک بۆ عێراقییەکان، بەڵام ئەمە کارێکی قورس دەبێت تاوەکو کێشەی بۆریی نەوتی عێراق تورکیا (نەوتی هەرێمی کوردستان) چارەسەردەکرێت."
لەبارەی کردنەوەی بۆریی نەوتی جەیهان بەڕووی نەوتی هەرێمی کوردستان گوتی "پرسی کردنەوەی بۆریی نەوت بەردەوام لە بەرنامەی کارمدا لەگەڵ ئاڵپەئەرسلان بایراکتەر، وەزیری وزەی تورکیا هەبووە. بابەتێکی بەردەوامی گفتوگۆیە، نەک تەنیا لە چوارچێوەی ئەمریکا و عێراقدا، بەڵکو لە چوارچێوەی تورکیا و ئەمریکاشدا. بۆیە زۆر هیوادارم کە بتوانین پێشکەوتن لەسەر ئەم بابەتە ببینین لە پێش سەردانەکەی سەرۆکوەزیران، بەڵام ئەوە لە کۆتاییدا، بەڕاستی گفتوگۆیەکی سێ قۆڵییە لەنێوان بەغدا، هەولێر و ئەنقەرە، دواتریش دانوستاندنە بازرگانییەکان لەگەڵ کۆمپانیاکانمان کە لەوێن."
|
ئابووری
|
https://www.rudaw.net/sorani/business/270320244
|
کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان لە راگەیێندراویكدا کە ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە، هۆشداری دەدات لەسەر بەردەوامیی راگیرانی نەوتی هەرێمی کوردستان و دەڵێت "زیانەکان گەیشتووەتە حەوت ملیار دۆلار".
کۆمەڵەی پێشەسازیی نەوتی کوردستان ( ئەپیکۆر) دەڵێت: "ئەمڕۆ 11ـی مانگی تشرینی یەکەم، 200 رۆژ بەسەر وەستانی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان تێدەپەڕێت، لە ماوەی 200 رۆژدا زیانی هەناردەنەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکان بەرزبووەتەوە بۆ 7 ملیار دۆلار".
کۆمەڵەی پێشەسازیی نەوتی کوردستان هەروەها رایگەیاند "لەو کاتەوەی کە لە رۆژی 4ـی ئەم مانگە تورکیا ئامادەیی خۆی بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت راگەیاندووە، عێراق بەپێی (گرێبەستی بۆریی تورکیا-عێراق) رۆژانە نزیکەی 1 ملیۆن سزای پابەندبوونی دارایی دەکەوێتەسەر، لەبەرئەوەی ئامادە نییە نەوتەکەی لە رێگەی ئەو بۆرییەوە بگوازێتەوە".
ئەپیکۆر دەشڵێت، "هەر رۆژێک کە نەوت هەناردە ناکرێت، زیانی 35 ملیۆن دۆلار بە لایەنەکان دەکەوێت".
رۆژی 25ـی ئاداری 2023، هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و کەرکووک بەهۆی بڕیارێکی دادگەی نێوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە پاریس راگیرا.
رۆژی 04-04-2023، بە ئامادەبوونی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، رێککەوتنێک واژۆکرا کە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا دەستی پێنەکردووەتەوە.
کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان هەروەها جەخت لەوە دەکاتەوە کە جگە لە زیانە مادییەکان، هەناردەنەکردنەوەی نەوت زیان بە هاووڵاتییان و دانیشتووانی هەرێمی کوردستان دەگەیێنێت، بەتایبەتی ئەوانەی کە نزیکن لە کێڵگە نەوتییەکان، چونکە کارەکانیان لەدەستداوە.
ئەپیکۆر لە بەشێکی راگەیێندراوەکەدا باس لەوە دەکات، "بەپێی گرێبەستی بۆریی تورکیا-عێراق، دەبێت عێراق ساڵانە لانیکەم 35 ملیۆن تۆن لە رێگەی ئەو بۆرییەوە نەوت هەناردە بکات، ئەگەر وانەکات ساڵانە زیانی 300 ملیۆن دۆلاری بەردەکەوێت، بەتایبەتی لەبەرئەوەی کە وەزیری وزەی تورکیا لە 4ی ئەم مانگە رایگەیاندووە 'کێشە تەکنیکییەکانی پەیوەست بە بۆرییەکان چارەسەکراون و ئامادەی هەناردەکردنەوەی نەوتن'."
مایلز کاگینز، گوتەبێژی ئەپیکۆر لەوبارەیەوە دەڵێت، "هاوکات لەگەڵ زیادبوونی زیانەکانی رۆژانەی نەناردنی نەوت، داوای بەپەلە چارەسەکردنی کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق، بەتایبەتی کێشەکانی پەیوەست بە چۆنێتیی قەرەبووکردنەوە و پێدانی شایستە داراییەکانی کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەری نەوت لە هەرێمی کوردستان دەکەین."
|
ئابووری
|
https://www.rudaw.net/sorani/business/111020233
|
بەهای دینار بەراورد بە رۆژی پێنجشەممە دابەزی و ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 154 هەزار و 450 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
رۆژی شەممە، 19ـی ئابی 2023 کاژێر 11:00، جەبار گۆران، گوتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی، 100 دۆلار بە 154 هەزار و 450 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
جەبار گۆران ئاماژەی بەوەکرد، بەراورد بە رۆژی پێنجشەممە، ئەمڕۆ کاتی کردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو بەهای دینار زیاتر دابەزیوە.
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو 100 دۆلار بە 154 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرا.
لە سلێمانی رۆژانی هەینی و لە هەولێر هەینی و شەممە بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەرێمی کوردستان داخراون.
بانکی ناوەندیی عێراق رۆژانە 100 دۆلار بە 131 هەزار دینار دەفرۆشێت، بەڵام نەیتوانیوە بەهای دینار لە بازاڕەکاندا بەرامبەر دۆلار بەرزبکاتەوە.
|
ئابووری
|
https://www.rudaw.net/sorani/business/190820231
|
پشکى هەرێمى کوردستان لە بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاکان لە خشتەى بودجەى 2024 دیاری نەکراوە، ئەگەرچى ئەو بودجەیە بۆ تێکڕاى عێراق زیاد کراوە بۆ سێ تریلیۆن دینار.
کۆردۆ عومەر، جێگرى سەرۆکى لیژنەى هەرێم و پارێزگاکانى پەرلەمانى عێراق ئەمڕۆ (پێنجشەممە) بە تۆڕى میدیایی رووداوى گوت "ئەو پشکە، دیار نییە و نازانرێت لەکوێدا جێگەى کراوەتەوە."
زیاتر لە دوو تریلیۆن دینار بۆ خەرجیی سەرمایەى پشکى هەرێمى کوردستان لە خشتەى بودجەى 2024 زیاد کراوە. زۆربەى ئەو پارەیە بۆ خەرجیی کۆمپانیاکانى نەوت دیاریکراوە.
جەمال کۆچەر، ئەندامى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى گوت "هیچ خشتەیەک بەردەست نییە کە پشکى هەرێمى کوردستانى لەو بودجەیە دیاریکردبێت."
26ى ئایار وەزارەتى پلاندانانى عێراق روونکردنەوەیەکى لەبارەى خشتەى بودجە بڵاوکردەوە، تێیدا ئاماژەى بەوەدابوو بودجەی پەرەپێدانى پارێزگاکان گەیشتووەتە زیاتر لە سێ تریلیۆن دینار.
جەمال کۆچەر دەڵێت "دەبێت 12.67%ـی ئەو بڕە پارەیە وەک پشکى بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دیاری بکرێت."
بەوپێوەرە بێت، بودجەکە دەکاتە نزیکەى 380 ملیار دینار، بەڵام ساڵى رابردوو 12.67%ـی تێکڕاى بودجەی پەرەپێدان بۆ هەرێمى کوردستان دیاری نەکرا، کە دەبوو 315 ملیار دینار بێت، لەبرى ئەوە 276 ملیار و 500 ملیۆن دینار لە خشتەى پشکى هەرێمى کوردستان دانرابوو، بەڵام بە گوتەى جێگرى سەرۆکى لیژنەى هەرێم و پارێزگاکان "هیچ بڕەپارەیەکى لێ نەنێردراوە."
بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاکان بە گوێرەى یاسای بودجە لەسەر بنەماى ژمارەى دانیشتووان و رێژەى هەژاری بەسەر پارێزگەکاندا دابەش دەکرێت.
کوردۆ عومەر رایگەیاند "دوو نووسراوى حکومەتى هەرێمى کوردستان و لیژنەى هەرێم و پارێزگەکانى پەرلەمان ئاراستەى وەزارەتى پلاندانانى عێراق کراون بۆ چارەسەرى کێشەى خەرجنەکردنى ئەو پارەیە."
نووسراوەکەى حکومەتى هەرێمى کوردستان وردەکاریى ئەو پڕۆژانەى تێدان، کە دەبوو لەسەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاکان بکرێت، بەڵام نەکراون؛ نووسراوەکەى لیژنەى هەرێم و پارێزگاکانیش داواکاریى خەرجکردنى ئەو پارەیەیە لە سەر بنەماى سەردانێکیان بۆ هەرێمى کوردستان.
|
ئابووری
|
https://www.rudaw.net/sorani/business/300520244
|
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 12-07-2023 نرخی نەوت بۆ دووەم رۆژی یەک لە دوای یەک بەرزبووەوە. هەروەها نرخی زێڕ بۆ 1938 دۆلار بەرزبووەوە.
پلانی سعودیە بۆ کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی رۆژانە یەک ملیۆن بەرمیل و گەشبینی بە بەرزبوونەوەی خواست لەلایەن وڵاتە تازە گەشەسەندووەکان بووەتە هۆکار بۆ بەرزکردنەوەی نرخی نەوت.
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنتی دەریای باکوور 40 سەنت بەرزبووەوە و بە 79 دۆلار و 60 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هەروەها یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا نزیکەی 30 سەنت بەرزبووەوە و بە 74 دۆلار و 39 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
ئیدوارد مۆیا، شرۆڤەکاری بازاڕە داراییەکانی سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری ئواندا لەو بارەیەوە رایگەیاند، "سەرەڕای ئەو هەموو نیگەرانییەی کە سەریهەڵداوە سەبارەت بە سستبوونەوەی ئابووریی جیهان، بەڵام لە رووی خستنەڕووی نەوتەوە، پێشبینی دەکرێت بەرهەمهێنەرانی نەوت، ئاستی بەرهەمهێنانی خۆیان کەمبکەنەوە، بەو هۆیەشەوە نرخەکانی نەوت روویان لە بەرزبوونەوە کردووە."
هەفتەی رابردوو، سعودیە رایگەیاند، بە شێوازی ئارەزوومەندانە رۆژانە یەک ملیۆن بەرمیل نەوت لە مانگی هەشتدا کەمدەکاتەوە، ئەوەش روانگەی بازرگانانی نەوتی لەسەر ئاراستەی نرخەکان گۆڕیوە.
ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە رایگەیاندووە، خواست بۆ بەکارهێنانی نەوتی خاو لە ئەمساڵدا رۆژانە 100 هەزار بەرمیل و لە ساڵی داهاتوودا 200 هەزار بەرمیل زیاتر دەبێت لە قەبارەی خستنەڕووی نەوت.
نرخی زێڕ بۆ 1938 دۆلار بەرزبووەوە
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە 1931 دۆلارەوە بەرزبووەوە بۆ نزیکەی 1938 دۆلار.
ئەوە بەرزترین ئاستە کە نرخی زێڕ لە ماوەی سێ هەفتەی رابردوودا تۆماریکردووە.
بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ هاوکاتە لەگەڵ چاوەروانی بازرگانانی زێڕ بۆ بڵاوبوونەوەی ئامارەکانی پەیوەست بە رێژەی هەڵاوسان لە مانگی شەشدا کە بڕیارە کاژێر 03:30 خولەکی ئەمڕۆ بە کاتی هەولێر بڵاوبکرێتەوە.
ئامارەکانی ئەمڕۆی هەڵاوسان لە ئەمریکا دەتوانێت بەرچاوی بازرگانانی زێڕ زیاتر روون بکاتەوە لە هەنگاوی داهاتووی بانکی ناوەندیی ئەمریکا.
دابەزینی رێژەی هەڵاوسان لە ئەمریکا دەبێتە هۆکار بۆ ئەوەی بانکی ناوەندیی ئەمریکا گۆڕانکاری لە سیاسەتی نەختی خۆی بکات و سوودی بانکیی بەرزنەکاتەوە.
کۆتاییهێنان بە سیاسەتی نەختی بانکی ناوەندیی ئەمریکا دەتوانێت ببێتە هۆکار بۆ دابەزینی بەهای دۆلار و بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا و کانزاکان.
|
ئابووری
|
https://www.rudaw.net/sorani/business/12072023
|
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە رووداوی گوت، تاوەکو ئێستا هیچ بڕە پارەیەک بۆ هەرێمی کوردستان نەنێردراوە.
بەرپرسێک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "تاوەکو ئەم ساتە (کاژێر 02:15ـی نیوەڕۆ) حکومەتی عێراق هیچ بڕە پارەیەکی نەخستووەتە سەر هەژماری بانکیی هەرێمی کوردستان".
14ـی ئەم مانگە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بریاریدا بە ناردنی 618 ملیار دینار بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی 2024ـدا، ئەوەش دوای ئەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان چووە بەغدا و لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و بەشێکی بەرچاو لە بەرپرسانی دیکەی باڵای عێراق و لایەنە سیاسییەکان کۆبووەوە و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە دەبێت کێشەی مووچەی فەرمانبەران و بودجەی هەرێمی کوردستان چارەسەر بکرێت.
خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق ئەو کات بە رووداوی گوت، "ئەو 618 ملیار دینارەی کە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری لێداوە، قەرز و سولفە نییە، بەڵکو ناردنی ئەو پارەیە لە پشکی هەرێمی کوردستانە لە یاسای بودجەی 2024ـدا."
حکومەتی عێراق پێشتر بڕی 700 ملیاری دەنارد وەکو قەرز بۆ دابەشکردنی مووچە لە هەرێمی کوردستان، بەڵام ئەو بڕەی کەمکردووەتەوە.
تاوەکو ئەمڕۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەی سێ مانگی کۆتایی ساڵی رابردوویان وەرنەگرتووە و مووچەی ئەم مانگە بەهۆی نەناردنی پارە لە بەغداوە دیار نییە کەی دابەش دەکرێت.
حکومەتی هەرێمی کوردستان بە داهاتی نێوخۆ ئەو کورتهێنانە پڕدەکاتەوە کە بەهۆی ناردنی پارە لە بەغدا دروست دەبێت، چونکە مانگانە هەرێمی کوردستان پێویستی بە زیاتر لە 900 ملیار دینارە بۆ دابینکردنی مووچە.
|
ئابووری
|
https://www.rudaw.net/sorani/business/310120244
|
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەدوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆ لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە، "بەڵام بەداخەوە دوای تێپەڕبوونی 17 رۆژ تائێستا بڕیارەکە[ناردنی 618 ملیارەکە] جێبەجێ نەکراوە."
رۆژی چوارشەممە، 31-01-2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیران و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران کۆبووەوە و بەگوێرەی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند تەوەرێک لە کۆبوونەوەکدا تاوتوێ کراوە، لە سەرەتا دانیشتن و کۆبوونەوەکانی شاندی حکومەت بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی لە کۆڕبەندی ئابووریى جیهانیی داڤۆس لە وڵاتی سویسرا لە رۆژانی 15-19ـى ئهم مانگه گفتوگۆ کرا.
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "لە بڕگەی دووەمدا، دوا پەرەسەندنەکانی گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ سەبارەت بە بودجە و مووچە و تێچووی بەرهەمهێنان و نەوتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا کە لەلایەن کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت و وەزیرە پەیوەندیدارەکانەوە خرایەڕوو."
"17 رۆژی بڕیاری ناردنی پارە جێبەجێ نەکراوە"
بە گوێرەی راگەیێندراوەکە، ئەندامانی شاندی دانوستان لەگەڵ عێراق و وەزیرە پەیوەندیدارەکان، جەختیان کردەوە کە هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە، پڕۆژەی خۆی سەبارەت بە هەمواری یاسای بودجەی فیدراڵی پێشکێش بە بەغدا کردووە تاوەکو ئەو ئاستەنگانەی لەبەردەم ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان نەمێنن، "سەرەرای ئەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە رۆژی 14-01-2024ـەوە بڕیاری تەمویلکردنی هەرێمی کوردستانی داوە، بەڵام بەداخەوە 17 رۆژە تائێستا بڕیارەکە جێبەجێ نەکراوە."
ئەنجوومەنی وەزیران جەختی کردووەتەوە، کە هەرێمی کوردستان بە مافی خۆی دەزانێت لە بەرانبەر بەجێگەیاندنی پابەندییەکانی، بەشەبودجە و مووچەی شایستەی خۆی بۆ بنێردرێت هاوشێوەی سەرتاسەریی عێراق.
لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران باس لەوەسکراوە کە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەهۆی ئەم دواخستن و بیانوو و رێکارانەوە، ماوەیەکی زۆرە مووچەکەنیان دواکەوتووە و کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر ژیان و بژێوی دروست کردوون، پێویستە وەزارەتی دارایی فیدراڵ هەرچی زووە دوا بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ جێبەجێ بکات، هەرچی زووشە، هەمواری یاسای بودجە پەسند بکات بەوشێوەی لەسەری رێكکەوتوون و رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی بکات بۆ پەسەندکردنی.
بەپێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، "ئەوەی لەسەر هەرێمی کوردستان بووە بە زیادەوە جێبەجێ کراوە چ لە پێشکێشکردنی زانیاری لەسەر میلاکی گشتی و داهات و خەرجییەکانی هەرێم[ـی کوردستان] و واڵاکردنی دەرگە و تۆماری دامەزراوەکانی هەرێم[ـی کوردستان] بۆ وردبینیى چاودێریى دارایی فیدراڵ، بۆیە هیچ پاساو و بیانوویەک بۆ حکومەتی فیدراڵ نەماوەتهوه بۆ دواخستنی هەموارکردنی یاسای بودجە و بەجێگەیاندنی بەرپرسیاريێتی خۆی لە بەرانبەر دابینکردنی بودجەی هەرێمی کوردستان هەروەکو لە دەستووردا جێگیر کراوە.
دەقی راگەیێندراوەکە:
* ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدڕاڵی پێویستە لە زووترین کاتدا هەمواری یاسای بودجە پەسەند بکات بەو شێوەی لەسەری رێكکەوتووین و رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی بکات بۆ پەسەندکردنی.
ئەمڕۆ چوارشەممە 1/31، بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
لە سەرەتای کۆبوونەوەدا، سەرۆکوەزیران تیشکی خستە سەر بەشداری و کۆبوونەوەکانی شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیى سەرۆکوەزیران لە کۆڕبەندی ئابووریى جیهانیی داڤۆس لە وڵاتی سویسرا لە ڕۆژانی 15-19ى ئهم مانگه.
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوە دا کە کۆڕبەندی داڤۆس، یەکێکە لە گردبوونەوە گرنگەکان لەسەر ئاستی جیهان، بۆیە بەشداریکردنی هەرێمی کوردستان لەو جۆرە کۆڕبەند و کۆنفرانسانەدا، گرنگییەکی زۆری هەیە و نیشانەی پێگەی گرنگی هەرێمە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا. سەرۆکوەزیران، گوتیشی بۆ یەکەم جار ئەم ساڵ لە داڤۆس، (ماڵی کوردستان)مان بە بەشداری و ئامادەبوونی چەندین وەبەرهێنەری کوردستانی کردەوە بە ئاراستەی دروستکردنی پەیوەندیی ئابووری و بازرگانی لە نێوان کەرتی تایبەتی کوردستان و وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و دەرەوە و پەرەپێدانی پرۆسەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان و بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێزی ئابووری و رەخساندنی دەرفەت و هەلی کاری زیاتر.
سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە کە بابەتی سەرەکیى کۆبوونەوەکانمان لە داڤۆس لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی جیهان، گرنگیی پاراستنی ئاسایش و ئارامی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و کۆتاییهێنان بوو بەو هێرش و پەلامارانەی دەکرێنە سەر هەرێم، جەختیشی کردەوە کە هاوسۆزییەکی زۆری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەبوو، بەتایبەتی کە هێرشی ناڕەوا و بێپاساو دەکرێتە سەر هاووڵاتییانی سڤیلی هەرێمی کوردستان.
سەرۆکوەزیران دووبارە بە ناوی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری شەهید پێشڕەو دزەیی و هەموو شەهیدانی دیکە کرد کە بوونە قوربانی هێرش و زوڵم و ستەمێکی زۆر گەورە لە دژی خەڵکی هەرێمی کوردستان.
لە بڕگەی دووەمدا، دوا پەرەسەندنەکانی گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ سەبارەت بە بودجە و مووچە و تێچووی بەرهەمهێنان و نەوتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا کە لەلایەن کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سرووشتییەکان بە وەکالەت و وەزیرە پەیوەندیدارەکانەوە خرایەڕوو.
ئەندامانی شاندی دانوستان و وەزیرە پەیوەندیدارەکان، جەختیان کردەوە کە هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە و هەرێمی کوردستانیش پڕۆژەی خۆی سەبارەت بە هەمواری یاسای بودجەی فیدراڵی پێشکەش بە لایەنی فیدڕاڵی کردووە بە ئاراستەی لابردنی هەموو ئەو ئاستەنگانەی لە یاسای ئێستای بودجەی فیدراڵ هەن کە ڕێگرن لە ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێم بە گوێرەی تەرخانکراوی خشتەکانی بودجە، لەپێش هەموويشیانەوە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم کە سەرەڕای بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ بە تەمویلکردنی هەرێم بە بەشێک لە خەرجیى مووچە لە رۆژی 1/14 بەڵام بە داخەوە دوای تێپەڕبوونی 17 رۆژ تا ئێستا بڕیارەکە جێبەجێ نەکراوە.
ئەنجوومەنی وەزیران جەختی کردەوە، کە هەرێمی کوردستان بە شایستەی خۆی دەزانێت لە بەرانبەر بەجێگەیاندنی پابەندییەکانی، بەشەبودجە و مووچەی شایستەی خۆی بۆ بنێردرێت هاوشێوەی سەرتاسەری عێراق، كە مووچەخۆرانی هەرێم بەهۆی ئەم دواخستن و بیانوو و ڕێکارانەوە، ماوەیەکی زۆرە مووچەکەنیان دواکەوتووە و کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر ژیان و بژێوی دروست کردوون، ئەنجوومەنی وەزیران دووپاتی دەکاتەوە کە پێویستە وەزارەتی دارایی فیدراڵ هەرچی زووە دوا بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدراڵ جێبەجێ بکات و لە هەمان کاتیشدا هەرچی زووە ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدراڵ، هەمواری یاسای بودجە پەسەند بکات بەوشێوەی لەسەری رێكکەوتوین و رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی بکات بۆ پەسەندکردنی تاکوو چیتر هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بە دەست بێ بودجەیی و بێ مووچەییەوە زیانی زیاتریان بەرنەکەوێت و چارەسەرێکی بنەڕەتیى ئەم بابەتە بکرێت، ئەوەی لەسەر هەرێمی کوردستانیش بووە بە زیادەوە جێبەجێ کراوە چ لە پێشکەشکردنی زانیاری لەسەر میلاکی گشتی و داهات و خەرجییەکانی هەرێم و واڵاکردنی دەرگە و تۆماری دامەزراوەکانی هەرێم بۆ وردبینیى چاودێریى دارایی فیدراڵ، بۆیە هیچ پاساو و بیانوویەک بۆ حکومەتی فیدڕاڵ نەماوەتهوه بۆ دواخستنی هەموارکردنی یاسای بودجە و بەجێگەیاندنی بەرپرسیاريهتی خۆی لە بەرانبەر دابینکردنی بودجەی هەرێمی کوردستان هەروەک لە دەستووردا جێگیر کراوە.
بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوە تایبەت بوو بە گفتوگۆکردن لەبارەی پێشنیاری وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی گرێبەستەکانی پەیوەندیدار بە پڕۆژەکانی ماستەرپلانی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان کە لەلایەن ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار خرایەڕوو، کە تێیدا کێشە و گرفت و پێشنیاری چارەسەر بۆ دەستپێکردنەوەی ئەو گرێبەستانە خرانەڕوو بۆ تەواوکردنی جێبەجێکردنی ماستەرپلان لەچوارچێوەی نەخشەی پەسەندکراو کە گرنگیيەکی زۆری هەیە و بنەمای پێشخستن و رێکخستنی تەواوی سێکتەرە خزمەتگوزارییەکانی شار و شارۆچکەکانی هەرێمە و زامنی ئاراستەی فراوانبوون و بووژاندنەوەیە بۆ مەودایەکی درێژخایان بە رەچاوکردنی گۆڕانکارییە ئابووری و ژینگەیی و کۆمەڵایەتیيەکان و دوور لە بەکارهێنانی نادروستی زەوی گشتی و بە رێگەگرتن لە زێدەڕۆیی و گەشەسەندنی هەڕەمەکی و بێ پلانیی سێکتەرەکان.
وێڕای ئەوەی حکومەت و هەرێمی کوردستان بە بارودۆخێکی سەختی دارايی تێدەپەرێت، بەڵام بەهۆی کاریگەریى ماستهرپلان وەک بنەمایەک بۆ پێشخستن و رێكخستنی تهواوی سێكتهره خزمهتگوزارییهكانی شار و ڕێكخستنهوهی بەكارهێنانی زهوی و ئاراستهی فراوانبوون و بووژاندنهوهی شار، هەروەها بابهتهکە كاریگهری لهسهر ئهركـ و ئهدای وهزارهتی شارەوانی و گەشتوگوزار ههیه و ئهو پڕۆژانهی كه گرێبهستیان لهسهر ئهنجامدراوه به راگیراوی ماونهتهوه بارگرانی له ههموو روویهكهوه لهسهر حكومهت دروست كردووه.
بۆیە لە دوای گفتوگۆکردن و راگۆڕینەوە، ئەنجوومەنی وەزیران پێشنیارەکانی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری پەسەندکرد و وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی راسپارد کە بە گوێرەی تایبەتمەندی و توانای دارایى بەردەست رێکاری پێویست بۆ جێبەجێکردنی راسپاردەکان بگیرێنە بەر.
لە دوا بڕگەی کۆبوونەوە، رەشنووسی کۆتایی (ڕێنمایی کارکردنی کرێکارانی بیانی لە هەرێمی کوردستان) خرایەڕوو کە لەلایەن لیژنەیەکی وەزاریی هاوبەش ئامادە کرابوو کە تێیدا رەچاوی ئەو تێبینیانە کرابوو کە لە وەزارەتە پەیوەندیدارەکانەوە لە ماوەی پێشوو ئاراستەی سکرتاریەتیى ئەنجوومەنی وەزیرانیان کردبوو.
ئەنجوومەنی وەزیران بە کۆی دەنگی ئامادەبووان رەشنووسەکەی پەسەند کرد کە ئامانج لێی رێکخستنەوەی دەستی کاری بیانیيە لە هەرێم بە شێوەیەک بگونجێت لەگەڵ پێداویستیەکانی بازاڕی کار و رێکخستنەوەی پەیوەندیی گرێبەستی نێوان خاوەنکار و کرێکاری بیانی و کۆمپانیای هێنەری کرێکاری بیانی بە شێوەیەکی هاوسەنگ کە مافی هەمووانی تێدا پارێزراو بێت و پابەندیەکانی هەمووان ئاشکرا بێت و لە کاتی سەرپێچی رووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی ببنەوە، لە هەمان کاتدا ڕێنماییەکان بنەماکانی پاراستنی مافی کرێکاری خۆماڵی لەخۆ گرتووە و پێدانی هەلی کار بە کرێکاری بیانی تەنها لەو دەرفەت و بوارانە دەبێت کە کرێکاری خۆماڵی ناتوانێت پڕیان بکاتەوە، لە هەمان کاتدا پاراستنی مافەکانی کرێکاری بیانی بەگوێرەی پێوەرە نێودەوڵەتییە کارپێکراوەکان لەچوارچێوەی ڕێکەوتننامە جیهانییەکان بەشێکی گرنگی ڕێنماییەکە پێک دەهێنێت.
|
ئابووری
|
https://www.rudaw.net/sorani/business/310120245
|
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە دەست بە دابەشکردنی نەوتی ماڵان لە ناوچە شاخەوییەکان کراوە. هەر بەرمیلێک نەوتیش بە 100 هەزار دینار دەدرێتە ماڵان. جێگری پارێزگاری دهۆکیش دەڵێت، دوای دابەشکردنی نەوت لە ناوچە شاخاوییەکان، لە ناحیە، قەزا و سەنتەری شارەکانیش نەوت دابەش دەکرێت.
رۆژی چوارشەممە، 04-10-2023، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان، رایگەیاند: "ئەمرۆ دەست بە دابەشکردنی نەوتی ماڵان لە ناوچە شاخاوییەکان کرا، سەرەتا لەو ناوچانە دابەشدەکرێت."
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بودجەی نەوتەکەی دابینکردووە و هەر خێزانێک بڕی 200 لیتر نەوتی بە 100 هەزار دینار پێدەدرێت.
ماجید سەید ساڵح، جێگری پارێزگاری دهۆک، بەتۆڕی میدیایی رووداوی گوت "لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک دەست بە دابەشکردنی نەوتی ماڵان کراوە و دوای تەواوبوونی ناوچە شاخاوییەکان بەپێی کات دێتە نێو شار و قەزا و ناوەندی پارێزگاکانەوە."
بەپێی بەدواداچوونی رووداو، لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەزری سەرما نرخی نەوت بەرزبووەتەوە، بە جۆرێک لە هاویندا بەرمیلێک نەوت بە 125 هەزار دینار بوو، بەڵام ئێستا بە 170 هەزار دینارە.
|
ئابووری
|
https://www.rudaw.net/sorani/business/041020235
|
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لەبارەی ناردنی 700 ملیار دینار لەلایەن بەغداوە رایگەیاند، "بۆ مووچەی مانگی تەممووز تەرخان دەکرێت."
رۆژی یەکشەممە 17-09-2023 ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی هەفتانەی بڕیاریدا بۆ ماوەی سێ مانگ، هەر مانگی 700 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت، واتە بۆ سێ مانگ بڕی 2.1 تریلیۆن دینار بۆ مووچەی مووچەخۆران دەنێرێت کە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگەکانی 9 ، 10 و 11ـەیە.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستانیش لەبارەی ناردنی ئەو 700 ملیار دینارە راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەو 700 ملیار دینارە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی تەممووز تەرخان دەکرێت.
بڕیارەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران کێشەکان بۆ ماوەی سێ مانگ چارەسەر دەکات بۆ ئەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرجبکرێت. هەر ئەمڕۆ لەوبارەوە خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق بە رووداوی گوت، "هاوتەریب لەگەڵ پێدانی مووچەی فەرمانبەرانیش، حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە رێگەی گفتوگۆ و دانوستانەوە بڕگەکانی یاسای بودجە بە جۆرێک لە جۆرەکان هەموار دەکەنەوە، یان چارەسەری بۆ دەدۆزنەوە".
ئەو قەرزەی ئەمڕۆ دراوە بە هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی سێ مانگ بەردەوامدەبێت و وەزیری دادی عێراق گوتی؛ "دەبێ لەو سێ مانگەدا بگەین بە چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ کێشەکان، قەرزەکەش بۆ هەر مانگێک 700 ملیار دینارە، واتا بۆ مانگەکانی ئەیلوول، تشرینی یەکەم و تشرینی دووەم". دەشڵێت، "هەر ئەمڕۆ وەزیری دارایی عێراق راسپێردرا رێوشوێنە ئیداری و داراییەکان بگرێتەبەر و پارەکە بخاتە سەر هەژماری حکومەتی هەرێمی کوردستان".
وەزیری دادی عێراق دەڵێت، بەغدا هەموو پارەکە بەیەکەوە ناخاتە سەر هەژماری بانکیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەکو ئاماژەی پێدەدات؛ "ئەو دوو ترلیۆن و 100 ملیار دینارەیە، لەبەرئەوەی بۆ سێ مانگە، ئەگەر عێراق بە یەکجار بینێرێت، کێشەی پارەی کاشی بۆ دروستبێت، بۆیە مانگانە 700 ملیار دەخرێتە سەر هەژماری حکومەتی هەرێمی کوردستان".
هەرێمی کوردستان، بۆ مووچە مانگانە پێویستی بە 920 - 940 ملیار دینارە، بۆ پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانەش، پشت بە داهاتی نێوخۆ دەبەستێت، کە مانگانە نزیکەی 300 ملیار دینارە.
|
ئابووری
|
https://www.rudaw.net/sorani/business/170920236
|
ئەندامێکی ئەنجوومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی سلێمانی رایدەگەیێنێت، بەراورد بە چوار مانگی ساڵی رابردوو، ئەم ساڵ ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ ئێران نزیکەی 17٪ زیادیکردووە، بەڵام هاوردەکردنی کاڵا بەشێوەی ترانزێت بە وڵاتی ئێراندا نزیکەی 75٪ کەمیکردووە.
ئەحمەد کەلاری، ئەندامی ئەنجوومەنی کارگێڕیی ژووری بارزگانی و پیشەسازیی سلێمانی میوانی پۆدکاستی بەکاتی سلێمانی بوو لە رادیۆی رووداو کە هەفتانە ئاسۆ سەراوی پێشکێشی دەکات، راگەیاند، ئاستی جوڵە و ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران لە ماوەی چوار مانگی سەرەتای ئەم ساڵ بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو نزیکەی 17٪ زیادیکردووە.
ئەندامەکەی ئەنجوومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەڵێت، سەرەڕای ئەوەی جووڵەی بازرگانی لەگەڵ ئێران زیادیکردووە، بەڵام هاوردەکردنی کاڵا بەشێوەی ترانزێت، واتا ئەو کاڵایانەی لە وڵاتانی دیکەوە هاوردە دەکرێن و خاكی ئێران وەکو ترانزێتی گواستنەوە بەکاردەهێنن، بە رێژەیەکی بەرچاو کەمی کردووە، بەتایبەت لە دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ کە رێژەکەی دەگاتە 75٪.
لەبارەی هۆکاری کەمبوونەوەی ترانزێت، ئەحمەد کەلاری دەڵێت، هۆکاری کەمبوونەوەی باری ترانزێت بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئەو بازرگانانەی کە کاڵا و شمەک هاوردە دەکەن بەشێوەی ترانزێت ئەوا لە سەکۆی پێدانی دۆلار بە نرخی فەرمی بێبەش دەکرێن، بۆیە بازرگانانیش هاوردەکردنی کاڵایان لەو رێگەیەوە راگرتووە.
گوتیشی، هەر کاڵایەک لە وڵاتی ئێران هاوردە بکرێت یان بەنێو ئەو وڵاتەشدا بەشێوەی ترانزێت هاوردە بکرێت، ئەوا بازرگانەکە لە پێدانی دۆلار بە نرخی فەرمی بێبەش دەبێت.
ماوەی سێ مانگ زیاتر كاڵایەكی زۆری دەیان بازرگانی سلێمانی لە نزیك دەروازەی سەریرانبەن ماوەتەوە، ئێران رێگەنادات ببرێتە ئەو وڵاتە لەکاتێکدا پێشتر بەشێوازی كۆڵبەری دەبرایە ئێران.
ئەندامەکەی ئەنجوومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانیی سلێمانی دەڵێت، "لەگەڵ بەرپرسی پەیوەندییە بازرگانییەکانی ئێران لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان گرفتەکەمان پێگەیاند، ئەو بەرپرسە پێی گوتین، حکومەتی عێراق و بەدیاریکراوی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق داوایکردووە کە رێگەنەدرێت کاڵا بەشێوەی کۆڵبەری بچێتە ئێران و قەدەخە بکرێت."
لەبارەی هەوڵەکانیان بۆ چارەسەرکردنی ئەو بابەتە، ئاماژەی بەوەکرد، لایەنی ئێرانی بەڵێنی پێداون کە لەگەڵ لایەنی عێراقی قسە بکات بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە.
هەرچەندە ژوورێکی بازرگانی هەیە لەنێوان هەردوو وڵاتدا بەناوی ژووری بازرگانیی ئێران - عێراق، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ نوێنەرێکی هەرێمی کوردستان و ژوورە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان لەو ژوورەدا ئەندام نین.
ئەحمەد کەلاری گوتی، بەلایەنی ئێرانیمان گوتووە، پێویستە نوێنەری هەرێمی کوردستان لە ژووری بازرگانی عێراق - ئێران هەبێت. لایەنی ئێرانیش هاوڕابوون و پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لەسەر ئاستی نوێنەرایەتی داوا بکات نوێنەرمان لەو ژوورە هەبێت.
|
ئابووری
|
https://www.rudaw.net/sorani/business/22052024
|
بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار کەمێك دابەزی و 100 دۆلار بە نزیکەی 145 هەزار دینارە.
ئەمڕۆ لەکاتی داخستنی بازاڕدا لە هەولێر، بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار کەمێک دابەزی و 100 دۆلار بە 145 هەزار و 400 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا، 100 دۆلار بە 145 هەزار و 250 دینار بوو.
حاجی سابیر باواجی، ئەندامی ئەنجوومەنی گۆڕینەوەی دراوی هەولێر بۆ رووداو دەڵێت، ئەمڕۆ خواست لەسەر دۆلار زۆر بووە، بۆیە بەهای دینار کەمێک دابەزی، ئەوەش شتێکی ئاساییە.
لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانیش دینار بە رێژەیەکی کەم دابەزی: 100 دۆلار لەکاتی کردنەوەدا بە 145 هەزار و 350 دینار و لەکاتی داخستنیشدا بە 145 هەزار و 550 دینار بووە.
رەوەز میرزا، ئاڵوگۆڕکاری دراو لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بۆ رووداو دەڵێت، سەرەڕای دابەزینی بەهای دینار، بەڵام حەواڵە زۆرە.
بۆ حەواڵەکردن بازرگانان دەبێت دینار بخەنە سەر هەژمارەکانیان، ئەوەش وا دەکات دینار لە بازاڕ کەمببێتەوە و خستنەڕووی دۆلار زیاد دەبێت و خواست لەسەری کەمببێتەوە.
حاجی سابیر دەڵێت، لە هەولێریش دۆخەکە هاوشێوەیە و حەواڵەی بازرگانان زۆرە.
لە کۆتاییەکانی ئاداری ئەمساڵەوە بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بەرزبووەتەوە و 100 دۆلار بە کەمتر لە 150 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
سەردانی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ئەمریکا و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک و بەرپرسانی وەزارەتی گەنجینەی وڵاتەکە، گەشبینییان لەبارەی لێكنزیکبوونەوەی هەردوو وڵات و هاوئاهەنگییان لەبارەی سیستمی بانکی دروستکرد.
هەردوولاش لیژنەیەکی هاوبەشیان بۆ پێداچوونەوە بە سزای سەر بانکە عێراقییەکان پێکهێنا.
لەدوای سەردانەکەوە، بانکی ناوەندیی عێراق خستنەڕووی دۆلاری زیادکردووە و رۆژانە زیاتر لە 250 ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە کە بەشی زۆری حەواڵەیە.
ئەمڕۆش بانکەکە 278 ملیۆن و 618 هەزار و 406 دۆلاری خستە بازاڕەوە؛ لەو بڕە، 253 ملیۆن و 58 هەزار و 406 دۆلاری بە شێوەی حەواڵە و 25 ملیۆن و 560 هەزار دۆلاریشی بە شێوەی کاش بووە.
|
ئابووری
|
https://www.rudaw.net/sorani/business/070520244
|
وەزارەتى نەوتى عێراق رایگەیاند، بۆ چارەکى دووەمى ئەم ساڵ کەمکردنەوەى خۆویستانەى بەرهەمهێنانى نەوتى بۆ 220 هەزار بەرمیلى رۆژانە درێژ کردووەتەوە، ئەوەش بە هاوئاهەنگى لەگەڵ وڵاتانى بەشدار لە رێککەوتنى ئۆپێک پڵەس.
بەگوێرەى راگەیێندراوێکى وەزارەتى نەوتی عێراق، بەو بڕیارە بڕى بەرهەمهێنانى رۆژانەى نەوتى عێراق تاوەکو کۆتایی مانگى حوزەیرانى داهاتوو، چوار ملیۆن بەرمیل دەبێت.
ئەو هەنگاوەى عێراق وەکو دەستپێشخەریى خۆویستانەى وڵاتانى نێو رێککەوتنى ئۆپێک پڵەسە بۆ ئەوەى سەقامگیرى لە نرخى نەوت بەدیبێت. وەزارەتى نەوت دەڵێت، "ئەو بڕە نەوتەى بەرهەمهێنانى کەمکراوەتەوە، بەگوێرەى دۆخى بازاڕ بەشێوەى پلەبەندى دەستپێدەکرێتەوە."
بڕى هەناردەى نەوتى عێراق رۆژانە زیاتر لە سێ ملیۆن بەرمیلە و بەگوێرەى یاسای بودجەى گشتى، دەبێت رۆژانە سێ ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە بکرێت بۆ پڕکردنەوەى پێداویستیى دارایی ئەو بودجەی کە بڕى پارەکەى نزیکەى 200 تریلیۆن دینارە.
وەزارەتى نەوتى عێراق ئاماژەى بەوەش داوە، ئەم کەمکردنەوەیەى ئێستا و کەمکردنەوەى پێشووى مانگى نیسانى 2023 کە 211 هەزار بەرمیل نەوتى رۆژانە بووە، تاوەکو کۆتایی مانگى ئەیلوولى 2024 بەردەوام دەبێت.
لە مانگى شوباتى رابردوودا عێراق 99.5 ملیۆن بەرمیل نەوتى هەناردەکردووە و کە بڕى هەناردەى رۆژانەى 3.4 ملیۆن بەرمیل بووە.
|
ئابووری
|
https://www.rudaw.net/sorani/business/040320242
|
بەراورد بە دوێنێ، جارێکی دیکە بەهای دینار دابەزی و 100 دۆلار بە 155 هەزار و 150 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
رۆژی چوارشەممە، 27ـی ئەیلوولی 2023، حاجی سابیر باواجی، ئەندامی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 155 هەزار و 150 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت".
هاوکات لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی، 100 دۆلار بە 155 هەزار و 200 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت. دوێنێ لەکاتی داخستنی بازاڕی دراودا، 100 دۆلار بە 154 هەزار و 750 مامەڵەی پێوەدەکرا.
24ـی ئەیلوول، عەلی عەللاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، لە ساڵی داهاتووەوە هەموو مامەڵە بازرگانییە نێوخۆییەکان لەبری دۆلار دەکرێنە دیناری عێراقی، تەنها ئەو دۆلارە نەبێت کە دەدرێتە گەشتیاران.
بانکی ناوەندیی عێراق رۆژانە 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار دەفرۆشێت، بەڵام نەیتوانیوە بەهای دینار لە بازاڕەکاندا بەرامبەر دۆلار جێگیر بکات.
|
ئابووری
|
https://www.rudaw.net/sorani/business/27092023
|
بەراورد بە دوێنێ، ئەمڕۆ بەهای دینار بەرزبووەوە. لە سلێمانی 100 دۆلار بە 152 هەزار و 150 دینار و لە هەولێر 152 هەزار و 350 دینار دەفرۆشرێت.
رەوەز میرزا، خاوەنی نووسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە، 15-01-2024، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، 100 دۆلار بە 152 هەزار و 150 دینار دەفرۆشرێت.
هاوکات، حاجی سابیر باواجی، ئەندامی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر بە رووداوی گوت، 100 دۆلار بە 152 هەزار و 350 دینار دەفرۆشرێت.
دوێنێ 100 دۆلار بە 153 هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا.
ئەو رۆژانەی دەوامی فەرمی هەبێت، بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلار بە نرخی فەرمی و 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار دەفرۆشێت، بەڵام ئاڵوگۆڕکارانی دراو دەڵێن، ئەو پارەیە زۆرینەی بۆ حەواڵەیە و ناچێتە بازاڕەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانەوە؛ بۆیە بەهای دینار بەردەوام ناجێگیرە.
|
ئابووری
|
https://www.rudaw.net/sorani/business/150120241
|
بەهای پشکەکانی کۆمپانیای نێتفلێکس بەرزبووەوە دوای ئەوەی کۆمپانیاکە راپۆرتی چارەکی چوارەمی بڵاوکردەوە.
بەپێی راپۆرتی دارایی کۆمپانیای نێتفلێکس لە چارەکی چوارەمی ساڵی رابردوودا، 13 ملیۆن و 100 هەزار هاوبەشی نوێ بە هاوبەشەکانی کۆمپانیاکە زیادبووە و کۆی گشتی هاوبەشەکانی بەرزبووەتەوە بۆ 260 ملیۆن و 300 هەزار هاوبەش.
ژمارەی هاوبەشەکانی نێتفلێکس ئێستا تەنانەت زیاتر بەرزبووەتەوە بۆ 260 ملیۆن و 800 هەزار هاوبەش، بە واتایەکی دیکە لە مانگی 1ی ئەم ساڵیشدا 500 هەزار هاوبەشی دیکەی زیادکردووە.
کۆمپانیای نێتفلێکس کە تایبەتە بە پەخشی ڤیدیۆیی ئۆنلاین، لە چارەکی چوارەمدا هەشت ملیار و 830 ملیۆن دۆلار داهاتی هەبووە و پوختەی قازانجی 937 ملیۆن و 800 هەزار دۆلار بووە.
بەوپێیەش کۆمپانیاکە توانیویەتی ئامانجی خۆی لە 2023دا بپێکێت و رایگەیاندووە، لە 2024دا هەوڵدەدات رێژەی قازانجی پوختەی بەراورد بە داهاتەکانی بەرزبکاتەوە بۆ 24٪.
بەرزبوونەوەی داهاتی کۆمپانیای نێتفلێکس بەهۆی زیادبوونی داهاتی ریکلام و رێگریکردن لە هاوبەشیکردنی پاسوۆردی نێتفلێکس بووە لەلایەن هاوبەشەکانی. نێتفلێکس لە 2023 دا هەڵمەتێکی گەورەی ئەنجامدا بۆ رێگریکردن لەوەی کە بەکارهێنەران بتوانن پاسوۆردی نێتفلێکس هاوبەشی پێ بکەن لەگەڵ کەسانی دیکەدا.
لە دوای بڵاوکردنەوەی راپۆرتی دارایی، بەهای پشکەکانی نێتفلێکس بەرێژەی 1.33٪ بەرزبووەوە. هەر پشکێکی نێتفلێکس ئێستا بە 492 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
|
ئابووری
|
https://www.rudaw.net/sorani/business/240120241
|
نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار دابەزی و ئەمڕۆ لەکاتی داخستندا جارێکی دیکە نرخی 100 دۆلار گەیشتەوە سەرووی 150 هەزار دینار.
دوێنێ یەکشەممە، حاجی سابیر باواجی، ئەندامی ئەنجوومەنی گۆڕینەوەی دراوی هەولێر بە رووداوی راگەیاند، 100 دۆلار لەکاتی داخستندا بە 149 هەزار و 700 دینار مامەڵەی پێوەکراوە. ئەمە بەرزترین ئاستی نرخی دینار بووە بەرامبەر بە دۆلار لە ئەم ساڵدا تۆمارکرابێت.
بەڵام ئەمڕۆ دۆخەکە پێچەوانە بووەوە؛ 100 دۆلار لەکاتی کردنەوەدا بە 149 هەزار و 500 دینار بووە، بەڵام لەکاتی داخستندا نرخی دینار جارێکی دیکە دابەزی و 100 دۆلار بە 150 هەزار و 200 دینار مامەڵەی پێوەکرا.
هاوکات لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانیش، نرخی 100 دۆلار لەکاتی کردنەوەدا بە 149 هەزار و 800 دینار و، لەکاتی داخستنیشدا بە 150 هەزار و 250 دینار بووە.
ئەمڕۆ د. سەفوان قوسەی، راوێژکاری کۆمەڵەی بانکە تایبەتەکانی عێراق بە رووداوی راگەیاند: هۆکاری بەرزبوونەوەی ئەم ماوەیەی نرخی دینار دەگەڕێتەوە بۆ کەمبوونەوەی مامەڵەی بازرگانیی عێراق لەگەڵ چین، کە ساڵانە قەبارەی بازرگانیی نێوانیان دەگاتە نزیکەی 14 بۆ 17 ملیار دۆلار.
وەک د. سەفوان دەڵێت، لە مانگی شوباتدا لە چین، چەند پشوویەک هەن، بەوەش بازرگانان کەمتر کاڵا لە چینەوە هاوردە دەکەن و خواست بۆ دۆلار لە عێراق و هەرێمی کوردستان کەم دەبێتەوە.
هاوکات ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق بەراورد بە دوێنێ، فرۆشی دۆلاری بەشێوەی کاش بە بڕی زیاتر لە 20 ملیۆن دۆلار کەمکردەوە؛ ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق 208 ملیۆن و 386 هەزار و 184 دۆلاری خستە بازاڕەوە؛ لەو بڕە 193 ملیۆن و 796 هەزار و 184 دۆلاری بەشێوەی کاش و، 14 ملیۆن و 590 هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاش بووە.
رۆژی 31-01-2024، فالح داوود، بریکاری پێشووی بانکی ناوەندیی عێراق بە رووداوی گوت، تاوەکو مانگی شەش (حوزەیران)ـی ئەم ساڵ، نرخی دینار لە بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بەرز دەبێتەوە.
فالح داوود گوتی، پشتبەستن بە سەکۆی ئەلیکترۆنی کاریگەرییەکی ئەرێنیی لاوەکیی هەبووە لەم نێوەندەدا لەسەر نرخی دینار بەرامبەر دۆلار و نیمچە سەقامگیرییەکی لە نرخی دینار دروستکردووە و رەنگە تاوەکو مانگی شەشی ئەم ساڵ، نرخی دینار کەمێکی دیکە بەرزببێتەوە.
|
ئابووری
|
https://www.rudaw.net/sorani/business/040320245
|
کۆمپانیای دی ئێن ئۆ دەستی بە بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی تاوکێ کردەوە، بەشێکی نەوتەکەش لەڕێگەی تانکەرەوە دەگوازێتەوە کۆمپانیاکانی ناوخۆ و دەیفرۆشێت.
کۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەرویجی کە لە چەندین کێڵگەی نەوتی لەنێوانیاندا کێڵگەی تاوکێ و پێشخابوور لە هەرێمی کوردستان کاردەکات، ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 17-8-2023) لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرای کرد، دەستی بە بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی تاوکێ کردووەتەوە و، رۆژانە 40 هەزار بەرمیل نەوت لەو کێڵگەیە بەرهەمدەهێنێت.
DNO رایگەیاندووە، نەوتی بەرهەمهاتوو لە کێڵگەی تاوکێ، نیوەی رادەستی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و، نیوەکەی دیکەشی بە تانکەر دەگوازێتەوە و بە کۆمپانیاکانی ناوخۆ دەیفرۆشێت.
کۆمپانیاکە دەڵێت، بۆ ماوەی چوار مانگ لەدوای داخستنی بۆڕی نەوتی کوردستان، هیچ نەوتێکیان لە کێڵگەکانیان بەرهەمنەدەهێنا، بەڵام لە مانگی رابردووەوە دەستیان بە بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی تاوکێ کردووەتەوە.
دی ئێن ئۆ ئاشکرای کرد، سەرەڕای ئەوەی ئێستا لە کێڵگەی تاوکێ نەوت بەرهەمدەهێنن، بەڵام هێشتا دەستیان بە بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی پێشخابوور نەکردووە کە نزیکە لە کێڵگەی تاوکێ.
بیژەن موسەوەر رەحمانی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تاوکێ لەو بارەیەوە رایگەیاند، "هەرچەندە هیچ ئاسۆیەکی روون بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لەرێگەی بۆرییەوە بەدی ناکرێت، بەڵام ژمارەی ئەو تانکەرانەی نەوت لە رێگەی وشکانییەوە دەگوازنەوە بۆ بازاڕی ناوخۆ، زیادیکردووە."
کۆمپانیای دی ئێن ئۆ دەڵێت نرخی ئەو نەوتەی لە ناوخۆ دەیفرۆشن، نیوەی نرخی ئەو نەوتەیە کە پێش وەستانی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەفرۆشرا.
|
ئابووری
|
https://www.rudaw.net/sorani/business/170820233
|
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر 10 کەس و لایەنی سەر بە حەماسدا سەپاند، وەزیری گەنجینەش دەڵێت، رێوشوێنی خێرا و یەکلاییکەرەوە بەرامبەر پشتیوانانی دارایی حەماس دەگرنەبەر.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ئەمڕۆ (چوارشەممە، 18-10-2023) لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، سزاکان بەپێی فەرمانی جێبەجێکاریی پەیوەست بە تیرۆرەوە سەپێنراون و نۆ کەس و لایەنێکیان کردووەتە ئامانج.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا دەشڵێت، ئەو کەس و لایەنانە لە چەند شوێنێکن، لەنێویاندا غەززە، سوودان، تورکیا، جەزائیر و قەتەر.
جانێت یێلێن، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، ئەمریکا دوای هێرشەکەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل، رێوشوێنی خێرا و یەکلاییکەرەوە دەگرێتەبەر بۆ بەئامانجگرتنی ئەو کەسانەی پشتیوانیی دارایی حەماس دەکەن و ئاسانکاریی بۆ دەکەن.
یێلێن دەشڵێت، "بەردەوام دەبین لە گرتنەبەری هەموو هەنگاوە پێویستەکان بۆ ئەوەی تیرۆریستانی حەماس لە توانای کۆکردنەوە و بەکارهێنانی پارە بۆ ئەنجامدانی کردەوەی دڕندە و تیرۆرکردنی گەلی ئیسرائیل بێبەش بن."
وەزیری گەنجینەی ئەمریکا باسی لەوەشکردووە، "وەزارەتی گەنجینە مێژوویەکی دوورودرێژی لە پچڕاندنی کاریگەرانەی دارایی تیرۆردا هەیە و بەردەوامیش دەبین لە بەکارهێنانی ئامرازەکانمان دژی حەماس".
دوێنێ (سێشەممە) برایان نێڵسن، یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا بۆ کاروباری تیرۆر و دارایی نایاسایی، لە کۆنفرانسی دیلۆیتدا بۆ رووبەڕووبوونەوەی سپیکردنەوەی پارە رایگەیاند، ئەمریکا پلانەکانی نوێدەکاتەوە بۆ بەدواداچوونی رێڕەوی دارایی حەماس و، داواشی کردووە هاوپەیمانانی ئەمریکا و کەرتی تایبەتیش هەمان کار بکەن، ئەگەرنا "ئامادە بن بۆ ئەوەی رووبەڕووی ئەنجامەکانی ببنەوە".
نێڵسن گوتیشی، "ئێمە، ناتوانین بەرگەی ئەوە بگرین پارە لە سیستمی نێودەوڵەتییەوە بۆ چالاکییە تیرۆریستییەکانی حەماس بڕوات و رێگەشی پێ نادەین".
ئەم هەنگاوەی گەنجینەی ئەمریکا لەکاتێکدایە، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ سەردانی ئیسرائیلی کرد و لەگەڵ بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کۆبووەوە.
|
ئابووری
|
https://www.rudaw.net/sorani/business/181020237
|
دیاریکردنى بەهای دۆلار بەرامبەر دینار لە بودجەدا بۆ ماوەى سێ ساڵە، هەر گۆڕانکارییەک لە بەهاکەیدا پێویستى بە رەزامەندى پەرلەمانى عێراق دەبێت. سەرچاوەیەک لە بانکى ناوەندیى عێراق دەڵێت، لە رێگەى دیاریکردنى بەهاى فەرمیی دۆلار لە بودجەدا هەوڵدەدەن بۆشایی نێوان بەهاى فەرمى و بازاڕى دۆلار نەهێڵن.
پەرلەمانى عێراق لە 8ى حوزەیرانى 2023، مادەیەکى پڕۆژەیاساى بودجەى گشتى پەسند کرد، کە تێیدا بەهاى فەرمیی یەک دۆلارى ئەمریکى بەرامبەر بە 1300 دینارى عێراقى جێگیر کراوە.
رۆژی 11ى حوزەیرانى 2023، دارا سێکانیانى، ئەندامى لیژنەى یاسای پەرلەمانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: دیاریکردنى ئەو بەهایەى دینار بەرامبەر بە دۆلار بۆ ماوەى سێ ساڵە بەو پێیەى پڕۆژەیاساى بودجەى گشتى بۆ ساڵانى 2023ـ 2024-2025 دەبێت و لەدواى پەسندکردنى لە پەرلەمان هەر گۆڕانکارییەکى تێدا بکرێت، پێویستە لە رێگەى پەرلەمانەوە ئەو مادەیەى پڕۆژەیاساى بودجە هەموار بکرێتەوە.
رۆژی 9ى شوباتى 2023، ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق راسپاردەى بانکى ناوەندى پەسندکرد بۆ بەهاى فەرمى دینار بەرامبەر بە دۆلار، بەشێوەیەک کە بانکى ناوەندى دۆلارێک بە 1300 دینار لە وەزارەتى دارایی بکڕێتەوە، بە 1310 بە بانکەکانى بفرۆشرێتەوە، بانکەکان بە 1320 دینار بیفرۆشنەوە بە هاووڵاتییان و بازرگانان.
دارا سێکانیانى گوتى: "لەدواى ئەوەى بەهاى دینار بەرامبەر بە دۆلار لە بودجە دیاریکرا، حکومەتى عێراق ناتوانێت بە رێنمایی گۆڕانکارى لە بەهاکەیدا بکات."
هەرچەندە بانکەکان یەک دۆلار بە 1320 دینار بە هاووڵاتییان و بازرگانان دەفرۆشن، بەڵام بەهاکەى لە بازاڕەکاندا لە سەرووی 1450 دینارەوەیە.
سەرچاوەیەکى بەرپرس لە بانکى ناوەندیى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، دیاریکردنی بەهای یەک دۆلار بەرامبەر 1300 دینار لەسەر پێشنیازى ئەوان بووە و دەیانەوێت لە رێگەیەوە سەقامگیریی بگەڕێتەوە بۆ بەهاى دینار و کۆتایی بەو بۆشاییە بهێنن کە لەنێوان بەهاى فەرمى دۆلار و ئەو بەهایەی کە لە بازاڕدا مامەڵەى پێوە دەکرێت.
ئەو سەرچاوەیەى بانکى ناوەندى گوتى: "دیاریکردنى بەهاى فەرمى بەرامبەر بە دۆلار وادەکات کە کۆمپانیاکان دڵنیا ببن لەوەى بەهاکەکەى گۆڕانکاریى بەسەردا نایەت."
|
ئابووری
|
https://www.rudaw.net/sorani/business/110620236
|
بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی کرماشان و سەرپەرشتیاری گومرگەکانی ئەو پارێزگایە دەڵێت، لە مانگی یەکەمی بەهاری ئەمساڵدا بە بەهای نزیکەی 74 ملیۆن دۆلار کەلوپەل لە دەروازەی سنووریی خوسرەوییەوە هەناردەی عێراق کراوە.
عەلی ئەسغەر عەباسزادە، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی کرماشان و سەرپەرشتیاری گومرگەکانی ئەو پارێزگایە رایگەیاند، لە مانگی یەکەمی بەهاری ئەمساڵدا واتە لە 21-03-2024 تاوەکو 21-04-2024، لە دەروازەی سنووریی خوسرەوی بە گشتی 111 هەزار و 642 تۆن کەلوپەل بە بەهای 73 ملیۆن و 914 هەزار دۆلار هەناردە کراوە.
عەلی ئەسغەر عەباسزادە گوتی، ئەم بڕە لە هەناردەکردنە بەراورد بە پار لەڕووی کێشەوە 22٪ کەمیکردووە، بەڵام لەڕووی نرخەوە 47٪ زیادیکردووە.
سەرپەرشتیاری گومرگەکانی پارێزگای کرماشان دەڵێت، لەو بڕە 85 هەزار تۆن کەلوپەل بە بەهای 61 ملیۆن و 504 هەزار دۆلار هەناردەی راستەوخۆ لە دەروازەی سنووریی خوسرەوییەوە بووە کە بەراورد بە هەمان ماوەی پار، لەڕووی نرخەوە 98% زیادیکردووە.
دەشڵێت، لەو ماوەیەدا 26 هەزار و 448 تۆن کەلوپەلی گومرکەکانی دیکەی ئێران بە بەهای 12 ملیۆن و 410 هەزار دۆلار لە رێگەی دەروازەی سنووریی خوسرەوییەوە هەناردە کراوە، کە ئەوەش بەراورد بە ساڵی رابردوو لەڕووی نرخەوە 36٪ و لەڕووی کێشەوە 40٪ کەمیکردووە.
زۆربەی ئەو کەلوپەلانەی لە کرماشانەوە هەناردەی دەرەوە کراون بریتین لە ئاسن، چیمەنتۆ، کاشی، سیرامیک، بەردی بیناسازی، شووشە، شیشی ئاسن، پۆلا، هێلکە، کێک و بیسکویت، سەوزە و میوە.
پارێزگای کرماشان 371 کیلۆمەتر سنووری هاوبەشی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراقدا هەیە. پارێزگاکە پێنج دەروازەی سنووری هەیە کە سێیان لەگەڵ هەرێمی کوردستانن، دەروازەیەک دەکەوێتە سەر سنووری خانەقینی باشووری کوردستان و دەروازەیەکی سنووریش لەگەڵ ناوچەکانی دیکەی عێراقە.
دەروازە سنوورییەکانی پەروێزخان، شوشمێ و شێخ سڵە دەکەونە سنووری هەرێمی کوردستان، دەروازەی سومار دەکەوێتە سنووری قەزای خانەقین لە باشووری کوردستان و دەروازەی سنووری خوسرەویش دەکەوێتە سەر سنووری نێوان کرماشان و ناوچەکانی دیکەی عێراق.
|
ئابووری
|
https://www.rudaw.net/sorani/business/090520246
|
گوتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان ناسراو بە ئەپیکور بە رووداوی راگەیاند کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆیان لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هیچ ئەنجامێکی نەبووە و زیاتر پەیوەست بووە بەوەی گفتوگۆی زیاتر بکرێت.
رۆژی چوارشەممە 24ـی کانوونی دووەمی 2024، مایڵز کاگینز، گوتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان، لەبارەی کۆبوونەوە و گفتوگۆی نوێنەرانی کۆمپانیاکانی نەوت لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق و بەتایبەتی کۆبوونەوەی ئەمڕۆیان لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "کۆبوونەوەکە هیچ ئەنجامێکی نەبوو و، زیاتر پەیوەست بوو بەوەی گفتوگۆی زیاتر بکرێت، بۆیە هیچ راگەیێندراوێکیش نەبوو."
گوتەبێژی کۆمەڵەی ئەپیکور، ئاماژەی بەوەکرد یەکێک لە گەورەترین بەربەستەکانی بەردەم دەستپێکردنەوەی پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، ئەوەیە کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان تائێستا نازانن چۆن خەرجیی کارەکانیان پێدەدرێت.
مایڵز کاگینز گوتی "کۆمپانیاکان دەبێت بزانن چۆن پارەیان پێدەدرێت. با قسەکانم بخەمە چوارچێوەیەکی دیکەوە؛ ئایا مامۆستایان لە سلێمانی دەزانن چۆن پارە وەردەگرن؟ یان پێشمەرگە دەزانێت چۆن پارە وەردەگرێت؟ باشە کۆمپانیاکان چۆن بزانن؟ لەکاتێکدا ئێمە هاووڵاتی عێراقی یان کورد نین."
لەبارەی گفتوگۆکانی نوێنەرانی ئاپیکور و حکومەتی عێراق، تایبەت بە پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، کاگینز گوتی: "ئێمە هەمیشە پێمانوایە هەموو کۆبوونەوەیەک ئەرێنییە، بەڵام هیچ شتێکی کرداری نییە. هەر کاتێکیش رێککەوتن هەبێت، پێموابێت هەموو لایەک، بەغدا، هەولێر، ئەپیکور رایدەگەیەنن. بۆیە هەموو کۆبوونەوەیەک هەنگاوێکی ئەرینییە، بەڵام هێشتا هیچ رێککەوتنێک نییە رایبگەیەنین. ئێمە لەگەڵ هەموو لایەک کاردەکەین تاوەکو بگەیەنە ئەنجامێکی ئەرێنی."
بەڵام نەیشاردەوە کە هێشتا ئاسۆی رێککەوتن دیارنییە و گوتی "گفتوگۆکان لەلایەن بەغداوە سەرپەرشتی دەکرێن و پێموایە ئەوان هیچ ناڵێن لەبەرئەوەی هیچیان پێ نییە، بیڵێن."
بەگوێرەی زانیارییەکانی گوتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان، راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا زیانێکی زۆری بە هەولێر و بەغدا گەیاندووە و کە تائێستا گەیشتووەتە "حەوت ملیار دۆلار."
رۆژی 25ـی ئاداری 2023، هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بەهۆی بڕیارێکی دادگەی نێوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە پاریس راگیرا.
گرووپی ئەپیکور لە شەش کۆمپانیای تایبەت بە نەوت لە هەرێمی کوردستان پێکهاتووە و پێش راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان بۆ تورکیا، ئەندامانی ئەو کۆمەڵەیە، 50٪ـی نەوتی رۆژانەی هەرێمی کوردستانیان بەرهەمدەهێنا.
لە دوای راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهان، بەرپرسانی لایەنی پەیوەندیداری عێراق و تورکیا چەند جارێک دانوستاندنیان لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کردووە.
گوتەکانی مایڵز کاگینز لەکاتێکدایە فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق 17ـی ئەم مانگە لە داڤۆسەوە گوتی "چەند هەفتەیەک پێش ئێستا بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای عێراقی چووینە ئەنقەرە و گفتوگۆیەکی باشمان هەبوو، یەکێک لە بابەتە سەرەکییەکانیش کە تاوتوێمان کرد هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهان، ئێستا هیچ کێشەیەک لە بەندەر و بۆرییەکەدا نییە، ئەوان ئامادەییان دەربڕیوە دەست بە هەناردە بکەنەوە، بەڵام کێشەکە لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵدایە."
د. فوئاد حوسێن باسی رێککەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و فیدراڵشی کرد و رایگەیاند "چەند رۆژێک بەر لە ئێستا رێککەوتنێک لەنێوانیان واژۆ کراوە، بەهیواین بەمزوانە دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بکرێتەوە."
|
ئابووری
|
https://www.rudaw.net/sorani/business/240120247
|
ئەمڕۆ بەهای دینار لەکاتی داخستنی بازاڕدا بەرامبەر بە دۆلار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە 152 هەزار و 800 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەکرا.
ئەمڕۆ دووشەممە، 24.7.2023، حاجی سابیر باواجی، ئەندامی ئەنجوومەنی گۆڕینەوەی دراوی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەدا 100 دۆلار بە 153 هەزار و 500 دینار بوو، دواتر گەیشتە 154 هەزار و 100 دینار، بەڵام لەکاتی داخستندا 100 دۆلار بە 152 هەزار و 800 دینار مامەڵەی پێوەکرا.
حاجی سابیر هۆکاری بەرزبوونەوەی بەهای دینار، بۆ بڕیاری بانکی ناوەندیی عێراق بە پێدانی دۆلار بە کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراوی لە جۆرەکانی A و B دەگەڕێنێتەوە و دەڵێت، ئەگەر بڕیارەکە جێبەجێبکرێت، کاریگەریی ئەرێنی لەسەر بەرزبوونەوەی دینار بەرامبەر بە دۆلار دەبێت.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی گۆڕینەوەی دراوی هەولێر گوتیشی، بە جێبەجێکردنی بڕیارەکە، بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بەرزدەبێتەوە و رەنگە بە تێپەڕبوونی کات، 100 بگاتە 145 بۆ 146 هەزار دینار.
هاوکات، هەر ئەمڕۆ دووشەممە، جەبار گۆران، گوتەبێژی بازاڕی دۆلاری سلێمانی بە رووداوی گوت، لە کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی عێراق و پارێزگاری بانکی ناوەندی کە بڕیاری پشتیوانیی بازرگانە بچووکەکان کراوە، ئەگەر بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، کاریگەریی باشی لەسەر بەرزبوونەوەی بەهای دینار دەبێت بەرامبەر بە دۆلار.
بە گوتەی جەبار گۆران، پێنەدانی دۆلار بە بازرگانە بچووکەکان بە نرخی فەرمی بانکی ناوەندی کاریگەریی نەرێنیی هەبووە و یەکێک بووە لە هۆکارەکانی دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار.
هۆکاری ئەمدواییەی دابەزینی بەهای دینار دەگەڕێتەوە بۆ بڕیارێکی ئەمریکا کە 19ـی ئەم مانگە مامەڵەکردن بە دۆلاری لە 14 بانکی عێراقی قەدەخە کرد و بەوە تۆمەتباری کردوون دۆلاریان بۆ ئەو وڵاتانە ناردووە، کە سزای ئەمریکایان لەسەرە.
لە دوای بڕیارەکەی بانکی ناوەندیی ئەمریکاوە، فرۆشی نەختینەی دۆلار لە بانکی ناوەندیی عێراق کە کاریگەری لەسەر بەهای دینار لە نێوخۆدا هەیە، بۆ نزیکەی نیوە بەراورد بە پێش بڕیارەکە کەمیکردووە.
بانکی ناوەندیی عێراق رۆژانە 100 بە دۆلار بە 131 هەزار دینار دەفرۆشێت، بەڵام نەیتوانیوە بەهای دینار لە بازاڕەکاندا بەرامبەر بە دۆلار بەرزبکاتەوە.
|
ئابووری
|
https://www.rudaw.net/sorani/business/240720232
|
وەزارەتى دارایی عێراق داواى لە هەرێمى کوردستان کردووە زیاتر لە 905 ملیار دینارى داهاتى نانەوتیی دوو مانگ رادەست بکەن، بەڵام بەپێی زانیارییەکان، کە لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان وەرگیراون، هەڵە لە نووسراوێکیاندا کراوە، بۆ ئەم مەبەستە شاندێکی تەکنیکی دەنێرێت بۆ بەغدا.
ئەو داوایەى وەزارەتى داراییی عێراق لە نووسراوێکدا بووە، کە 8ى نیسان بۆ نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا نێردراوە و داوا دەکات 905 ملیار و 246 ملیۆن و 194 هەزار دینار وەک داهاتى نانەوتى رادەست بکەن، کە داهاتى مانگەکانی کانوونى دووەم و شوباتی 2024 بووە.
وەزارەتی دارایی عێراق، داوای کردووە، ئەو بڕە پارەیە بخرێتە سەر هەژمارى بانکیى تایبەت بەو داهاتە لە بانکى ناوەندى، ژمارەکەش وەک لە نووسراوەکەدا هاتووە، لەسەر بنەماى نووسراوێکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بووە، کە بە ژمارە (3075) لە رۆژی 28-03-2024 بۆ وەزارەتی دارایی عێراق نێردراوە.
بەگوێرەى ئەو زانیارییانەى رووداو دەستى کەوتوون، کێشەى ئەو بڕە پارەیە لەوەدا بووە کە بە "هەڵە" پارەى سپاردەى بانکەکان، قەرزى کارەبا، هاوکاریى هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە لەگەڵى هەژمارکراوە و نێردراوە بۆ بەغدا. بە جیاکردنەوەى ئەو پارانە، داهاتى ئەو دوو مانگە نزیکەى 700 ملیار دینارە.
رووداو زانیویەتى شاندێکى تەکنیکیی هەرێمى کوردستان سەردانى بەغدا دەکات، ئامانجى سەرەکى رێککەوتنە لەسەر داهاتى فیدراڵى کە چى دەگرێتەوە و دەبێت چى رادەست بکرێت.
سۆران عومەر، ئەندامى پەرلەمانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى گوت: "یەکێک لەئامانجەکانى سەردانەکە راستکردنەوەى ئەو کێشەیەیە کە لە داهاتی دوو مانگەکەدا هەیە."
لە کۆبوونەوەى 24ى نیسانى 2024 ئەنجووومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان، وەزارەتى دارایی و ئابوورى و شاندى دانوستانکارى راسپارد بەشی بەغدا لە داهاتی نانەوتی بەدەستهاتوو، بخرێتە سەر هەژمارى وەزارەتی دارایی فیدراڵ.
سۆران عومەر گوتى: "ئەگەر کێشە لە رادەستکردنى داهاتى هەرێمى کوردستان دروستبێت، کێشە بۆ بە بانکیکردنی مووچە دروست دەبێت، چونکە دوو بڕگەى بڕیارەکانى دادگەى فیدراڵى پەیوەستن بەو دوو هەنگاوەوە."
یاساى بودجەى گشتیی عێراق، حکومەتى هەرێمى کوردستانى پابەندکردووە، بە رادەستکردنى داهاتى نانەوتى، بەڵام تاوەکو ئێستا بەغدا و هەولێر نەگەیشتوونەتە رێککەوتن لەبارەى ئەوەى ئەو داهاتە چى دەگرێتەوە.
|
ئابووری
|
https://www.rudaw.net/sorani/business/26042024
|
بانکی ناوەندیی عێراق نزیکەی 223 ملیۆن دۆلاری فرۆشت؛ لەو بڕە 46 ملیۆن و 500 هەزار دۆلاری بە نەختینە داوەتە بانکەکان.
رۆژی چوارشەممە 2ـی ئابی 2023، بانکی ناوەندیی عێراق 222 ملیۆن و 888 هەزار و 377 دۆلاری فرۆشت؛ لەو بڕە 46 ملیۆن و 500 هەزار دۆلاری بە نەختینە و ئەوی دیکەی بۆ حەواڵەیە.
ئەمڕۆ چوارشەممە کاژێر 11:00ـی بەیانی، حاجی سابیر باواجی، ئەندامی ئەنجوومەنی گۆڕینەوەی دراو لە هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، 100 دۆلار بە 151 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەوە لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراودا 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا.
باواجی ئاماژەی بەوەشکرد، 100 دۆلار بەرامبەر 4 ملیۆن و 950 هەزار تمەنی ئێرانییە.
چەند رۆژێکە بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دابەزینی زۆری تۆمارکردووە، بە جۆرێک هەفتەی پێشوو 100 دۆلار گەیشتە 158 هەزار دینار و دواتر دابەزییەوە بۆ خوار 150 هەزار دینار.
بانکی ناوەندیی عێراق رۆژانە 100 دۆلار بە 131 هەزار دینار دەفرۆشێت، بەڵام نەیتوانیوە بەهای دینار لە بازاڕەکاندا بەرامبەر بە دۆلار بەرزبکاتەوە.
|
ئابووری
|
https://www.rudaw.net/sorani/business/02082023
|
نیگەرانی لە پەرەسەندنی شەڕ لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و پچڕانی گواستنەوەی نەوت، نرخی نەوتی برێنتی لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، 17 سەنت بەرزکردەوە و هەر بەرمیلێک بە 82 دۆلار و 57 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. یەک ئۆنسە زێڕیش بە 2032 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش بەهەمان شێواز 17 سەنت بەرزبووەوە و بە 76 دۆلار و 95 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. نرخی نەوتی برێنت و نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش رۆژی دووشەممە بەهۆی نیگەرانی لە کەرتی خانووبەرەی چین و مایەپووچبوونی کۆمپانیایەکی گەورەی خانووبەرە لەو وڵاتە، نزیکەی 1 دۆلار دابەزیبوون.
سۆڤرۆ سەرکار، شرۆڤەکاری بەشی کانزاکان سەر بە بانکی (دی بی ئێس) رایگەیاند، "هۆکاری ئەوەی کە نرخی نەوت لە سەرووی 80 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نیگەرانییە جیۆسیاسییەکانە لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست."
ئەو شرۆڤەکارە دەڵێت، ئەگەر ئەمریکا وەڵامدانەوەی نەبێت، نرخی نەوت لە ماوەی یەک یان دوو هەفتەی داهاتوودا دادەبەزێت. دەشڵێت "ئەگەر گرژییەکان ببێتە هۆکار بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەمریکا و ئێران، چاویان لەوەیە نرخی نەوت بەرزبێتەوە بۆ نێوان 80 تاوەکو 100 دۆلار."
واشنتن بەڵێنی داوە هەموو رێکارێکی پێویست بگرێتە بەر بۆ بەرگریکردن لە هێزەکانی دوای ئەوەی بە درۆن هێرشکرایە سەر پێگەیەکی هێزەکانی ئەمریکا لە ئوردن کە بووە هۆی کوژرانی سێ سەرباز و برینداربوونی 40ی دیکە.
ڤیڤیک زەهر، شرۆڤەکارێکی دیکەی سەر بە بانکی کۆمێن وێلسە لە ئۆستراڵیا، دەڵێت "ئەگەر ئەمریکا گەمارۆی تووندتر بەسەر ئێراندا بسەپێنێت، دەبێتە هۆکار بۆ نەمانی نەوتی ئێران لە بازاڕەکاندا و کاریگەریی بەرچاو لەسەر نرخی نەوت بەجێدەهێڵێت."
یەک ئۆنسە زێڕ بە 2032 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
بەهۆی دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دراوەکانی دیکە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ ئەمڕۆ سێشەممە توانی پارێزگاری لە ئاستی 2032 دۆلار بکات و بەڕێژەیەکی کەم بەرزبێتەوە.
زوانی مەهتا، شرۆڤەکاری بازاڕە داراییەکان سەر بە پلاتفۆڕمی ( ئێف ئێکس ستریت) لەبارەی گۆڕانکارییەکان لە نرخی زێڕ دەڵێت، "پەرەسەندنەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بووەتە هۆکار بۆ ئەوەی خواست لەسەر کڕینی زێڕ بەرزببێتەوە."
ئەو شرۆڤەکارە دەڵێت، لەبەر ئەوەی ئەگەری دابەزاندنی سوودی بانکی لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکاوە لە مانگی 3ی ئەم ساڵ کاڵ بووەتەوە، دەبووایە نرخی زێڕ دابەزێت، بەڵام ئەوەی کە بووەتە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی نرخەکان ئەگەری رووبەڕووبوونەوەی راستەوخۆی ئەمریکا و ئێرانە.
بازرگانانی زێڕ ئێستا چاوەڕوانی چۆنیەتیی وەڵامدانەوەی ئەمریکا دەکەن لەبەرامبەر هێرشی درۆنیی سەر هێزەکانی ئەو وڵاتە لە ئوردن کە بۆ یەکەمجار بووە هۆکار بۆ کوژرانی ژمارەیەک سەربازی ئەمریکی.
رۆژی دووشەممە، نرخی زێڕ بەو هۆیەوە بەرزبووەوە بۆ نزیکەی 2038 دۆلار. جگە لە گرژییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، چەندین داتای ئابووریی ئەمریکا ئەم هەفتەیە بڵاودەبنەوە کە دەتوانن کاریگەریی بەرچاو بکەنەسەر نرخی زێڕ.
رۆژی چوارشەممە ئامارەکانی پەیوەست بە بازاڕی کاری ئەمریکا بڵاودەبێتەوە و ئامارەکان کاریگەری لەسەر سیاسەتی نەختی بانکی ناوەندیی ئەمریکا دادەنێن.
هەر لە رۆژی چوارشەممەدا، بانکی ناوەندیی ئەمریکا کۆبوونەوەی دوو رۆژی خۆی تەواو دەکات و بڕیار لەسەر سوودی بانکی دەدات و سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەو وڵاتەش گوتاری خۆی لەو بارەیەوە پێشکێش دەکات.
|
ئابووری
|
https://www.rudaw.net/sorani/business/30012024
|
نرخی نەوت ئەمڕۆ لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، بە دابەزین کرایەوە.
بانکی ناوەندی چین بەنیازە سوودی بانکی کەمبکاتەوە و سەرۆکی بانکی ناوەندی ئەمریکایش بڕیارە ئەم هەفتەیە لەبەردەم کۆنگرێسدا گوتارێک لەسەر رەوشی ئابووریی ئەمریکا پێشکێش بکات، کە کاریگەری لەسەر نرخی نەوت دادەنێت.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ (دووشەممە، 19-6-2023) نرخی نەوتی برێنت بەڕێژەی 1.5٪ دابەزی و هەر بەرمیلێک بە 75 دۆلار و 48 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. نرخی نەوتی سووکی تەکساسیش بەڕێژەی 1.4٪ دابەزی و بەرمیلێک بە 70 دۆلار و 94 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هەفتەی رابردوو هەردوو نرخی نەوتی برێنت و سووکی تەکساس، بەڕێژەی 2٪ بەرزببوونەوە.
سەرەڕای ئەوەی پاڵاوگە چینییەکان قەبارەی کڕینی نەوتیان زیادکردووە، بەڵام گومانی زۆر هەیە لەسەر بووژانەوەی ئابووریی ئەو وڵاتە و ئەوەی کە گەورەترین هاوردەکاری نەوتی جیهان، بتوانێت هاوتەریب لەگەڵ پشێبییەکان لە گەشەکردن بەردەوام بێت.
لەلایەکی دیکەوە کۆبوونەوەی نێوان ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و چین گانگ، وەزیری دەرەوەی چین هێندە بەرهەمدار نەبووە و دوولایەنەکە نەیانتوانیوە لەسەر ناکۆکییەکانی نێوانیان بگەنە لێکتێگەیشتنێک، ئەمەش کاریگەریی لەسەر نرخی نەوت دادەنێت.
|
ئابووری
|
https://www.rudaw.net/sorani/business/19062023
|
لە مانگێکدا عێراق زیاتر لە سێ تۆن لە یەدەگی زێڕەکەی زیاد دەکات. بەپێی دوایین داتاکانی سندوقی نەختی نێودەوڵەتی، ئێستا عێراق خاوەنی زیاتر لە 145 تۆن زێڕە.
بەپێی دوایین داتاکانی سندووقەکە عێراق لە مانگی شوباتی ئەم ساڵدا یەدەگی زێڕی بە بڕێکی بەرچاوە زیادکردووە و زیاتر لە سێ تۆن و 79 کیلۆی خستووەتە سەر یەدەگەکەی. بەمەش کۆی یەدەگەگەی گەیشتووەتە 145 تۆن و 661 کیلۆ.
بەپێی سندوقەکە، زیادکردنی یەدەگی زێڕ نیشانەی سەقامگیریی دارایی و نەختینەیە.
پێش زیادکردنی ئەو سێ تۆن زێڕە، عێراق لەسەر ئاستی وڵاتانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست کە پلەی پێنجەمدا بوو، بەڵام ئێستا لە پلەی چوارەم دێت. سعودیە بە 323 تۆن لە پلەی یەکەم دێت، لوبنان بە 289 تۆن و جەزائیریش بە 173 تۆن لە پلەکانی دووەم و سێیەم دێن.
جەمال عەبدولجەبار، سەرۆکی سەندیکای وزە و پیشەسازی و کانزاکان لە عێراق، بە رووداوی گوت: "زیادکردنی یەدەگی زێڕ کاریگەریی لەسەر سەقامگیریی بازاڕ دەبێت، خەڵک هەرچەندە سەقامگیریی ئەمنی و سیاسیی درک پێبکات زێڕ دەكڕێت، ئەمە بۆ جیهان و ئابووریی جیهانیش وایە."
مانگی نیسانی ساڵی رابردوو یەدەگی زێڕی عێراق 132 تۆن بوو، لە مانگی نیسانی ئەم ساڵیش گەیشتە 142 تۆن زێڕ. واتە لە ماوەی ساڵێکدا 10 تۆن لە یەدەگەکەی زیاد بووە.
|
ئابووری
|
https://www.rudaw.net/sorani/business/140520243
|
کۆی خەرجییەکانی حکومەتی عێراق ساڵی رابردوو دوو تریلیۆن و 365 ملیار دینار زیادی کردووە، کە بەراورد بە ساڵی رابردوو نزیکەی 37٪ زیادیانکردووە، مووچەی فەرمانبەرانیش 14٪ زیادیکردووە. پسپۆڕێکی ئابووری دەڵێت: "زیادبوونی خەرجییەکانی عێراق یەکێکە لەو کارەساتانەی لە داهاتوودا باجی زۆری دەبێت."
بەپێی خشتەیەک کە تایبەتە بە خەرجییەکانی عێراق، دەردەکەوێت لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2023 کۆی خەرجییەکانی عێراق 6 تریلیۆن 425 ملیار دینار بووە، لە کاتێکدا کۆی ئەو خەرجییانە لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2024 گەیشتووەتە 8 تریلیۆن و 790 ملیار دینار.
کۆی خەرجییەکانی کانوونی دووەمی ساڵی 2024، بەراورد بە کانوونی دووەمی ساڵی رابردوو 36.8٪ زیادیکردووە، هەروەها بەراورد بە خەرجییەکانی ساڵی 2021 نزیکەی 33.8٪ زیادی کردووە. کۆی خەرجییەکانی عێراق لە کانوونی دووەمی ساڵی 2021دا 6 تریلیۆن و 569 ملیار دینار بووە.
مەنار عوبەیدی، سەرۆکی دامەزراوەی عێراقی ئایندە بۆ توێژینەوە و راوێژی ئابووری، بە رووداوی گوت: "ژمارەکان ترسناکن، ئەو زیادبوونی خەرجییە کێشەیە، بەتایبەت خەرجییەکان خەرجیی بەکاربردنن، بۆ وڵاتێکی وەکو عێراق لە یەک مانگدا 8 تریلیۆن و نزیکەی 800 ملیار دینار خەرجیت هەبێت زۆرە."
بەپێی لیستی خەرجییەکانی عێراق، بەراورد بە مانگی کانوونی ساڵی 2023، لە کانوونی دووەمی ساڵی 2024دا، خەرجییەکانی عێراق بەمشێوەیە زیادبوون:
- مووچەی فەرمانبەران: لە 3 تریلیۆن و 557 ملیار دینارەوە بۆ 4 تریلیۆن و 47 ملیار دینار، واتە 13.8٪ زیادیکردووە.
- چاودێری کۆمەڵایەتی: لە 1 تریلیۆن و 504 ملیار دینارەوە بۆ 1 تریلیۆن و 811 ملیار دینار، واتە 20.4٪ زیادیکردووە.
- خەرجیی بەردەوام: لە 5 تریلیۆن و 491 ملیار دینارەوە بۆ 6 تریلیۆن و 583 ملیار دینار، واتە 19.9٪ زیادیکردووە.
عەلی مەگسووسی، ئەندامی لیژنەی ئابووری و بازرگانی و پیشەسازیی پەرلەمانی عێراق لەبارەی زیادبوونی خەرجییەکانی عێراقەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "خەرجییەکان لەساڵی 2024دا زیاتریش دەبن، ئەوە دەبێتە هۆیەک بۆ ئەوەی عێراق ببەسترێتەوە، بەتایبەت کە تێبینی ئەوە دەکرێت چەند داهات زیاد بێت، خەرجییەکانیش زیاتر دەبن، دەبێت عێراق لە رووی یەدەگەوە بیر لە تۆکمەکردنی پێگەی خۆی بکاتەوە."
ئەندامەکەی لیژنەی ئابووری و بازرگانی و پیشەسازیی پەرلەمانی عێراق پێشبینی دەکات خەرجییەکانی ئەم ساڵ بگەنە زیاتر لە 200 تریلیۆن دینار.
بەپێی ئەو لیستەی لەبەردەست رووداوە، کۆی داهاتەکانی عێراق لە مانگی کانوونی دووەمی ئەم ساڵدا 11 تریلیۆن و 542 ملیار دینار بووە، لە کاتێکدا لە کانوونی دووەمی ساڵی رابردوو، تەنیا 7 تریلیۆن و 704 ملیار دینار بووە.
رۆژی 29ـی ئاداری 2024، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەی دووەمی دەستەی باڵای هاوئاهەنگی لەگەڵ پارێزگاکان، باسی رەشنووسی یاسای بودجەی ساڵی 2024ی کرد کە دەبوو بنێردرێت بۆ پەرلەمان تاوەکو پەسندی بکات و رایگەیاند: "دەستمانکردووە بە ئامادەکردنی خشتەکانی بودجەی ساڵی 2024 و شایستەی دارایی دیکە بۆ پارێزگاکان زیادکراوە کە بۆ ژێرخانیان تەرخاندەکرێت."
یاسای بودجەى گشتیی عێراق، کە بۆ سێ ساڵە، زیاتر لە 12ى حوزەیران لە پەرلەمان پەسند کرا، لە 26ى هەمان مانگ لە رۆژنامەى وەقائیعی عێراقى بڵاوکرایەوە، پارەکەى زیاتر لە 198 تریلیۆن و 910 ملیار دینار بوو بۆ ساڵی 2023 و پشکى هەرێمى کوردستان بە زیاتر لە 16 تریلیۆن دینار دانرابوو.
|
ئابووری
|
https://www.rudaw.net/sorani/business/080420244
|
ئەمڕۆ بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار دابەزی و 100 دۆلار لە 149 هەزار دینار نزیکبووەوە، بەڵام لەکاتی داخستندا 100 دۆلار بە 148 هەزار و 100 دینار بوو.
رۆژی دووشەممە 05-06-2023، حاجی سابیر باواجی، ئەندامی ئەنجوومەنی گۆڕینەوەی دراوی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا، 100 دۆلار بە 147 هەزار و 900 دینار بوو، دواتر بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار زیاتر دابەزی و گەیشتە 148 هەزار و 700 دینار، بەڵام لەکاتی داخستندا بەهای دینار کەمێك بەرزبووەوە، 100 دۆلار بە 148 هەزار و 100 دینار مامەڵەی پێوەکرا."
لەبارەی هۆکاری دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار، حاجی سابیر باواجی دەڵێت: "لە بازاڕدا خواست لەسەر دۆلار زۆرە، ئەو بڕەشی بانکی ناوەندی، بەتایبەتی ئەمڕۆ خستیەڕوو، زۆر کەمە."
ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق 222 ملیۆن و 937 هەزار و 687 دۆلاری خستەڕوو کە 206 ملیۆن و 377 هەزار دۆلار و 687 دۆلاری بە شێوەی حەواڵە و 16 ملیۆن و 560 هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاش بوو.
لەبارەی بڕیاری نوێی بانکی ناوەندیی عێراق بۆ سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنی (POS)، ئەندامەکەی ئەنجوومەنی گۆڕینەوەی دراوی هەولێر دەڵێت: "ئەگەر ئەو بڕیارە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و کاری پێبکرێت، کاریگەریی ئەرێنیی لەسەر بەرزبوونەوەی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار دەبێت."
لە 20-12-2020 بانکی ناوەندیی عێراق بڕیاریدا نرخی فرۆشتنی هەر دۆلارێکی ئەمریکی لە 1180 دینارەوە بۆ 1460 دینار زیاد بکات، تاوەکو نزیکەی دوو ساڵ بەهای دینار جێگیر بوو، تاوەکو رۆژی 11-12-2022 نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی 150 هەزار دیناری عێراقیی تێپەڕاند. دواتر بانکی ناوەندیی عێراق بڕیاری دا 100 دۆلار بە 131 هەزار دینار بە بانک و کۆمپانیاکان بفرۆشێت.
|
ئابووری
|
https://www.rudaw.net/sorani/business/050620233
|
سەرۆکی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان دەڵێت، سەرەڕای ئەوەی کە دهۆک هەژارترین پارێزگای هەرێمی کوردستانە، گرانترین نرخیشی لە شتومەکدا هەیە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، نزیکەی 98 هەزار کەس لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە یەک کاریان هەیە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 06-07-2023، سیروان محەممەد، سەرۆکی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان میوانی بوولتەنی نیوڕۆژی تۆڕی میدیایی رووداو بوو، کە سەنگەر عەبدولڕەحمان پێشکێشی دەکات، رایگەیاند، لە ساڵی 2007ـەوە پارێزگای دهۆک هەژارترین پارێزگای هەرێمی کوردستانە.
سیروان محەممەد ئاماژەی بەوە کرد، لە ساڵی 2007 کە یەکەم رووپێویی خێزانی بۆ دیاریکردنی هێڵ و رێژەی هەژاری کرا، دەرکەوت کە رێژەی هەژاریی پارێزگای دهۆک لە هەولێر و سلێمانی زیاترە و 2012ـەش هەر بەهەمانشێوە ئەو بابەتە پشتڕاستکرایەوە.
سەرۆکی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان گوتی، لە 15ـی ئەم مانگەوە ئەگەر سەرجەم ئامادەکارییەکان تەواو بکرێن، رووپێویی خێزانیی گەورە لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات.
سیروان محەممەد ئەوەشی خستەڕوو، لەسەر ئاستی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، نموونەیەک بە قەوارەی چوار هەزار و 608 خێزان لەلایەن دەستەی ئامارەوە هەڵبژێردراوە و لە عێراقیش لەلایەن دەزگای ناوەندی ئامار، نزیکەی 20 هەزار خێزان دەستنیشان کراوە.
بەگوتەی سەرۆکی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان، بەپێی دوایین ئاماری هەژاری کە لە 2018دا کرا، 5.45٪ـی هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستان لە ژێر هێڵی هەژاریدان کە ''رەنگە ئەوەش ئێستا گۆڕانکاری بەسەردا هاتبێت، بەڵام دیارنییە، کە زیادیکردووە یاخود کەم.''
دوو بابەت لە دیاریکردنی هێڵی هەژاریدا لەبەرچاو دەگیرێن، کە بریتین لە پێویستییە سەرەکییەکانی خێزانی و تاکەکەسی لەڕووی خۆراک و بابەتە ناخۆراکییەکانەوە وەکو خزمەتگوزارییەکان و دەستگەیشتن بە ئاو، کارەبا، گواستنەوە، پەروەردە و تەندروستی، کە رێژەکانیان کۆ دەکرێنەوە و دەنێردرێنە بانکی نێودەوڵەتی لە واشنتن و ئەوان کاری لەسەر دەکەن.
دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان، لە ساڵی 2012ـەوە کاری لەسەر رێژەی بێکاری کردووە. سیروان محەممەد لەوبارەوە گوتی: ''دوای 2012، هەرێمی کوردستان بەروارد بە دۆخی عێراق زۆر باشتر بووە، بەڵام لە 2015ـەوە بەهۆی ئەو گەمارۆ ئابوورییەی کە عێراق خستییەسەری، نەتوانرا لەو پێشکەوتنەکە بەردەوام بین و شەڕی داعش و کۆرۆناش کاریگەرییان لە [خراپترکردنی] دۆخەکەدا هەبوو.''
سەرۆکی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان سەبارەت بە هۆکاری زیاتربوونی رێژەی بێکاری و هەژاری لە دهۆک بەروارد بە پارێزگاکانی دیکە دەڵێت، ئەو پارێزگایە دوای شەڕی داعش، گەورەترین رێژەی ئاوارە و پەنابەری لەخۆ گرتووە و بووەتە زیانمەندی سەرەکیی ئەو شەڕە.
بەگوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لە دهۆک، لە ساڵی 2014ـەوە تاوەکو ساڵی 2022، 27 هەزار خێزانی ئاوارە لە نێو کەمپەکان و 37 هەزار و 800 کەسیش لە دەرەوەی کەمپەکانی سنووری پارێزگای دهۆک نیشتەجێبوون، ئەو ئاوارانە بەهۆی دۆخی ناسەقامگیری شنگالەوە ئاوارەی سنوورەکە بوونە و ناوچەکانیان جێهێشتووە.
سیروان محەمەد ئاماژەی بەوەشکرد، لە پارێزگای دهۆک، سەرەڕای ئەوەی هەژارترین پارێزگای هەرێمی کوردستانە و رێژەی بێکارییەکەی زۆرە، نرخی کاڵا و شتومەکیش تێیدا لە سەرجەم پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان بەرزترە، ''ئەوە لەکاتێکدایە کە دەبووایە بەپێچەوانە بووایە.''
وەک سەرۆکی دستەی ئامار دەڵێت، رێژەی بێکاری لە هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2021ـدا، 16.5٪ بووە کە بەروارد بە ساڵی 2017 کە 10.1٪ بوو، زیادیکردووە، ''ئەوەش بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و گۆڕینی پێناسەی بێکار و کارکردن لەلایەن رێکخراوی کاری جیهانی بوو کە لە پێناسەی نوێیدا کەسانێکی زیاتر دەچنە ژێر هێڵی بێکاری."
لە پێناسەی نوێی رێکخراوی کاری جیهانیدا هاتووە، ئەگەر کەسێک سەرەڕای ئەوەی کار دەکات و بەرهەمیشی هەیە، نەتوانێت هیچ دەرامەتێک بەدەستبهێنێت، ئەوە بە بێکار هەژمار دەکرێت.
سیروان محەمەد ئاشکرای کرد، نزیکەی 98 هزار کەس لە هەرێمی کوردستان دوو یان چەند کاریان هەیە ''کە ئەگەر یەک کاریان هەبووایە، رێژەی بێکاری زۆر لەوە کەمتر دەبوو، کە ئێستا هەیە.''
|
ئابووری
|
https://www.rudaw.net/sorani/business/060720232
|
لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراقدا دەنگ لەسەر مادەکانی 2-9-10-11 و 12 درا؛ دوایین مادەیان تایبەتە بە پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەکەدا کە بڕەکەی 12.67% لە کۆی بودجە.
کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە بەردەوامە؛ ئەمشەو بە زۆینەی دەنگ مادەکانی2-9-10-11 و 12ـی پەسند کرد. مادەی 12 تایبەتە بە پشکی هەرێمی کوردستان و وەکو خۆی پەسند کراوە، کە پێشتر لە لیژنەی دارایی عێراق دەنگی لەسەر دراوە و 12.67٪ی بودجەکە بۆ هەرێمی کوردستان تەرخانکراوە.
پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەدا 12.67٪ـە و لەلایەن هەموو هێزە سیاسییەکانەوە لە زنجیرەیەک کۆبوونەوەدا پێشتریش رێککەوتنی لەسەر کرابوو.
بودجەی ساڵی 2023 بریتییە لە زیاتر لە 197 تریلیۆن دینار، بەو پێیە پشکی هەرێمی کوردستان زیاتر دەبێت لە 24 تریلیۆن دینار کە زیاتر لە 19 ملیار دۆلار دەبێت.
مادەی 13ـی و 14ـی پڕۆژەیاسای بودجە
کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق لەسەر مادەکانی بودجە بەردەوامە و لە مادەی 13دایە کە تایبەتە بە هەرێمی کوردستان. مادەی 14ش تایبەتە بە هەرێمی کوردستان.
لەنێو مادەکانی 13 و 14دا بڕگەی جیاواز هەن کە ئەمانەی خوارەوەن کە هەندێک گۆڕانکارییان تێدا کراوە:
- شایستە داراییەکانی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2004 تاوەکو 2022 یەکلایی دەکرێتەوە، ئەوەش دوای وردبینی لەلایەن دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵیی عێراق و دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی کوردستان.
- دیاریکردنی بڕە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
- حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەند دەبێت بە رادەستکردنی داهاتە نانەوتییەکانی بە گەنجینەی دەوڵەت بەپێی یاسای بەڕێوەبردنی دارایی، بەڵام دەبێت هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان، وردبینی لە داتاکاندا بکەن.
- وەزارەتی دارایی عێراق پابەند دەبێت مانگانە شایستەکانی هەرێمی کوردستان بدات، ئەوەش بە هاوئاهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان.
- قەرزەکانی بانکی بازرگانیی عێراق لە رەسیدی بانکی عێراقی لای بانکە حکومی و تایبەتییەکان یەکلایی دەکرێتەوە و دەبێت هەرێمی کوردستان قەزەکانی لە بەشە بودجەکەی خۆی بداتەوە.
- کۆی داهاتی نەوتی بەرهەمهێنراو لە کێڵگەکانی نەوتی هەرێمی کوردستان لە یەک هەژماری بانکی دادەنرێت؛ چۆنییەتی خەرجکردنەکەی جارێ روون نەبووەتەوە و چەند پێشنیازێکی بۆ کراوە.
|
ئابووری
|
https://www.rudaw.net/sorani/business/090620237
|
ئاڵپئارسڵان بایراکتار، وەزیری وزەی تورکیا گەیشتە هەولێر و بووە دووەم وەزیری تورکیا لەماوەی چەند کاژێری رابردوودا بگاتە پایتەختی هەرێمی کوردستان.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، ئاڵپئارسڵان بایراکتار، وەزیری وزەی تورکیا بەشداری لە کۆبوونەوەی هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات.
سەردانەکەی وەزیری وزەی تورکیا لەکاتێکدایە، لە رۆژی 25ـی مانگی ئاداری 2023، هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و کەرکووک بەهۆی بڕیاری دادگەی نێوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە پاریس راگیرا.
بەپێی بەدواداچوونی رووداو زیانی راگرتنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهان، لەو ماوەیەدا نزیکەی 5 ملیار دۆلار بووە.
لەدوای راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهان، تورکیا و عێراق چەند جارێک دانوستاندنیان لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کردووە، بەڵام نەگەیشتوونەتە رێککەوتن.
رۆژی 22ـی ئابی 2023، حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق، لەگەڵ ئاڵپئارسڵان بایراکتار، وەزیری وزە و سامانە سرووشتییەکانی تورکیا لە ئەنقەرە کۆبووەوە و دواتر هەردوولا راگەیێندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە؛ دوای نۆژەنکردنەوەی بەشێک لە هێڵی بۆریی گواستنەوەی نەوت کە بەهۆی بوومەلەرزەکەی 6ـی شوباتی 2023 زیانی بەرکەوتووە، "گرنگە لە زووترین کاتدا دووبارە دەست بە هەناردەی نەوت بکرێت."
|
ئابووری
|
https://www.rudaw.net/sorani/business/240820231
|
بەیانیی ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکان نرخی زێڕ ریکۆردێکی دیکەی مێژوویی لە بەرزبوونەوە تۆمارکرد و هەر ئۆنسەیەکی گەیشتە سەروو دوو هەزار و 143 دۆلار.
بەرزبوونەوەکە بەجۆرێکە، سەرەتا بازاڕ بە دوو هەزار و 94 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک کرایەوە، پاشان بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و گەیشتە دوو هەزار و 143 دۆلار، دوای گەیشتن بەو نرخەش، جارێکی دیکە دابەزییەوە بۆ دوو هەزار و 84 دۆلار.
ئەمەی ئەمڕۆ دووشەممە، 4-12-2023 نرخی زێڕ تۆماریکردووە، لە مێژووی تۆمارکراوی ئەو کانزایەدا هاوشێوەی نەبووە.
نرخی زێڕیش بۆ گرێبەستەکانی داهاتوو کە لە مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو دەفرۆشرێت، دوو هەزار و 152 دۆلاری تێپەڕاند.
بەپێی بەشێک لە شرۆڤەکارانی بوارەکە، بەهۆی مەترسییە جیۆسیاسییەکانی پەیوەست بە شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس و هەروەها دابەزینی بەهای دۆلار، خواستێکی زۆر لەسەر زێڕ هەیە، زۆربەی شرۆڤەکاران پێشبینی دەکەن ساڵی داهاتوو نرخی زێڕ لە سەرووی ئاستی 2000 دۆلار بمێنێتەوە.
لەگەڵ ئەوەی کە بۆ ماوەی دوو مانگ دەڕوات نرخی زێڕ بەرزدەبێتەوە، پێشبینییەکان لەسەر ئەوەی کە بانکی ناوەندیی ئەمریکا لەوە بەدواوە بەرەو ئاراستەی کەمکردنەوەی سوودی بانکی دەڕوات، پاڵپشتی زیاتری بۆ نرخی زێڕ دروستکردووە.
هێنگ کوون هۆ، سەرۆکی بەشی ستراتیژیی بازاڕ سەر بە بانکی ( یو ئۆ بی) سێنگاپوور لەو بارەیەوە رایگەیاند، "هۆکارە سەرەکییەکانی بەرزبوونەوەی لە رادەبەدەری نرخی زێڕ بۆ پێشبینییەکان بۆ کەمکردنەوەی سوودی بانکی و دابەزینی بەهای دۆلار لە ساڵی داهاتوو دەگەڕێتەوە."
ئەو شرۆڤەکارە پێشبینیکردووە نرخی زێڕ تاوەکو کۆتایی ساڵی 2024 بگاتە 2200 دۆلار.
هاوکات نیکی شێلس، سەرۆکی بەشی ستراتیژیی کانزاکان لە کۆمپانیای راوێژکاریی ( ئێم کەی ئێس) و شرۆڤەکاری بازاڕە داراییەکان پێشبینی دەکات کە نرخی زێڕ بەرەو بەرزبوونەوەی زیاتر بڕوات: "ئەمجارە بە پێچەوانەی ساڵی 2011 گوشارێکی کەم لەسەر نرخی زێڕ هەیە، لەبەر ئەوەش پێشبینیی نرخی زێڕ بۆ سەرووی 2100 دۆلار و 2200 دۆلار دەکرێت."
رۆژی هەینی نرخی زێڕ توانی ئاستی 2075 دۆلار تێپەڕێنێت و بەوپێیەش ژمارەی پێوانەیی نوێی تۆمارکرد.
بارت مەلەک، سەرۆکی بەشی کانزاکان لە کۆمپانیای راوێژکاریی ( تی دی سێکیوریتی) ئاماژە بەوە دەکات، خواستی بانکە ناوەندییەکان بۆ کڕینی زێڕ دەبێتە هۆکار بۆ ئەوەی تاوەکو چارەکی دووەمی ساڵی داهاتوو نرخی زێڕ هەر لە نزیکەی 2100 دۆلار مامەڵەی پێوەبکرێت.
بەپێی بەشێک لە شرۆڤەکارانی بوارەکە، بەهۆی مەترسییە جیۆسیاسییەکانی پەیوەست بە شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس و هەروەها دابەزینی بەهای دۆلار، خواستێکی زۆر لەسەر زێڕ هەیە، زۆربەی شرۆڤەکاران پێشبینی دەکەن ساڵی داهاتوو نرخی زێڕ لە سەرووی ئاستی 2000 دۆلار بمێنێتەوە.
لەگەڵ ئەوەی کە بۆ ماوەی دوو مانگ دەڕوات نرخی زێڕ بەرزدەبێتەوە، پێشبینییەکان لەسەر ئەوەی کە بانکی ناوەندیی ئەمریکا لەوە بەدواوە بەرەو ئاراستەی کەمکردنەوەی سوودی بانکی دەڕوات، پاڵپشتی زیاتری بۆ نرخی زێڕ دروستکردووە.
هێنگ کوون هۆ، سەرۆکی بەشی ستراتیژیی بازاڕ سەر بە بانکی ( یو ئۆ بی) سێنگاپوور لەو بارەیەوە رایگەیاند، "هۆکارە سەرەکییەکانی بەرزبوونەوەی لە رادەبەدەری نرخی زێڕ بۆ پێشبینییەکان بۆ کەمکردنەوەی سوودی بانکی و دابەزینی بەهای دۆلار لە ساڵی داهاتوو دەگەڕێتەوە."
ئەو شرۆڤەکارە پێشبینیکردووە نرخی زێڕ تاوەکو کۆتایی ساڵی 2024 بگاتە 2200 دۆلار.
هاوکات نیکی شێلس، سەرۆکی بەشی ستراتیژیی کانزاکان لە کۆمپانیای راوێژکاریی ( ئێم کەی ئێس) و شرۆڤەکاری بازاڕە داراییەکان پێشبینی دەکات کە نرخی زێڕ بەرەو بەرزبوونەوەی زیاتر بڕوات: "ئەمجارە بە پێچەوانەی ساڵی 2011 گوشارێکی کەم لەسەر نرخی زێڕ هەیە، لەبەر ئەوەش پێشبینیی نرخی زێڕ بۆ سەرووی 2100 دۆلار و 2200 دۆلار دەکرێت."
رۆژی هەینی نرخی زێڕ توانی ئاستی 2075 دۆلار تێپەڕێنێت و بەوپێیەش ژمارەی پێوانەیی نوێی تۆمارکرد.
بارت مەلەک، سەرۆکی بەشی کانزاکان لە کۆمپانیای راوێژکاریی ( تی دی سێکیوریتی) ئاماژە بەوە دەکات، خواستی بانکە ناوەندییەکان بۆ کڕینی زێڕ دەبێتە هۆکار بۆ ئەوەی تاوەکو چارەکی دووەمی ساڵی داهاتوو نرخی زێڕ هەر لە نزیکەی 2100 دۆلار مامەڵەی پێوەبکرێت.
|
ئابووری
|
https://www.rudaw.net/sorani/business/04122023
|
Subsets and Splits
No community queries yet
The top public SQL queries from the community will appear here once available.